< حزقیێل 5 >
«ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، شمشێرێکی تیژ وەک گوێزانی سەرتاش بۆ خۆت ببە و بەسەر سەر و ڕیشتدا بیهێنە. تەرازووێک بۆ کێشان بۆ خۆت ببە مووەکە بەش بکە. | 1 |
“Ey insanoğlu, keskin bir kılıç al, berber usturası gibi kullanarak başını, sakalını tıraş et. Sonra bir terazi getir, kılları bölümlere ayır.
کە ڕۆژانی گەمارۆکە تەواو دەبێت سێیەکی لەناوەڕاستی شارەکەدا بە ئاگر بسووتێنە، سێیەکیشی ببە و لە دەوروبەری شارەکە بە شمشێر لێی بدە، سێیەکیشی بە بادا بکە، لەبەر ئەوەی من بە شمشێرێکی هەڵکێشراو ڕاویان دەنێم. | 2 |
Yeruşalim'in kuşatılması bitince, kılların üçte birini kentin ortasında yakacaksın. Üçte birini kılıçla kentin çevresine fırlatacak, kalan üçte birini de rüzgara savuracaksın. Ben de yalın kılıç onların peşine düşeceğim.
چەند تاڵێک مووی کەم بە ژمارە لێی ببە و بە دامێنی کراسەکەی خۆتەوە گرێی بدە. | 3 |
Birkaç tel kıl bırak, giysinin kıvrımlarına tak.
هەروەها هەندێکیشی ببە و فڕێیبدە ناو ئاگر و بە ئاگر بیسووتێنە. لەوەوە ئاگر دەردەچێت بۆ سەر هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل. | 4 |
Yine birkaçını alıp ateşe at, yansın. O kıllardan bütün İsrail halkına ateş yayılacak.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەمە ئۆرشەلیمە کە لە ناوەڕاستی نەتەوەکاندا داممەزراند، چەند خاکێکیش بە چواردەوریدا. | 5 |
“Egemen RAB diyor ki: Bu Yeruşalim'i ulusların ortasına yerleştirdim, çevresini ülkelerle kuşattım.
جا لە نەتەوەکان و لە خاکەکانی دەوروبەری خراپتر لە حوکم و لە فەرزەکانم یاخی بوو، چونکە حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە و بە ڕێگای فەرزەکانی مندا نەڕۆیشتن. | 6 |
Öyleyken Yeruşalim çevresindeki bütün uluslardan ve ülkelerden daha çok kötülük yaparak ilkelerimi, kurallarımı çiğnedi. İlkelerime karşı geldi, kurallarım uyarınca davranmadı.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو نەتەوانەی دەوروبەرتان زیاتر هاتوهەراتان کرد و بە ڕێگای فەرزەکانی مندا نەڕۆیشتن و بەپێی حوکمەکانی منتان نەکرد. تەنانەت بەپێی بنەماکانی نەتەوەکانی دەوروبەریشتان نەڕۆیشتن. | 7 |
Bundan ötürü Egemen RAB diyor ki: Çevrenizde yaşayan uluslardan daha azgındınız, kurallarımı izlemediniz, ilkelerime uymadınız. Çevrenizde yaşayan ulusların ilkelerine de uymadınız.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ئۆرشەلیم، منیش لە دژی تۆم، لەبەرچاوی نەتەوەکان سزاکان بەسەرتدا دەسەپێنم. | 8 |
“Bundan ötürü Egemen RAB diyor ki: İşte ben size karşıyım, ulusların gözü önünde sizi cezalandıracağım.
لەبەر هەموو بتە قێزەونەکانت، وات پێ دەکەم کە نەمکردووە، پاشان وەک ئەوە ناکەمەوە. | 9 |
Yaptığınız bütün iğrençlikler yüzünden önceden yapmadığımı, bir daha yapmayacağımı size yapacağım.
لەبەر ئەوە لەناو تۆدا باوک کوڕ دەخوات و کوڕیش باوکی دەخوات، سزاکانم دەسەپێنم و هەموو پاشماوەکەت بە دەم هەموو بایەکەوە پەرتەوازە دەکەم. | 10 |
Böylece aranızda babalar çocuklarını, çocuklar da babalarını yiyecekler. Sizi cezalandıracağım, sağ kalanlarınızı her yana dağıtacağım.
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوەی بە هەموو پەیکەرە گڵاو و وێنە قێزەونەکانت پیرۆزگای منت گڵاوکرد، پاڵپشتیت ناکەم و بە چاوی بەزەییەوە تەماشات ناکەم و دەستم لێت ناپارێزم. | 11 |
Egemen RAB varlığım hakkı için diyor, madem tapınağımı iğrenç put ve uygulamalarınızla kirlettiniz, ben de sizi esirgemeyecek, size acımayacak, sizi kayırmayacağım.
سێیەکت بە دەرد دەمرێت و بە قاتوقڕی لە ناوەڕاستی تۆدا لەناودەچن، سێیەکیشت بە شمشێر لە دەوروبەرت دەکوژرێن، سێیەکیشت بە دەم هەموو بایەکدا پەرتەوازە دەکەم و بە شمشێرێکی هەڵکێشراو ڕاویان دەنێم. | 12 |
Kentte yaşayanlarınızın üçte biri salgın hastalık ya da kıtlık yüzünden yok olacak; üçte biriniz çevrede kılıçtan geçirilecek; üçte birinizi de her yana dağıtıp yalın kılıç peşinize düşeceğim.
«ئینجا تووڕەییم تەواو دەبێت و هەڵچوونم دادەمرکێتەوە و تۆڵەیان لێ ناکەمەوە. کاتێک هەڵچوونم هەڵڕشت دەزانن کە من یەزدانم لە کاتی دڵگەرمیم فەرمووم. | 13 |
“Böylece kızgınlığım son bulacak, onlara karşı öfkemi yatıştıracağım. O zaman ben de rahata kavuşacağım. Öfkemi onların üzerine boşaltınca, ben RAB'bin kıskançlığımdan onlarla konuştuğumu anlayacaklar.
«وێران و ڕیسوات دەکەم لەنێو ئەو نەتەوانەی لە دەوروبەرتدان، لەبەرچاوی هەموو ڕێبوارێک. | 14 |
“Çevrenizdeki uluslar arasında, yoldan her geçenin gözü önünde sizi yıkıma uğratacak, aşağılayacağım.
جا ئەو نەتەوانەی لە دەوروبەرتدان لێت دەتۆقن و دەبیتە مایەی ڕیسوایی و جنێو و ئاگادارکردنەوە، کە بە تووڕەیی و هەڵچوون و سەرزەنشتی توندەوە سزام بەسەرتدا سەپاند. من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. | 15 |
Öfke, kızgınlık ve acı paylamalarla sizi cezalandırdığımda çevrenizdeki uluslar arasında alay konusu olacak, aşağılanacaksınız; ders alınacak, şaşılacak bir duruma düşeceksiniz. Ben, RAB bunu söyledim.
کە تیری کوشندەی قاتوقڕیم تێگرتن، ئەوەی بۆ وێرانی دەبێت، بۆ وێرانیتان دەیهاوێم. نانتان لێ دەبڕم و قاتوقڕیتان لەسەر زیاد دەکەم. | 16 |
Sizi yok etmek için üzerinize öldürücü, yıkıcı kıtlık oklarını salacağım. Üzerinize salacağım kıtlığı daha da artıracak, sizi her türlü yiyecekten yoksun bırakacağım.
کاتێک قاتوقڕی و دڕندەی خراپ دەنێرمە سەرتان، جەرگتان دەسووتێنن. دەرد و خوێن بەناوتدا تێدەپەڕێت و شمشێر بەسەرتدا دەهێنم. من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.» | 17 |
Üzerinize kıtlık ve yabanıl hayvanlar salacağım, sizi çocuklarınızdan edecekler. Salgın hastalık ve dökülen kan sizi süpürüp yok edecek; başınıza da kılıç getireceğim. Ben, RAB böyle söyledim.”