< حزقیێل 8 >
ئەوە بوو لە پێنجی مانگی شەشی ساڵی شەشەم، کاتێک لە ماڵی خۆم دانیشتبووم و پیرانی یەهوداش بەرامبەرم دانیشتبوون، لەوێ ڕۆحی یەزدانی باڵادەست هاتە سەرم. | 1 |
On the fifth day of the sixth month of the sixth year, I was sitting in my house with the elders of Judah and the power of the Lord God came over me there.
جا تەماشام کرد ئەوەتا شێوەیەکی وەک مرۆڤم بینی، وێنەکەی لە ناوقەدیەوە بەرەو خوارەوە ئاگر و لە ناوقەدیەوە بەرەو سەرەوە وەک وێنەی بریسکانەوە لە شێوەی کانزایەکی ئاگراوی بوو. | 2 |
I looked around and saw a being that looked like a man. From what seemed to be his waist downwards, he looked like fire. From what seemed to his waist upwards, he looked like brightly glowing metal.
شتێکی درێژکرد لە شێوەی دەست بوو، بە قژی سەرم منی گرت. ڕۆحی خودا لەنێوان زەوی و ئاسماندا هەڵیگرتم و لە چەند بینینێکدا منی هێنایە ئۆرشەلیم، بۆ داڵانی دەروازەکەی حەوشەی ناوەوە، ئەوەی ڕووەو باکوورە کە دیوەخانی ئەو پەیکەرەیە کە ئیرەیی خودا دەجۆشێنێت. | 3 |
He reached out what seemed to be a hand and picked me up by my hair. The Spirit took me up into the sky, and in the vision God was giving me he carried me to Jerusalem, to the entrance of the north gate of the Temple's inner courtyard, where the offensive idol that made God angry had been placed.
شکۆمەندی خودای ئیسرائیل لەوێ بوو، وەک ئەو بینینەی کە لە دەشتەکە بۆم ئاشکرا کرا. | 4 |
I saw the glory of the God of Israel there, just like I had in the vision I'd seen in the valley.
ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، چاوت بەرەو ڕێگای باکوور هەڵبڕە.» چاوم بەرەو ڕێگای باکوور هەڵبڕی و ئەو پەیکەرەم بینی کە ئیرەیی خودا دەجۆشێنێت، لەلای دەرگای باکووری حەوشەی قوربانگاکە، بەرامبەر دەروازەی باکوور. | 5 |
“Son of man,” he told me, “now look to the north.” So I looked to the north, and in the entrance to the north of the Altar Gate I saw this idol that angered God.
پاشان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت چی دەکەن؟ ئەو قێزەونییە گەورانەی کە بنەماڵەی ئیسرائیل لێرە دەیکەن، بۆ ئەوەی لە پیرۆزگاکەم دوورم بخەنەوە؟ بەڵام هێشتا شتی قێزەونتریش دەبینیت.» | 6 |
“Son of man,” he said to me, “can you see what they are doing? Look at the disgusting sins the people of Israel are committing that are driving me far away from my sanctuary? But you're going to see even more disgusting sins than these!”
ئینجا منی هێنایە بەر دەرگای حەوشەکە، جا تەماشام کرد و کونێکم لە دیوارەکە بینی. | 7 |
He took me to the entrance to the Temple courtyard. As I looked around, I saw a hole in the wall.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئێستا دیوارەکە هەڵکۆڵە.» منیش دیوارەکەم هەڵکۆڵی و دەرگایەکم بینییەوە. | 8 |
“Son of man,” he told me, “pull the wall apart.” So I pulled the wall apart and found a doorway.
پێی فەرمووم: «بڕۆ ژوورەوە و ئەو نەریتە قێزەونە خراپانە ببینە کە لەوێ دەیکەن.» | 9 |
He told me, “Go through the wall and see the evil and disgusting things they are doing in here.”
منیش چوومە ژوورەوە و سەیرم کرد، ئەوەتا شێوەی هەموو جۆرە خشۆکێک و گیانلەبەری گڵاو و هەموو بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل لەسەر دیوارەکە بە هەر چواردەوریدا وێنەی کێشراوە. | 10 |
So I went through the wall and saw carved images covering the walls, representing all kinds of reptiles and disgusting animals, as well as all the idols worshiped by the people of Israel.
حەفتا پیاو لە پیرانی بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەردەمیان وەستابوون و یازەنیاهوی کوڕی شافانیش لەناوەڕاستیان وەستابوو. هەرکەسێک بخووردانی خۆی بەدەستەوە بوو، بۆنی دووکەڵی بخووریش هەڵدەستا. | 11 |
Seventy elders of the house of Israel were standing in front of them, including Jaazaniah son of Shaphan. They all were holding censers, producing a sweet-smelling cloud of incense that rose above them.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت پیرانی بنەماڵەی ئیسرائیل لە تاریکیدا چی دەکەن، هەرکەسە و لە نزرگەی بتەکەی خۆی؟ دەڵێن:”یەزدان نامانبینێت، یەزدان خاکەکەی بەجێهێشتووە.“» | 12 |
“Son of man,” he said to me, “can you see what the elders of the people of Israel are doing here in the dark, with each one worshiping in the shrine room of his own idol? This is what they're saying: ‘The Lord can't see what we're doing; besides the Lord has abandoned our country!’”
ئینجا پێی فەرمووم: «هێشتا دەگەڕێیتەوە و کاری قێزەونتریش دەبینیت کە ئەوان دەیکەن!» | 13 |
The Lord went on to tell me, “You're going to see them doing even more disgusting things than these!”
پاشان منی هێنایە داڵانی دەروازەی ماڵی یەزدان، ئەوەی ڕووەو باکوورە، ئەوەتا ژنان دانیشتوون و بۆ تەمووز دەگریێن. | 14 |
Then he took me to the north entrance of the Lord's Temple. I saw women sitting there, weeping for the god Tammuz.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەمەت بینی؟ هێشتا دەگەڕێیتەوە و کاری قێزەونتریش دەبینیت.» | 15 |
“Son of man,” he said to me, “have you seen this? But you're going to see even more disgusting things than these!”
ئینجا منی هێنایە حەوشەکەی ناوەوەی ماڵی یەزدان، ئەوەتا لەلای داڵانی پیرۆزگای یەزدان لەنێوان هەیوان و قوربانگاکە، نزیکەی بیست و پێنج پیاو پشتیان لە پەرستگای یەزدانە و ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتە، ڕووەو ڕۆژهەڵات کڕنۆشیان بۆ خۆر بردووە. | 16 |
He took me to the inner courtyard of the Lord's Temple and right there at the entrance to the Temple, between the porch and the altar, were around twenty-five men. They had their backs to the Temple, and were facing towards the east. They were bowing in worship of the sun rising in the east.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت؟ ئایا ئەو کردەوە قێزەونانەی بنەماڵەی یەهودا لێرە کردوویانە کەمە؟ سەرباری ئەوەش خاکەکەیان پڕکردووە لە ستەم و دەگەڕێنەوە بۆ پەستکردنم، ببینە چیلکە دار لە لووتیان نزیک دەکەنەوە. | 17 |
“Son of man,” he said to me, “have you seen this? The people of Judah aren't content just to do these disgusting things. They also commit violent crimes across the country and keep on making me angry. Look at how they're deliberately insulting me!
هەروەها منیش بە تووڕەییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکەم، چاوەکانم بەزەییان نایەتەوە و دەستم لێیان ناپارێزم. ئەگەر بە دەنگی بەرز لە گوێمدا هاوار بکەن گوێیان لێ ناگرم.» | 18 |
As a result I will respond in anger. I won't treat them kindly; I won't be merciful to them. Even though they shout loudly for my help, I won't listen to them.”