< گەلاتیا 6 >

خوشکان، برایان، ئەگەر کەسێک تووشی گوناهێک بوو، با ئێوەی ڕۆحانی کەسی ئاوا بە ڕۆح نەرمی ڕاست بکەنەوە. سەیری خۆشت بکە، نەوەک تۆش تاقی بکرێیتەوە. 1
برادران و خواهران عزیز، اگر از یک ایماندار خطایی سر بزند، شما که روحانی‌تر هستید با کمال فروتنی او را به راه راست بازگردانید؛ در عین حال مراقب باشید که خودتان نیز دچار همان وسوسه نشوید.
باری یەکتری هەڵگرن و بەم شێوەیە شەریعەتی مەسیح بهێننە دی. 2
در تحمل مشکلات و مسائل زندگی به یکدیگر یاری رسانید، و از این طریق است که «شریعت مسیح» را اجرا خواهید کرد.
ئەگەر یەکێک خۆی بە شتێک زانی، بەڵام لەڕاستیدا هیچ نەبوو، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت. 3
اگر کسی خود را چنان بزرگ می‌پندارد که نمی‌خواهد به این امر گردن نهد، خود را فریب می‌دهد. چنین شخصی را نمی‌توان ایماندار واقعی دانست.
بەڵام با هەریەکە کرداری خۆی تاقی بکاتەوە، ئەوسا با تەنها شانازی بە خۆیەوە بکات، نەک بە کەسێکی دیکەوە، 4
هر کس وظیفهٔ خود را به نحو احسن انجام دهد؛ آنگاه از کار خود رضایت حاصل خواهد کرد و دیگر نیازی نخواهد داشت که خود را با دیگران مقایسه کند؛
چونکە هەرکەسێک باری خۆی هەڵدەگرێت. 5
زیرا هر کس مسئول حمل بارِ خود خواهد بود، بارِ رفتار و کردار خود.
ئەو کەسەی فێری وشەی خودا دەکرێت، دەبێت فێرکارەکەی لە هەموو شتێکی باشدا بەشدار بکات. 6
هر که از تعلیم کلام خدا بهره‌مند می‌شود، باید معلم خود را در هر چیز نیکو سهیم گردانَد.
خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. 7
اشتباه نکنید: خدا را نمی‌توان فریب داد. پس هر چه بکاریم، همان را درو خواهیم کرد.
ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. (aiōnios g166) 8
هر که برای ارضای خواسته‌های طبیعت گناه‌آلود خود بذر بکارد، از این طبیعت گناه‌آلود تباهی و مرگ روحانی را خواهد درَوید. اما هر که برای خرسندی روح‌القدس بذر بکارد، حیات جاودانی را از همان روح درو خواهد کرد. (aiōnios g166)
کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین. 9
پس ای مؤمنین، از انجام کار نیک خسته نشویم، زیرا در زمان مقرر، پاداش خود را درو خواهیم کرد، به شرطی که دست از کار نکشیم.
ئینجا هەروەک دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران. 10
بنابراین، از هر فرصتی که دست می‌دهد، استفاده کنیم تا در حق همه نیکویی کنیم، به‌خصوص به آنانی که متعلق به خانوادۀ مؤمنین هستند.
سەیر بکەن، ئەو پیتانە کە بە دەستی خۆم نووسیومە چەندە گەورەن. 11
در خاتمه، می‌خواهم چند کلمه‌ای هم با دست خودم بنویسم. ببینید با چه حروف درشتی این مطالب را می‌نویسم!
ئەوانەی دەیانەوێت لە جەستەدا ڕواڵەتێکی چاک دروستبکەن، ئەوانە ناچارتان دەکەن خەتەنە بکرێن، تەنها تاکو لەبەر خاچی مەسیح نەچەوسێنرێنەوە. 12
کسانی که می‌کوشند شما را وادار کنند که ختنه شوید، فقط یک انگیزه دارند: اینکه به شهرت و احترامشان لطمه‌ای وارد نشود و از زحمت و آزاری که در اثر اعتقاد به «نجات از طریق صلیب مسیح» متوجهٔ آنان می‌شود، در امان باشند.
ئەوانەی خەتەنەکراون، شەریعەتی تەورات پەیڕەو ناکەن، تەنها دەیانەوێت ئێوە خەتەنە بکرێن، تاکو شانازی بە جەستەی ئێوەوە بکەن. 13
این گونه معلمین خودشان ختنه شده‌اند، اما حاضر نیستند سایر احکام شریعت را رعایت کنند؛ و فقط می‌خواهند که شما نیز ختنه شوید تا بدین وسیله افتخار کنند که شما را مرید خود ساخته‌اند.
لە من بەدوور بێت شانازی بە هیچ شتێکەوە بکەم، جگە لە خاچی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە بەهۆیەوە جیهان بۆ من لە خاچ دراوە، منیش بۆ جیهان، 14
اما خدا نکند که من به این گونه مسائل افتخار کنم. تنها افتخار من، همانا صلیب خداوند ما عیسی مسیح است. بله، به سبب همین صلیب، تمام دلبستگی‌هایی که در این دنیا داشتم، مصلوب شد و از بین رفت و من نیز نسبت به گرایشهای دنیا مصلوب شدم و مردم.
چونکە نە خەتەنەکردن سوودی هەیە و نە خەتەنەنەکردنیش، بەڵکو بەدیهێنراوی نوێ. 15
حال، مهم نیست که ختنه شده‌ایم یا نه. تنها چیزی که مهم است، این است که آیا واقعاً دگرگون شده‌ایم و انسان جدیدی گردیده‌ایم؟
با ئاشتی و بەزەیی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە ئەم یاسایە پەیڕەو دەکەن، بۆ گەلی ئیسرائیلی خوداش. 16
آرامش و رحمت الهی نصیب تمام کسانی باشد که به این شیوه رفتار می‌کنند، که اینان قوم واقعی خدا هستند.
ئیتر با کەس گرفتم بۆ دروستنەکات، چونکە نیشانەکانی عیسام لە لەشدا هەڵگرتووە. 17
از این پس، دیگر بیش از این باعث رنجش خاطر من مشوید. زیرا من بر بدن خود، داغهایی را حمل می‌کنم که نشان می‌دهد متعلق به عیسی هستم.
خوشکان و برایان، با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ ڕۆحتان بێت. ئامین. 18
ای همسنگران مسیحی من، فیض خداوند ما عیسی مسیح با روح همهٔ شما باد. آمین.

< گەلاتیا 6 >