پاش ئەم شتانە و لە سەردەمی پاشایەتی ئەرتەحشەستەی پاشای فارس، عەزرا کە کوڕی سەرایا کوڕی عەزەریا کوڕی حیلقیا | 1 |
ואחר הדברים האלה במלכות ארתחשסתא מלך פרס--עזרא בן שריה בן עזריה בן חלקיה |
کوڕی شەلوم کوڕی سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ | 2 |
בן שלום בן צדוק בן אחיטוב |
کوڕی ئەمەریا کوڕی عەزەریا کوڕی مەرایۆت | 3 |
בן אמריה בן עזריה בן מריות |
کوڕی زەرەحیا کوڕی عوزی کوڕی بوقی | 4 |
בן זרחיה בן עזי בן בקי |
کوڕی ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی سەرۆک کاهین بوو، | 5 |
בן אבישוע בן פינחס בן אלעזר בן אהרן הכהן הראש |
ئەم عەزرایە لە بابلەوە سەرکەوت. مامۆستایەکی بە توانا بوو لە تەوراتی موسا، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدابوو. پاشاش هەموو ئەوەی داوای کردبوو پێیدابوو، چونکە یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵی بوو. | 6 |
הוא עזרא עלה מבבל והוא ספר מהיר בתורת משה אשר נתן יהוה אלהי ישראל ויתן לו המלך כיד יהוה אלהיו עליו--כל בקשתו |
هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل و لە کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و پاسەوان و خزمەتکارانی پەرستگا لەگەڵی بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن، لە ساڵی حەوتەمی ئەرتەحشەستەی پاشا. | 7 |
ויעלו מבני ישראל ומן הכהנים והלוים והמשררים והשערים והנתינים--אל ירושלם בשנת שבע לארתחשסתא המלך |
عەزرا لە مانگی پێنج لە ساڵی حەوتەمی پاشادا گەیشتە ئۆرشەلیم. | 8 |
ויבא ירושלם בחדש החמישי היא שנת השביעית למלך |
لە یەکی مانگی یەکەوە دەستی پێکردبوو لە بابلەوە سەربکەوێت و لە یەکی مانگی پێنجدا گەیشتە ئۆرشەلیم، بەپێی ئەوەی دەستی چاکەی خوداکەی لەسەری بوو، | 9 |
כי באחד לחדש הראשון--הוא יסד המעלה מבבל ובאחד לחדש החמישי בא אל ירושלם כיד אלהיו הטובה עליו |
چونکە عەزرا خۆی تەرخان کردبوو بۆ خوێندنی تەوراتی یەزدان و کارکردن پێی، بۆ ئەوەی ئیسرائیل فێری فەرز و دادوەری بکات. | 10 |
כי עזרא הכין לבבו לדרש את תורת יהוה ולעשת וללמד בישראל חק ומשפט |
ئەمەش وێنەی ئەو نامەیەیە کە ئەرتەحشەستەی پاشا دایە عەزرای کاهین و مامۆستای شەریعەت، کە شارەزای بابەتەکانی فەرمان و فەرزەکانی یەزدان بۆ ئیسرائیل بوو: | 11 |
וזה פרשגן הנשתון אשר נתן המלך ארתחשסתא לעזרא הכהן הספר ספר דברי מצות יהוה וחקיו--על ישראל |
لە ئەرتەحشەستەی پاشای پاشایانەوە، بۆ عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان. پاش سڵاو. | 12 |
ארתחשסתא--מלך מלכיא לעזרא כהנא ספר דתא די אלה שמיא גמיר--וכענת |
لەلایەن منەوە فەرمانێک دەرچووە کە هەرکەسێک لەناو پاشایەتییەکەی من لە گەلی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکان بیەوێت لەگەڵ تۆ بگەڕێتەوە ئۆرشەلیم با بگەڕێتەوە. | 13 |
מני שים טעם--די כל מתנדב במלכותי מן עמא ישראל וכהנוהי ולויא למהך לירושלם עמך יהך |
تۆ لەلایەن پاشا و حەوت ڕاوێژکارەکەیەوە نێردراویت بۆ ئەوەی لە یەهودا و ئۆرشەلیم بکۆڵیتەوە، بەگوێرەی تەوراتی خوداکەت کە بە دەستتەوەیە. | 14 |
כל קבל די מן קדם מלכא ושבעת יעטהי שליח לבקרה על יהוד ולירושלם--בדת אלהך די בידך |
هەروەها نێردراویت بۆ بردنی ئەو زێڕ و زیوەش کە پاشا و ڕاوێژکارەکانی بە ئازادی بەخشیویانە بە خودای ئیسرائیل، ئەوەی نشینگەکەی لە ئۆرشەلیمە، | 15 |
ולהיבלה כסף ודהב--די מלכא ויעטוהי התנדבו לאלה ישראל די בירושלם משכנה |
لەگەڵ هەموو ئەو زێڕ و زیوەش کە لە هەرێمی بابل بە دەستت دەکەوێت، هەروەها بەخشینە ئازادەکانی گەل و کاهینەکان کە دەیبەخشن بە پەرستگای خودای خۆیان لە ئۆرشەلیم. | 16 |
וכל כסף ודהב די תהשכח בכל מדינת בבל--עם התנדבות עמא וכהניא מתנדבין לבית אלההם די בירושלם |
دڵنیابە لەوەی بەم زیوە گا و بەران و بەرخی نێر لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب بکڕیت و لەسەر قوربانگاکەی پەرستگای خوداتان کە لە ئۆرشەلیمە پێشکەشیان بکەیت. | 17 |
כל קבל דנה אספרנא תקנא בכספא דנה תורין דכרין אמרין ומנחתהון ונסכיהון ותקרב המו--על מדבחה די בית אלהכם די בירושלם |
هەرچی خۆت و برا جولەکەکانت پێتان باش بوو بە پاشماوەی زێڕ و زیوەکە بیکەن، بەپێی خواستی خودای خۆتان بکەن. | 18 |
ומה די עליך (עלך) ועל אחיך (אחך) ייטב בשאר כספא ודהבה--למעבד כרעות אלהכם תעבדון |
ئەو قاپوقاچاغەش کە بۆ خزمەتی پەرستگای خوداکەت پێت دەدرێت، لەبەردەم خودای ئۆرشەلیم دایبنێ. | 19 |
ומאניא די מתיהבין לך לפלחן בית אלהך--השלם קדם אלה ירושלם |
پاشماوەی پێویستییەکانی پەرستگای خوداکەت کە بۆت ڕێک دەکەوێت بیدەیت، ئەوا لە گەنجینەکانی پاشاوە بیدە. | 20 |
ושאר חשחות בית אלהך די יפל לך למנתן--תנתן מן בית גנזי מלכא |
لە من، لە ئەرتەحشەستەی پاشاوە، فەرمان دەرچووە بۆ هەموو گەنجینەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات کە هەرچی عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان داواتان لێ دەکات، با بە وردی جێبەجێ بکرێت، | 21 |
ומני אנה ארתחשסתא מלכא שים טעם--לכל גזבריא די בעבר נהרה די כל די ישאלנכון עזרא כהנא ספר דתא די אלה שמיא--אספרנא יתעבד |
هەتا سەد تالنت زیو و سەد کۆر گەنم و سەد بەت شەراب و سەد بەت زەیت و خوێش بەبێ سنوور. | 22 |
עד כסף ככרין מאה ועד חנטין כורין מאה ועד חמר בתין מאה ועד בתין משח מאה ומלח די לא כתב |
هەرچی خودای ئاسمان فەرمانی پێداوە بە وردی بۆ پەرستگای خودای ئاسمان جێبەجێ بکرێت، چونکە بۆچی تووڕەیی لەسەر شانشینی پاشا و کوڕەکانی بێت؟ | 23 |
כל די מן טעם אלה שמיא יתעבד אדרזדא לבית אלה שמיא די למה להוא קצף על מלכות מלכא ובנוהי |
هەروەها پێتان ڕادەگەیەنین کە هەموو کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا و خزمەتکارانی ئەم ماڵەی خودا، ڕێ نادرێت سەرانە و باج و گومرگیان لەسەر بێت. | 24 |
ולכם מהודעין די כל כהניא ולויא זמריא תרעיא נתיניא ופלחי בית אלהא דנה--מנדה בלו והלך לא שליט למרמא עליהם |
تۆش ئەی عەزرا، بەپێی دانایی خوداکەت کە هەتە، قازی و دادوەر دابنێ بۆ ئەوەی دادپەروەری بکەن بۆ هەموو ئەو گەلەی هەرێمی ئەوبەری فورات، لە هەموو ئەوانەی فێرکردنەکانی خودات دەزانن، ئەوانەش کە نایزانن، فێریان بکەن. | 25 |
ואנת עזרא כחכמת אלהך די בידך מני שפטין ודינין די להון דאנין (דינין) לכל עמא די בעבר נהרה לכל ידעי דתי אלהך ודי לא ידע תהודעון |
هەرکەسێکیش کار بە فێرکردنەکانی خوداکەت و فێرکردنەکانی پاشا نەکات، با بە دڵنیاییەوە حوکمی بەسەردا بدرێت، بە سزای مردن یان دوورخستنەوە یان سزای دارایی یان زیندانی. | 26 |
וכל די לא להוא עבד דתא די אלהך ודתא די מלכא--אספרנא דינה להוא מתעבד מנה הן למות הן לשרשו (לשרשי) הן לענש נכסין ולאסורין |
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانمان کە ئەم شتەی خستە دڵی پاشاوە بۆ شکۆدارکردنی ماڵی یەزدان، ئەوەی لە ئۆرشەلیمە. | 27 |
ברוך יהוה אלהי אבתינו--אשר נתן כזאת בלב המלך לפאר את בית יהוה אשר בירושלם |
لەبەردەم پاشا و ڕاوێژکارەکانی و لەبەردەم هەموو کاربەدەستە توانادارەکانی پاشا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دایپۆشیم، منیش بەهۆی ئەو پشتگیرییەی یەزدانی پەروەردگارم بەهێز بووم، جا لە ئیسرائیل ڕابەرەکانم کۆکردەوە تاوەکو لەگەڵم سەربکەون. | 28 |
ועלי הטה חסד לפני המלך ויועציו ולכל שרי המלך הגברים ואני התחזקתי כיד יהוה אלהי עלי ואקבצה מישראל ראשים לעלות עמי |