< حزقیێل 6 >
هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
上主的話傳給我說:「
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە چیاکانی ئیسرائیل بکە و لەسەری پێشبینی بکە. | 2 |
人子,你要面對以色列的群山,講預言攻斥他們,
بڵێ:”ئەی چیاکانی ئیسرائیل گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەست بگرن. یەزدانی باڵادەست بە چیاکان و بە گردەکان، بە شیوەکان و بە دۆڵەکان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم شمشێرێکتان بەسەردا دەهێنم و نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانتان لەناودەبەم. | 3 |
說以色列的群山,請聽吾主上主的話:吾主上主這樣對高山、丘陵、山溪、山谷說:看,我要使刀兵臨於你們,蕩平你們的丘壇;
جا قوربانگاکانتان وێران دەبن و قوربانگاکانی بخوورتان دەشکێن و کوژراوەکانتان فڕێدەدەمە بەردەم بتەکانتان. | 4 |
破壞你們的祭壇,打碎你們的太陽柱,並使你們被殺的人倒在你們的偶像之前。
لاشەکانی نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم بتەکانیان دادەنێم و ئێسکەکانتان لە دەوری قوربانگاکانتان بڵاو دەکەمەوە. | 5 |
我還要把以色列屍體放在他們的偶像前,把你們的骨頭散在你們的祭壇周圍。
لە هەموو نشینگەکانتان شارۆچکەکان چۆڵ دەبن، نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان کاول دەبن بۆ ئەوەی قوربانگاکانتان چۆڵ و وێران بن، بتەکانیشتان دەشکێن و نامێنن، قوربانگاکانی خۆرتان دەبڕێنەوە، دروستکراوەکانتان دەسڕێنەوە. | 6 |
在你們居住的地方,城池變為荒野,丘壇遭受破壞,為叫你們的祭壇也成為荒涼,變為廢墟,偶像被粉碎,被消滅,太陽柱被打碎,你們所製造的東西都剷除淨盡。
خەڵکانێک لەنێوتان دەکوژرێن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 7 |
被殺的人橫臥在你們中間:如此你們要承認我是上主。」「
«”لەگەڵ ئەوەشدا پاشماوەتان لێ دەهێڵمەوە، کاتێک لەنێو خاک و نەتەوەکاندا پەرتەوازە دەبن و لە شمشێر دەرباز دەبن. | 8 |
當我把你們分散到各國時,我還要把一些倖免於刀兵的人,殘留在異民中。
دەربازبووانی ئەوان لەنێو ئەو نەتەوانەی بۆیان ڕاپێچ کرابوون یادم دەکەنەوە و دێتەوە یادیان کە چۆن بەهۆی دڵە سۆزانییەکەیان و چاویان کە ئارەزووی بتیان دەکرد و بەهۆی بێوەفاییان بەرامبەر بە من دڵیان شکاندم. ئەو کاتە ڕقیان لە خۆیان دەبێتەوە لەبەر ئەو خراپەی کردوویانە و لەبەر هەموو نەریتە قێزەونەکانیان. | 9 |
你們被擄到異民中的遺民,必要想念我,因為我擊碎了他們好淫而背棄我的心,也擊碎了他們好淫而隨從偶像的眼睛,那時他們必要為了一切邪神所行的事而自怨自艾。
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، لەخۆڕایی نەمفەرموو کە ئەم کارەساتەیان بەسەردا دەهێنم. | 10 |
如此,他們會承認,我上主說要對他們施行懲罰,並非空話。」
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە دەستت لێ بدە و بە پێیەکانت بکوتە و بڵێ،’ئای بە داخەوە!‘لەبەر هەموو ئەو نەریتە خراپ و قێزەونانەی بنەماڵەی ئیسرائیل، کە بەهۆیەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەمرن. | 11 |
吾主上主這樣說:「我要拍手頓足地說:禍哉! 以色列家,因了一切醜惡的罪行,她必要亡於刀兵、饑荒和瘟疫:
ئەوەی دوورە بە دەرد دەمرێت و ئەوەی نزیکە بە شمشێر دەکوژرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە و پارێزراوە بە قاتوقڕی دەمرێت. جا تووڕەییم بەسەریاندا هەڵدەڕێژم. | 12 |
遠處的要死於瘟疫,近處的要喪身刀下,剩餘而被圍困的,要死於饑餓,我必要這樣對他們發洩我的怒火。
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک کوژراوەکانیان لەنێو بتەکانیان لە چواردەوری قوربانگاکانیان دەکەون، لەسەر هەموو گردێکی بەرز، لەسەر لووتکەی هەموو چیاکان، لەژێر هەموو دارێکی سەوز و دار بەڕووێکی گەڵادار، لە هەر شوێنێک بخووری بۆنخۆشیان پێشکەش بە بتەکانیان دەکرد. | 13 |
幾時被殺的人橫臥在他們的祭壇四周,在他們的偶像中間,在各高山,各山頂,在各綠樹下,在密茂的樟樹下,即在他們給各偶像獻香的地方,那時,你們必承認我是上主。
دەستم بۆیان درێژ دەکەم و خاکەکە چۆڵ و کاول دەکەم، لە چۆڵەوانییەوە هەتا دیڤلە، لە هەموو نشینگەکانیان. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“» | 14 |
我要伸手打擊他們,凡他們所居之地,我要使田地變為沙漠和荒野,自曠野直到黎貝拉:這樣,他們必承認我是上主。」