< حزقیێل 47 >

پاشان پیاوەکە منی هێنایەوە شوێنی هاتنە ژوورەوە بۆ پەرستگاکە و بینیم ئاو لەژێر سەکۆی دەروازەی پەرستگاکەوە هەڵدەقوڵێت و بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕوات، چونکە پەرستگاکە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو. ئاوەکان لەژێر لای ڕاستی پەرستگاکە لە باشووری قوربانگاکە بەرەو خوار دەڕۆیشتن. 1
And he turned me back to the gate of the house. And behold, waters went out, from under the threshold of the house, toward the east. For the face of the house looked toward the east. But the waters descended on the right side of the temple, toward the south of the altar.
ئینجا لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە منی بردە دەرەوە، لە دەرەوە منی بە ڕێگاکەدا سووڕاندەوە هەتا دەروازەکەی دەرەوە لەو ڕێگایەی ڕووی بەرەو ڕۆژهەڵاتە و ئەوەتا ئاو بەلای باشووردا دەڕوات. 2
And he led me out, along the way of the north gate, and he turned me back toward the way outside the exterior gate, the way which looked toward the east. And behold, the waters overflowed on the right side.
کاتێک پیاوەکە بەرەو ڕۆژهەڵات چووە دەرەوە گوریسێکی پێوانەشی بە دەستەوە بوو و هەزار باڵی پێوا و بەناو ئاوەکەدا تێپەڕی کردم و ئاوەکەش هەتا هەردوو قولەپێ بوو. 3
Then the man who held the rope in his hand departed toward the east, and he measured one thousand cubits. And he led me forward, through the water, up to the ankles.
دووبارە هەزار باڵی دیکەی پێوا و بەناو ئاوەکەدا تێپەڕی کردم و ئاوەکە تاکو هەردوو ئەژنۆ بوو. پاشان هەزاری دیکەی پێوا و بەناو ئاوەکەدا تێپەڕی کردم و ئاوەکە هەتا ناوقەد بوو. 4
And again he measured one thousand, and he led me forward, through the water, up to the knees.
بە هەمان شێوە هەزاری دیکەی پێوا و بینیم ڕووبارێکە کە نەمتوانی بپەڕمەوە، چونکە ئاوەکە هەستابوو. ئاوی مەلەکردن بوو، ڕووبارێک بوو کە بواری پەڕینەوەی لێ نەبوو. 5
And he measured one thousand, and he led me forward, through the water, up to the waist. And he measured one thousand, into a torrent, through which I was not able to pass. For the waters had risen to become a profound torrent, which was not able to be crossed.
لێی پرسیم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت؟» ئینجا بردمی و منی هێنایەوە کەناری ڕووبارەکە. 6
And he said to me: “Son of man, certainly you have seen.” And he led me out, and he turned me back to the bank of the torrent.
کە گەڕامەوە ئەوەتا لە کەناری ڕووبارەکە لێرە و لەوێ داری زۆری لێ بوون. 7
And when I had turned myself around, behold, on the bank of the torrent, there were very many trees on both sides.
پێی فەرمووم: «ئەم ئاوە دەردەچێت بەرەو هەرێمی ڕۆژهەڵات و دادەبەزێت بۆ عەراڤا و ئینجا دەچێت بۆ دەریای مردوو. کە دێتە ناو دەریاکە، ئاوی دەریای مردوو سازگار دەکات. 8
And he said to me: “These waters, which go forth toward the hillocks of sand to the east, and which descend to the plains of the desert, will enter the sea, and will go out, and the waters will be healed.
بۆ هەرکوێ ڕووبارەکە بچێت، کۆمەڵی زیندەوەران لەوێ دەژین و ماسیش زۆر زۆر دەبێت، چونکە ئەم ئاوە دەڕژێتە ناو ئاوە سوێرەکان و سازگاریان دەکات و هەموو ئەوەی ڕووبارەکەی بۆ بێت دەژیێت. 9
And every living soul that moves, wherever the torrent arrives, will live. And there will be more than enough fish, after these waters have arrived there, and they will be healed. And all things will live, where the torrent arrives.
لە کانی گەدی هەتا کانی عەگلەیم ماسیگرەکان لەسەر کەنارەکانی ڕادەوەستن و چەند شوێنێک دەبێت بۆ تۆڕ هەڵدان، ماسییەکانی جۆراوجۆر دەبن وەک ماسییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست جۆرەکانی زۆر زۆر دەبێت. 10
And fishermen will stand over these waters. There will be the drying of nets, from Engedi even to Eneglaim. There will be very many kinds of fish within it: a very great multitude, like the fish of the great sea.
بەڵام گۆم و زۆنگاوەکانی سازگار نابن، بە سوێری دەمێننەوە بۆ خوێگرتن. 11
But on its shore and in the marshes, they will not be healed. For these will be made into salt pits.
لەسەر کەناری ڕووبارەکە لێرە و لەوێ هەموو دارێکی میوە دەڕوێت کە بەرەکانیان دەخورێت و گەڵاکانی وشک نابن و بەری لێ نابڕێت، بەڵکو هەموو مانگێک بەری تازە دەگرێت، چونکە ئاوەکەی لە پیرۆزگاوە دەردەچێت و بەرەکەی بۆ خواردن و گەڵاکانی بۆ دەرمان دەبن.» 12
And above the torrent, on its banks on both sides, every kind of fruit tree will rise up. Their foliage will not fall away, and their fruit will not fail. Every single month they will bring forth first-fruits. For its waters will go forth from the sanctuary. And its fruits will be for food, and its leaves will be for medicine.”
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «بەپێی ئەم سنوورە خاکەکە وەک میرات دابەش دەکەن بەسەر دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل، یوسفیش دوو بەشی بەردەکەوێت، 13
Thus says the Lord God: “This is the border, by which you shall possess the land, in accord with the twelve tribes of Israel. For Joseph shall have a double portion.
بۆتان دەبێت بە میرات، هەریەکە بەقەد براکەی، سوێندم خوارد بیدەمە باوباپیرانی ئێوە و ئەم خاکە دەبێتە میراتتان. 14
And you shall possess it, each one in equal manner as his brother. I lifted up my hand over it, so that I might give it to your fathers. And this land shall fall to you as a possession.
«ئەمە سنووری خاکەکەیە: «لەلای باکوور لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە، لە ڕێگای حەتلۆن دەروازەی حەمات تێ دەپەڕێت هەتا دەگاتە چەداد 15
Now this is the border of the land toward the northern region, from the great sea, by the way of Hethlon, arriving at Zedad:
و بێرۆتا و سیڤرەیم کە لەنێوان سنووری دیمەشق و سنووری حەماتە و حەچەر هەتیخۆن کە لەسەر سنووری حەورانە. 16
Hamath, Berothah, Sibraim, which is between the border of Damascus and the confines of Hamath, the house of Ticon, which is beside the border of Hauran,
سنووریش لە دەریاوە هەتا حەچەر عێینان درێژ دەبێتەوە، بە باکووری شاری دیمەشقدا دەڕوات هەتا باشووری هەرێمی حەمات. ئەمە شێوەی سنووری باکوور دەبێت. 17
and the border will be from the sea, even to the entrance of Enon, at the border of Damascus, and from the north to the north, at the border of Hamath, on the northern side.
لای ڕۆژهەڵاتیش لە دیمەشقەوە هەتا حەوران دەپێون، پاشان کەناری ڕووباری ئوردون کە لەنێوان گلعاد و خاکی ئیسرائیلە، هەروەها دەریای مردوو هەتا تامار. ئەمە لای ڕۆژهەڵاتە. 18
Moreover, the eastern region will be from the midst of Hauran, and from the midst of Damascus, and from the midst of Gilead, and from the midst of the land of Israel, to the Jordan, marking the boundary to the eastern sea. For so shall you measure the eastern region.
لای باشووریش، سنوورەکە لە تامارەوە هەتا مێرگی مەریبای قادێش دەڕوات، پاشان بە درێژایی دۆڵی میسر هەتا دەریای سپی ناوەڕاست، ئەمەش لای باشوورە. 19
Now the southern region, toward the meridian, will be from Tamar, even to the Waters of Contradiction at Kadesh, and from the Torrent, even to the great sea. And this is the southern region, toward the meridian.
لای ڕۆژئاواش، دەریای سپی ناوەڕاست لە سنوورەکەوە هەتا بەرامبەر دەروازەی حەمات، ئەمەش لای ڕۆژئاوایە. 20
And the region toward the sea will have its confines from the great sea continuing directly until one arrives at Hamath. This is the region of the sea.
«ئەم زەویانە بەپێی هۆزەکانی ئیسرائیل بۆ خۆتان بەش دەکەن. 21
And you shall divide this land among yourselves according to the tribes of Israel.
بە تیروپشک میراتەکە دابەش دەکەن بۆ خۆتان و بۆ ئەو نامۆیانەشی لەنێوتان نیشتەجێ بوون کە لەنێوتان منداڵیان دەبێت، لەناو نەوەی ئیسرائیل وەک هاوڵاتی هەژمارد دەکرێن، لەناو هۆزەکانی ئیسرائیل میراتتان لەگەڵ بەش دەکەن. 22
And you shall distribute it by lot as an inheritance, for yourselves and for the new arrival who will be added to you, who will conceive sons in your midst. And they shall be to you as the indigenous among the sons of Israel. They shall divide the possession with you, in the midst of the tribes of Israel.
نامۆکە لە سنووری هەر هۆزێک نیشتەجێ دەبێت، لەوێش میراتی دەدەنێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 23
And in whatever tribe the new arrival will be, there you shall give a possession to him, says the Lord God.”

< حزقیێل 47 >