< حزقیێل 48 >

«ئەمانەش هۆزەکانن، کە بەم شێوە بەپێی ناوەکانیان ڕێکخران: «لەلای سنووری باکوور، یەک بەش بۆ دان دەبێت، بەلای ڕێگای حەتلۆن هەتا دەروازەی حەمات؛ حەچەر عێینان و سنووری باکووری دیمەشق بەلای حەمات بەشێک لە سنووری دان دەبن، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا. 1
این است اسامی قبیله‌ها و زمین سهم هر یک از آنها: مرز شمالی زمین قبیلهٔ دان که همان مرز شمالی سرزمین می‌باشد، از دریای مدیترانه تا شهر حِتلون، و از آنجا تا گذرگاه حمات، شهر عینون و مرز بین دمشق و حمات کشیده می‌شود.
لەسەر سنووری دان، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئاشێر بەشێک دەبێت. 2
سهم قبایل دیگر که بین مرز شرقی اسرائیل و دریای مدیترانه در غرب قرار می‌گیرد، به ترتیب از شمال به جنوب به شرح زیر است: اَشیر، نفتالی، منسی، افرایم، رئوبین، یهودا.
لەسەر سنووری ئاشێر، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ نەفتالی بەشێک دەبێت. 3
لەسەر سنووری نەفتالی، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ مەنەشە بەشێک دەبێت. 4
لەسەر سنووری مەنەشە، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئەفرایم بەشێک دەبێت. 5
لەسەر سنووری ئەفرایم لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ڕەئوبێن بەشێک دەبێت. 6
لەسەر سنووری ڕەئوبێن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەهودا بەشێک دەبێت. 7
«لەسەر سنووری یەهودا لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا ئەو دیارییە تایبەت دەبێت کە پێشکەشی دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ بە پانی و درێژییەکەشی وەک یەکێک لە بەشی هۆزەکان لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا، پیرۆزگاش لەناوەڕاستی دەبێت. 8
در جنوب یهودا، زمین مخصوصی قرار دارد که از شمال به جنوب دوازده کیلومتر و نیم است و طول آن از شرق به غرب برابر طول هر یک از زمینهای قبایل اسرائیل می‌باشد.
«ئەو بەشەش کە بۆ یەزدانی تەرخان دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ درێژی و دە هەزار باڵیش پانی دەبێت. 9
در وسط این زمین مخصوص، ملک مقدّس خداوند به طول دوازده کیلومتر و نیم و عرض ده کیلومتر قرار دارد.
ئەمە دەبێتە بەشی تەرخانکراوی کاهینەکان: لەلای باکوورەوە بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و لەلای ڕۆژئاواشەوە دە هەزار باڵ بە پانی و لای ڕۆژهەڵاتیش دە هەزار باڵ بە پانی و لەلای باشووریش بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی دەبێت، پیرۆزگای یەزدانیش لەناوەڕاستیدا دەبێت. 10
کاهنان سهمی از این زمین خواهند داشت. سهم آنان از شرق به غرب دوازده کیلومتر و نیم و از شمال به جنوب پنج کیلومتر می‌باشد. خانهٔ خداوند در وسط زمین کاهنان قرار دارد.
ئەم بەشە بۆ کاهینە تەرخانکراوەکان لە نەوەی سادۆق دەبێت، بۆ ئەوانەی ئەرکەکانی منیان بەجێهێنا، ئەوانەی گومڕا نەبوون کاتێک نەوەی ئیسرائیل گومڕا بوون هەروەک چۆن لێڤییەکان گومڕا بوون. 11
این زمین برای کاهنان نسل صادوق است که مرا اطاعت نمودند و هنگامی که قوم اسرائیل و بقیهٔ قبیلهٔ لاوی گمراه شدند و گناه ورزیدند، ایشان مرا ترک نکردند.
ئەمە بۆیان دەبێت بە دیارییەکی تایبەت لە بەشە تەرخانکراوی زەوییەکە، بەشێکی زۆر پیرۆز لەتەنیشت سنووری لێڤییەکان. 12
هنگام تقسیم زمین، این قسمت که مقدّسترین زمین است، سهم مخصوص ایشان باشد. زمینی که کنار آن قرار دارد محل سکونت سایر لاویان است.
«بەشە زەوی لێڤییەکانیش بە تەریبی سنووری زەوی کاهینەکان دەبێت، بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و دە هەزاریش بە پانی، هەموو درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانییەکەشی دە هەزار باڵ دەبێت. 13
شکل و اندازهٔ آن مثل زمین اول می‌باشد. این دو زمین روی هم دوازده و نیم کیلومتر طول و ده کیلومتر عرض دارند.
نە لێی دەفرۆشن و نە دەیگۆڕن و نە یەکەم بەری زەوییەکە بە کەسی دیکە دەدەن، چونکە تەرخانکراوە بۆ یەزدان. 14
هیچ قسمتی از این زمین که ملک مقدّس خداوند است، نباید فروخته یا معاوضه و یا به کسی انتقال داده شود. این زمین مقدّس و متعلق به خداوند است.
«ئەو زەوییەی ماوەتەوە کە پانییەکەی پێنج هەزار باڵ و درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵە بۆ هەموو دانیشتووانی شارەکە دەبێت بۆ نیشتەجێبوون و لەوەڕگا، شارەکەش لەناوەڕاستیدا دەبێت. 15
در جنوب ملک مقدّس خداوند، منطقه‌ای به طول دوازده و نیم کیلومتر و عرض دو و نیم کیلومتر برای استفادهٔ عموم وجود دارد. قوم می‌توانند در آن قسمت زندگی کنند و از زمین استفاده نمایند. شهر باید در وسط آن ساخته شود.
ئەمەش پێوانەکانییەتی، لای باکوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای باشوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژهەڵات چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژئاوا چوار هەزار و پێنج سەد باڵ. 16
این شهر به شکل مربعی به ضلع دو کیلومتر و دویست و پنجاه متر باشد.
بۆ شارەکەش لەوەڕگا دەبێت بەرەو باکوور دوو سەد و پەنجا باڵ، بەرەو باشوور دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژهەڵات دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژئاوا دوو سەد و پەنجا باڵ. 17
دور تا دور شهر یک زمین خالی به عرض صد و بیست و پنج متر برای چراگاه تعیین شود.
ئەوەی لە درێژییەکە دەمێنێتەوە تەریب بە بەشە تەرخانکراوەکە، دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژهەڵات و دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژئاوا، بەروبوومەکەی دەبێت بە خواردن بۆ کرێکارانی شارەکە. 18
دو مزرعه هر یک به طول پنج کیلومتر و عرض دو و نیم کیلومتر، یکی در طرف شرق و دیگری در طرف غرب شهر، متصل به ملک مقدّس باشد. این مزارع برای استفادهٔ عموم اهالی شهر می‌باشند.
کرێکارەکانی شارەکەش کە لە زەوییەکە کار دەکەن، لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل دەبن. 19
تمام ساکنان شهر، از هر قبیله‌ای که باشند می‌توانند از آنها استفاده کنند.
هەموو بەشەکە چوارگۆشەیی دەبێت، ئەندازەی هەر لایەکی بیست و پێنج هەزار باڵە. بەشە تەرخانکراوەکە لەگەڵ موڵکی شارەکە تەرخان دەکەن. 20
تمام این منطقه با ملک مقدّس خداوند روی هم مربعی به ضلع دوازده و نیم کیلومتر تشکیل می‌دهند.
«ئەوەی دەمێنێتەوە لەم لا و لەو لای بەشە تەرخانکراوەکە و موڵکی شارەکەش بۆ میر دەبێت. سنووری زەوی میرەکە بەرەو ڕۆژهەڵات لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەی بەشە تەرخانکراوەکەوە هەتا سنووری ڕۆژهەڵات دەبێت، بەرەو ڕۆژئاواش لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست. هەردوو ناوچەکەی تەریب بە بەشی هۆزەکان موڵکی میر دەبن، بەشە تەرخانکراوەکەش لەگەڵ پیرۆزگای پەرستگاکەش لەناوەڕاستیان دەبێت. 21
زمینهای دو طرف این ناحیهٔ مربع شکل به حاکم تعلق دارد. این زمینها از شرق به مرز شرقی اسرائیل و از غرب به مرز غربی آن محدود هستند، و از شمال به زمین یهودا و از جنوب به زمین بنیامین ختم می‌شوند.
ئیتر موڵکی لێڤییەکان و موڵکی شارەکەش لە ناوەڕاستی بەشی میرەکە دەبن. بەشی میرەکە لەنێوان سنووری یەهودا و سنووری بنیامین دەبێت. 22
«سەبارەت بە ئەو هۆزانەش کە ماونەتەوە: «لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ بنیامین بەشێک دەبێت: 23
در جنوب زمین مخصوص، زمینهای سایر قبایل اسرائیل قرار دارند. سهم این قبایل که بین مرز شرقی اسرائیل و دریای مدیترانه در غرب قرار دارد به ترتیب از شمال به جنوب به شرح زیر است: بنیامین، شمعون، یِساکار، زِبولون، جاد.
لەسەر سنووری بنیامین لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ شیمۆن بەشێک دەبێت. 24
لەسەر سنووری شیمۆن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەساخار بەشێک دەبێت. 25
لەسەر سنووری یەساخار لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ زەبولون بەشێک دەبێت. 26
لەسەر سنووری زەبولون لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ گاد بەشێک دەبێت. 27
سنووری گاد لەلای باشوور بەرەو باشوور دەبێت، سنوورەکەش لە تامارەوە بۆ مێرگی مەریبای قادێش، لە دۆڵی میسرەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست. 28
مرز جنوبی جاد از تامار تا چشمه‌های مریبوت قادش کشیده شده، و از آنجا در مسیر رودخانهٔ مرزی مصر امتداد یافته به دریای مدیترانه می‌رسد.
«ئەمە ئەو خاکەیە کە بە میرات بەسەر هۆزەکانی ئیسرائیلدا دابەشی دەکەن و ئەمەش بەشەکانیان دەبێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 29
خداوند یهوه می‌فرماید: «سرزمین اسرائیل باید به این ترتیب بین دوازده قبیلهٔ اسرائیل تقسیم شود.»
«ئەمانەش دەروازەی چوونە دەرەوەن بۆ شارەکە: «ئەندازەی لایەکی شارەکە ڕووەو باکوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، 30
شهر دوازده دروازه دارد و هر دروازه به نام یکی از قبایل اسرائیل نامیده می‌شود. طول هر یک از حصارهای شهر دو کیلومتر و دویست و پنجاه متر است. دروازه‌های حصار شمالی به نام رئوبین، یهودا و لاوی می‌باشند. دروازه‌های حصار شرقی به نام یوسف، بنیامین و دان می‌باشند. دروازه‌های حصار جنوبی به نام شمعون، یساکار و زبولون می‌باشند. دروازه‌های حصار غربی به نام جاد، اشیر و نفتالی می‌باشند.
دەروازەکانی شارەکەش بە ناوی هۆزەکانی ئیسرائیلەوە دەبن، سێ دەروازە ڕووەو باکوور، دەروازەی ڕەئوبێن و دەروازەی یەهودا و دەروازەی لێڤی. 31
لەلای ڕۆژهەڵاتیش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی یوسف، دەروازەی بنیامین و دەروازەی دان. 32
لای باشووریش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی شیمۆن، دەروازەی یەساخار و دەروازەی زەبولون. 33
لای ڕۆژئاواش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی گاد، دەروازەی ئاشێر و دەروازەی نەفتالی. 34
«چێوەکەش هەژدە هەزار باڵ دەبێت. «ناوی شارەکەش لەو ڕۆژەوە دەبێتە: یەزدان لەوێیە.» 35
محیط شهر نُه کیلومتر و نام آن شهر نیز از این به بعد «خداوند آنجاست» خواهد بود.

< حزقیێل 48 >