< پەیدابوون 10 >
ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو. | 1 |
This is the account of Noah’s sons Shem, Ham, and Japheth, who also had sons after the flood.
کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس. | 2 |
The sons of Japheth: Gomer, Magog, Madai, Javan, Tubal, Meshech, and Tiras.
کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما. | 3 |
The sons of Gomer: Ashkenaz, Riphath, and Togarmah.
کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم. | 4 |
And the sons of Javan: Elishah, Tarshish, the Kittites, and the Rodanites.
لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی. | 5 |
From these, the maritime peoples separated into their territories, according to their languages, by clans within their nations.
کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان. | 6 |
The sons of Ham: Cush, Mizraim, Put, and Canaan.
کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان. | 7 |
The sons of Cush: Seba, Havilah, Sabtah, Raamah, and Sabteca. And the sons of Raamah: Sheba and Dedan.
نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. | 8 |
Cush was the father of Nimrod, who began to be a mighty one on the earth.
ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» | 9 |
He was a mighty hunter before the LORD; so it is said, “Like Nimrod, a mighty hunter before the LORD.”
سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار. | 10 |
His kingdom began in Babylon, Erech, Accad, and Calneh, in the land of Shinar.
لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، | 11 |
From that land he went forth into Assyria, where he built Nineveh, Rehoboth-Ir, Calah,
هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح. | 12 |
and Resen, which is between Nineveh and the great city of Calah.
میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، | 13 |
Mizraim was the father of the Ludites, the Anamites, the Lehabites, the Naphtuhites,
پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە. | 14 |
the Pathrusites, the Casluhites (from whom the Philistines came), and the Caphtorites.
کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، | 15 |
And Canaan was the father of Sidon his firstborn, and of the Hittites,
هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، | 16 |
the Jebusites, the Amorites, the Girgashites,
the Hivites, the Arkites, the Sinites,
ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. | 18 |
the Arvadites, the Zemarites, and the Hamathites. Later the Canaanite clans were scattered,
سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع. | 19 |
and the borders of Canaan extended from Sidon toward Gerar as far as Gaza, and then toward Sodom, Gomorrah, Admah, and Zeboiim, as far as Lasha.
ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان. | 20 |
These are the sons of Ham according to their clans, languages, lands, and nations.
سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو. | 21 |
And sons were also born to Shem, the older brother of Japheth; Shem was the forefather of all the sons of Eber.
کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. | 22 |
The sons of Shem: Elam, Asshur, Arphaxad, Lud, and Aram.
کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. | 23 |
The sons of Aram: Uz, Hul, Gether, and Mash.
ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو. | 24 |
Arphaxad was the father of Shelah, and Shelah was the father of Eber.
عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. | 25 |
Two sons were born to Eber: One was named Peleg, because in his days the earth was divided, and his brother was named Joktan.
یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، | 26 |
And Joktan was the father of Almodad, Sheleph, Hazarmaveth, Jerah,
هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، | 27 |
Hadoram, Uzal, Diklah,
عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، | 28 |
Obal, Abimael, Sheba,
ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون. | 29 |
Ophir, Havilah, and Jobab. All these were sons of Joktan.
نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات. | 30 |
Their territory extended from Mesha to Sephar, in the eastern hill country.
ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان. | 31 |
These are the sons of Shem, according to their clans, languages, lands, and nations.
ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە. | 32 |
All these are the clans of Noah’s sons, according to their generations and nations. From these the nations of the earth spread out after the flood.