< گەلاتیا 1 >
لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکەوە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکەوە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، | 1 |
我保祿宗徒──我蒙召為宗徒,非由於人,也並非藉著人,而是由於耶穌基督和使祂由死者中復活的天主父──
هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان، بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان: | 2 |
我和同我在一起的眾弟兄,致書給迦拉達眾教會:
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت، | 3 |
恩寵與平安由天主我們的父及主耶穌基督賜與你們!
ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات. (aiōn ) | 4 |
這基督按照天主我們父的旨意, 為我們的罪惡捨棄了自己,為救我們脫離此邪惡的世代。 (aiōn )
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) | 5 |
願光榮歸於天主,至於無窮之世! 阿們。 (aiōn )
پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە وەردەگەڕێن! | 6 |
我真奇怪,你們竟這樣快離開了那以基督的恩寵召叫你們的天主,而歸向了另一福音;
مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن. | 7 |
其實,並沒有別的福音,只是有一些人攪亂你們,企圖以改變基督的福音而已。
بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت. | 8 |
但是,無論誰,即使是我們,或是從天上降下的一位天使,若給你們宣講的福音,與我們給你們宣講的福音不同,當受詛咒。
وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت. | 9 |
我們以前說過,如今我再說:誰若給你們宣講福音與你們所接受的不同,當受詛咒。
ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح. | 10 |
那麼,我如今是討人的喜愛,或是討天主的喜愛呢﹖難道我是尋求人的歡心嗎﹖如果我還求人的歡心,我就不是基督的僕役。
پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. | 11 |
弟兄們! 我告訴你們:我所宣講的福音,並不是由人而來的,
لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە. | 12 |
因為,我不是由人得來的,也不是由人學來的,而是由耶穌基督的啟示得來的。
بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم. | 13 |
你們一定聽說過,我從前尚在猶太教中的行動:我怎樣激烈地迫害過天主的教會,竭力想把她消滅;
لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان. | 14 |
我在猶太教中比我本族許多同年的人更為激進,對我祖先的傳授更富熱忱。
بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو | 15 |
但是,從母胎中已經選拔我,以恩寵召叫我的天主,卻決意
کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، | 16 |
將祂的聖子啟示給我,叫我在異民中傳揚祂。我當時沒有與任何人商量,
سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق. | 17 |
也沒有上耶路撒冷去見那些在我在以前作宗徒的人,我立即去了阿剌伯,然後又回到大馬士革。
ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە. | 18 |
此後,過了三年,我才上耶路撒冷去拜見刻法,在他那裡逗留了十五天,
بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی. | 19 |
除了主的兄雅各伯,我沒有看見別的宗徒。
خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە. | 20 |
我給你們寫的都是真的,我在天主前作證,我決沒有說謊。
دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، | 21 |
此後,我往敘利亞和基里基雅地域去了。
بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم، | 22 |
那時,猶太境內屬於基督的各教會,都沒有見過我的面;
تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» | 23 |
只是聽說過:「那曾經迫害我們的,如今卻傳揚他曾經想消滅的信仰了。」
ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد. | 24 |
他們就為了我而光榮天主。