+ پەیدابوون 1 >

لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەویی بەدیهێنا. 1
In the beginning God created the heavens and the earth.
زەویش بێ شێوە و بەتاڵ بوو، تاریکیش لەسەر ڕووی قووڵاییەکان بوو. ڕۆحی خوداش لەسەر ڕووی ئاوەکان دەجوڵایەوە. 2
The earth was formless and empty, and darkness covered the surface of the deep. The Spirit of God moved over the surface of the waters.
خودا فەرمووی: «با ڕووناکی ببێت.» ئینجا ڕووناکی بوو. 3
God said, “Let there be light!” and there was light.
خوداش بینی کە ڕووناکییەکە باش بوو. ئیتر خودا ڕووناکییەکەی لە تاریکی جیا کردەوە. 4
God saw that the light was good, and he separated the light from the darkness.
خودا ڕووناکییەکەی ناو نا «ڕۆژ» و تاریکییەکەی ناو نا «شەو.» ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی یەکەم بوو. 5
God called the light “day,” and he called the darkness “night.” So there was evening, and then the morning, making day one.
خودا فەرمووی: «با بۆشاییەک لەنێوان ئاوەکاندا ببێت، بۆ جیابوونەوەی ئاو لە ئاو.» 6
God said, “Let there be an expanse in the middle of the waters to divide the waters.”
جا ئاوا بوو. خودا بۆشاییەکەی دروستکرد و ئاوەکەی ژێر بۆشاییەکەی لە ئاوەکەی سەر بۆشاییە کراوەکە جیا کردەوە. 7
So God made an expanse to divide the waters that were above from the waters that were below. And that's what happened.
خودا بۆشاییەکەی ناونا «ئاسمان.» جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی دووەم بوو. 8
God called the expanse, “sky.” So there was evening, and then the morning, making day two.
خودا فەرمووی: «با ئاوەکانی ژێر ئاسمان لە یەک شوێن کۆببنەوە و وشکانی دەربکەوێت.» جا ئاوا بوو. 9
God said, “Let the waters below the sky collect together in one place so that the land may appear.” And so it was.
خودا وشکانییەکەی ناونا «زەوی». ئاوە کۆبووەوەکەشی ناونا «دەریا». خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 10
God called the land “earth” and the waters “seas.” God saw that it was good.
ئینجا خودا فەرمووی: «با زەوی سەوزایی بەرهەم بهێنێت: ڕووەکی تۆودار و داری بەردار لەسەر زەوی، ئەوەی تۆوەکەی لەناو خۆیەتی، لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو. 11
God said, “Let the earth produce vegetation—plants that produce seeds and trees that produce seeded fruit—each one according to its own kind.” And that's what happened.
زەوی سەوزایی بەرهەم هێنا: ڕووەکی تۆودار لە جۆری خۆی و دار کە بەر دروستبکات و تۆوەکەی تێدابێت لە جۆری خۆی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 12
The earth produced vegetation—plants that produce seeds and trees that produce seeded fruit—each one according to its own kind. God saw that it was good.
جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی سێیەم بوو. 13
So there was evening, and then the morning, making day three.
ئینجا خودا فەرمووی: «با لە بۆشایی ئاسماندا ڕووناکییەکان هەبن بۆ جیاکردنەوەی ڕۆژ لە شەو، هەروەها بۆ نیشانکردنی وەرز و ڕۆژ و ساڵ. 14
God said, “Let there be lights in the sky to separate day from night, and to provide a way to mark seasons, days, and years.
با ڕووناکییەکان لە بۆشایی ئاسماندا ببن، تاکو سەر زەوی ڕووناک بکەنەوە.» جا ئاوا بوو. 15
They shall be lights in the sky to shine on the earth.” And that's what happened.
هەروەها خودا دوو ڕووناکییە مەزنەکەی دروستکرد، ڕووناکییە گەورەکەیان بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ، ڕووناکییە بچووکەکەشیان بۆ فەرمانڕەوایەتی شەو، هەروەها ئەستێرەکانیش. 16
God created two great lights: the larger one in charge of the day, and the smaller one in charge of the night. He created the stars too.
خودا لە بۆشایی ئاسماندا بۆ ڕووناککردنەوەی سەر زەوی داینان، 17
God placed these lights in the sky to shine upon the earth,
بۆ فەرمانڕەوایەتی ڕۆژ و شەو و جیاکردنەوەی ڕووناکی لە تاریکی. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 18
to be in charge of the day and in charge of the night, and to separate light from darkness. God saw that it was good.
جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی چوارەم بوو. 19
So there was evening, and then the morning, making day four.
ئینجا خودا فەرمووی: «با ئاوەکان پڕ ببن لە ئاپۆرەی بوونەوەری زیندوو، با باڵندەش لە بۆشایی ئاسماندا بەسەر زەویدا بفڕێت.» 20
God said, “Let the waters be full of living creatures, and let birds fly above the earth in the sky.”
ئیتر خودا بوونەوەرە مەزنەکانی دەریای بەدیهێنا، لەگەڵ هەموو زیندەوەرە جوڵاوەکانی ناو ئاوەکان کە لێی پڕبوون، بەپێی جۆرەکانیان، لەگەڵ هەموو باڵندەیەکی باڵداریش بەپێی جۆرەکانیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 21
So God created huge sea creatures and all the living things that swim and fill the waters, each one according to its own kind; and every bird that flies, each one according to its own kind. God saw that it was good.
خودا بەرەکەتداری کردن و فەرمووی: «بەردار بن و زۆر بن و ئاوی دەریاکان پڕ بکەن، با باڵندەکانیش لەسەر زەوی زۆر ببن.» 22
God blessed them and said, “Reproduce and increase, and fill the waters of the seas, and let the birds increase on the earth.”
جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی پێنجەم بوو. 23
So there was evening, and then the morning, making day five.
خودا فەرمووی: «با زەوی بوونەوەرە زیندووەکان لە جۆری خۆیان بەرهەم بهێنێت. ئاژەڵی ماڵی و خشۆکی زەوی و ئاژەڵی کێوی، هەریەکەیان لە جۆری خۆی.» جا ئاوا بوو. 24
God said, “Let the land produce living creatures, each one according to its own kind—the livestock, the creatures that run along the ground, and the wild animals, each one according to its own kind.” And that's what happened.
خودا ئاژەڵی کێوی بەپێی جۆری خۆیان دروستکرد، ئاژەڵی ماڵیش بەپێی جۆری خۆیان و هەموو خشۆکێکیش لەسەر زەوی بەپێی جۆری خۆیان. خوداش بینی کە ئەمە باش بوو. 25
God made the wild animals, the livestock, and the creatures that run along the ground, all according to their own kind. God saw that it was good.
ئینجا خودا فەرمووی: «با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروستبکەین و لە خۆمان بچێت. با دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵی ماڵی و بەسەر هەموو زەویدا، هەروەها بەسەر هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی بەسەر زەویدا دەخشێن.» 26
God said, “Let us make human beings in our image who are like us. They will have authority over the fish of the sea and the birds of the air, over the livestock, and over the whole of the earth and every creature that moves on it.”
خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا، لەسەر وێنەی خودی خۆی بەدیهێنا، بە نێر و مێ بەدیهێنان. 27
So God created human beings in his own image. He created them in the image of God. He created them male and female.
خودا بەرەکەتداری کردن و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن و بیخەنە ژێر ڕکێفتانەوە. دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و بەسەر هەموو بوونەوەرێکی زیندوودا کە لەسەر زەوی دەجوڵێتەوە.» 28
God blessed them and told them, “Reproduce, increase, and spread throughout the earth and control it; exercise authority over the fish of the sea and the birds of the air and every creature that moves on the earth.”
ئینجا خودا فەرمووی: «هەموو ڕووەکی تۆودار کە لە سەرتاسەری ڕووی زەوییە داومە بە ئێوە، لەگەڵ هەموو دارێکیش کە بەری هەیە و تۆوی خۆی تێدایە. بۆ ئێوە دەبنە خۆراک. 29
God said, “Look, I'm giving you as your food every seed-bearing plant anywhere on earth, and every tree that produces fruit with seeds.
بۆ هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و هەموو بوونەوەرێکی خشۆکی سەر زەوی، هەموو بوونەوەرێک کە هەناسەی ژیانی تێدایە، هەموو ڕووەکی سەوزم بۆ خۆراک پێداون.» جا ئاوا بوو. 30
I'm giving all the green plants to all the land animals, to the birds, and to every creature that moves on the earth—to every living thing.” And that's what happened.
خودا بینی هەموو ئەوەی کە دروستی کردبوو زۆر باش بوو. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی شەشەم بوو. 31
God saw everything that he had created, and yes, it was very good. So there was evening, and then the morning, making day six.

+ پەیدابوون 1 >