< پەیدابوون 11 >
هەموو جیهان یەک زمان و یەک جۆر قسەکردنیان هەبوو. | 1 |
온 땅의 구음이 하나이요 언어가 하나이었더라
ئینجا کاتێک بۆ ڕۆژهەڵات کۆچیان کرد، دەشتاییەکیان لە خاکی شینعار دۆزییەوە و لەوێ نیشتەجێ بوون. | 2 |
이에 그들이 동방으로 옮기다가 시날 평지를 만나 거기 거하고
ئینجا بە یەکتریان گوت: «وەرن، با خشت دروستبکەین و تەواو سووری بکەینەوە.» ئیتر لە جیاتی بەرد خشتیان بەکارهێنا، قیریش لە جیاتی قوڕ. | 3 |
서로 말하되 `자, 벽돌을 만들어 견고히 굽자' 하고 이에 벽돌로 돌을 대신하며 역청으로 진흙을 대신하고
هەروەها گوتیان: «وەرن، با شارێک بۆ خۆمان دروستبکەین لەگەڵ قوللەیەک کە سەری لە ئاسمان بدات. ناوێکیش بۆ خۆمان دروستدەکەین، تاکو بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرت نەبین.» | 4 |
또 말하되 `자, 성과 대를 쌓아 대 꼭대기를 하늘에 닿게 하여 우리 이름을 내고 온 지면에 흩어짐을 면하자' 하였더니
بەڵام یەزدان بۆ بینینی ئەو شار و قوللەیەی کە ئادەمیزاد دروستی دەکرد هاتە خوارەوە. | 5 |
여호와께서 인생들의 쌓는 성과 대를 보시려고 강림하셨더라
یەزدان فەرمووی: «ئەگەر هەموویان یەک گەل و یەک زمان بن، ئەوە سەرەتای دەستپێکردنیانە، هیچ شتێک لەلایان مەحاڵ نابێت، لەوەی مەبەستیانە بیکەن. | 6 |
여호와께서 가라사대 이 무리가 한 족속이요, 언어도 하나이므로 이같이 시작하였으니 이후로는 그 경영하는 일을 금지할 수 없으리로다
وەرن با بچینە خوارەوە و لەوێ زمانیان بشێوێنین، بۆ ئەوەی کەسیان لە زمانی ئەوی دیکەیان نەگات.» | 7 |
자, 우리가 내려가서 거기서 그들의 언어를 혼잡케 하여 그들로 서로 알아듣지 못하게 하자 하시고
ئینجا یەزدان لەوێوە بەسەر هەموو زەویدا پەرتی کردن. ئیتر وازیان لە بنیادنانی شارەکە هێنا. | 8 |
여호와께서 거기서 그들을 온 지면에 흩으신 고로 그들이 성 쌓기를 그쳤더라
لەبەر ئەمە ناونرا بابل، چونکە لەوێدا یەزدان زمانی هەموو زەوی شێواند. هەر لەوێشەوە یەزدان بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرتی کردن. | 9 |
그러므로 그 이름을 바벨이라 하니 이는 여호와께서 거기서 온 땅의 언어를 혼잡케 하셨음이라 여호와께서 거기서 그들을 온 지면에 흩으셨더라
ئەمانەش نەوەکانی سامن. دوو ساڵ لەدوای لافاوەکە، کاتێک سام تەمەنی سەد ساڵ بوو، ئەرپەکشاد لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. | 10 |
셈의 후예는 이러하니라 셈은 일백세 곧 홍수 후 이년에 아르박삿을 낳았고
دوای لەدایکبوونی ئەرپەکشاد، سام پێنج سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 11 |
아르박삿을 낳은 후에 오백년을 지내며 자녀를 낳았으며
ئەرپەکشاد لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا بووە باوکی شالەح. | 12 |
아르박삿은 삼십 오세에 셀라를 낳았고
دوای لەدایکبوونی شالەح، ئەرپەکشاد چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 13 |
셀라를 낳은 후에 사백 삼년을 지내며 자녀를 낳았으며
شالەح لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی عێبەر. | 14 |
셀라는 삼십세에 에벨을 낳았고
دوای لەدایکبوونی عێبەر، شالەح چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 15 |
에벨을 낳은 후에 사백 삼년을 지내며 자녀를 낳았으며
عێبەر لە تەمەنی سی و چوار ساڵیدا بووە باوکی پەلەگ. | 16 |
에벨은 삼십 사세에 벨렉을 낳았고
لەدوای لەدایکبوونی پەلەگ، عێبەر چوار سەد و سی ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 17 |
벨렉을 낳은 후에 사백 삼십년을 지내며 자녀를 낳았으며
پەلەگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ڕەعو. | 18 |
벨렉은 삼십세에 르우를 낳았고
دوای لەدایکبوونی ڕەعو، پەلەگ دوو سەد و نۆ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 19 |
르우를 낳은 후에 이백 구년을 지내며 자녀를 낳았으며
ڕەعو لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا بووە باوکی سەروگ. | 20 |
르우는 삼십 이세에 스룩을 낳았고
دوای لەدایکبوونی سەروگ، ڕەعو دوو سەد و حەوت ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 21 |
스룩을 낳은 후에 이백 칠년을 지내며 자녀를 낳았으며
سەروگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ناحۆر. | 22 |
스룩은 삼십세에 나홀을 낳았고
دوای لەدایکبوونی ناحۆر، سەروگ دوو سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 23 |
나홀을 낳은 후에 이백년을 지내며 자녀를 낳았으며
ناحۆر لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵیدا بووە باوکی تارەح. | 24 |
나홀은 이십 구세에 데라를 낳았고
دوای لەدایکبوونی تارەح، ناحۆر سەد و نۆزدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 25 |
데라를 낳은 후에 일백 십 구년을 지내며 자녀를 낳았으며
تارەح لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا بووە باوکی ئەبرام و ناحۆر و هاران. | 26 |
데라는 칠십세에 아브람과, 나홀과, 하란을 낳았더라
ئەمانەش نەوەکانی تارەحن. تارەح ئەبرام و ناحۆر و هارانی بوو. هارانیش لوتی بوو. | 27 |
데라의 후예는 이러하니라 데라는 아브람과, 나홀과, 하란을 낳았고 하란은 롯을 낳았으며
هاران پێش تارەحی باوکی لە ئووری کلدانییەکان مرد، لەو خاکەی تێیدا لەدایک ببوو. | 28 |
하란은 그 아비 데라보다 먼저 본토 갈대아 우르에서 죽었더라
ئەبرام و ناحۆر هەردووکیان ژنیان هێنا. ژنەکەی ئەبرام ناوی سارای بوو، ژنەکەی ناحۆریش ناوی میلکەی کچی هاران بوو، کە هاران باوکی میلکە و یەسکە بوو. | 29 |
아브람과 나홀이 장가 들었으니 아브람의 아내 이름은 사래며 나홀의 아내 이름은 밀가니 하란의 딸이요 하란은 밀가의 아비며 또 이스가의 아비더라
سارای نەزۆک بوو، منداڵی نەبوو. | 30 |
사래는 잉태하지 못하므로 자식이 없었더라
تارەح ئەبرامی کوڕی و لوتی کوڕەزای، کە کوڕی هاران بوو، لەگەڵ سارایی بووکی، کە ژنی ئەبرامی کوڕی بوو، برد و پێکەوە لە ئووری کلدانییەکانەوە بەڕێکەوتن تاکو بچنە خاکی کەنعان. بەڵام کاتێک هاتنە حەڕان، لەوێ نیشتەجێ بوون. | 31 |
데라가 그 아들 아브람과 하란의 아들 그 손자 롯과 그 자부 아브람의 아내 사래를 데리고 갈대아 우르에서 떠나 가나안 땅으로 가고자 하더니 하란에 이르러 거기 거하였으며
ئینجا تارەح لە تەمەنی دوو سەد و پێنج ساڵیدا لە حەڕان مرد. | 32 |
데라는 이백 오세를 향수하고 하란에서 죽었더라