لە ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشای فارس، بۆ بەدیهێنانی پەیامی یەزدان کە لەسەر زاری یەرمیاوە فەرمووبووی، یەزدان ڕۆحی کۆرشی پاشای فارسی هەژاند. ئینجا بانگەوازێکی بەناو هەموو شانشینەکەیدا ڕاگەیاند، هەروەها بە نووسراویش فەرمانی دا: | 1 |
و در سال اول کورش، پادشاه فارس تا کلام خداوند به زبان ارمیا کامل شود، خداوندروح کورش پادشاه فارس را برانگیخت تا درتمامی ممالک خود فرمانی نافذ کرد و آن را نیزمرقوم داشت و گفت: | ۱ |
«کۆرشی پاشای فارس ئاوا دەڵێت: «”یەزدان، خودای ئاسمان هەموو شانشینەکانی زەوی داوەتە دەستم، ڕایسپاردووم پەرستگایەکی لە ئۆرشەلیمی یەهودا بۆ بنیاد بنێم. | 2 |
«کورش پادشاه فارس چنین میفرماید: یهوه خدای آسمانها جمیع ممالک زمین را به من داده و مرا امر فرموده است که خانهای برای وی در اورشلیم که در یهودااست بنا نمایم. | ۲ |
هەرکەسێک لە ئێوە کە سەر بە گەلەکەی ئەوە، با خودای خۆی لەگەڵ بێت و بەرەو ئۆرشەلیمی یەهودا بڕوات، پەرستگاکەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێتەوە، ئەو یەزدانەی کە لە ئۆرشەلیمە. | 3 |
پس کیست از شما از تمامی قوم او که خدایش با وی باشد؟ او به اورشلیم که دریهودا است، برود و خانه یهوه را که خدای اسرائیل و خدای حقیقی است، در اورشلیم بنانماید. | ۳ |
هەرکەسێکیش لە هەر شوێنێک کە تێیدا ئاوارەیە و ماوەتەوە، با دانیشتووانی شوێنەکەی بە زێڕ و زیو و کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی یارمەتی بدەن، لەگەڵ ئەو بەخشینە ئازادانەی کە دەیبەخشن بۆ پەرستگای خودا لە ئۆرشەلیم.“» | 4 |
و هرکه باقیمانده باشد، در هر مکانی ازمکان هایی که در آنها غریب میباشد، اهل آن مکان او را به نقره و طلا و اموال و چهارپایان علاوه بر هدایای تبرعی به جهت خانه خدا که دراورشلیم است اعانت نمایند.» | ۴ |
ئینجا گەورەی بنەماڵەکانی یەهودا و بنیامین لەگەڵ کاهین و لێڤییەکان، هەموو ئەوانەی خودا ڕۆحی هەژاندن، هەستان بۆ ئەوەی بچنە ئۆرشەلیم تاکو لەوێ ماڵەکەی یەزدان بنیاد بنێنەوە. | 5 |
پس روسای آبای یهودا و بنیامین و کاهنان ولاویان با همه کسانی که خدا روح ایشان رابرانگیزانیده بود برخاسته، روانه شدند تا خانه خداوند را که در اورشلیم است بنا نمایند. | ۵ |
هەموو دراوسێکانیان بە قاپوقاچاغی زێڕ و زیو، بە کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی و بە دیاری نایاب یارمەتییان دان، سەرباری هەموو بەخشینە ئازادەکان. | 6 |
وجمیع همسایگان ایشان، ایشان را به آلات نقره وطلا و اموال و چهارپایان و تحفهها، علاوه بر همه هدایای تبرعی اعانت کردند. | ۶ |
کۆرشی پاشاش قاپوقاچاغەکانی پەرستگای یەزدانی دەرهێنا، ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە دەریهێنابوون و لە پەرستگای خوداوەندەکەی خۆی داینابوو. | 7 |
و کورش پادشاه ظروف خانه خداوند را که نبوکدنصر آنها را از اورشلیم آورده و در خانه خدایان خود گذاشته بود، بیرون آورد. | ۷ |
کۆرشی پاشای فارس لەسەر دەستی میترەداتی خەزنەدار دەریهێنا، ئەویش بۆ شێشبەچەری میری یەهودای ژماردن. | 8 |
و کورش پادشاه فارس، آنها رااز دست متردات، خزانهدار خود بیرون آورده، به شیشبصر رئیس یهودیان شمرد. | ۸ |
ئەمەش ژمارەکەیانە: سی لەگەنی زێڕین و هەزار لەگەنی زیوین؛ بیست و نۆ تاوەی زیوین؛ | 9 |
و عدد آنها این است: سی طاس طلا و هزار طاس نقره و بیست ونه کارد، | ۹ |
سی جامی زێڕین لەگەڵ چوار سەد و دە جامی زیوین؛ هەزار پارچە قاپوقاچاغی دیکە. | 10 |
و سی جام طلا و چهارصد و ده جام نقره از قسم دوم و هزار ظرف دیگر. | ۱۰ |
هەموو ئەو قاپوقاچاغەنەی لە زێڕ و زیو بوون، پێنج هەزار و چوار سەد پارچە بوون. لەگەڵ سەرکەوتنی ڕاپێچکراوەکان لە بابلەوە بۆ ئۆرشەلیم شێشبەچەر هەموو ئەمانەی لەگەڵ خۆی هێنا. | 11 |
تمامی ظروف طلا و نقره پنجهزار و چهارصد بود وشیشبصر همه آنها را با اسیرانی که از بابل به اورشلیم میرفتند برد. | ۱۱ |