< گەلاتیا 2 >

دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەرناباس گەڕامەوە ئۆرشەلیم و تیتۆسیشم لەگەڵ خۆم برد. 1
On dört yıl aradan sonra Titus'u da yanıma alıp Barnaba'yla birlikte yine Yeruşalim'e gittim.
گەڕانەوەکەم بەگوێرەی ئاشکراکردنێک بوو و ئەو پەیامەی ئینجیل کە لەنێو نەتەوەکان جاڕی دەدەم، تەنها خستمە بەردەم گەورە پیاوانی کڵێسا، تاکو ئەوەی بۆی ڕادەکەم و ڕامکردووە بەفیڕۆ نەڕوات. 2
Vahiy uyarınca gittim. Boş yere koşmayayım ya da koşmuş olmayayım diye, öteki uluslar arasında yaydığım Müjde'yi özel olarak ileri gelenlere sundum.
بەڵام هەرچەندە تیتۆس کە لەگەڵم بوو یۆنانی بوو، زۆریان لێ نەکرد خەتەنە بکرێت. 3
Benimle birlikte olan Titus bile Grek olmasına karşın sünnet edilmeye zorlanmadı.
ئەم بابەتە لەوەوە سەری هەڵدا هەندێک برایانی درۆزن دزەیان کردبووە ناومان. هاتبوون بمانکەن بە کۆیلە لە ڕێگەی سیخوڕیکردن لەسەر ئەم ئازادییەی کە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح هەمانە. 4
Ne var ki, İsa Mesih'te sahip olduğumuz özgürlüğü el altından öğrenmek ve böylece bizi köleleştirmek için gizlice aramıza sızan sahte kardeşler vardı.
بۆ کاتژمێرێکیش ملکەچیان نەبووین، تاکو ڕاستی ئینجیل لەگەڵتان بمێنێتەوە. 5
Müjde gerçeği sürekli sizinle kalsın diye bir an bile onlara boyun eğip teslim olmadık.
بەڵام ئەوانەی بە گەورە پیاو دادەنران، هەرچییەک بن، بەلای منەوە گرنگ نییە، چونکە خودا تەماشای ڕواڵەتی مرۆڤ ناکات، ئەوان هیچیان بۆ پەیامەکەم زیاد نەکرد. 6
Ama ileri gelenler –ne oldukları bence önemli değil, Tanrı insanlar arasında ayrım yapmaz– evet, bu ileri gelenler söylediklerime bir şey katmadılar.
بەڵکو بە پێچەوانەوە، بینییان کە پەیامی ئینجیل بۆ ناجولەکەکان بە من سپێردراوە، هەروەک پەیامی ئینجیل بۆ جولەکەکان بە پەترۆس سپێردراوە، 7
Tam tersine, Müjde'yi sünnetlilere bildirme işi nasıl Petrus'a verildiyse, sünnetsizlere bildirme işinin de bana verildiğini gördüler.
چونکە خودا بەهۆی پەترۆسەوە وەک نێردراو بۆ جولەکەکان کاری دەکرد، لە منیشدا بۆ ناجولەکەکان کاری دەکرد. 8
Çünkü sünnetlilere elçilik etmesi için Petrus'ta etkin olan Tanrı, öteki uluslara elçilik etmem için bende de etkin oldu.
کاتێک یاقوب و پەترۆس و یۆحەنا کە بە کۆڵەکە دانرابوون، بەم نیعمەتەیان زانی کە بە من دراوە، ئەوسا ئەوان دەستی ڕاستی هاوبەشییان بۆ من و بەرناباس درێژکرد، تاکو ئێمە بۆ لای نەتەوەکان بچین و ئەوانیش بۆ لای جولەکەکان بچن. 9
Topluluğun direkleri sayılan Yakup, Kefas ve Yuhanna bana bağışlanan lütfu sezince paydaşlığımızın işareti olarak bana ve Barnaba'ya sağ ellerini uzattılar. Öteki uluslara bizlerin, Yahudiler'e kendilerinin gitmesini uygun gördüler.
تەنها داوایان کرد هەژاران لەیاد نەکەین، ئەمەش شتێکە هەمیشە کۆششم بۆی کردووە. 10
Ancak yoksulları anımsamamızı istediler. Zaten ben de bunu yapmaya gayret ediyordum.
بەڵام کاتێک پەترۆس هاتە ئەنتاکیا، ڕووبەڕوو بەربەرەکانێم کرد، لەبەر ئەوەی گلەیی لەسەر بوو، 11
Ne var ki, Kefas Antakya'ya geldiği zaman, suçlu olduğu için ona açıkça karşı geldim.
چونکە پێش ئەوەی کەسانێک لەلای یاقوبەوە بێن، ئەو لەگەڵ ناجولەکەکان نانی دەخوارد، بەڵام کاتێک ئەوان هاتن، لە ترسی ئەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت، خۆی کێشایەوە. 12
Çünkü Yakup'un yanından bazı adamlar gelmeden önce Kefas öteki uluslardan olanlarla birlikte yemek yerdi. Ama o adamlar gelince sünnet yanlılarından korkarak sünnetsizlerden uzaklaştı, onlarla yemek yemez oldu.
جولەکەکانی دیکەش لەگەڵیدا دەستیان بە دووڕوویی کرد، تەنانەت بەرناباسیش بە دووڕووییان چەواشە بوو. 13
Öbür Yahudiler de onun gibi ikiyüzlülük ettiler. Sonunda Barnaba bile onların ikiyüzlülüğüne kapıldı.
کاتێک بینیم بەگوێرەی ڕێگای ڕاستی پەیامی ئینجیل ناڕۆن، لەبەرچاوی هەمووان بە پەترۆسم گوت: «ئەگەر تۆ جولەکەی، وەک ناجولەکە دەژیت نەک وەکو جولەکە، ئیتر چۆن ناجولەکەکان ناچار دەکەیت نەریتی جولەکەکان پەیڕەو بکەن؟ 14
Müjde gerçeğine uygun davranmadıklarını görünce hepsinin önünde Kefas'a şöyle dedim: “Yahudi olduğun halde Yahudi gibi değil, öteki uluslardan biri gibi yaşıyorsun, nasıl olur da ulusları Yahudi gibi yaşamaya zorlarsın?
«ئێمە بە جولەکەیی لەدایک بووین و لە نەتەوە گوناهبارەکان نین، 15
Doğuştan Yahudi olan bizler öteki uluslardan olan ‘günahlılar’ değiliz.
دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێتاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاکو بە باوەڕ بە مەسیح بێتاوان بکرێین، ئەمەش نەک بە کارکردن بە شەریعەت، چونکە لە ڕێی کارکردن بە شەریعەت کەس بێتاوان ناکرێت. 16
Yine de insanın Kutsal Yasa'nın gereklerini yaparak değil, İsa Mesih'e iman ederek aklandığını biliyoruz. Bunun için biz de Yasa'nın gereklerini yaparak değil, Mesih'e iman ederek aklanalım diye Mesih İsa'ya iman ettik. Çünkü hiç kimse Yasa'nın gereklerini yaparak aklanmaz.
«بەڵام ئەگەر ئێمە لە هەوڵدانمان بۆ بێتاوانبوون بە مەسیح، خۆمان دۆزییەوە کە گوناهبارین، ئیتر ئایا مەسیح خزمەتکاری گوناهە؟ بێگومان نەخێر! 17
Mesih'te aklanmak isterken kendimiz günahlı çıkarsak, Mesih günahın yardakçısı mı olur? Kesinlikle hayır!
ئەگەر من شتێک بنیاد بنێمەوە کە لەپێشدا تێکمدابێت، ئەوا دەیسەلمێنم سەرپێچیکارم. 18
Yıktığımı yeniden kurarsam, yasayı çiğnediğimi kanıtlamış olurum.
«چونکە لە ڕێگەی شەریعەت بۆ شەریعەت مردم، تاکو بۆ خودا بژیم. 19
Çünkü ben Tanrı için yaşamak üzere Yasa aracılığıyla Yasa karşısında öldüm.
من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من. 20
Mesih'le birlikte çarmıha gerildim. Artık ben yaşamıyorum, Mesih bende yaşıyor. Şimdi bedende sürdürdüğüm yaşamı, beni seven ve benim için kendini feda eden Tanrı Oğlu'na imanla sürdürüyorum.
من نیعمەتی خودا پووچەڵ ناکەمەوە، چونکە ئەگەر بێتاوانبوون بە شەریعەت بووایە، ئەوا مردنی مەسیح بێ سوود دەبوو.» 21
Tanrı'nın lütfunu geçersiz saymış değilim. Çünkü aklanma Yasa aracılığıyla sağlanabilseydi, o zaman Mesih boş yere ölmüş olurdu.”

< گەلاتیا 2 >