< عەزرا 7 >

پاش ئەم شتانە و لە سەردەمی پاشایەتی ئەرتەحشەستەی پاشای فارس، عەزرا کە کوڕی سەرایا کوڕی عەزەریا کوڕی حیلقیا 1
Et après ces choses sous le règne d'Arthachsastha, roi de Perse, Esdras, fils de Seraïa, fils de Azaria, fils de Hilkia,
کوڕی شەلوم کوڕی سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ 2
fils de Sallum, fils de Tsadoc, fils d'Ahitub,
کوڕی ئەمەریا کوڕی عەزەریا کوڕی مەرایۆت 3
fils d'Amaria, fils d'Azaria, fils de Meraïoth,
کوڕی زەرەحیا کوڕی عوزی کوڕی بوقی 4
fils de Zerachia, fils de Uzzi, fils de Bukki,
کوڕی ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارونی سەرۆک کاهین بوو، 5
fils d'Abisua, fils de Phinées, fils d'Eléazar, fils d'Aaron, le Grand Prêtre,
ئەم عەزرایە لە بابلەوە سەرکەوت. مامۆستایەکی بە توانا بوو لە تەوراتی موسا، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدابوو. پاشاش هەموو ئەوەی داوای کردبوو پێیدابوو، چونکە یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵی بوو. 6
cet Esdras revint de Babel; or il était un Scribe versé dans la Loi de Moïse, qu'a donnée l'Éternel, le Dieu d'Israël. Et le roi, en vertu de la main de l'Éternel, son Dieu, agissant sur lui, lui accordait toutes ses demandes.
هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل و لە کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و پاسەوان و خزمەتکارانی پەرستگا لەگەڵی بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن، لە ساڵی حەوتەمی ئەرتەحشەستەی پاشا. 7
Et il vint [avec lui] quelques-uns des enfants d'Israël, des Prêtres et des Lévites, et des chantres et des portiers et des assujettis, à Jérusalem dans la septième année du roi Arthachsastha.
عەزرا لە مانگی پێنج لە ساڵی حەوتەمی پاشادا گەیشتە ئۆرشەلیم. 8
Et ils arrivèrent à Jérusalem au cinquième mois; c'était la septième année du roi.
لە یەکی مانگی یەکەوە دەستی پێکردبوو لە بابلەوە سەربکەوێت و لە یەکی مانگی پێنجدا گەیشتە ئۆرشەلیم، بەپێی ئەوەی دەستی چاکەی خوداکەی لەسەری بوو، 9
Car ce fut le premier jour du premier mois que fut organisé le départ de Babel, et le premier jour du cinquième mois qu'il arriva à Jérusalem en vertu de la bonne main de Dieu agissant sur lui.
چونکە عەزرا خۆی تەرخان کردبوو بۆ خوێندنی تەوراتی یەزدان و کارکردن پێی، بۆ ئەوەی ئیسرائیل فێری فەرز و دادوەری بکات. 10
Car Esdras avait appliqué son cœur à l'étude de la Loi de l'Éternel, et à la pratique et à l'enseignement en Israël du statut et des lois.
ئەمەش وێنەی ئەو نامەیەیە کە ئەرتەحشەستەی پاشا دایە عەزرای کاهین و مامۆستای شەریعەت، کە شارەزای بابەتەکانی فەرمان و فەرزەکانی یەزدان بۆ ئیسرائیل بوو: 11
Et voici la copie de la lettre que le roi Arthachsastha remit à Esdras, le Prêtre, le Scribe versé dans le texte des commandements de l'Éternel et de Ses statuts prescrits à Israël.
لە ئەرتەحشەستەی پاشای پاشایانەوە، بۆ عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان. پاش سڵاو. 12
« Arthachsastha, Roi des Rois, à Esdras, le Prêtre et savant consommé dans la Loi du Dieu du Ciel et cætera.
لەلایەن منەوە فەرمانێک دەرچووە کە هەرکەسێک لەناو پاشایەتییەکەی من لە گەلی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکان بیەوێت لەگەڵ تۆ بگەڕێتەوە ئۆرشەلیم با بگەڕێتەوە. 13
Par moi ordre a été donné que quiconque dans mon empire, faisant partie du peuple d'Israël et de ses Prêtres et de ses Lévites, est disposé à retourner à Jérusalem, peut partir avec toi,
تۆ لەلایەن پاشا و حەوت ڕاوێژکارەکەیەوە نێردراویت بۆ ئەوەی لە یەهودا و ئۆرشەلیم بکۆڵیتەوە، بەگوێرەی تەوراتی خوداکەت کە بە دەستتەوەیە. 14
puisque tu es délégué par le Roi et ses sept conseillers pour faire une enquête sur Juda et Jérusalem quant à la Loi de ton Dieu, que tu as en main,
هەروەها نێردراویت بۆ بردنی ئەو زێڕ و زیوەش کە پاشا و ڕاوێژکارەکانی بە ئازادی بەخشیویانە بە خودای ئیسرائیل، ئەوەی نشینگەکەی لە ئۆرشەلیمە، 15
et pour transporter l'argent et l'or que le Roi et ses conseillers ont spontanément donnés au Dieu d'Israël dont la Résidence est à Jérusalem,
لەگەڵ هەموو ئەو زێڕ و زیوەش کە لە هەرێمی بابل بە دەستت دەکەوێت، هەروەها بەخشینە ئازادەکانی گەل و کاهینەکان کە دەیبەخشن بە پەرستگای خودای خۆیان لە ئۆرشەلیم. 16
ainsi que tout l'argent et l'or que tu auras trouvés dans toute la province de Babel, avec les dons spontanés faits par le peuple et les Prêtres pour la Maison de leur Dieu à Jérusalem.
دڵنیابە لەوەی بەم زیوە گا و بەران و بەرخی نێر لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب بکڕیت و لەسەر قوربانگاکەی پەرستگای خوداتان کە لە ئۆرشەلیمە پێشکەشیان بکەیت. 17
C'est pourquoi tu auras soin d'acheter avec cet argent des taureaux, des béliers, des agneaux, et les offrandes et libations respectives, et de les offrir sur l'autel de la Maison de votre Dieu à Jérusalem.
هەرچی خۆت و برا جولەکەکانت پێتان باش بوو بە پاشماوەی زێڕ و زیوەکە بیکەن، بەپێی خواستی خودای خۆتان بکەن. 18
Et quant à l'emploi que toi et tes frères trouverez bon de faire du reste de l'argent et de l'or, vous pourrez l'appliquer conformément à la volonté de votre Dieu.
ئەو قاپوقاچاغەش کە بۆ خزمەتی پەرستگای خوداکەت پێت دەدرێت، لەبەردەم خودای ئۆرشەلیم دایبنێ. 19
Et la vaisselle qui t'a été remise pour le service de la Maison de ton Dieu, rends-la au complet devant Dieu à Jérusalem.
پاشماوەی پێویستییەکانی پەرستگای خوداکەت کە بۆت ڕێک دەکەوێت بیدەیت، ئەوا لە گەنجینەکانی پاشاوە بیدە. 20
Et pour les autres dépenses nécessaires à la Maison de ton Dieu, que tu seras dans le cas de faire, tu en tireras le montant du trésor du Roi.
لە من، لە ئەرتەحشەستەی پاشاوە، فەرمان دەرچووە بۆ هەموو گەنجینەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات کە هەرچی عەزرای کاهین و مامۆستای تەوراتی خودای ئاسمان داواتان لێ دەکات، با بە وردی جێبەجێ بکرێت، 21
Et de par moi Arthachsastha, le Roi, ordre est donné à tous les trésoriers de l'autre côté du Fleuve, que tout ce que vous demandera Esdras, le Prêtre et Scribe versé dans la Loi du Dieu du Ciel, se fasse ponctuellement
هەتا سەد تالنت زیو و سەد کۆر گەنم و سەد بەت شەراب و سەد بەت زەیت و خوێش بەبێ سنوور. 22
jusqu'à la concurrence de cent talents d'argent et cent cors de froment et cent baths de vin et cent baths d'huile, et du sel en quantité illimitée.
هەرچی خودای ئاسمان فەرمانی پێداوە بە وردی بۆ پەرستگای خودای ئاسمان جێبەجێ بکرێت، چونکە بۆچی تووڕەیی لەسەر شانشینی پاشا و کوڕەکانی بێت؟ 23
Tout ce qui est ordonné par le Dieu du Ciel, doit s'exécuter exactement pour la Maison du Dieu du Ciel, afin que [son] courroux ne fonde pas sur l'Empire, le Roi et ses fils.
هەروەها پێتان ڕادەگەیەنین کە هەموو کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا و خزمەتکارانی ئەم ماڵەی خودا، ڕێ نادرێت سەرانە و باج و گومرگیان لەسەر بێت. 24
Et notoire soit à vous que sur tous ces Prêtres, Lévites, chantres, portiers, assujettis et servants dans la Maison de ce Dieu vous n'avez pas le pouvoir d'imposer tribut, accise et droits de route.
تۆش ئەی عەزرا، بەپێی دانایی خوداکەت کە هەتە، قازی و دادوەر دابنێ بۆ ئەوەی دادپەروەری بکەن بۆ هەموو ئەو گەلەی هەرێمی ئەوبەری فورات، لە هەموو ئەوانەی فێرکردنەکانی خودات دەزانن، ئەوانەش کە نایزانن، فێریان بکەن. 25
Et toi, Esdras, avec la sagesse de ton Dieu que tu possèdes, établis des Juges et des Magistrats qui administrent tout le peuple de l'autre côté du Fleuve, tous ceux qui connaissent la Loi de ton Dieu; et ceux qui ne Le connaissent pas, instruisez-les.
هەرکەسێکیش کار بە فێرکردنەکانی خوداکەت و فێرکردنەکانی پاشا نەکات، با بە دڵنیاییەوە حوکمی بەسەردا بدرێت، بە سزای مردن یان دوورخستنەوە یان سزای دارایی یان زیندانی. 26
Et quiconque ne pratiquera pas la Loi de ton Dieu, et la Loi du Roi, de lui vous ferez rigoureuse justice, soit par la mort, soit par le bannissement, soit par l'amende sur ses biens, soit par la prison. »
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانمان کە ئەم شتەی خستە دڵی پاشاوە بۆ شکۆدارکردنی ماڵی یەزدان، ئەوەی لە ئۆرشەلیمە. 27
Béni soit l'Éternel, Dieu de nos pères, qui mit ainsi dans le cœur du roi la volonté d'honorer la Maison de l'Éternel à Jérusalem
لەبەردەم پاشا و ڕاوێژکارەکانی و لەبەردەم هەموو کاربەدەستە توانادارەکانی پاشا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دایپۆشیم، منیش بەهۆی ئەو پشتگیرییەی یەزدانی پەروەردگارم بەهێز بووم، جا لە ئیسرائیل ڕابەرەکانم کۆکردەوە تاوەکو لەگەڵم سەربکەون. 28
et qui m'a concilié la faveur du roi et de ses conseillers et de tous les puissants princes du roi! Et je me fortifiai par la main de l'Éternel, mon Dieu, qui me couvrait, et je rassemblai les Chefs d'Israël pour se mettre en marche avec moi.

< عەزرا 7 >