< حزقیێل 9 >
ئینجا گوێم لێ بوو بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و فەرمووی: «پاسەوانانی شار بهێنن، هەرکەسە و چەکە لەناوبەرەکەی بە دەستییەوە بێت.» | 1 |
And he called before my ears with a loud voice, saying, Let those come near that have charge to punish the city, and every man with his destroying weapon in his hand.
شەش پیاو لەلای دەروازەی سەرەوە هاتن کە ڕووەو باکوورە، هەریەکەشیان چەکە کوشندەکەی بە دەستییەوە بوو، پیاوێکیش کە کەتانی پۆشی بوو لەناوەڕاستیان بوو، مەرەکەبدانی نووسەری بە قەدەوە بوو. هاتنە ژوورەوە و لەتەنیشت قوربانگا بڕۆنزییەکە ڕاوەستان. | 2 |
And, behold, six men came from the direction of the upper gate, which is turned toward the north, and every man with his weapon of destruction in his hand; and one man in the midst of them was clothed in linen, with a writer's materials by his side: and they went in, and placed themselves beside the copper altar.
شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەو شوێنەی کە لێی بوو، لەسەر کەڕوبەکانەوە هەستا، بەرەو بەردەرگای پەرستگاکە ڕۆیشت، جا بانگی ئەو پیاوەی کرد کە کەتانی پۆشیبوو و مەرەکەبدانی نووسەری بە قەدەوە بوو، | 3 |
And the glory of the God of Israel ascended up from the cherub, whereupon it had been, to the threshold of the house. And he called to the man clothed in linen, who had the writer's materials by his side.
یەزدان پێی فەرموو: «بەناو شاری ئۆرشەلیمدا تێپەڕە، نیشانە لە ناوچەوانی ئەو پیاوانە بدە کە دەناڵێنن و هەنسک هەڵدەکێشن لەبەر هەموو ئەو کارە قێزەونانەی کە لەناوەڕاستی شارەکەدا دەکرێن.» | 4 |
And the Lord said unto him, Pass through the midst of the city, through the midst of Jerusalem, and inscribe a mark upon the foreheads of the men who sigh and who complain because of all the abominations which are done in the midst of it.
ئینجا گوێم لێ بوو بەوانەی فەرموو: «بەدوایدا بڕۆن و بەناو شارەکەدا تێبپەڕن و بکوژن. نە چاوەکانتان بەزەییان بێتەوە و نە دڵتان بسووتێ. | 5 |
And to the others he said before my ears, Pass ye through the city after him, and smite: let your eye not look with pity, and do not spare;
پیر و گەنج و کچ و منداڵ و ئافرەتەکان لەناوببەن و بیانکوژن، بەڵام ئەو کەسەی نیشانەکەی پێوەیە لێی نزیک مەبنەوە. لە پیرۆزگاکەمەوە دەستپێبکەن.» ئەوانیش لەو پیرانەوە دەستیان پێکرد کە لەبەردەم ماڵەکە بوون. | 6 |
The aged, youth, and virgin, and little children, and women shall ye slay and destroy; but come not near any man upon whom the mark is; and at my sanctuary shall ye begin. Then they began with the ancient men who were before the house.
پێی فەرموون: «ماڵەکە گڵاو بکەن و حەوشەکان پڕ بکەن لە کوژراو! بڕۆنە دەرەوە!» جا چوونە دەرەوە و لەناو شاردا کوشتاریان کرد. | 7 |
And he said unto them, Make unclean the house, and fill the courts with the slain: go forth. And they went forth, and they smote in the city.
لەو کاتەدا کە ئەوان کوشتاریان دەکرد من مابوومەوە، منیش خۆمم بە زەویدا دا و هاوارم کرد و گوتم: «ئای! ئەی یەزدانی باڵادەست! ئایا تۆ هەموو پاشماوەی ئیسرائیل لەناودەبەیت بەوەی تووڕەیی خۆت بەسەر ئۆرشەلیمدا دەڕێژیت؟» | 8 |
And it came to pass, while they were smiting them, and I alone was left, that I fell upon my face, and cried out, and said, Ah Lord Eternal! wilt thou destroy all the residue of Israel when thou pourest out thy fury over Jerusalem?
پێی فەرمووم: «تاوانی بنەماڵەی ئیسرائیل و یەهودا زۆر زۆر گەورەیە و خاکەکە پڕ بووە لە خوێن، شار پڕ بووە لە گەندەڵی، چونکە دەڵێن:”یەزدان خاکەکەی بەجێهێشتووە و یەزدان نابینێت.“ | 9 |
Then said he unto me, The iniquity of the house of Israel and of Judah is exceedingly great, and the land is full of blood-guiltiness, and the city full of injustice; for they have said, The Lord hath forsaken the land, and the Lord seeth not.
لەبەر ئەوە منیش چاوەکانم بەزەییان نایەتەوە و دەستم لێیان ناپارێزم. کردەوەکانی خۆیان بەسەر خۆیاندا دەهێنمەوە.» | 10 |
And as for me also, my eye shall not look with pity, and I will not spare; but I will bring their course upon their own head.
ئینجا ئەو پیاوەی کەتانی لەبەربوو کە مەرەکەبدانی نووسەری بە قەدەوە بوو، هەواڵی هێنایەوە و گوتی: «وەک ئەوەی فەرمانت پێکردم، جێبەجێم کرد!» | 11 |
And, behold, the man clothed in linen, who had the writing materials by his side, brought back word, saying, I have done according to all that thou hast commanded me.