< پەیدابوون 17 >
کاتێک ئەبرام تەمەنی نەوەد و نۆ ساڵ بوو، یەزدان بۆ ئەبرام دەرکەوت و پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام. دۆستایەتی من بکە و بێ کەموکوڕی بە. | 1 |
Un Ābrams bija deviņdesmit un deviņus gadus vecs, tad Tas Kungs Ābramam parādījās un uz to sacīja: Es esmu tas visuvarenais Dievs, staigā Manā priekšā un esi taisns.
پەیمانی خۆم لەنێوان خۆم و تۆدا دەبەستم و زۆر زۆرت دەکەم.» | 2 |
Un Es celšu derību starp Mani un tevi, un Es tevi vairodams vairošu.
ئەبرام خۆی بە زەویدا دا، خوداش پێی فەرموو: | 3 |
Tad Ābrams nometās uz savu vaigu, un Dievs runāja ar to sacīdams:
«لەلایەن منەوە، ئەمە پەیمانی منە لەگەڵ تۆ: تۆ دەبیتە باوکی چەندین نەتەوە. | 4 |
Redzi, Es esmu cēlis Savu derību ar tevi, un tu būsi par tēvu daudz ļaudīm.
ئیتر لەمەودواش ناوت بە ئەبرام ناهێنرێت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیبراهیم، چونکە من تۆم کردووە بە باوکی چەندین نەتەوە. | 5 |
Un tavam vārdam nebūs vairs sauktam tapt Ābramam, bet Ābrahāms lai ir tavs vārds; jo Es tevi esmu licis par tēvu daudz ļaudīm.
زۆر زۆریش بەردارت دەکەم و چەندین نەتەوەت لێ دروست دەکەم و پاشایانت لێ دەکەوێتەوە. | 6 |
Un Es tevi darīšu varen ļoti auglīgu un celšu no tevis tautas, un ķēniņiem būs nākt no tevis.
پەیمانەکەم کە پەیمانێکی هەتاهەتاییە لەنێوان خۆم و تۆ و نەوەی تۆدا دەچەسپێنم، کە ببمە خودای تۆ و نەوەکانی تۆ. | 7 |
Un Es uzcelšu Savu derību starp Mani un tevi un tavu dzimumu pēc tevis viņu bērnu bērniem par mūžīgu derību, tā ka Es būšu par Dievu tev un tavam dzimumam pēc tevis.
هەموو خاکی کەنعان، کە ئێستا وەک بێگانەیەک تێیدا نیشتەجێی، بۆ هەتاهەتایە بە موڵکی دەیدەمە تۆ و نەوەکانی تۆ؛ منیش دەبمە خودایان.» | 8 |
Un tev un tavam dzimumam pēc tevis Es došu tavas svešniecības zemi, visu Kanaāna zemi mūžam paturēt, un Es tiem būšu par Dievu.
ئینجا خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: «تۆش لەلای خۆتەوە دەبێت پەیمانەکەم بەجێبهێنیت، خۆت و نەوە لە دوای نەوەشت. | 9 |
Un Dievs sacīja uz Ābrahāmu: tev būs Manu derību turēt, tev un tavam dzimumam pēc tevis uz bērnu bērniem.
ئەمەش پەیمانەکەمە کە بەجێی دەهێنن لەنێوان من و ئێوە و نەوەی دوای خۆت: هەموو نێرینەیەکتان خەتەنە دەکەن. | 10 |
Šī ir mana derība, ko jums būs turēt starp mani un tevi un starp tavu dzimumu pēc tevis: ikkatram vīrietim jūsu starpā būs tapt apgraizītam.
خۆتان خەتەنە دەکەن، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و ئێوە. | 11 |
Un jums būs apgraizīt priekšādu pie savām miesām un lai tas ir par derības zīmi starp Mani un jums.
هەموو نێرینەیەکی هەشت ڕۆژەش لە ئێوە دەبێت خەتەنە بکرێت، لە نەوەکانتان، ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە، یان ئەوەی بە زیو لە بیانی کڕاوە و نەوەی خۆت نییە. | 12 |
Un astoņas dienas vecu jums būs apgraizīt ikvienu no vīriešu kārtas jūsu pēcnākamos, to, kas namā dzimis, un to, kas par naudu pirkts, no jebkura svešinieka, kas nav no jūsu dzimuma.
دەبێت ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە یان بە زیو کڕاوە بە تەواوی خەتەنە بکرێت، جا پەیمانەکەم لە ئێوەدا پەیمانێکی هەتاهەتایی دەبێت. | 13 |
Tiešām to būs apgraizīt, kas tavā namā dzimis un kas par naudu ir pirkts, un Mana derība pie jūsu miesām lai ir par mūžīgu derību.
هەر نێرینەیەکی خەتەنە نەکراویش، کە خەتەنە نەکرابێت، ئەوە لە نەتەوەکەی دادەبڕێت، چونکە پەیمانی منی شکاندووە.» | 14 |
Un neapgraizīts vīrietis, kas netiks apgraizīts savas miesas priekšādā: tā dvēsele taps izdeldēta no saviem ļaudīm; jo tā ir pārkāpusi Manu derību.
هەروەها خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: «سارایی ژنیشت، ئیتر بە سارای ناوی مەهێنە، بەڵکو ناوی دەبێتە سارا. | 15 |
Un Dievs sacīja uz Ābrahāmu: tev nebūs savas sievas Sāraī vārdu saukt Sāraī, bet viņas vārds lai ir Sāra.
بەرەکەتداری دەکەم و لەوەوە کوڕێکت پێ دەبەخشم. بەرەکەتداری دەکەم و چەندین نەتەوە و چەندین پاشای نەتەوەکان لەوەوە دەبن.» | 16 |
Jo Es viņu svētīšu un arī no viņas tev došu dēlu, un Es viņu svētīšu, ka tai būs palikt par daudz ļaudīm un tautu ķēniņi no viņas celsies.
ئیبراهیم بەسەر ڕوویدا کەوت و پێکەنی، لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئایا پیاوێکی سەد ساڵە منداڵی دەبێت؟ ئایا سارا لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا منداڵی دەبێت؟» | 17 |
Un Ābrahāms nometās uz savu vaigu un pasmējās un sacīja savā sirdī: vai vienam, kas ir simts gadus vecs, bērns piedzims, un vai Sāra, deviņdesmit gadus veca, dzemdēs?
ئیبراهیم بە خودای گوت: «خۆزگە ئیسماعیل لەژێر سایەی بەرەکەتی تۆدا ژیانی بەسەر دەبرد.» | 18 |
Un Ābrahāms sacīja uz Dievu: kaut jel Ismaēls tavā priekšā dzīvotu!
خوداش فەرمووی: «بەڵێ، بەڵام لە سارای ژنت کوڕێکت دەبێت، ناوی دەنێیت ئیسحاق. پەیمانی خۆمی لەگەڵدا دەچەسپێنم، پەیمانێکی هەتاهەتایی بۆ نەوەکەی دوای خۆی. | 19 |
Un Dievs sacīja: patiesi, Sāra, tava sieva, tev dzemdēs dēlu, un tev būs viņa vārdu nosaukt Īzaku, un Es uzcelšu Savu derību ar to, par mūžīgu derību viņa dzimumam pēc viņa.
بۆ ئیسماعیلیش، گوێم لێت بوو، بێگومان بەرەکەتداری دەکەم، بەرداری دەکەم و زۆر زۆری دەکەم. دەبێتە باوکی دوازدە سەرۆک، دەیکەمە نەتەوەیەکی مەزن. | 20 |
Arī Ismaēla labad Es tevi esmu paklausījis un darīšu viņu auglīgu un vairošu viņu varen ļoti: divpadsmit lielkungi viņam piedzims, un Es viņu celšu par lielu tautu.
بەڵام پەیمانەکەم لەگەڵ ئیسحاقدا دەچەسپێنم، کە ساڵێکی دیکە ئەم کاتە سارا بۆ تۆی دەبێت.» | 21 |
Bet Savu derību Es uzcelšu ar Īzaku, ko tev Sāra dzemdēs ap šo laiku nākamā gadā.
کاتێک خودا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵ ئیبراهیم، لەلای ڕۆیشت و بەرزبووەوە. | 22 |
Un Dievs beidza ar to runāt un uzbrauca no Ābrahāma.
لە هەمان ڕۆژدا ئیبراهیم، ئیسماعیلی کوڕی و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەیدا لەدایک ببوون یان بە زیوی خۆی کڕابوون، هەموو نێرینەکانی ماڵەکەی خۆی هێنا و خەتەنەی کردن، وەک چۆن خودا پێی فەرموو بوو. | 23 |
Tad Ābrahāms ņēma Ismaēli, savu dēlu, un visus savā namā dzimušos un visus par naudu pirktos, visus, kas bija no vīriešu kārtas Ābrahāma saimē, un apgraizīja priekšādas pie viņu miesām tanī pašā dienā, kā Dievs uz viņu bija runājis.
ئیبراهیم تەمەنی نەوەد و نۆ ساڵ بوو کاتێک خەتەنە کرا، | 24 |
Un Ābrahāms bija deviņdesmit deviņus gadus vecs, kad priekšāda pie viņa miesas tapa apgraizīta.
ئیسماعیلی کوڕیشی تەمەنی سێزدە ساڵ بوو کاتێک خەتەنە کرا. | 25 |
Un Ismaēls, viņa dēls, bija trīspadsmit gadus vecs, kad priekšāda pie viņa miesas tapa apgraizīta.
لە هەمان ڕۆژدا ئیبراهیم و ئیسماعیلی کوڕی خەتەنە کران. | 26 |
Tanī pašā dienā tapa apgraizīti Ābrahāms un viņa dēls Ismaēls,
هەموو پیاوەکانی ماڵەکەی، ئەوانەی لە ماڵەکەی لەدایک ببوون و ئەوانەی لە بیانی بە زیو کڕدرابوون لەگەڵ ئەودا خەتەنە کران. | 27 |
Un visi vīri viņa saimē, kas viņa namā bija dzimuši un kas par naudu bija pirkti no svešiniekiem, tie līdz ar viņu tapa apgraizīti.