< پەیدابوون 13 >
ئیتر ئەبرام خۆی و ژنەکەی و هەرچییەکی هەبوو، لەگەڵ لوت لە میسرەوە چوونە نەقەب. | 1 |
Iz Egipta Abram ode gore u Negeb sa svojom ženom i sa svime što je imao. I Lot bješe s njim.
ئەبرام لە مەڕوماڵات و لە زیو و زێڕ زۆر دەوڵەمەند بوو. | 2 |
Abram je bio veoma bogat stokom, srebrom i zlatom.
قۆناغ بە قۆناغ کۆچی کرد، لە نەقەبەوە هەتا بێتئێل، هەتا ئەو شوێنەی یەکەم جار چادرەکەی ئەوی لێبوو، لەنێوان بێتئێل و عای، | 3 |
Od postaje do postaje iz Negeba išao je do Betela,
بۆ شوێنی قوربانگاکەی کە یەکەم جار دروستی کرد، لەوێدا ئەبرام بە ناوی یەزدانەوە نزای کرد. | 4 |
do mjesta na kojem je bio postavio šator, između Betela i Aja, gdje je prije podigao žrtvenik. Tu je Abram zazivao ime Jahvino.
هەروەها لوتیش کە لەگەڵ ئەبرام دەڕۆیشت، مەڕ و مانگا و چادری هەبوو. | 5 |
I Lot, koji iđaše s Abramom, imaše ovaca, goveda i šatora,
بەڵام خاکەکە لەوەڕگای پێویستی بۆ مەڕوماڵاتی هەردووکیان نەبوو، لەبەر ئەوەی دەستکەوتەکانیان هێندە زۆر ببوو کە نەتوانن پێکەوە بمێننەوە. | 6 |
tako da ih kraj ne bi izdržavao kad bi zajedno ostali. Njihovo je blago bilo veliko, te zajedno nisu mogli boraviti.
ناکۆکی لەنێوان شوانەکانی مەڕوماڵاتی ئەبرام و شوانەکانی مەڕوماڵاتی لوت ڕوویدا. لەو کاتەشدا کەنعانییەکان و پریزییەکان نیشتەجێی خاکەکە بوون. | 7 |
Svađa je nastajala između pastira stoke Abramove i pastira stoke Lotove. Tada su zemlju nastavali Kanaanci i Perižani.
ئینجا ئەبرام بە لوتی گوت: «با هیچ ناکۆکییەک نەکەوێتە نێوان من و تۆ و نێوان شوانەکانم و شوانەکانتەوە، چونکە ئێمە مام و برازاین. | 8 |
Zato Abram reče Lotu: “Neka ne bude svađe između mene i tebe, između pastira mojih i tvojih - tÓa mi smo braća!
ئەوە نییە هەموو خاکەکە لەبەردەمتە؟ کەواتە لە من جیا ببەوە. ئەگەر بەلای چەپدا بڕۆیت، من بەلای ڕاستدا دەڕۆم و ئەگەر بەلای ڕاستدا بڕۆیت، من بەلای چەپدا دەڕۆم.» | 9 |
Nije li sva zemlja pred tobom? Odvoji se od mene! Kreneš li ti nalijevo, ja ću nadesno; ako ćeš ti nadesno, ja ću nalijevo.”
لوت چاوی هەڵبڕی و بینی هەموو دەوروبەری ڕووباری ئوردون ئاودارە. وەک بەهەشتی یەزدانە، وەک خاکی میسر کە بەرەو زۆعەر دەڕۆیت. ئەمە پێش ئەوەی یەزدان سەدۆم و عەمۆرا وێران بکات. | 10 |
Lot podiže oči i vidje kako je dobro posvuda natapana sva Jordanska dolina, kao kakav vrt Jahvin, kao zemlja egipatska prema Soaru. - Bilo je to prije nego što je Jahve uništio Sodomu i Gomoru. -
لوت هەموو دەوروبەری ڕووباری ئوردونی بۆ خۆی هەڵبژارد و بەرەو ڕۆژهەڵات کۆچی کرد. بەو شێوەیە لە یەکتری جیا بوونەوە. | 11 |
Lot izabere za se svu Jordansku dolinu i ode na istok. Tako se odijele jedan od drugoga.
ئەبرام لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو، لوتیش لە شارۆچکەکانی دەوروبەر نیشتەجێ بوو و لە نزیک سەدۆم چادرەکانی هەڵدا. | 12 |
Abram ostade u kanaanskoj zemlji, dok je Lot živio po mjestima u dolini i razapeo svoje šatore do Sodome.
خەڵکی سەدۆم لە ڕادەبەدەر بەدکار بوون و گوناهیان دژی یەزدان دەکرد. | 13 |
A žitelji Sodome bijahu veoma opaki, sami grešnici protiv Jahve.
دوای جیابوونەوەی لوت لە ئەبرام، یەزدان بە ئەبرامی فەرموو: «چاوت هەڵبڕە و لەو شوێنەی کە لێیت، سەیری باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بکە، | 14 |
Jahve reče Abramu, pošto se Lot od njega rastao: “Oči svoje podigni i s mjesta na kojem si pogledaj prema sjeveru, jugu, istoku i zapadu;
چونکە هەموو ئەو خاکەی دەیبینیت بۆ هەتاهەتایە دەیدەمە خۆت و نەوەکانت. | 15 |
jer svu zemlju što je možeš vidjeti dat ću tebi i tvome potomstvu zauvijek.
نەوەشت وەک خۆڵی زەوی لێ دەکەم، تاکو ئەگەر یەکێک توانی خۆڵی زەوی بژمێرێت، ئەوا نەوەی تۆش بژمێردرێت. | 16 |
Potomstvo ću tvoje učiniti kao prah na zemlji. Ako tko mogne prebrojiti prah zemlje, i tvoje će potomstvo moći prebrojiti.
بڕۆ، بە درێژایی و پانی خاکەکەدا هاتوچۆ بکە، چونکە دەیدەمە تۆ.» | 17 |
Na noge! Prođi zemljom uzduž i poprijeko jer ću je tebi predati.”
ئیتر ئەبرام چادرەکانی گواستەوە و هات لەلای دار بەڕووەکانی مەمرێ لە حەبرۆن نیشتەجێ بوو، لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد. | 18 |
Abram digne šatore i dođe pa se naseli kod hrasta Mamre, što je u Hebronu. Ondje podigne žrtvenik Jahvi.