< حزقیێل 7 >
هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
여호와의 말씀이 또 내게 임하여 가라사대
«ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە بە خاکی ئیسرائیل دەفەرموێت: «”کۆتایی! کۆتاییەکە هات! هەر چوار لای خاکەکەی گرتەوە. | 2 |
너 인자야! 주 여호와 내가 이스라엘 땅에 대하여 말하노라 끝났도다 이 땅 사방의 일이 끝났도다
ئێستاش کۆتاییەکەت نزیک بووەتەوە، تووڕەییم بەسەرتدا دەبارێنم. بەگوێرەی ڕەفتارەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم و سزای هەموو نەریتە قێزەونەکانت دەدەمەوە. | 3 |
이제는 네게 끝이 이르렀나니 내가 내 진노를 네게 발하여 네 행위를 국문하고 너의 모든 가증한 일을 보응하리라
جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە و دەستم لێت ناپارێزم، بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم، سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش دەدەم کە لەنێوتان دەکرێن. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“ | 4 |
내가 너를 아껴 보지 아니하며 긍휼히 여기지도 아니하고 네 행위대로 너를 벌하여 너의 가증한 일이 너희 중에 나타나게 하리니 너희가 나를 여호와인줄 알리라
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”بەڵایەک دێت! بەڵایەک لەمەوپێش لە وێنەی نەبووە! | 5 |
주 여호와께서 가라사대 재앙이로다, 비상한 재앙이로다 볼지어다! 임박하도다
کۆتاییەکە هات! کۆتاییەکە هات! ئاوڕی لێت دایەوە، ببینە، وا هات! | 6 |
끝이 났도다, 끝이 났도다 끝이 너를 치러 일어났나니 볼지어다! 임박하도다
ئەی دانیشتووی خاکەکە نۆرە گەیشتە سەرت، کاتەکەی هات و ڕۆژەکە نزیک بووەتەوە، لەسەر چیاکان هاتوهەرایە، نەک هاواری خۆشی. | 7 |
이 땅 거민아 정한 재앙이 네게 임하도다 때가 이르렀고 날이 가까왔으니 요란한 날이요 산에서 즐거이 부르는 날이 아니로다
ئێستا بەم زووانە تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم و هەڵچوونی خۆم هەڵدەڕێژم، بەپێی کردەوەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم و لەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکان سزات دەدەم. | 8 |
이제 내가 속히 분을 네게 쏟고 내 진노를 네게 이루어서 네 행위대로 너를 심판하여 네 모든 가증한 일을 네게 보응하되
جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە و دەستم لێت ناپارێزم، بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم، سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش کە لەنێوتان دەکرێن. ئیتر دەزانن کە من یەزدانم لێتان دەدەم. | 9 |
내가 너를 아껴 보지 아니하며 긍휼히 여기지도 아니하고 네 행위대로 너를 벌하여 너의 가증한 일이 너희 중에 나타나게 하리니 나 여호와가 치는 줄을 네가 알리라
«”ئەوەتا ڕۆژەکە! ئەوەتا هات! چەرخ سووڕایەوە، داردەست گوڵی کرد، لووتبەرزی چرۆی کرد! | 10 |
볼지어다! 그 날이로다 볼지어다! 임박하도다 정한 재앙이 이르렀으니 몽둥이가 꽃 피며 교만이 싹났도다
ستەم بووە داردەستی خراپە، نە خۆیان و نە سامانیان و نە هاتوهەرایان دەمێنێت، شکۆیان نامێنێت. | 11 |
포학이 일어나서 죄악의 몽둥이가 되었은즉 그들도, 그 무리도, 그 재물도 하나도 남지 아니하고 그 중의 아름다운 것도 없어지리로다
کاتەکە هاتووە! ڕۆژەکە گەیشتووە! ئینجا نە کڕیار دڵخۆش دەبێت و نە فرۆشیار خەمبار دەبێت، چونکە تووڕەیی لەسەر هەموو خەڵکەکەیە. | 12 |
때가 이르렀고 날이 가까왔으니 사는 자도 기뻐하지 말고 파는 자도 근심하지 말 것은 진노가 그 모든 무리에게 임함이로다
فرۆشیار تەمەنی هەرچەند بێت فرۆشراو وەرناگرێتەوە، چونکە ئەو پەیامەی خودا بۆ هەموو خەڵکەکەیە ناگەڕێتەوە، مرۆڤیش لەبەر تاوانەکەی ناتوانێت دەست بە ژیانییەوە بگرێت. | 13 |
판 자가 살아 있다 할지라도 다시 돌아가서 그 판 것을 얻지 못하니 이는 묵시로 그 모든 무리를 가리켜 말하기를 하나도 돌아 갈 자가 없겠고 악한 생활로 스스로 강하게 할 자도 없으리라 하였음이로다
«”هەرچەندە فوو لە کەڕەنا بکەن و هەموو چەک و ئازووقەیەک ئامادە بکەن، بەڵام کەس ناچێتە جەنگ، چونکە تووڕەییم لەسەر هەموو خەڵکەکەیە. | 14 |
그들이 나팔을 불어 온갖 것을 예비하였을지라도 전쟁에 나갈 사람이 없나니 이는 내 진노가 그 모든 무리에게 미쳤음이라
شمشێر لە دەرەوە و دەرد و قاتوقڕیش لەناوەوە. ئەوەی لە دەشتودەرە بە شمشێر دەمرێت، ئەوەش لە شارە قاتوقڕی و دەرد دەیخوات. | 15 |
밖에는 칼이 있고 안에는 온역과 기근이 있어서 밭에 있는 자는 칼에 죽을 것이요 성읍에 있는 자는 기근과 온역에 망할 것이며
ئەوانەی دەرباز دەبن هەڵدێن بۆ چیاکان و وەک کۆتری دۆڵەکان هەموویان دەگمێنن، هەریەکە و لەبەر تاوانەکەی خۆی. | 16 |
도망하는 자는 산 위로 피하여 다 각기 자기 죄악 까닭에 골짜기 비둘기처럼 슬피 울 것이며
هەموو دەستەکان شل دەبن و هەموو ئەژنۆکان دەبن بە ئاو. | 17 |
모든 손은 피곤하고 모든 무릎은 물과 같이 약할 것이라
جلوبەرگی گوش دەپۆشن و ترس دایاندەگرێت. ڕیسوایی لەسەر ڕوخساریان دەبێت و سەریان دەڕووتێتەوە. | 18 |
그들이 굵은 베로 허리를 묶을 것이요 두려움이 그들을 덮을 것이요 모든 얼굴에는 수치가 있고 모든 머리는 대머리가 될 것이며
«”زیوەکانیان فڕێدەدەنە سەر شەقامەکان و زێڕیان دەبێتە گڵاوی. زێڕ و زیویان ناتوانێت لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان فریایان بکەوێت. بەوانە تێر نابن و هەر برسی دەبن، چونکە ئەو شتانە بۆیان بوون بە کۆسپی تاوان. | 19 |
그들이 그 은을 거리에 던지며 그 금을 오예물 같이 여기리니 이는 여호와 내가 진노를 베푸는 날에 그 은과 금이 능히 그들을 건지지 못하며 능히 그 심령을 족하게 하거나 그 창자를 채우지 못하고 오직 죄악에 빠치는 것이 됨이로다
بە خشڵە جوانەکانیشیان کە مایەی شانازی بوون لە دروستکردنی بتە گڵاوەکانیان بەکاریانهێنا، وێنەی قێزەونیان دروستکرد. لەبەر ئەوە بۆیان دەکەم بە مایەی گڵاوی. | 20 |
그들이 그 화려한 장식으로 인하여 교만을 품었고 또 그것으로 가증한 우상과 미운 물건을 지었은즉 내가 그것으로 그들에게 오예물이 되게 하여
دەیدەمە دەست بێگانەکان بۆ تاڵانی، هەروەها دەیدەمە بەدکارانی زەوی بۆ دزی، جا گڵاوی دەکەن. | 21 |
외인의 손에 붙여 노략하게 하며 세상 악인에게 붙여 그들로 약탈하여 더럽히게 하고
ڕووی خۆم لێیان وەردەگێڕم و شوێنی بەنرخم گڵاو دەکەن، توندوتیژەکان دێنە ناویەوە، ئەوێ گڵاو دەکەن. | 22 |
내가 또 내 얼굴을 그들에게서 돌이키리니 그들이 내 은밀한 처소를 더럽히고 강포한 자도 거기 들어와서 더럽히리라
«”زنجیر دروستبکە بۆ بەدیلگرتن! چونکە خاکەکە پڕ بووە لە تاوانی خوێنڕشتن، شارەکەش پڕ بووە لە ستەم. | 23 |
너는 쇠사슬을 만들라 이는 피 흘리는 죄가 그 땅에 가득하고 강포가 그 성읍에 찼음이라
جا دڕندەترینی نەتەوەکان دەهێنم و دەست بەسەر ماڵەکانیاندا دەگرن، شانازیکردنی بەهێزەکان لەناودەبەم، پیرۆزگاکانیان گڵاو دەبێت. | 24 |
내가 극히 악한 이방인으로 이르러 그 집들을 점령하게 하고 악한 자의 교만을 그치게 하리니 그 성소가 더럽힘을 당하리라
لە کاتی تۆقینیان داوای ئاشتی دەکەن و نییە. | 25 |
패망이 이르리니 그들이 평강을 구하여도 없을 것이라
بەڵا لەسەر بەڵا و هەواڵ لەسەر هەواڵ دێت، داوای بینین لە پێغەمبەر دەکەن، فێرکردن لەلای کاهین نامێنێت، ڕاوێژکردنیش لەلای پیران. | 26 |
환난에 환난이 더하고 소문에 소문이 더할 때에 그들이 선지자에게 묵시를 구하나 헛될 것이며 제사장에게는 율법이 없어질 것이요 장로에게는 모략이 없어질 것이며
پاشا دەگریێت و میر نائومێد دەبێت، دەستی گەلی خاکەکەش دەلەرزێت. بەگوێرەی ڕەفتاری خۆیان بەسەریاندا دەهێنمەوە و بەگوێرەی حوکمەکانی خۆیان حوکمیان بەسەردا دەدەم. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“» | 27 |
왕은 애통하고 방백은 놀람을 옷 입듯하며 거민의 손은 떨리리라 내가 그 행위대로 그들에게 갚고 그 죄악대로 그들을 국문한즉 그들이 나를 여호와인 줄 알리라