< پەیدابوون 15 >

لەدوای ئەم ڕووداوانە، لە بینینێکدا فەرمایشتی یەزدان بۆ ئەبرام هات و فەرمووی: «مەترسە ئەی ئەبرام، من قەڵغانم بۆت، پاداشتت زۆر گەورەیە.» 1
After these things, the word of the Lord came to Abram in a vision, saying, Have no fear, Abram: I will keep you safe, and great will be your reward.
بەڵام ئەبرام گوتی: «ئەی یەزدانی باڵادەست، چیم دەدەیتێ کە من هەروا وەجاخکوێر بم و میراتگری ماڵم ئەلیعەزەری دیمەشقییە؟» 2
And Abram said, What will you give me? for I have no child and this Eliezer of Damascus will have all my wealth after me.
هەروەها ئەبرام گوتی: «هیچ وەجاخێکت نەداومەتێ، ئەوەی لە ماڵەکەم لەدایک بووە وا دەبێتە میراتگرم.» 3
And Abram said, You have given me no child, and a servant in my house will get the heritage.
لەو کاتەدا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات و فەرمووی: «ئەمە نابێتە میراتگرت، بەڵکو ئەوەی لە پشتی تۆوە دێت، ئەو دەبێتە میراتگرت.» 4
Then said the Lord, This man will not get the heritage, but a son of your body will have your property after you.
ئینجا بردییە دەرەوە و فەرمووی: «سەیری ئاسمان بکە و ئەستێرەکان بژمێرە، ئەگەر دەتوانیت.» هەروەها پێی فەرموو: «نەوەکەت ئاوا دەبێت.» 5
And he took him out into the open air, and said to him, Let your eyes be lifted to heaven, and see if the stars may be numbered; even so will your seed be.
جا ئەبرام باوەڕی بە یەزدان هێنا و ئەویش ئەمەی بە ڕاستودروستی بۆ دانا. 6
And he had faith in the Lord, and it was put to his account as righteousness.
هەروەها یەزدان پێی فەرموو: «من یەزدانم، ئەوەی لە ئووری کلدانییەکانەوە تۆی هێنایە دەرەوە، تاکو ئەم زەوییەت بە میرات پێ ببەخشێت.» 7
And he said to him, I am the Lord, who took you from Ur of the Chaldees, to give you this land for your heritage.
بەڵام ئەبرام گوتی: «ئەی یەزدانی باڵادەست، چۆن بزانم کە من دەبمە میراتگری ئەم زەوییە؟» 8
And he said, O Lord God, how may I be certain that it will be mine?
یەزدانیش پێی فەرموو: «گوێرەکەیەکی مێینەی سێ ساڵە و بزنێکی سێ ساڵە و بەرانێکی سێ ساڵە و قومرییەک و کۆترێکم بۆ بهێنە.» 9
And he said, Take a young cow of three years old, and a she-goat of three years old, and a sheep of three years old, and a dove and a young pigeon.
ئەمانەی هەموو بۆ هێنا و لە ناوەڕاستەوە لەتی کردن، لەتی هەریەکەشیانی بەرامبەر ئەوی دیکە دانا، بەڵام باڵندەکانی لەت نەکرد. 10
All these he took, cutting them in two and putting one half opposite the other, but not cutting the birds in two.
ئینجا سیسارکە کەچەڵەکان بۆ سەر کەلاکەکان هاتنە خوارەوە، بەڵام ئەبرام دووری خستنەوە. 11
And evil birds came down on the bodies, but Abram sent them away.
کە خۆر بەرەو ئاوابوون دەچوو، ئەبرام کەوتە خەوێکی قووڵەوە و لەناکاو تاریکییەکی ترسناک و سەختی بەسەردا هات. 12
Now when the sun was going down, a deep sleep came on Abram, and a dark cloud of fear.
ئینجا یەزدان بە ئەبرامی فەرموو: «بە دڵنیاییەوە بزانە کە نەوەکانت لە خاکێک نامۆ دەبن کە هی خۆیان نییە، دەبنە کۆیلەیان و چوار سەد ساڵ دەیانچەوسێننەوە. 13
And he said to Abram, Truly, your seed will be living in a land which is not theirs, as servants to a people who will be cruel to them for four hundred years;
بەڵام سزای ئەو نەتەوەیەش دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن. لەدوای ئەوە بە دەستکەوتێکی زۆرەوە دێنە دەرەوە. 14
But I will be the judge of that nation whose servants they are, and they will come out from among them with great wealth.
بەڵام تۆ بە سەلامەتی دەچیتە لای باوباپیرانت و لە تەمەنێکی باشی پیریدا دەنێژرێیت. 15
As for you, you will go to your fathers in peace; at the end of a long life you will be put in your last resting-place.
لە نەوەی چوارەمیشدا، نەوەکانت دەگەڕێنەوە ئێرە، چونکە هێشتا تاوانی ئەمۆرییەکان نەگەیشتووەتە ڕادەی خۆی.» 16
And in the fourth generation they will come back here; for at present the sin of the Amorite is not full.
ئینجا کاتێک خۆر ئاوابوو و تاریکی داهات، لەناکاو تەنوورێکی پڕ دووکەڵ و مەشخەڵێکی داگیرساو دەرکەوت و بە نێوان ئاژەڵە دوولەتکراوەکاندا تێپەڕی. 17
Then when the sun went down and it was dark, he saw a smoking fire and a flaming light which went between the parts of the bodies.
لەو ڕۆژەدا یەزدان پەیمانێکی لەگەڵ ئەبرامدا بەست و پێی فەرموو: «ئەم خاکە دەدەمە نەوەکانی تۆ، لە ڕووباری میسرەوە هەتا ڕووبارە گەورەکە، ڕووباری فورات، 18
In that day the Lord made an agreement with Abram, and said, To your seed have I given this land from the river of Egypt to the great river, the river Euphrates:
خاکی قێنی و قەنیزی، قەدمۆنی، 19
The Kenite, the Kenizzite, and the Kadmonite,
حیتی، پریزی، ڕفائی، 20
And the Hittite, and the Perizzite, and the Rephaim,
ئەمۆری، کەنعانی، گرگاشی و یەبوسییەکان.» 21
And the Amorite, and the Canaanite, and the Girgashite, and the Jebusite.

< پەیدابوون 15 >