< حزقیێل 6 >

هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
And the word of the Lord came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە چیاکانی ئیسرائیل بکە و لەسەری پێشبینی بکە. 2
Son of man, set your face against the mountains of Israel, and prophesy against them;
بڵێ:”ئەی چیاکانی ئیسرائیل گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەست بگرن. یەزدانی باڵادەست بە چیاکان و بە گردەکان، بە شیوەکان و بە دۆڵەکان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم شمشێرێکتان بەسەردا دەهێنم و نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانتان لەناودەبەم. 3
and you shall say, You mountains of Israel, hear the word of the Lord; thus says the Lord to the mountains, and to the hills, and to the valleys, and to the forests; Behold, I bring a sword upon you, and your high places shall be utterly destroyed.
جا قوربانگاکانتان وێران دەبن و قوربانگاکانی بخوورتان دەشکێن و کوژراوەکانتان فڕێدەدەمە بەردەم بتەکانتان. 4
And your altars shall be broken to pieces, and your consecrated plats; and I will cast down your slain [men] before your idols.
لاشەکانی نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم بتەکانیان دادەنێم و ئێسکەکانتان لە دەوری قوربانگاکانتان بڵاو دەکەمەوە. 5
And I will scatter your bones round about your altars,
لە هەموو نشینگەکانتان شارۆچکەکان چۆڵ دەبن، نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان کاول دەبن بۆ ئەوەی قوربانگاکانتان چۆڵ و وێران بن، بتەکانیشتان دەشکێن و نامێنن، قوربانگاکانی خۆرتان دەبڕێنەوە، دروستکراوەکانتان دەسڕێنەوە. 6
and in all your habitations: the cities shall be made desolate, and the high places utterly laid waste; that your altars may be destroyed, and your idols be broken to pieces, and your consecrated plats be abolished.
خەڵکانێک لەنێوتان دەکوژرێن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 7
And slain [men] shall fall in the midst of you, and you shall know that I am the Lord.
«”لەگەڵ ئەوەشدا پاشماوەتان لێ دەهێڵمەوە، کاتێک لەنێو خاک و نەتەوەکاندا پەرتەوازە دەبن و لە شمشێر دەرباز دەبن. 8
When there are [some] of you escaping from the sword amongst the Gentiles, and when you are scattered in the countries;
دەربازبووانی ئەوان لەنێو ئەو نەتەوانەی بۆیان ڕاپێچ کرابوون یادم دەکەنەوە و دێتەوە یادیان کە چۆن بەهۆی دڵە سۆزانییەکەیان و چاویان کە ئارەزووی بتیان دەکرد و بەهۆی بێوەفاییان بەرامبەر بە من دڵیان شکاندم. ئەو کاتە ڕقیان لە خۆیان دەبێتەوە لەبەر ئەو خراپەی کردوویانە و لەبەر هەموو نەریتە قێزەونەکانیان. 9
then they of you that escape amongst the nations whither they were carried captive shall remember me; (I have sworn [an oath] against their heart that goes a-whoring from me, and their eyes that go a-whoring after their practices; ) and they shall mourn over themselves for all their abominations.
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، لەخۆڕایی نەمفەرموو کە ئەم کارەساتەیان بەسەردا دەهێنم. 10
And they shall know that I the Lord have spoken.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە دەستت لێ بدە و بە پێیەکانت بکوتە و بڵێ،’ئای بە داخەوە!‘لەبەر هەموو ئەو نەریتە خراپ و قێزەونانەی بنەماڵەی ئیسرائیل، کە بەهۆیەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەمرن. 11
Thus says the Lord; Clap with [your] hand, and stamp with [your] foot and say, Aha, aha! for all the abominations of the house of Israel: they shall fall by the sword, and by pestilence, and by famine.
ئەوەی دوورە بە دەرد دەمرێت و ئەوەی نزیکە بە شمشێر دەکوژرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە و پارێزراوە بە قاتوقڕی دەمرێت. جا تووڕەییم بەسەریاندا هەڵدەڕێژم. 12
He that is near shall fall by the sword; and he that is far off shall die by the pestilence; and he that is in the siege shall be consumed with famine: and I will accomplish mine anger upon them.
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک کوژراوەکانیان لەنێو بتەکانیان لە چواردەوری قوربانگاکانیان دەکەون، لەسەر هەموو گردێکی بەرز، لەسەر لووتکەی هەموو چیاکان، لەژێر هەموو دارێکی سەوز و دار بەڕووێکی گەڵادار، لە هەر شوێنێک بخووری بۆنخۆشیان پێشکەش بە بتەکانیان دەکرد. 13
Then you shall know that I am the Lord, when your slain are in the midst of your idols round about your altars, on every high hill, and under [every] shady tree, where they offered a sweet savour to all their idols.
دەستم بۆیان درێژ دەکەم و خاکەکە چۆڵ و کاول دەکەم، لە چۆڵەوانییەوە هەتا دیڤلە، لە هەموو نشینگەکانیان. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“» 14
And I will stretch out my hand against them, and I will make the land desolate and ruined from the wilderness of Deblatha, in all their habitations: [and] you shall know that I am the Lord.

< حزقیێل 6 >