< عەزرا 8 >
ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکان و ئەوانەن کە لەگەڵیاندا تۆمارکراون، ئەوانەی لە سەردەمی ئەرتەحشەستەی پاشادا لەگەڵ من لە بابلەوە گەڕانەوە: | 1 |
Voici les chefs de famille de leurs pères, et voici la généalogie de ceux qui sont montés avec moi de Babylone, sous le règne du roi Artaxerxès:
لە نەوەی فینەحاس، گێرشۆم؛ لە نەوەی ئیتامار، دانیال؛ لە نەوەی داود، حەتوش | 2 |
Des fils de Phinées: Guershom. Des fils d'Ithamar, Daniel. Des fils de David, Hattush.
لە نەوەی شەخەنەیا؛ لە نەوەی پەرعۆش، زەکەریا و سەد و پەنجا نێرینەش لەگەڵیدا تۆمار کران؛ | 3 |
Des fils de Shecania, des fils de Parosh, Zacharie; et avec lui, cent cinquante mâles, classés par généalogie.
لە نەوەی پەحەتمۆئاب، ئەلیهۆعێینەی کوڕی زەرەحیا، دوو سەد نێرینەش لەگەڵی؛ | 4 |
Des fils de Pahathmoab, Eliehœnaï, fils de Zerahia, et avec lui deux cents mâles.
لە نەوەی زەتو، شەخەنەیا کوڕی یەحەزیێل و سێ سەد نێرێنەش لەگەڵی؛ | 5 |
Des fils de Shecania, fils de Jahaziel, et avec lui trois cents mâles.
لە نەوەی عادین، عەبەدی کوڕی یۆناتان، پەنجا نێرینەش لەگەڵی؛ | 6 |
Parmi les fils d'Adin, Ebed, fils de Jonathan, et avec lui cinquante mâles.
لە نەوەی ئیلام، یەشەعیای کوڕی عەتەلیا، حەفتا نێرینەش لەگەڵی؛ | 7 |
Des fils d'Élam, Jéschaia, fils d'Athalie, et avec lui soixante-dix mâles.
لە نەوەی شەفەتیا، زەڤەدیای کوڕی میکائیل، هەشتا نێرینەش لەگەڵی؛ | 8 |
Parmi les fils de Schephatia, Zebadia, fils de Micaël, et avec lui quatre-vingts mâles.
لە نەوەی یۆئاب عۆبەدیای کوڕی یەحیێل، دوو سەد و هەژدە نێرینەش لەگەڵی؛ | 9 |
Parmi les fils de Joab, Abdias, fils de Jehiel, et avec lui deux cent dix-huit mâles.
لە نەوەی بانی، شەلۆمیت کوڕی یۆسیفیا، سەد و شەست نێرینەش لەگەڵی؛ | 10 |
Des fils de Schelomith, fils de Josiphia, et avec lui cent soixante mâles.
لە نەوەی بێڤەی، زەکەریای کوڕی بێڤەی، بیست و هەشت نێرینەش لەگەڵی؛ | 11 |
Parmi les fils de Bebaï, Zacharie, fils de Bebaï, et avec lui vingt-huit mâles.
لە نەوەی عەزگاد، یۆحانانی کوڕی هەقاتان سەد و دە نێرینەش لەگەڵی؛ | 12 |
Des fils d'Azgad, Jochanan, fils de Hakkatan, et avec lui cent dix mâles.
لە نەوەی ئەدۆنیقام، ئەوانەی کۆتایی ئەمە ناوەکانیانە، ئەلیفەلەت و یەعوئێل و شەمەعیا، شەست نێرینەش لەگەڵیان؛ | 13 |
Parmi les fils d'Adonikam, qui furent les derniers, leurs noms sont: Eliphelet, Jeuel, et Shemaiah; et avec eux soixante mâles.
لە نەوەی بیگڤەی، عوتەی و زەکور، حەفتا نێرینەش لەگەڵیان. | 14 |
Des fils de Bigvaï, Uthaï et Zabbud, et avec eux soixante-dix mâles.
جا بۆ لای ئەو نۆکەندەی بەرەو ئەهەڤا دەڕوات کۆمکردنەوە و سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە، لە گەل و کاهینەکان ورد بوومەوە، بەڵام کەسم لە لێڤییەکان لەوێ بەدی نەکرد. | 15 |
Je les rassemblai jusqu'au fleuve qui coule vers Ahava, et nous y campâmes trois jours. Je regardai autour de moi le peuple et les prêtres, et je trouvai qu'il n'y avait aucun des fils de Lévi.
لەبەر ئەوە بانگی هەر یەک لە ئەلیعەزەر، ئەریێل، شەمەعیا، ئەلناتان، یاریڤ، ئەلناتان، ناتان، زەکەریا و مەشولام کرد، کە لە ڕابەرەکان بوون، هەروەها یۆیاریڤ و ئەلناتان کە تێگەیشتوو بوون. | 16 |
J'envoyai chercher Éliézer, Ariel, Shemahia, Elnathan, Jarib, Elnathan, Nathan, Zacharie et Meshullam, chefs de famille, ainsi que Jojarib et Elnathan, qui étaient maîtres.
هەموویانم نارد بۆ لای ئیدۆی ڕابەر لەو شوێنەی ناوی کاسیفیا بوو، پێم گوتن لە کاسیفیا چی بە ئیدۆ و برا خزمەتکارەکانی پەرستگا بڵێن، تاوەکو خزمەتکارانمان بۆ بهێنن بۆ ماڵی خودامان. | 17 |
Je les envoyai vers Iddo, le chef du lieu de Casiphia, et je leur dis ce qu'ils devaient dire à Iddo et à ses frères, les serviteurs du temple du lieu de Casiphia, afin qu'ils nous amènent des ministres pour la maison de notre Dieu.
ئینجا بەپێی ئەوەی دەستی چاکی خودا لەسەرمان بوو، پیاوێکی وریایان بۆمان هێنا کە ناوی شێرێڤیا بوو، لە نەوەی مەحلی کوڕی لێڤی کوڕی ئیسرائیل، لەگەڵ کوڕەکانی شێرێڤیا و براکانی کە هەموویان هەژدە پیاو بوون؛ | 18 |
Selon la bonne main de notre Dieu sur nous, ils nous amenèrent un homme de confiance, d'entre les fils de Mahli, fils de Lévi, fils d'Israël, à savoir Sherebia, avec ses fils et ses frères, dix-huit;
هەروەها حەشەڤیا لەگەڵ یەشەعیا لە نەوەی مەراری و براکانی و کوڕەکانیان بیست کەس بوون. | 19 |
Haschabia, et avec lui Jeshaiah, des fils de Merari, ses frères et leurs fils, vingt;
لە خزمەتکارانی پەرستگاش، لەو کۆمەڵەی کە داود و کاربەدەستەکان بۆ یارمەتیدانی لێڤییەکان دایانمەزراندبوون، دوو سەد و بیست پیاویان هێنا. هەموویان بە ناوی خۆیانەوە دیاری کران. | 20 |
et d'entre les serviteurs du temple, que David et les princes avaient donnés pour le service des Lévites, deux cent vingt serviteurs du temple. Tous furent mentionnés par leur nom.
لەوێدا لەسەر نۆکەندی ئەهەڤا بانگەوازی ڕۆژووگرتنم ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی لەبەردەم خوداکەماندا ملکەچ بین و داوای ڕێگایەکی ڕاستی لێ بکەین بۆ خۆمان و منداڵەکانمان و هەموو ئەوەی هەمانە. | 21 |
Et j'ai proclamé un jeûne au bord de la rivière Ahava, pour que nous nous humiliions devant notre Dieu et que nous lui demandions un chemin droit pour nous, pour nos enfants et pour tous nos biens.
پێم شەرم بوو داوای سەرباز و سوار لە پاشا بکەم، بۆ ئەوەی لە ڕێگاکەدا لە دوژمن بمانپارێزن، چونکە ئێمە بە پاشامان گوتبوو کە خودای ئێمە چاکە لەگەڵ ئەوانە دەکات کە پشتی پێ دەبەستن، زۆریش لەوە تووڕە دەبێت کە وازی لێ بهێنێت. | 22 |
Car j'avais honte de demander au roi une troupe de soldats et de cavaliers pour nous aider contre l'ennemi en chemin, parce que nous avions dit au roi: « La main de notre Dieu est sur tous ceux qui le cherchent, pour le bien; mais sa puissance et sa colère sont contre tous ceux qui l'abandonnent. »
جا بە ڕۆژوو بووین و ئەوەمان لە خودامان داوا کرد، ئەویش وەڵامی داینەوە. | 23 |
Nous avons donc jeûné et supplié notre Dieu pour cela, et il a exaucé notre demande.
پاشان لە کاهینانی باڵا دوازدە کەسم جیا کردەوە: شێرێڤیا و حەشەڤیا، لەگەڵ ئەوانیش دە لە براکانیان، | 24 |
Je mis à part douze des chefs des sacrificateurs, Schérébia, Haschabia, et dix de leurs frères avec eux.
زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەشم بۆیان پێوا، کە بەخشینەکەی ماڵی خودامان ئەوەی پاشا و ڕاوێژکارەکانی و کاربەدەستەکانی و هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە لەوێ بوون بەخشییان. | 25 |
Je leur pesai l'argent, l'or et les ustensiles, l'offrande pour la maison de notre Dieu, que le roi, ses conseillers, ses chefs, et tout Israël présent, avaient présentée.
شەش سەد و پەنجا تالنت زیوم کێشا و خستمە ناو دەستیان، سەد تالنتیش لە قاپوقاچاغی زیو لەگەڵ سەد تالنت زێڕ و | 26 |
J'ai pesé entre leurs mains six cent cinquante talents d'argent, cent talents de vases d'argent, cent talents d'or,
بیست پەرداخی زێڕ بە هەزار درهەم، دوو قاپی بڕۆنزیش زۆر باش مشتوماڵکراو، کە وەک زێڕ بە نرخ بوون. | 27 |
vingt coupes d'or pesant mille dariques, et deux vases de bronze fin et brillant, précieux comme l'or.
بەوانم گوت: «ئێوە تەرخانکراون بۆ یەزدان و قاپوقاچاغەکانیش تەرخانکراون و زێڕ و زیوەکەش بەخشینێکی ئازادن بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان. | 28 |
Je leur dis: « Vous êtes saints pour Yahvé, et les vases sont saints. L'argent et l'or sont une offrande volontaire à Yahvé, le Dieu de vos pères.
ئیتر پاسەوانیی بکەن و بیپارێزن هەتا لەبەردەم کاهینانی باڵا و لێڤییەکان و گەورەی بنەماڵەکانی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم بیکێشن، لە ژوورەکانی ماڵی یەزدان.» | 29 |
Veillez et gardez-les jusqu'à ce que vous les pesiez devant les chefs des prêtres, les lévites et les chefs de famille d'Israël, à Jérusalem, dans les salles de la maison de Yahvé. »
ئینجا کاهین و لێڤییەکان کێشی زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەیان وەرگرت تاوەکو بۆ ئۆرشەلیمی بهێنن، بۆ ماڵی خوداکەمان. | 30 |
Les prêtres et les lévites reçurent donc le poids de l'argent, de l'or et des objets, pour les apporter à Jérusalem, dans la maison de notre Dieu.
لە دوازدەی مانگی یەک لە نۆکەندی ئەهەڤاوە بەڕێکەوتین تاکو بچینە ئۆرشەلیم، خوداشمان پشتگیری دەکردین، جا لە دەستی دوژمن و چەتەکانی سەر ڕێگا فریامان کەوت. | 31 |
Et nous partîmes du fleuve Ahava, le douzième jour du premier mois, pour aller à Jérusalem. La main de notre Dieu était sur nous, et il nous délivra de la main de l'ennemi et des brigands en chemin.
ئینجا گەیشتینە ئۆرشەلیم و سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە. | 32 |
Nous arrivâmes à Jérusalem, où nous restâmes trois jours.
لە ڕۆژی چوارەمدا زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەی ناو ماڵی خودامان لەسەر دەستی مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کاهین کێشرا. ئەلعازاری کوڕی فینەحاسیش لەگەڵی بوو، لەگەڵ یۆزاڤادی کوڕی یێشوع و نۆعەدیای کوڕی بەنوی کە هەردووکیان لێڤی بوون. | 33 |
Le quatrième jour, l'argent, l'or et les ustensiles furent pesés dans la maison de notre Dieu, entre les mains de Merémoth, fils du prêtre Urie, d'Eléazar, fils de Phinées, de Jozabad, fils de Josué, et de Noadia, fils de Binnui, les Lévites.
بە ژمارە و کێش بۆ هەموویان، هەموو کێشەکەش لەو کاتەدا نووسران. | 34 |
Tout fut compté et pesé, et tout le poids fut écrit en ce temps-là.
نەوەی ڕاپێچکراوەکانیش ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، قوربانی سووتاندنیان پێشکەشی خودای ئیسرائیل کرد، دوازدە گا لەبری هەموو ئیسرائیل، لەگەڵ نەوەد و شەش بەران، حەفتا و حەوت بەرخی نێر، هەروەها دوازدە گیسکی نێری بۆ قوربانی گوناه، هەموو کرانە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان. | 35 |
Les enfants de la captivité, qui étaient sortis de l'exil, offrirent des holocaustes au Dieu d'Israël: douze taureaux pour tout Israël, quatre-vingt-seize béliers, soixante-dix-sept agneaux et douze boucs pour le sacrifice pour le péché. Tout cela constituait un holocauste à Yahvé.
هەروەها یاساکانی پاشایان دایە دەست میر و پارێزگارەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات، ئەوانیش یارمەتی گەل و ماڵی خودایان دا. | 36 |
Ils remettaient les ordres du roi aux gouverneurs locaux et aux gouverneurs de l'autre côté du fleuve. Ils soutenaient ainsi le peuple et la maison de Dieu.