< پەیدابوون 10 >

ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو. 1
Un šie ir Noas dēlu: Zema, Hama un Jafeta dzimumi, un tiem dzima dēli pēc ūdensplūdiem.
کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس. 2
Jafeta bērni Gomers un Magogs un Madajus un Javans un Tūbals un Mešehs un Tīras.
کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما. 3
Un Gomera bērni: Aškenas un Rifats un Togarmas.
کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم. 4
Un Javana bērni: Elišus un Taršišs un Ķītim un Dodanim.
لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی. 5
No šiem ir atšķīrušās tās pagānu salas savās zemēs, ikviens pēc savas valodas, pēc savām ciltīm, savās tautās.
کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان. 6
Un Hama bērni ir: Kušs un Micraīm un Puts un Kanaāns.
کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان. 7
Un Kuša bērni ir: Seba un Havila un Sabta un Raēma un Zabteka. Un Raēmas bērni ir: Šeba un Dedans.
نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. 8
Un Kušs dzemdināja Nimrodu; šis sāka varens būt virs zemes.
ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» 9
Viņš bija varens mednieks Tā Kunga priekšā, tādēļ top sacīts: tā kā Nimrods, varens mednieks Tā Kunga priekšā.
سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار. 10
Un viņa valsts iesākums bija Bābele un Erek un Akad un Kalne Sineārzemē.
لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، 11
No šās zemes Assurs ir izgājis un ir uztaisījis Ninivi ar Rehobotu un Kalu
هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح. 12
Un Reseni starp Ninivi un Kalu; šī ir tā lielā pilsēta.
میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، 13
Un Micraīm dzemdināja Ludim un Ānamim un Leabim un Naftuīm
پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە. 14
Un Patrusim un Kasluīm, no kurienes ir izgājuši tie Fīlisti un Kaftori.
کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، 15
Un Kanaānam piedzima Sidons, viņa pirmdzimtais, un Hets
هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، 16
Un Jebuzi un Amori un Ģirgozi
حیڤی، عەرقی، سینی، 17
Un Hivi un Arki un Sini
ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. 18
Un Arvadi un Cemari un Hamati; un no turienes ir izpletušās Kanaāniešu ciltis.
سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع. 19
Un Kanaāniešu robežas bija no Sidonas uz Ģerara pusi līdz Gazai, uz Sodomas un Gomoras un Adamas un Ceboīma pusi līdz Lazai.
ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان. 20
Šie ir Hama bērni pēc savām ciltīm, pēc savām valodām, savās zemēs, savās tautās.
سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو. 21
Un Šemam arīdzan bērni dzimuši; šis ir visu Ēbera bērnu tēvs, Jafeta vecākais brālis.
کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. 22
Šema bērni bija: Elams un Assurs un Arvaksads un Luds un Arams.
کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. 23
Un Arama bērni bija: Ucs un Huls un Ģeters un Mazs.
ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو. 24
Un Arvaksads dzemdināja Šalu, un Šalus dzemdināja Ēberu.
عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. 25
Un Ēberam dzima divi dēli; tā pirmā vārds ir Pelegs, jo viņa laikā zeme dalījās, un viņa brāļa vārds ir Joktans.
یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، 26
Un Joktans dzemdināja Almodadu un Šelefu un Hacarmavetu un Jarahu
هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، 27
Un Hadoramu un Uzalu un Diķelu
عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، 28
Un Obalu un Abimaēli un Zebu
ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون. 29
Un Ofiru un Havilu un Jobabu: šie visi ir Joktana bērni.
نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات. 30
Un viņi mita no Mešas līdz Sefarai uz tiem kalniem pret rītiem.
ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان. 31
Šie ir Šema bērni pēc savām ciltīm, pēc savām valodām, savās zemēs, savās tautās.
ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە. 32
Šīs ir Noas bērnu ciltis pēc saviem radiem savās tautās, un no šiem ir izpletušās tās tautas virs zemes pēc ūdensplūdiem.

< پەیدابوون 10 >