< حزقیێل 45 >
«”کاتێک خاکەکە وەک میرات دابەش دەکەن، پارچەیەک لە خاکەکە زەوییەکی تەرخانکراو دەبێت و پێشکەش بە یەزدانی دەکەن، درێژی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانی بیست هەزار باڵ دەبێت. هەموو سنووری چواردەوری تەرخان دەکرێت. | 1 |
“‘“Además, cuando repartas por sorteo la tierra en herencia, ofrecerás una ofrenda a Yahvé, una porción sagrada de la tierra. La longitud será de veinticinco mil cañas, y la anchura de diez mil. Será sagrada en todo su contorno.
لەمە پارچەیەکی چوار گۆشە بۆ پیرۆزگا دەبێت، پێنج سەد باڵ بە پێنج سەد باڵ و پەنجا باڵیش لە چواردەوری زەوییەکی کراوە دەبێت. | 2 |
De esto habrá un cuadrado de quinientos por quinientos para el lugar santo, y cincuenta codos para sus tierras de pastoreo alrededor.
لەم پێوانەیە بە درێژی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانی دە هەزار باڵ دەپێویت، پیرۆزگاکە و شوێنە هەرەپیرۆزەکەشی لەناویدا دەبێت. | 3 |
De esta medida medirás una longitud de veinticinco mil y una anchura de diez mil. En él estará el santuario, que es santísimo.
بەشە تەرخانکراوەکەی خاکەکە بۆ کاهینەکان دەبێت کە خزمەتی پیرۆزگا دەکەن، ئەوانەی نزیک دەبنەوە بۆ پەرستنی یەزدان، هەروەها شوێنی تێدا دەبێت بۆ ماڵەکانیان و شوێنی تایبەتیش بۆ پەرستگا. | 4 |
Es una porción sagrada de la tierra; será para los sacerdotes, los ministros del santuario, que se acercan a ministrar a Yahvé. Será un lugar para sus casas y un lugar santo para el santuario.
بیست و پێنج هەزار باڵیش بە درێژی و دە هەزار باڵ بە پانی بۆ لێڤییەکان کە خزمەتی پەرستگا دەکەن، وەک شارۆچکە بۆ نیشتەجێبوونیان دەبێتە موڵک. | 5 |
Veinticinco mil codos de largo y diez mil de ancho serán para los levitas, los ministros de la casa, como posesión para ellos, para veinte habitaciones.
«”بە شارەکەش پارچەیەک زەوی دەدەن وەک موڵکی خۆی، پێنج هەزار باڵ پانی و بیست و پێنج هەزار باڵ درێژی دەبێت بە تەریبی بەشە تەرخانکراوەکە، جا بۆ هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل دەبێت. | 6 |
“‘“Designarás la posesión de la ciudad de cinco mil codos de ancho y veinticinco mil de largo, al lado de la ofrenda de la porción santa. Será para toda la casa de Israel.
«”بەشە زەوی میریش لەلای ڕۆژهەڵات و لەلای ڕۆژئاوا بە تەریبی بەشە تەرخانکراوەکە و موڵکی شارەکە دەبێت. لە سنووری ڕۆژهەڵاتی بەشە تەرخانکراو و موڵکی شارەکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ دەریای مردوو، هەروەها لە سنووری ڕۆژئاوای بەشە تەرخانکراو و موڵکی شارەکەشەوە درێژ دەبێتەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست. | 7 |
“‘“Lo que es para el príncipe estará a un lado y al otro de la asignación sagrada y de la posesión de la ciudad, frente a la asignación sagrada y frente a la posesión de la ciudad, en el lado occidental hacia el oeste y en el lado oriental hacia el este, y en la longitud correspondiente a una de las porciones, desde el límite occidental hasta el límite oriental.
ئەم بەشە زەوییە لە خاکی ئیسرائیلدا بۆ میر دەبێت بە موڵک، لەمەودوا میرەکانم ستەم لە گەلەکەم ناکەن و بەگوێرەی هۆزەکانیان زەوییەکە بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەدەن. | 8 |
En la tierra será para él una posesión en Israel. Mis príncipes no oprimirán más a mi pueblo, sino que darán la tierra a la casa de Israel según sus tribus.”
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی میرانی ئیسرائیل ئیتر بەسە! تاڵانی و توندوتیژی لەنێو خۆتان مەهێڵن و دادوەری و ڕاستودروستی جێبەجێ بکەن. واز بهێنن لە ستەمکردن لە گەلەکەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 9 |
“‘El Señor Yahvé dice: “¡Basta ya, príncipes de Israel! ¡Quiten la violencia y el saqueo, y hagan justicia y rectitud! Dejen de despojar a mi pueblo!” Dice el Señor Yahvé.
تەرازووی تەواو و ئێفەی تەواو و بەتی تەواویان بۆ بەکاربهێنن. | 10 |
“Tendrán balanzas justas, un efa justo, y un baño justo.
ئێفە و بەت یەک ئەندازەیان هەبێت، با بەت دەیەکی حۆمەر و ئێفە دەیەکی حۆمەر بێت. ئەندازەیان بەپێی حۆمەر دەبێت. | 11 |
El efa y el baño serán de una misma medida, para que el baño contenga la décima parte de un homer, y el efa la décima parte de un homer. Su medida será la misma que la del homer.
شاقلیش بیست جیرە دەبێت، شەست شاقل دەکاتە یەک مەنا، لەلای ئێوە وا دەبێت. | 12 |
El siclo será de veinte gerahs. Veinte siclos más veinticinco siclos más quince siclos serán tu mina.
«”لەسەر ئەم بنچینەیەش دیارییە تایبەتییەکانتان پێشکەش دەکەن: یەک لە شەستی دروێنەی گەنم و جۆیەکەت، | 13 |
“‘“Esta es la ofrenda que ofrecerás la sexta parte de un efa de un homer de trigo, y darás la sexta parte de un efa de un homer de cebada,
فەرزی زەیتی زەیتوونیش لە سەدا یەکی بەرهەمی دار زەیتوونەکانتان دەدەن. بەگوێرەی بەت بیانپێوە: دە بەت حۆمەرێکە، یەک حۆمەریش دەکاتە یەک کۆر. | 14 |
y la porción fija de aceite, del baño de aceite, la décima parte de un baño del cor, que son diez baños, un homer (pues diez baños son un homer),
هەروەها لە هەر مێگەلێکی دوو سەد سەر مەڕی لە لەوەڕگا باشەکانی ئیسرائیل مەڕێک دەبەن، دەیانکەنە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی بۆ کەفارەت بۆ گەل. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 15 |
y un cordero de los rebaños de entre doscientos, de los pastos bien regados de Israel, como ofrenda, como holocausto y como ofrenda de paz, para hacer expiación por ellos”, dice el Señor Yahvé.
ئەمە دیاری تایبەتە بە میری فەرمانڕەوای ئیسرائیل، کە لەسەر هەموو گەلی خاکەکە فەرز دەبێت. | 16 |
“Todo el pueblo de la tierra dará a esta ofrenda para el príncipe en Israel.
لە سەرەمانگ و ڕۆژانی شەممە و هەموو جەژنەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل دەبێت میر قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب دابین بکات، هەر ئەویش قوربانی گوناه و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی دابین دەکات، هەموو ئەمانەش بۆ کەفارەتکردنە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. | 17 |
Al príncipe le corresponderá dar los holocaustos, las ofrendas y las libaciones en las fiestas, en las lunas nuevas y en los sábados, en todas las fiestas señaladas de la casa de Israel. Preparará la ofrenda por el pecado, el presente, el holocausto y las ofrendas de paz, para hacer la expiación por la casa de Israel.”
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لە مانگی یەک، لە یەکی مانگدا، جوانەگایەکی ساغ دەبەیت و پیرۆزگا پاک دەکەیتەوە. | 18 |
“‘El Señor Yahvé dice: “En el primer mes, el primer día del mes, tomarás un novillo sin defecto, y limpiarás el santuario.
کاهین لە خوێنی قوربانی گوناهەکە دەبات و لە چوارچێوەی دەروازەی پیرۆزگا و لە هەر چوار گۆشەکەی لێواری سەرەوەی قوربانگا و لە چوارچێوەی دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوەی دەدات. | 19 |
El sacerdote tomará de la sangre de la ofrenda por el pecado y la pondrá en los postes de la puerta de la casa, en las cuatro esquinas de la cornisa del altar y en los postes de la puerta del atrio interior.
هەروەها لە حەوتی مانگیشدا بە هەمان شێوە دەکەیت بۆ هەرکەسێک کە بەبێ ئەنقەست یان بە نەزانی گوناهی کرد، بەم جۆرە کەفارەت بۆ پەرستگاکە دەکەن. | 20 |
Así harás el séptimo día del mes por todo el que se equivoque y por el que sea simple. Así harás la expiación por la casa.
«”لە چواردەی مانگی یەکدا، ئەمە ڕۆژی پەسخەیە، بۆ ئێوە دەبێت بە جەژن، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن. | 21 |
“‘“En el primer mes, el día catorce del mes, tendrás la Pascua, una fiesta de siete días; se comerán panes sin levadura.
لەو ڕۆژەدا میر بۆ خۆی و بۆ هەموو گەلی خاکەکە جوانەگایەک دەکات بە قوربانی گوناه. | 22 |
Ese día el príncipe preparará para sí mismo y para todo el pueblo de la tierra un toro para el sacrificio por el pecado.
هەروەها میر لە حەوت ڕۆژەکەی جەژنیشدا قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان دەکات، حەوت جوانەگا و حەوت بەرانی ساغ هەموو ڕۆژێکی ئەو حەوت ڕۆژە، هەر ڕۆژەش گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناهە. | 23 |
Los siete días de la fiesta preparará un holocausto para Yahvé, siete toros y siete carneros sin defecto cada día de los siete días; y un macho cabrío cada día como ofrenda por el pecado.
پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەش یەک ئێفە بۆ هەر جوانەگایەک و یەک ئێفە بۆ هەر بەرانێک و بۆ هەر ئێفەیەکیش یەک هەین زەیت پێشکەش دەکات. | 24 |
Preparará una ofrenda, un efa por un toro, un efa por un carnero, y un hin de aceite por un efa.
«”ئەو جەژنەی کە لە پازدەی مانگی حەوتدا دەستپێدەکات، حەوت ڕۆژ دەبێت، هەروەها بە هەمان شێوە میر هەڵدەستێت بە دابینکردنی قوربانی گوناه، قوربانی سووتاندن، پێشکەشکراوی دانەوێڵە و زەیت. | 25 |
“‘“En el mes séptimo, a los quince días del mes, durante la fiesta, hará lo mismo durante siete días. Hará la misma provisión para la ofrenda por el pecado, el holocausto, la ofrenda de comida y el aceite”.