< حزقیێل 47 >
پاشان پیاوەکە منی هێنایەوە شوێنی هاتنە ژوورەوە بۆ پەرستگاکە و بینیم ئاو لەژێر سەکۆی دەروازەی پەرستگاکەوە هەڵدەقوڵێت و بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕوات، چونکە پەرستگاکە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو. ئاوەکان لەژێر لای ڕاستی پەرستگاکە لە باشووری قوربانگاکە بەرەو خوار دەڕۆیشتن. | 1 |
The man took me back to the Temple entrance. I saw water coming out from under the threshold of the Temple and flowing east (because the Temple faced east). The water was coming from under the south side of the Temple and ran south of the altar.
ئینجا لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە منی بردە دەرەوە، لە دەرەوە منی بە ڕێگاکەدا سووڕاندەوە هەتا دەروازەکەی دەرەوە لەو ڕێگایەی ڕووی بەرەو ڕۆژهەڵاتە و ئەوەتا ئاو بەلای باشووردا دەڕوات. | 2 |
Then he took me out through the north gate and led me around the outside to the outer gate that faced east. I saw water was trickling out from the south side of the gate.
کاتێک پیاوەکە بەرەو ڕۆژهەڵات چووە دەرەوە گوریسێکی پێوانەشی بە دەستەوە بوو و هەزار باڵی پێوا و بەناو ئاوەکەدا تێپەڕی کردم و ئاوەکەش هەتا هەردوو قولەپێ بوو. | 3 |
The man walked east holding a measuring line He measured a thousand cubits and led me through the water which came up to my ankles.
دووبارە هەزار باڵی دیکەی پێوا و بەناو ئاوەکەدا تێپەڕی کردم و ئاوەکە تاکو هەردوو ئەژنۆ بوو. پاشان هەزاری دیکەی پێوا و بەناو ئاوەکەدا تێپەڕی کردم و ئاوەکە هەتا ناوقەد بوو. | 4 |
He measured another thousand cubits and led me through water which came up to my knees. He measured another thousand cubits and led me through water that came up to my waist.
بە هەمان شێوە هەزاری دیکەی پێوا و بینیم ڕووبارێکە کە نەمتوانی بپەڕمەوە، چونکە ئاوەکە هەستابوو. ئاوی مەلەکردن بوو، ڕووبارێک بوو کە بواری پەڕینەوەی لێ نەبوو. | 5 |
He measured another thousand cubits, but this was a river I couldn't cross. The water had risen so high you could swim in it. It was a river that couldn't be crossed on foot.
لێی پرسیم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت؟» ئینجا بردمی و منی هێنایەوە کەناری ڕووبارەکە. | 6 |
“Son of man, have you observed all this?” he asked. Then he took me back to the riverbank.
کە گەڕامەوە ئەوەتا لە کەناری ڕووبارەکە لێرە و لەوێ داری زۆری لێ بوون. | 7 |
When I got there, I saw a large number of trees on both sides of the river.
پێی فەرمووم: «ئەم ئاوە دەردەچێت بەرەو هەرێمی ڕۆژهەڵات و دادەبەزێت بۆ عەراڤا و ئینجا دەچێت بۆ دەریای مردوو. کە دێتە ناو دەریاکە، ئاوی دەریای مردوو سازگار دەکات. | 8 |
He told me, “This water flows out into the land to the east and into the Arabah. When it arrives at the Dead Sea, it turns the saltwater fresh.
بۆ هەرکوێ ڕووبارەکە بچێت، کۆمەڵی زیندەوەران لەوێ دەژین و ماسیش زۆر زۆر دەبێت، چونکە ئەم ئاوە دەڕژێتە ناو ئاوە سوێرەکان و سازگاریان دەکات و هەموو ئەوەی ڕووبارەکەی بۆ بێت دەژیێت. | 9 |
There will be many animals and fish wherever the river flows. Because the river turns the saltwater fresh wherever it flows, everything will be able to live there.
لە کانی گەدی هەتا کانی عەگلەیم ماسیگرەکان لەسەر کەنارەکانی ڕادەوەستن و چەند شوێنێک دەبێت بۆ تۆڕ هەڵدان، ماسییەکانی جۆراوجۆر دەبن وەک ماسییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست جۆرەکانی زۆر زۆر دەبێت. | 10 |
Fishermen will stand on the shore of the Dead Sea. They will be able to spread their nets from En-gedi to En-eglaim and catch many kinds of fish. There will be plenty of fish just like the Mediterranean Sea.
بەڵام گۆم و زۆنگاوەکانی سازگار نابن، بە سوێری دەمێننەوە بۆ خوێگرتن. | 11 |
However, the marshes and swampy areas won't become fresh; they will remain salty.
لەسەر کەناری ڕووبارەکە لێرە و لەوێ هەموو دارێکی میوە دەڕوێت کە بەرەکانیان دەخورێت و گەڵاکانی وشک نابن و بەری لێ نابڕێت، بەڵکو هەموو مانگێک بەری تازە دەگرێت، چونکە ئاوەکەی لە پیرۆزگاوە دەردەچێت و بەرەکەی بۆ خواردن و گەڵاکانی بۆ دەرمان دەبن.» | 12 |
All types of fruit trees will grow on both sides of the river. Their leaves won't wither, and they won't fail to produce fruit. They will produce fruit every month, because the river flowing from the sanctuary comes to water them. Their fruit will be eaten as food and their leaves will be used for healing.”
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «بەپێی ئەم سنوورە خاکەکە وەک میرات دابەش دەکەن بەسەر دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل، یوسفیش دوو بەشی بەردەکەوێت، | 13 |
This is what the Lord God says: “These are the boundaries you are to use when allocating ownership of the land to the twelve tribes of Israel (Joseph is to receive two allocations.)
بۆتان دەبێت بە میرات، هەریەکە بەقەد براکەی، سوێندم خوارد بیدەمە باوباپیرانی ئێوە و ئەم خاکە دەبێتە میراتتان. | 14 |
You are to allocate the land to them equally. I held up my hand and made a solemn promise to give it to your forefathers, so this land will come to you to own and to pass on as an inheritance.
«ئەمە سنووری خاکەکەیە: «لەلای باکوور لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە، لە ڕێگای حەتلۆن دەروازەی حەمات تێ دەپەڕێت هەتا دەگاتە چەداد | 15 |
These shall be the country's boundaries: On the northern side it runs from the Mediterranean Sea along the Hethlon road and through Lebo-hamath to Zedad;
و بێرۆتا و سیڤرەیم کە لەنێوان سنووری دیمەشق و سنووری حەماتە و حەچەر هەتیخۆن کە لەسەر سنووری حەورانە. | 16 |
then on to Berothah, and Sibraim on the border between Damascus and Hamath, and all the way to Hazer-hatticon, on the border of Hauran.
سنووریش لە دەریاوە هەتا حەچەر عێینان درێژ دەبێتەوە، بە باکووری شاری دیمەشقدا دەڕوات هەتا باشووری هەرێمی حەمات. ئەمە شێوەی سنووری باکوور دەبێت. | 17 |
So the border is from the Mediterranean Sea to Hazar-enan, along the northern border with Damascus, with the border of Hamath to the north. This is the northern boundary.
لای ڕۆژهەڵاتیش لە دیمەشقەوە هەتا حەوران دەپێون، پاشان کەناری ڕووباری ئوردون کە لەنێوان گلعاد و خاکی ئیسرائیلە، هەروەها دەریای مردوو هەتا تامار. ئەمە لای ڕۆژهەڵاتە. | 18 |
The eastern boundary runs from Hauran and Damascus, down along the Jordan between Gilead and the land of Israel, to the Dead Sea and on to Tamar. This is the eastern boundary.
لای باشووریش، سنوورەکە لە تامارەوە هەتا مێرگی مەریبای قادێش دەڕوات، پاشان بە درێژایی دۆڵی میسر هەتا دەریای سپی ناوەڕاست، ئەمەش لای باشوورە. | 19 |
The southern boundary runs from Tamar to the waters of Meribath-kadesh, then along the Wadi of Egypt to the Mediterranean Sea. This is the southern boundary.
لای ڕۆژئاواش، دەریای سپی ناوەڕاست لە سنوورەکەوە هەتا بەرامبەر دەروازەی حەمات، ئەمەش لای ڕۆژئاوایە. | 20 |
The Mediterranean Sea is the western boundary all the way up to a location opposite Lebo-hamath. This is the western boundary.
«ئەم زەویانە بەپێی هۆزەکانی ئیسرائیل بۆ خۆتان بەش دەکەن. | 21 |
You are to allocate this land for you to own according to the tribes of Israel.
بە تیروپشک میراتەکە دابەش دەکەن بۆ خۆتان و بۆ ئەو نامۆیانەشی لەنێوتان نیشتەجێ بوون کە لەنێوتان منداڵیان دەبێت، لەناو نەوەی ئیسرائیل وەک هاوڵاتی هەژمارد دەکرێن، لەناو هۆزەکانی ئیسرائیل میراتتان لەگەڵ بەش دەکەن. | 22 |
You are to allocate land to own and to pass on as an inheritance for yourselves, and for the foreigners who live among you who have children. You shall treat them in the same way as Israelites born in the country. They are to be given a land allocation to own among the Israelite tribes in the same way as you.
نامۆکە لە سنووری هەر هۆزێک نیشتەجێ دەبێت، لەوێش میراتی دەدەنێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 23 |
Foreigners are to be allocated land to own among the tribe where they live, declares the Lord God.”