< عەزرا 3 >
کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان جێگیر بوون، ئینجا گەل وەک یەک کەس لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە. | 1 |
Och då sjunde månaden kom, och Israels barn nu voro i sina städer, kom folket tillhopa, såsom en man, till Jerusalem.
یەشوعی کوڕی یۆچاداق و برا کاهینەکانی، لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و هاوکارەکانی، دەستیان بە بنیادنانەوەی قوربانگاکەی خودای ئیسرائیل کرد بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندنی لەسەر پێشکەش بکەن، هەروەک لە تەوراتی موسای پیاوی خودا نووسراوە. | 2 |
Och Jesua, Jozadaks son, och hans bröder Presterna, och Serubbabel, Sealthiels son, och hans bröder stodo upp, och byggde Israels Guds altare, till att offra bränneoffer deruppå, såsom skrifvet står i Mose dens Guds mansens lag.
لەگەڵ ئەوەی ترسی گەلانی دەوروبەری لە دڵدا بوو، قوربانگاکەیان لە شوێنەکەی خۆیدا بنیاد نایەوە و قوربانی سووتاندنیان لەسەری بۆ یەزدان پێشکەش کرد، قوربانی سووتاندنی بەیانییان و ئێواران. | 3 |
Och de satte altaret uppå sin fot; ty en förskräckelse var ibland dem, för folket i landen; och offrade Herranom bränneoffer deruppå om morgon och afton.
بەپێی ئەوەی کە نووسرابوو جەژنی کەپرەشینەیان گێڕا، بەگوێرەی ئەو ژمارەیەی کە دیاری کرابوو قوربانی سووتاندنی ڕۆژانەیان پێشکەش دەکرد، کاری هەر ڕۆژێک لە ڕۆژی خۆیدا. | 4 |
Och de höllo löfhyddohögtid, såsom det skrifvet står, och gjorde bränneoffer hvar dag, efter det tal som det sig borde, hvar dagen sitt offer;
پاشان قوربانی سووتاندنی بەردەوام و قوربانی سەرەمانگ و قوربانی هەموو جەژنە پیرۆزەکانی یەزدانیشیان پێشکەش کرد، بێجگە لە بەخشینە ئازادەکان کە هەر یەکێک بە خواستی دڵی خۆی پێشکەشی یەزدانی دەکرد. | 5 |
Derefter ock de dageliga bränneoffer, och nymånadas, och alla Herrans högtidsdagars, som helgade voro, och all friviljog offer, som de Herranom friviljeliga gjorde.
لە ڕۆژی یەکەمی مانگی حەوتەوە دەستیان کرد بە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن بە یەزدان، هەرچەندە بناغەی پەرستگای یەزدانیش هێشتا دانەمەزرابوو. | 6 |
På första dagen i sjunde månadenom begynte de att göra Herranom bränneoffer; men grundvalen till Herrans tempel var ännu icke lagd.
زیویان دایە نەقاڕ و دارتاشەکان، هەروەها خواردن و خواردنەوە و زەیتیان دایە سەیدائی و سورییەکان بۆ ئەوەی داری ئورز بە ڕێی دەریادا لە لوبنانەوە بهێننە یافا، بەپێی ئەو موڵەتەی کۆرشی پاشای فارس پێیدابوون. | 7 |
Men de gåfvo stenhuggarom och timbermannom penningar, och spis, och dryck, och oljo, dem i Zidon och Tyro, att de skulle låta komma cedreträ af Libanon till sjös intill Japho; efter Cores, Konungens af Persien, befallning till dem.
لە ساڵی دووەمی هاتنیان بۆ ماڵی خودا لە ئۆرشەلیم، لە مانگی دوو، زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل، لەگەڵ یەشوعی کوڕی یۆچاداق و پاشماوەی برا کاهین و لێڤییەکانیان و هەموو ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە ئۆرشەلیم، دەستیان بە کار کرد. ئەو لێڤییانەی کە بیست ساڵ و بەرەو سەرەوە بوون، دایاننان بۆ چاودێریکردنی کارەکەی ماڵی یەزدان. | 8 |
Uti andro årena, sedan de kommo till Guds hus i Jerusalem, uti dem andra månadenom, begynte Serubbabel, Sealthiels son, och Jesua, Jozadaks son, och de andre af deras bröder, Prester och Leviter, och alle de som af fängelset komne voro till Jerusalem; och skickade Leviterna, allt ifrå tjugu år och derutöfver, att de skulle drifva verket på Herrans hus.
هەروەها یەشوع و کوڕ و براکانی، قەدمیێل و کوڕەکانی لە نەوەی هۆدەڤیا، هەروەها نەوەی حێناداد و کوڕ و براکانی کە هەموویان لێڤی بوون، پێکەوە ڕاوەستان بۆ چاودێریکردنی ئەو کرێکارانەی کارەکەی ماڵی خودایان دەکرد. | 9 |
Och Jesua stod, med sina söner och bröder, och Kadmiel, med sina söner, och Juda barn, såsom en man, till att drifva arbetarena på Guds hus; nämliga Henadads barn, med deras barn, och deras bröder Leviterna.
کە بیناسازەکان بناغەی پەرستگاکەی یەزدانیان دامەزراند، بەپێی ڕێکخستنەکەی داودی پاشای ئیسرائیل کاهینەکان بە جلوبەرگ و کەڕەناوە چوونە شوێنی خۆیان، هەروەها لێڤییەکانی نەوەی ئاسافیش بە سەنجەوە چوونە شوێنی خۆیان تاکو ستایشی یەزدان بکەن. | 10 |
Och då byggningsmännerna lade grundvalen på Herrans tempel, stodo Presterna klädde, med trummeter, och Leviterna, Assaphs barn, med cymbaler, till att lofva Herran, med Davids dikt, Israels Konungs;
بە ستایش و سوپاسەوە گۆرانییان بۆ یەزدان گوت: «بێگومان خودا چاکە، بۆ هەتاهەتایە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بۆ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.» هەموو گەلیش بە دەنگی بەرز بە ستایشەوە هاواریان بۆ یەزدان دەکرد، لەبەر دامەزراندنی بناغەی ماڵی یەزدان. | 11 |
Och söngo emot hvarannan, med lof och tacksägelse Herranom, att han god är, och hans barmhertighet varar i evighet öfver Israel. Och allt folket upphof sin röst till Herrans lof, att grunden på Herrans hus lagd var.
بەڵام زۆربەی کاهین و لێڤی و گەورەی بنەماڵەکان کە پیر بوون، ئەوانەی پەرستگاکەی یەکەمیان بینیبوو، لە کاتی دامەزراندنی بناغەی ئەم پەرستگایە لەپێش چاویاندا بە دەنگێکی بەرز گریان، زۆریش هەبوو بە دەنگی بەرز هاواری خۆشییان دەکرد. | 12 |
Men månge af de gamla Prester och Leviter, och öfverste fäder, som det förra huset sett hade i dess grundval, och detta hus var för deras ögon, greto med höga röst; dock upphöjde månge sina röst till glädje;
کەس نەیدەتوانی هاواری خۆشی لە دەنگی گریان جیا بکاتەوە، چونکە گەل بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد، تەنانەت لە دووریشەوە دەنگەکە دەبیسترا. | 13 |
Så att folket icke kunde känna det glädjerop, för gråtropet i folkena; ty folket ropade högt, så att man hörde ropet långt ifrå.