< حزقیێل 46 >
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: دەروازەکەی ڕووەو ڕۆژهەڵات لە حەوشەکەی ناوەوە شەش ڕۆژی کارکردن داخراو دەبێت، تەنها لە ڕۆژی شەممە و لە سەرەمانگ دەکرێتەوە. | 1 |
主上主這樣說:「內院朝東的大門,六天勞作的日子應關閉,安息日應敞開,月朔之日,也應敞開。
میر لە ڕێگای هەیوانی دەروازەکە لە دەرەوە دێتە ژوورەوە و لەلای نیرگەی دەروازەکە دەوەستێت و کاهینەکان قوربانی سووتاندنەکە و قوربانییەکانی هاوبەشی دەکەن، ئەویش لەلای بەردەرگاکە کڕنۆش دەبات و پاشان دەچێتە دەرەوە، بەڵام دەروازەکە هەتا ئێوارە داناخرێت. | 2 |
元首應由外門經門廊進入,站在門框旁,此時司祭奉獻給他的全燔祭與和平祭。他在門限上朝拜後,就出去。這門直到晚上不應關閉。
گەلی خاکەکەش لە ڕۆژانی شەممە و لە سەرەمانگەکان لەبەر دەرکی ئەم دەروازەیە لەبەردەم یەزدان کڕنۆش دەبەن. | 3 |
安息日和月朔,本國的人民也在這門口,在上主前朝拜。
ئەو قوربانی سووتاندنەی میر بۆ یەزدانی پێشکەش دەکات لە ڕۆژی شەممەدا شەش بەرخی نێری ساغ و بەرانێکی ساغە، | 4 |
安息日,元首應獻於上主的全燔祭,應是無瑕的羔羊六隻,無瑕的公羊一隻。
پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەشی یەک ئێفەیە بۆ بەرانەکە و بۆ بەرخەکانیش پێشکەشکراوی دانەوێڵە ئەوەندەی بەخشینی دەستی و یەک هەین زەیتیش بۆ ئێفەیەک. | 5 |
至於同獻的素祭,為一隻公羊獻一「厄法」麵,為羔羊的素可隨奉獻。為一「厄法」麵加一「辛」油。
لە سەرەمانگانیشدا، جوانەگایەکی ساغ و شەش بەرخ و بەرانێکی ساغ پێشکەش دەکات. | 6 |
在月朔之日,應獻無瑕的公牛犢一頭,羔羊六隻,公羊一隻,都應是無瑕的。
میر پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەش ئێفەیەک بۆ جوانەگاکە دابین دەکات، لەگەڵ ئێفەیەک بۆ بەرانەکە، بۆ بەرخەکانیش بەگوێرەی ئەوەی لە دەستی دێت، بۆ هەر ئێفەیەکیش یەک هەین زەیت دابین دەکات. | 7 |
至於同祭的素祭,為一頭公牛獻一「厄法」麵,為一隻公羊獻一「厄法」麵,為羔羊的素祭隨意奉獻。為一「厄法」應加一「辛」油。
کاتێک میر دێتە ژوورەوە، لە ڕێگای هەیوانی دەروازەکەوە دێتە ناوەوە، هەروەها لە هەمان ڕێگاشەوە دەچێتە دەرەوە. | 8 |
元首住入時,應從門廊進,並由原路出。
«”کاتێک لە جەژنەکان گەلی خاکەکە دێنە ژوورەوە بۆ بەردەم یەزدان، ئەوەی لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە بۆ کڕنۆش بردن دێتە ژوورەوە، لە ڕێگای دەروازەی باشوورەوە دەچێتە دەرەوە؛ ئەوەی لە ڕێگای دەروازەی باشوورەوە دێتە ژوورەوە لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە دەچێتە دەرەوە. کەس بەو ڕێگایەدا ناگەڕێتەوە کە پێدا هاتە ژوورەوە، بەڵکو لە ڕێگاکەی بەرامبەرییەوە دەچێتە دەرەوە. | 9 |
每逢慶日,本國人到上主面前時,凡由北門進來朝拜的,應由南門出去;由南門進來的,應由北門出去。誰也不可從他進來的門出去,但該從對面的門出去。
گەل بە یاوەری میر دێنە ژوورەوە و هەروەها دەچنە دەرەوە. | 10 |
元首常應在百姓中,幾時百姓進來,他也進來;幾時百姓出去,他也出去。
لە جەژن و جەژنە دیاریکراوەکان پێشکەشکراوی دانەوێڵە ئێفەیەک بۆ جوانەگا و ئێفەیەک بۆ بەران دەبێت، بۆ بەرخەکانیش هەرکەسێک بەگوێرەی توانای خۆی و بۆ هەر ئێفەیەکیش یەک هەین زەیت. | 11 |
每逢慶日和慶典,同獻的素祭,為每頭公牛犢,獻一「厄法」麵,為每隻公羊獻一「厄法」麵,為羔羊可隨意奉獻;為一「厄法」麵加一「辛」油。
«”ئەگەر میر بە خواستی خۆی لە پێناوی خودا بەخشینێکی ئازادی دا، قوربانی سووتاندن یان قوربانی هاوبەشی بێت، ئەوا ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە بۆی دەکرێتەوە. وەک ئەوەی لە ڕۆژانی شەممەدا دەیکات، میر قوربانی سووتاندنەکەی یان قوربانییە هاوبەشییەکانی دەکات، پاشان دەچێتە دەرەوە و لەدوای چوونەدەرەوەکەی دەروازەکە دادەخرێت. | 12 |
幾時元首自願獻全燔祭或和平祭,作為上主的自願祭,就給他敞開朝東的門,他獻的全燔祭或和平祭,像安息日所行的一樣,以後就出去;他出去後,即關上大門。
«”هەموو ڕۆژێک سەر لە بەیانی بەرخێکی یەک ساڵەی ساغ دەکەیتە قوربانی سووتاندن. | 13 |
你應每日奉獻給上主一隻無瑕當年的羔羊為全燔祭,應每天早晨奉獻。
هەموو بەیانییەک لەگەڵ بەرخەکە پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بۆ دەکەیت، شەش یەکی ئێفەیەک و زەیتەکەشی سێ یەکی هەینێک بۆ تەڕکردنی ئاردە سفرەکە، قوربانی خۆراکە بۆ یەزدان، فەرزێکی هەتاهەتایی بەردەوامە. | 14 |
每天早晨又應同時獻素祭,獻六分之一「厄法」及三分之一「辛」油調和的細麵,獻給上主作素祭:這是恆常全燔祭的規定。
هەموو بەیانییەک بە بەردەوامی بەرخەکە و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە و زەیتەکە دەکەنە قوربانی سووتاندن. | 15 |
為此每天早晨應奉獻羔羊,素祭和油:這是恆常的全燔祭。」
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەگەر میر دیارییەکی دایە یەکێک لە کوڕەکانی، ئەوا وەک میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە، موڵکی خۆیانە بە میرات. | 16 |
吾主上主這樣說:「如果元首將自己的一分產業賜給自己的兒子,這產業就歸他的兒子所有。他們可據為己有。
بەڵام ئەگەر دیارییەکی دایە یەکێک لە کۆیلەکانی خۆی، ئەوا هەتا ساڵی ئازادکردنی بۆ کۆیلەکەی دەبێت، پاشان بۆ میرەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام میراتەکەی خۆی تەنها بۆ کوڕەکانی دەبێت. | 17 |
但是,如果他將自己的一分產業賜給自己的一個臣僕,直到「釋放年」歸他所有;以後,仍歸元首。只有賜給兒子的產業,永歸兒子。
میر لە میراتی گەل نابات، بەوەی لە موڵکی خۆیان دەریانبکات. لە موڵکی خۆی میرات بە کوڕەکانی دەدات، بۆ ئەوەی گەلەکەم کەس لە موڵکی خۆی بێبەش نەبێت.“» | 18 |
元首不應強取人民的業,奪取他們的的土地,他應拿自己的土地給兒子作產業,免得我百姓中有人從自己的土地上疲趕走。」
ئینجا لەو دەرگایەی لەتەنیشت دەروازەکە بوو منی هێنایە ئەو ژوورە تەرخانکراوانەی ڕووەو باکوور کە هی کاهینەکان بوون. شوێنێکی نیشاندام لە کۆتایی ڕۆژئاوای ژوورەکان. | 19 |
以後,他領我由大門旁的入口,到聖所北面的司祭樓房那裏。看,西面的盡頭有塊地方。
پێی فەرمووم: «ئەمە ئەو شوێنەیە کە کاهینەکان تێیدا قوربانی تاوان و قوربانی گوناه دەکوڵێنن و لێرە پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەکەن بە نان، نەوەک بیبەنە خانەکانی دەرەوە و گەل پیرۆز بکەن.» | 20 |
他對我說:「這是司祭煮贖過祭和贖罪祭牲並烤素祭的地方,免得帶到外院仗百姓沾染聖潔。」
ئینجا بردمییە خانەکانی دەرەوە و بەسەر هەر چوار گۆشەکەی حەوشەکەدا و بینیم لە هەر گۆشەیەک چێشتخانەیەک هەبوو. | 21 |
他引我到了外院,叫我走遍庭院金角,在庭院的每個角上有個小庭院。
لە هەر چوار گۆشەکەی خانەکانی دەرەوە چێشتخانە هەبوون، هەر یەکێکیان درێژییەکەی چل باڵ و پانییەکەی سی باڵ بوو. هەر چوار چێشتخانەکە لە ئەندازەدا یەکسان بوون. | 22 |
庭院四角的小庭院,長金十肘,寬三十肘,都有一樣的尺寸。
بە چواردەوری هەر چێشتخانەیەکدا لێوارێکی بەردینی هەبوو، لە دامێنی لێوارەکەش ئاگردان بوو. | 23 |
四個小庭院的周圍有垣牆,周圍垣牆下邊設有爐灶。
پێی فەرمووم: «ئەمانە چێشتخانەن کە خزمەتکارەکانی پەرستگا قوربانییەکانی گەلی تێدا لێدەنێن.» | 24 |
他對我說:「這些都是聖殿的侍役為百姓煮祭牲的灶房。」