< عەزرا 10 >

کە عەزرا نوێژی دەکرد و دانی پێدا دەنا و بە گریانەوە لەبەردەم ماڵی خودا کەوتبوو، کۆمەڵێکی ئێجگار زۆر لە ئیسرائیل، لە پیاو و ئافرەت و منداڵ لێی کۆبوونەوە، چونکە گەل گریانێکی بەکوڵ دەگریان. 1
以斯拉祷告,认罪,哭泣,俯伏在 神殿前的时候,有以色列中的男女孩童聚集到以斯拉那里,成了大会,众民无不痛哭。
ئینجا شەخەنەیای کوڕی یەحیێل لە نەوەی ئیلام وەڵامی دایەوە و بە عەزرای گوت: «ئێمە ناپاکیمان لەگەڵ خودامان کرد، ژنی بێگانەمان لە گەلانی خاکەکەوە هێنا. بەڵام لەمەودوا ئیسرائیل هیوای هەیە: 2
属以拦的子孙、耶歇的儿子示迦尼对以斯拉说:“我们在此地娶了外邦女子为妻,干犯了我们的 神,然而以色列人还有指望。
با ئێستا پەیمانێک لەگەڵ خوداماندا ببەستین، کە هەموو ژنەکان و ئەوانەی لەوان لەدایک بوونە دەریانبکەین، بەپێی ڕاوێژی گەورەم و ئەوانەی لە فەرمانەکانی خودامان دەترسن، با بەپێی تەورات کار بکرێت. 3
现在当与我们的 神立约,休这一切的妻,离绝她们所生的,照着我主和那因 神命令战兢之人所议定的,按律法而行。
هەستە! ئەم کارە لەسەر تۆیە و ئێمەش لەگەڵتداین. ئازابە و دەستبەکاربە!» 4
你起来,这是你当办的事,我们必帮助你,你当奋勉而行。”
ئیتر عەزرا هەستا و کاهینە باڵاکان و لێڤی و هەموو ئیسرائیلی سوێند دا کە کار بەم پێشنیارە بکەن، ئەوانیش سوێندیان خوارد. 5
以斯拉便起来,使祭司长和利未人,并以色列众人起誓说,必照这话去行;他们就起了誓。
پاشان عەزرا لەبەردەم ماڵی خودا هەستا و چووە ژوورەکەی یەهۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤ. بەرەو ئەوێ چوو، بێ ئەوەی نان بخوات و ئاو بخواتەوە، چونکە بەهۆی ناپاکی ڕاپێچکراوەکانەوە شینی دەگێڕا. 6
以斯拉从 神殿前起来,进入以利亚实的儿子约哈难的屋里,到了那里不吃饭,也不喝水;因为被掳归回之人所犯的罪,心里悲伤。
ئینجا لە یەهودا و ئۆرشەلیم بانگەوازیان کرد بۆ هەموو ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە تاوەکو لە ئۆرشەلیم کۆببنەوە، 7
他们通告犹大和耶路撒冷被掳归回的人,叫他们在耶路撒冷聚集。
بەپێی ڕاوێژی کاربەدەستەکان و پیران، هەرکەسێک لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئامادە نەبێت، دەست بەسەر ماڵەکەیدا دەگیرێت و خۆشی لە کۆمەڵی ڕاپێچکراوەکان جیا دەکرێتەوە. 8
凡不遵首领和长老所议定、三日之内不来的,就必抄他的家,使他离开被掳归回之人的会。
لە ماوەی سێ ڕۆژەکە هەموو پیاوانی یەهودا و بنیامین لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە، واتە لە بیستی مانگی نۆ، لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە و هەموو گەل بە ترسەوە لەناو گۆڕەپانەکەی ماڵی خودا دانیشتن، لەبەر بابەتەکە و لەبەر بارانەکە. 9
于是,犹大和便雅悯众人,三日之内都聚集在耶路撒冷。那日正是九月二十日,众人都坐在 神殿前的宽阔处;因这事,又因下大雨,就都战兢。
ئینجا عەزرای کاهین هەستا و پێی گوتن: «ئێوە ناپاکیتان کرد، ژنی بێگانەتان هێنا بۆ ئەوەی تاوانی زیاتر بخەنە سەر خراپەی ئیسرائیل. 10
祭司以斯拉站起来,对他们说:“你们有罪了;因你们娶了外邦的女子为妻,增添以色列人的罪恶。
ئێستا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان دانی پێدا بنێن و ئەوە بکەن کە پێی خۆشە، خۆتان لە گەلانی خاکەکە و لە ژنە بێگانەکان داببڕن.» 11
现在当向耶和华—你们列祖的 神认罪,遵行他的旨意,离绝这些国的民和外邦的女子。”
هەموو کۆمەڵەکە بە دەنگێکی بەرز وەڵامیان دایەوە: «چۆنت پێ گوتین، ئاوا دەکەین. 12
会众都大声回答说:“我们必照着你的话行,
بەڵام گەلەکە زۆرن و کاتەکەش کاتی بارانە و توانای ئەوەمان نییە لە دەرەوە ڕابوەستین، کارەکەش کاری یەک دوو ڕۆژ نییە، چونکە لەم بارەیەوە یاخیبوونی زۆرمان کردووە. 13
只是百姓众多,又逢大雨的时令,我们不能站在外头,这也不是一两天办完的事,因我们在这事上犯了大罪;
تکایە با کاربەدەستەکانمان لە جێی هەموو کۆمەڵەکە ڕاوەستن و هەموو ئەوانەی لە شارۆچکەکانمان ژنی بێگانەیان هێناوە، با لە کاتی دیاریکراودا لەگەڵ پیران و دادوەرانی شارەکەی خۆیان بێن، هەر شارە و بە تەنها، هەتا گڕی تووڕەیی خودامان کە بەهۆی ئەم کارەوەیە لێمان دامرکێتەوە.» 14
不如为全会众派首领办理。凡我们城邑中娶外邦女子为妻的,当按所定的日期,同着本城的长老和士师而来,直到办完这事, 神的烈怒就转离我们了。”
تەنها یۆناتانی کوڕی عەساهێل و یەحزەیای کوڕی تیقڤا لە دژی ئەمە ڕاوەستان، مەشولام و شەبەتەی کە هەردووکیان لێڤی بوون پشتگیرییان کردن. 15
惟有亚撒黑的儿子约拿单,特瓦的儿子雅哈谢阻挡这事,并有米书兰和利未人沙比太帮助他们。
ئینجا ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە ئاوایان کرد، عەزرای کاهین و ئەو پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکان بوون جیا بوونەوە، بەپێی بنەماڵەکانیان و هەموویان بە ناوی خۆیان، لە یەکەم ڕۆژی مانگی دە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دانیشتن. 16
被掳归回的人如此而行。祭司以斯拉和些族长按着宗族都指名见派;在十月初一日,一同在座查办这事,
لە یەکەم ڕۆژی مانگی یەک لە بابەتی هەموو ئەو پیاوانە بوونەوە کە ژنی بێگانەیان هێنابوو. 17
到正月初一日,才查清娶外邦女子的人数。
لەنێو کاهینەکان چەند کەسێکیان بینییەوە کە ژنی بێگانەیان هێنابوو: لە نەوەی یەشوعی کوڕی یۆچاداق و براکانی: مەعسێیاهو، ئەلیعەزەر، یاریڤ و گەدەلیاهو. 18
在祭司中查出娶外邦女子为妻的,就是耶书亚的子孙约萨达的儿子,和他弟兄玛西雅、以利以谢、雅立、基大利;
بەڵێنیان دا کە ژنە بێگانەکانیان دەربکەن و لەبەر تاوانەکەیان بەرانێکی مێگەلیان پێشکەش کرد. 19
他们便应许必休他们的妻。他们因有罪,就献群中的一只公绵羊赎罪。
لە نەوەی ئیمێر: حەنانی و زەڤەدیا. 20
音麦的子孙中,有哈拿尼、西巴第雅。
لە نەوەی حاریم: مەعسێیاهو، ئەلیاس، شەمەعیا، یەحیێل و عوزیا. 21
哈琳的子孙中,有玛西雅、以利雅、示玛雅、耶歇、乌西雅。
لە نەوەی پەشحور: ئەلیۆعێنەی، مەعسێیاهو، ئیسماعیل، نەتەنێل، یۆزاڤاد و ئەلعاسا. 22
巴施户珥的子孙中,有以利约乃、玛西雅、以实玛利、拿坦业、约撒拔、以利亚撒。
لە لێڤییەکان: یۆزاڤاد، شیمعی، قێلایا کە قەلیتایە، پەتەحیا، یەهودا و ئەلیعەزەر. 23
利未人中,有约撒拔、示每、基拉雅(基拉雅就是基利他),还有毗他希雅、犹大、以利以谢。
لە گۆرانیبێژەکان: ئەلیاشیڤ. لە دەرگاوانەکان: شەلوم، تەلەم و ئوری. 24
歌唱的人中有以利亚实。守门的人中,有沙龙、提联、乌利。
لەنێو ئیسرائیلییەکانی دیکەش: لە نەوەی پەرعۆش: ڕەمیا، یەزییا، مەلکیا، میامین، ئەلعازار، مەلکیا و بەنایا. 25
以色列人巴录的子孙中,有拉米、耶西雅、玛基雅、米雅民、以利亚撒、玛基雅、比拿雅。
لە نەوەی ئیلام: مەتەنیا، زەکەریا، یەحیێل، عەبدی، یەرێمۆت و ئەلیاس. 26
以拦的子孙中,有玛他尼、撒迦利亚、耶歇、押底、耶利末、以利雅。
لە نەوەی زەتو: ئەلیۆعێنەی، ئەلیاشیڤ، مەتەنیا، یەرێمۆت، زاڤاد و عەزیزا. 27
萨土的子孙中,有以利约乃、以利亚实、玛他尼、耶利末、撒拔、亚西撒。
لە نەوەی بێڤەی: یەهۆحانان، حەنەنیا، زەبەی و عەتلای. 28
比拜的子孙中,有约哈难、哈拿尼雅、萨拜、亚勒。
لە نەوەی بانی: مەشولام، مەلوخ، عەدایا، یاشوڤ، شەئال و یەرێمۆت. 29
巴尼的子孙中,有米书兰、玛鹿、亚大雅、雅述、示押、耶利末。
لە نەوەی پەحەت‌مۆئاب: عەدنا، کەلال، بەنایا، مەعسێیاهو، مەتەنیا، بەسەلئێل، بەنوی و مەنەشە. 30
巴哈·摩押的子孙中,有阿底拿、基拉、比拿雅、玛西雅、玛他尼、比撒列、宾内、玛拿西。
لە نەوەی حاریم: ئەلیعەزەر، یەشییا، مەلکیا، شەمەعیا، شیمەعۆن، 31
哈琳的子孙中,有以利以谢、伊示雅、玛基雅、示玛雅、西缅、
بنیامین، مەلوخ و شەمەریاهو. 32
便雅悯、玛鹿、示玛利雅。
لە نەوەی حاشوم: مەتەنەی، مەتەتا، زاڤاد، ئەلیفەلەت، یەرێمەی، مەنەشە و شیمعی. 33
哈顺的子孙中,有玛特乃、玛达他、撒拔、以利法列、耶利买、玛拿西、示每。
لە نەوەی بانی: مەعەدەی، عەمرام، ئوئێل، 34
巴尼的子孙中,有玛玳、暗兰、乌益、
بەنایا، بێدەیا، کەلووهی، 35
比拿雅、比底雅、基禄、
ڤەنیا، مەرێمۆت، ئەلیاشیڤ، 36
瓦尼雅、米利末、以利亚实、
مەتەنیا، مەتەنەی و یەعەسۆ. 37
玛他尼、玛特乃、雅扫、
لە نەوەی بەنوی: شیمعی، 38
巴尼、宾内、示每、
شەلەمیاهو، ناتان، عەدایا، 39
示利米雅、拿单、亚大雅、
مەخنەدەڤەی، شاشەی، شارای، 40
玛拿底拜、沙赛、沙赖、
عەزەرئێل، شەلەمیاهو، شەمەریاهو، 41
亚萨利、示利米雅、示玛利雅、
شەلوم، ئەمەریا و یوسف. 42
沙龙、亚玛利雅、约瑟。
لە نەوەی نەبۆ: یەعیێل، مەتیسیا، زاڤاد، زەڤینا، یەدەی، یۆئێل و بەنایا. 43
尼波的子孙中,有耶利、玛他提雅、撒拔、西比拿、雅玳、约珥、比拿雅。
هەموو ئەوانە ژنی بێگانەیان هێنابوو، هەروەها هەندێک لە ژنەکان منداڵیان ببوو. 44
这些人都娶了外邦女子为妻,其中也有生了儿女的。

< عەزرا 10 >