< گەلاتیا 5 >
مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێکی دیکە ملکەچی نیری کۆیلایەتی مەبن. | 1 |
Mesih bizi özgür olalım diye özgür kıldı. Bunun için dayanın. Bir daha kölelik boyunduruğuna girmeyin.
ئاگاداربن، من پۆڵسم پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕێبدەن خەتەنە بکرێن ئەوا مەسیح هیچ سوودێکی بۆتان نابێت! | 2 |
Bakın, ben Pavlus size diyorum ki, sünnet olursanız Mesih'in size hiç yararı olmaz.
دیسان شایەتی دەدەم، هەر مرۆڤێک ڕێ بدات خەتەنە بکرێت، دەبێت کار بە هەموو شەریعەت بکات. | 3 |
Sünnet edilen her adamı bir daha uyarıyorum: Kutsal Yasa'nın tümünü yerine getirmek zorundadır.
ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە شەریعەت بێتاوان بکرێن، ئەوا لە مەسیح جیا بوونەوە و لە نیعمەتی خودا کەوتن. | 4 |
Yasa aracılığıyla aklanmaya çalışan sizler Mesih'ten ayrıldınız, Tanrı'nın lütfundan uzak düştünüz.
بەڵام ئێمە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە، بە باوەڕ، چاوەڕێی هیوای ڕاستودروستین. | 5 |
Ama biz aklanmanın verdiği umudun gerçekleşmesini Ruh'a dayanarak, imanla bekliyoruz.
بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا خەتەنەکردن یان نەکردن هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو ئەو باوەڕە گرنگە کە بە خۆشەویستی کار دەکات. | 6 |
Mesih İsa'da ne sünnetliliğin ne de sünnetsizliğin yararı vardır; yararlı olan, sevgiyle etkisini gösteren imandır.
باش ڕاتاندەکرد. کێ ڕێی لێ گرتن تاکو گوێڕایەڵی ڕاستی نەبن؟ | 7 |
İyi koşuyordunuz. Sizi gerçeğe uymaktan kim alıkoydu?
ئەم بیروباوەڕە لەلایەن ئەوەوە نییە کە بانگتان دەکات. | 8 |
Buna kanmanız sizi çağıranın isteği değildir.
«هەویرترشێکی بچووک، هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت.» | 9 |
“Azıcık maya bütün hamuru kabartır.”
لەبەر ئەوەی ئێمە لەگەڵ مەسیح یەکین، دڵنیام کە بە شێوەیەکی دیکە بیرناکەنەوە. ئەوەی بتانشێوێنێ سزای خۆی وەردەگرێت، جا هەرکەسێک بێت. | 10 |
Başka türlü düşünmeyeceğinize ilişkin Rab'de size güvenim var. Ama aklınızı karıştıran kim olursa olsun, cezasını çekecektir.
بەڵام خوشکان، برایان، ئەگەر هەتا ئێستا من خەتەنەکردن ڕادەگەیەنم، ئیتر بۆچی هەتا ئێستا دەچەوسێمەوە؟ ئەگەر وا بێت، کۆسپی خاچ لادراوە. | 11 |
Bana gelince, kardeşler, eğer hâlâ sünneti savunuyor olsaydım, bugüne dek baskı görür müydüm? Öyle olsaydı, çarmıh engeli ortadan kalkardı.
خۆزگە ئەو کەسانە دەخەسێنران کە دەتانشێوێنن. | 12 |
Aklınızı çelenler keşke kendilerini hadım etseler!
ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن، | 13 |
Kardeşler, siz özgür olmaya çağrıldınız. Ancak özgürlük benlik için fırsat olmasın. Birbirinize sevgiyle hizmet edin.
چونکە تەورات هەمووی لە یەک ڕاسپاردەدا دێتە دی: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.] | 14 |
Bütün Kutsal Yasa tek bir sözde özetlenmiştir: “Komşunu kendin gibi seveceksin.”
ئەگەر پەلاماری یەکتری بدەن و یەکتری بخۆن، ئاگاداربن یەکتری لەناونەبەن. | 15 |
Ama birbirinizi ısırıp yiyorsanız, dikkat edin, birbirinizi yok etmeyesiniz!
پێتان دەڵێم: بە ڕۆحی پیرۆز بژین، ئینجا ئارەزووی سروشتی دنیایی تێر ناکەن، | 16 |
Şunu demek istiyorum: Kutsal Ruh'un yönetiminde yaşayın. O zaman benliğin tutkularını asla yerine getirmezsiniz.
چونکە ئارەزووی سروشتی دنیایی لە دژی ڕۆحەکەیە، ڕۆحەکەش لە دژی سروشتی دنیاییە. هەریەکەیان بەربەرەکانێی ئەوی دیکە دەکات، تاکو ئەوە نەکەن کە دەتانەوێت. | 17 |
Çünkü benlik Ruh'a, Ruh da benliğe aykırı olanı arzular. Bunlar birbirine karşıttır; sonuç olarak, istediğinizi yapamıyorsunuz.
بەڵام ئەگەر ئێوە بە ڕۆحەکە بەڕێوە بچن، ئەوا لەژێر سایەی شەریعەتدا نین. | 18 |
Ruh'un yönetimindeyseniz, Yasa'ya bağımlı değilsiniz.
ئێستا کردەوەکانی سروشتی دنیایی مرۆڤ ڕوونن، ئەوانیش: داوێنپیسی، گڵاوی، بەڕەڵایی، | 19 |
Benliğin işleri bellidir. Bunlar fuhuş, pislik, sefahat, putperestlik, büyücülük, düşmanlık, çekişme, kıskançlık, öfke, bencil tutkular, ayrılıklar, bölünmeler, çekememezlik, sarhoşluk, çılgın eğlenceler ve benzeri şeylerdir. Sizi daha önce uyardığım gibi yine uyarıyorum, böyle davrananlar Tanrı Egemenliği'ni miras alamayacaklar.
بتپەرستی، جادووگەری، دوژمنایەتی، یاخیبوون، دڵپیسی، تووڕەبوون، خۆپەرستی، دووبەرەکی، ناکۆکی، | 20 |
چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە، ئاگادارتان دەکەمەوە، وەک پێشتر ئاگادارم کردوونەتەوە: ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن نابنە میراتگری شانشینی خودا. | 21 |
بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە: خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاکە، دڵسۆزی، | 22 |
Ruh'un ürünüyse sevgi, sevinç, esenlik, sabır, şefkat, iyilik, bağlılık, yumuşak huyluluk ve özdenetimdir. Bu tür nitelikleri yasaklayan yasa yoktur.
دڵنەرمی و بەسەرخۆدا زاڵبوون. شەریعەت نییە لە دژی ئەمانە بێت. | 23 |
بەڵام ئەوانەی هی عیسای مەسیحن سروشتی دنیاییان لەگەڵ حەز و ئارەزووەکانیان لە خاچ داوە. | 24 |
Mesih İsa'ya ait olanlar, benliği, tutku ve arzularıyla birlikte çarmıha germişlerdir.
ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز بژین، با هەنگاوەکانی ڕۆحەکەش بپارێزین. | 25 |
Ruh sayesinde yaşıyorsak, Ruh'un izinde yürüyelim.
با لەخۆبایی نەبین، یەکتری تووڕە نەکەین، ئیرەیی بە یەکتر نەبەین. | 26 |
Boş yere övünen, birbirine meydan okuyan, birbirini kıskanan kişiler olmayalım.