< گەلاتیا 6 >
خوشکان، برایان، ئەگەر کەسێک تووشی گوناهێک بوو، با ئێوەی ڕۆحانی کەسی ئاوا بە ڕۆح نەرمی ڕاست بکەنەوە. سەیری خۆشت بکە، نەوەک تۆش تاقی بکرێیتەوە. | 1 |
Bratří, byl-li by zachvácen člověk v nějakém pádu, vy duchovní napravte takového v duchu tichosti, prohlédaje každý sám k sobě, abys snad i ty nebyl pokoušín.
باری یەکتری هەڵگرن و بەم شێوەیە شەریعەتی مەسیح بهێننە دی. | 2 |
Jedni druhých břemena neste a tak plňte zákon Kristův.
ئەگەر یەکێک خۆی بە شتێک زانی، بەڵام لەڕاستیدا هیچ نەبوو، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت. | 3 |
Nebo zdá-li se komu, že by něco byl, nic nejsa, takového vlastní mysl jeho svodí.
بەڵام با هەریەکە کرداری خۆی تاقی بکاتەوە، ئەوسا با تەنها شانازی بە خۆیەوە بکات، نەک بە کەسێکی دیکەوە، | 4 |
Ale díla svého zkus jeden každý, a takť sám v sobě chválu míti bude, a ne v jiném.
چونکە هەرکەسێک باری خۆی هەڵدەگرێت. | 5 |
Neb jeden každý své břímě ponese.
ئەو کەسەی فێری وشەی خودا دەکرێت، دەبێت فێرکارەکەی لە هەموو شتێکی باشدا بەشدار بکات. | 6 |
Sdílejž se pak ten, kterýž naučení přijímá v slovu Páně, s tím, od kohož naučení béře, vším svým statkem.
خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. | 7 |
Nemylte se, Bůhť nebude oklamán; nebo cožkoli rozsíval by člověk, toť bude i žíti.
ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. (aiōnios ) | 8 |
A kdož rozsívá tělu svému, z těla žíti bude porušení; ale kdož rozsívá Duchu, z Duchať žíti bude život věčný. (aiōnios )
کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین. | 9 |
Èiníce pak dobře, neoblevujme; nebo časem svým budeme žíti, neustávajíce.
ئینجا هەروەک دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران. | 10 |
A protož dokudž čas máme, čiňme dobře všechněm, a zvláště nejvíce pak domácím víry
سەیر بکەن، ئەو پیتانە کە بە دەستی خۆم نووسیومە چەندە گەورەن. | 11 |
Hle, jaký jsem vám list napsal svou rukou.
ئەوانەی دەیانەوێت لە جەستەدا ڕواڵەتێکی چاک دروستبکەن، ئەوانە ناچارتان دەکەن خەتەنە بکرێن، تەنها تاکو لەبەر خاچی مەسیح نەچەوسێنرێنەوە. | 12 |
Ti, kteříž chtějí tvární býti podle těla, nutí vás, abyste se obřezovali, jediné aby protivenství pro kříž Kristův netrpěli.
ئەوانەی خەتەنەکراون، شەریعەتی تەورات پەیڕەو ناکەن، تەنها دەیانەوێت ئێوە خەتەنە بکرێن، تاکو شانازی بە جەستەی ئێوەوە بکەن. | 13 |
Nebo ani sami ti, kteříž se obřezují, nezachovávají Zákona, ale chtí, abyste se obřezovali proto, aby se tělem vaším chlubili.
لە من بەدوور بێت شانازی بە هیچ شتێکەوە بکەم، جگە لە خاچی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە بەهۆیەوە جیهان بۆ من لە خاچ دراوە، منیش بۆ جیهان، | 14 |
Ale ode mne odstup to, ať abych se v čem chlubil, jediné v kříži Pána našeho Jezukrista, skrze něhož jest mi svět ukřižován, a já světu.
چونکە نە خەتەنەکردن سوودی هەیە و نە خەتەنەنەکردنیش، بەڵکو بەدیهێنراوی نوێ. | 15 |
Nebo v Kristu Ježíši ani obřízka nic neplatí, ani neobřízka, ale nové stvoření.
با ئاشتی و بەزەیی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە ئەم یاسایە پەیڕەو دەکەن، بۆ گەلی ئیسرائیلی خوداش. | 16 |
A kteříkoli tohoto pravidla následují, pokoj přijde na ně a milosrdenství, i na lid Boží Izraelský.
ئیتر با کەس گرفتم بۆ دروستنەکات، چونکە نیشانەکانی عیسام لە لەشدا هەڵگرتووە. | 17 |
Dále pak žádný mi nečiň zaměstknání, já zajisté jízvy Pána Ježíše nosím na těle svém.
خوشکان و برایان، با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ ڕۆحتان بێت. ئامین. | 18 |
Milost Pána Ježíše Krista budiž s duchem vaším, bratří. Amen.