< پەیدابوون 18 >
ئینجا یەزدان لەلای دار بەڕووەکانی مەمرێ بۆ ئیبراهیم دەرکەوت، کە لە گەرمای ڕۆژدا لەبەر دەرگای چادرەکەیدا دانیشتبوو. | 1 |
And Jehovah appeared to him by the oaks of Mamre, as he sat in the tent door in the heat of the day.
ئیبراهیم سەری هەڵبڕی و بینی وا سێ پیاو لە نزیکی وەستاون. کاتێک ئەوانی بینی، لە دەرگای چادرەکەیەوە بەرەو ڕوویان ڕایکرد و کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی. | 2 |
And he lifted up his eyes and looked, and, lo, three men stood by him. And when he saw them, he ran to meet them from the tent door, and bowed himself to the earth,
ئینجا گوتی: «گەورەم، ئەگەر جێی ڕەزامەندیتم، بەسەر خزمەتکارەکەتدا تێمەپەڕە. | 3 |
and said, My lord, if now I have found favor in thy sight, pass not away, I pray thee, from thy servant.
با تۆزێک ئاو بهێنرێت و پێتان بشۆن، ئینجا لەژێر دارەکە پاڵ بدەنەوە. | 4 |
Let now a little water be fetched, and wash your feet, and rest yourselves under the tree.
پارووە نانێکیشتان بۆ دێنم تاکو بەری دڵتانی پێ بگرن و پاشان تێبپەڕن، چونکە ئێوە بۆ لای خزمەتکارەکەتان هاتوون.» ئەوانیش فەرموویان: «ئەوەی گوتت بیکە.» | 5 |
And I will fetch a morsel of bread, and strengthen ye your heart. After that ye shall pass on, inasmuch as ye came to your servant. And they said, Do so as thou have said.
ئیتر ئیبراهیم بە پەلە چوو بۆ ناو چادرەکە بۆ لای سارا و پێی گوت: «خێرا سێ پێوانە لە باشترین ئارد بهێنە و بیشێلە و بیکە بە نان.» | 6 |
And Abraham hastened into the tent to Sarah, and said, Make ready quickly three measures of fine meal, knead it, and make cakes.
هەروەها ئیبراهیم بۆ لای مێگەلەکە ڕایکرد و گوێرەکەیەکی ناسک و چاکی هێنا و دایە دەست خزمەتکارێکەوە، ئەویش خێرا کەوتە ئامادەکردنی. | 7 |
And Abraham ran to the herd, and fetched a calf tender and good, and gave it to the servant. And he hastened to dress it.
ئینجا دەڵەمە و شیر و ئەو گوێرەکەیەی ئامادەکرابوو، هێنای و لەبەردەمیان داینا. خۆشی لەژێر دارەکە لەسەریان ڕاوەستا، کاتێک ئەوان نانەکەیان دەخوارد. | 8 |
And he took butter, and milk, and the calf which he had dressed, and set it before them. And he stood by them under the tree, and they ate.
پاشان پێیان فەرموو: «کوا سارای ژنت؟» ئەویش گوتی: «ئەوەتا، لەناو چادرەکەیە.» | 9 |
And they said to him, Where is Sarah thy wife? And he said, Behold, in the tent.
ئینجا یەزدان فەرمووی: «بێگومان ساڵێکی دیکە ئەم کاتانە دێمەوە لات و سارای ژنیشت کوڕێکی بووە.» ساراش لە پشتەوە و لەبەر دەرگای چادرەکەدا گوێی لەوان گرتبوو. | 10 |
And he said, I will certainly return to thee when the season comes round, and, lo, Sarah thy wife shall have a son. And Sarah heard in the tent door, which was behind him.
ئیبراهیم و سارا دوو کەسی پیر و بەساڵداچوو بوون. ساراش تەمەنی منداڵبوونی بەسەرچووبوو. | 11 |
Now Abraham and Sarah were old, and well stricken in age. It had ceased to be with Sarah after the manner of women.
بۆیە سارا لە دڵی خۆیدا پێکەنی و گوتی: «ئایا ئێستا کە تەواو پیر بووم و مێردەکەشم پیر بووە، خۆشیم بۆ دەبێت؟» | 12 |
And Sarah laughed within herself, saying, After I have become old shall I have pleasure, my lord also being old?
ئینجا یەزدان بە ئیبراهیمی فەرموو: «بۆچی سارا پێکەنی و گوتی:”ئایا بەڕاستی بەم پیرییەوە منداڵم دەبێت“؟ | 13 |
And Jehovah said to Abraham, Why did Sarah laugh, saying, Shall I who am old certainly bear a child?
هیچ شتێک هەیە بۆ یەزدان ئەستەم بێت؟ ساڵی داهاتوو لە کاتی دیاریکراو دێمەوە لات و ساراش کوڕێکی بووە.» | 14 |
Is anything too hard for Jehovah? At the set time I will return to thee, when the season comes round, and Sarah shall have a son.
سارا لە ترسا درۆی کرد و گوتی: «پێنەکەنیم.» بەڵام ئەو فەرمووی: «بەڵێ، پێکەنیت.» | 15 |
Then Sarah denied, saying, I did not laugh, for she was afraid. And he said, No, but thou did laugh.
ئینجا پیاوەکان لەوێ هەستان و ڕوویان لە سەدۆم کرد، ئیبراهیمیش لەگەڵیان ڕۆیشت، تاکو بەڕێیان بکات. | 16 |
And the men rose up from there, and looked toward Sodom. And Abraham went with them to bring them on the way.
یەزدانیش فەرمووی: «ئایا ئەوەی کە بەتەمام ئەنجامی بدەم لە ئیبراهیمی بشارمەوە؟ | 17 |
And Jehovah said, Shall I hide from Abraham that which I do,
بێگومان ئیبراهیم دەبێتە نەتەوەیەکی مەزن و بەهێز و هەموو نەتەوەکانی سەر زەویش لە ڕێگەی ئەوەوە بەرەکەتدار دەبن. | 18 |
since Abraham shall surely become a great and mighty nation, and all the nations of the earth shall be blessed in him?
لەبەر ئەوەی هەڵمبژاردووە کە منداڵەکانی و ماڵەکەی لەدوای خۆی ڕابسپێرێت ڕێچکەی یەزدان بگرنەبەر، بۆ ئەوەی ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن، تاکو یەزدان ئەو بەڵێنە بهێنێتە دی کە بە ئیبراهیمی دابوو.» | 19 |
For I have known him, to the end that he may command his children and his household after him, that they may keep the way of Jehovah, to do righteousness and justice, to the end that Jehovah may bring upon Abraham that which he has spoken of him.
ئینجا یەزدان فەرمووی: «هاوار لە دژی سەدۆم و عەمۆرا زۆر بووە و تووشی گوناهی زۆر گەورە هاتوون. | 20 |
And Jehovah said, Because the cry of Sodom and Gomorrah is great, and because their sin is very grievous,
ئەوا دێمە خوارەوە بۆ ئەوەی بزانم ئاخۆ ئەو کارەی کە کردوویانە بەو ڕادەیە خراپە کە بیستوومە. ئەگەر نا، ئەوا دەزانم.» | 21 |
I will go down now, and see whether they have done altogether according to the cry of it, which comes to me. And if not, I will know.
ئینجا پیاوەکان ڕوویان کردە سەدۆم و ڕۆیشتن، بەڵام ئیبراهیم هێشتا لەبەردەم یەزدان وەستابوو. | 22 |
And the men turned from there, and went toward Sodom, but Abraham yet stood before Jehovah.
ئیبراهیم چووە پێشەوە و گوتی: «ئایا لەگەڵ خراپەکاردا ڕاستودروستیش لەناودەبەیت؟ | 23 |
And Abraham drew near, and said, Will thou consume righteous men with wicked men?
ئەی ئەگەر شارەکە پەنجا کەسی ڕاستودروستی تێدابێت، ئایا هەر لەناوی دەبەیت و لە پێناوی ئەو پەنجا ڕاستودروستەی کە تێیدایە نایبەخشیت؟ | 24 |
Perhaps there are fifty righteous men within the city. Will thou consume and not spare the place for the fifty righteous men that are in it?
حاشا، شتی وا لە تۆ ناوەشێتەوە کە ڕاستودروستیش لەگەڵ خراپەکاردا بکوژیت و وەکو یەک هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەیت! دوور بێت لە تۆ! ئایا دادوەری هەموو زەوی دادپەروەر نابێت؟» | 25 |
That be far from thee to do after this manner, to slay a righteous man with a wicked man, that so the righteous man should be as the wicked man. Far be it from thee. Shall not the Judge of all the earth do right?
یەزدانیش فەرمووی: «ئەگەر لە شاری سەدۆم پەنجا کەسی ڕاستودروست ببینمەوە، ئەوا لە پێناوی ئەوان هەموو شارەکە دەبەخشم.» | 26 |
And Jehovah said, If I find in Sodom fifty righteous men within the city, then I will spare all the place for their sake.
ئیبراهیم وەڵامی دایەوە: «ئێستا منێک کە خۆڵ و خۆڵەمێشم، بوێری ئەوەم هەبووە لەگەڵ پەروەردگاردا قسە بکەم، | 27 |
And Abraham answered and said, Behold now, I have taken upon me to speak to the Lord, who am but dust and ashes.
ئەی ئەگەر لەو پەنجا کەسە ڕاستودروستە پێنجی کەم بوو؟ ئایا بۆ پێنج کەس هەموو شارەکە وێران دەکەیت؟» فەرمووی: «وێرانی ناکەم، ئەگەر چل و پێنج لەوێ ببینمەوە.» | 28 |
Perhaps there shall lack five of the fifty righteous men. Will thou destroy all the city for lack of five? And he said, I will not destroy it, if I find there forty-five.
دیسان کەوتەوە قسە لەگەڵی و گوتی: «ئەی ئەگەر لەوێ چلی لێبوو؟» فەرمووی: «لەبەر خاتری ئەو چلە، نایکەم.» | 29 |
And he spoke to him yet again, and said, Perhaps there shall be forty found there. And he said, I will not do it for the forty's sake.
ئینجا گوتی: «با پەروەردگار تووڕە نەبێت و قسە بکەم، ئەی ئەگەر هەر سی لێبوو؟» فەرمووی: «نایکەم، ئەگەر لەوێ سی ببینمەوە.» | 30 |
And he said, Oh let not the Lord be angry, and I will speak. Perhaps there shall be thirty found there. And he said, I will not do it, if I find thirty there.
ئیبراهیم گوتی: «ئیتر وا وێرام قسە لەگەڵ پەروەردگار بکەم، ئەی ئەگەر بیستی لێبوو؟» فەرمووی: «لەبەر ئەو بیستە وێرانی ناکەم.» | 31 |
And he said, Behold now, I have taken upon me to speak to the Lord. Perhaps there shall be twenty found there. And he said, I will not destroy it for the twenty's sake.
ئینجا گوتی: «با پەروەردگار تووڕە نەبێت و هەر ئەم جارە قسە بکەم. ئەی ئەگەر دەی لێبوو؟» فەرمووی: «لەبەر ئەو دەیە وێرانی ناکەم.» | 32 |
And he said, Oh let not the Lord be angry, and I will speak yet but this once. Perhaps ten shall be found there. And he said, I will not destroy it for the ten's sake.
ئینجا دوای ئەوەی یەزدان لەگەڵ ئیبراهیم لە قسەکردن بووەوە، ڕۆیشت، ئیبراهیمیش گەڕایەوە شوێنی خۆی. | 33 |
And Jehovah went his way as soon as he had left off conversing with Abraham, and Abraham returned to his place.