ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی، | 1 |
لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا): ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل: | 2 |
نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛ | 3 |
نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛ | 4 |
نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛ | 5 |
نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛ | 6 |
نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ | 7 |
نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛ | 8 |
نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛ | 9 |
نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛ | 10 |
نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛ | 11 |
نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛ | 12 |
نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛ | 13 |
نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛ | 14 |
نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛ | 15 |
نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛ | 16 |
نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛ | 17 |
نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛ | 18 |
نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛ | 19 |
نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج. | 20 |
پیاوانی بێتلەحم، سەد و بیست و سێ؛ | 21 |
پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛ | 22 |
پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛ | 23 |
پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛ | 24 |
پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛ | 25 |
پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛ | 26 |
پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛ | 27 |
پیاوانی بێتئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛ | 28 |
پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛ | 29 |
پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛ | 30 |
پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ | 31 |
پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛ | 32 |
پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛ | 33 |
پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛ | 34 |
پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی. | 35 |
کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ. | 36 |
نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو. | 37 |
نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت. | 38 |
نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە. | 39 |
لێڤییەکان: نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار. | 40 |
گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت. | 41 |
نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ. | 42 |
خزمەتکارانی پەرستگا: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت، | 43 |
قێرۆس، سیعەها، پادۆن، | 44 |
لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ، | 45 |
حاگاڤ، شەلمای، حانان، | 46 |
گیدێل، گەحەر، ڕەئایا، | 47 |
ڕەچین، نەقۆدا، گەزام، | 48 |
عوزە، پاسێیەح، بێسەی، | 49 |
ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم، | 50 |
بەقبوق، حەقوفا، حەرحور، | 51 |
بەچلوت، مەحیدا، حەرشا، | 52 |
بەرقۆس، سیسرا، تەمەح، | 53 |
نەچیەح و حەتیفا. | 54 |
نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا، | 55 |
یەعلا، دەرکۆن، گیدێل، | 56 |
شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامی. | 57 |
سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون. | 58 |
ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن: | 59 |
نەوەکانی دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو. | 60 |
لە نەوەی کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا. | 61 |
ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران. | 62 |
پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت. | 63 |
هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون، | 64 |
جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو. | 65 |
حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر، | 66 |
چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو. | 67 |
هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی. | 68 |
بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان. | 69 |
کاهین، لێڤی، گۆرانیبێژ، دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون. | 70 |