< حزقیێل 43 >
ئینجا منی بردە لای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە. | 1 |
Adam beni doğuya bakan kapıya götürdü.
بینیم شکۆمەندی خودای ئیسرائیل لە ڕێگای ڕۆژهەڵاتەوە دەهات و دەنگی وەک دەنگی ئاوێکی زۆر بوو، خاکەکەش لەبەر شکۆمەندییەکەی دەدرەوشایەوە. | 2 |
İsrail Tanrısı'nın görkeminin doğudan geldiğini gördüm. Sesi gürül gürül akan suların sesi gibiydi. Görkeminden yeryüzü aydınlıkla doldu.
بینینەکە وەک ئەو بینینە بوو کە لە کاتی هاتنی بۆ وێرانکردنی شارەکە بۆم ئاشکرا کرابوو، هەروەها وەک ئەو بینینە بوو کە لەلای نۆکەندی کەڤار بۆم ئاشکرا کرابوو، ئەو کاتە بەسەر ڕوومدا کەوتم. | 3 |
Gördüğüm görüm, Tanrı kenti yok etmeye geldiğinde ve Kevar Irmağı kıyısında gördüğüm görümlere benziyordu. Yüzüstü yere düştüm.
شکۆمەندی یەزدان لە ڕێگای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە بۆ ناو پەرستگاکە هات. | 4 |
RAB'bin görkemi doğuya bakan kapıdan tapınağa girdi.
ئینجا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی بردە حەوشەکەی ناوەوە و بینیم شکۆمەندی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکردووە. | 5 |
Ruh beni ayağa kaldırıp iç avluya götürdü. RAB'bin görkemi tapınağı doldurdu.
گوێم لێ بوو لە پیرۆزگاکەوە قسەی لەگەڵ کردم و پیاوێکیش لەتەنیشتمەوە ڕاوەستابوو. | 6 |
Adam orada yanımda dururken, tapınaktan birinin bana seslendiğini duydum.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەمە شوێنی تەختی من و شوێنی بنی پێمە، کە لەنێو نەوەکانی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە نیشتەجێ دەبم. لەمەودوا بنەماڵەی ئیسرائیل ناوی پیرۆزم گڵاو ناکەن، نە خۆیان و نە پاشاکانیان، نە بە لەشفرۆشی و نە بە تەرمی پاشاکانیان لە نزرگەکانی سەر بەرزایی. | 7 |
Bana şöyle dedi: “İnsanoğlu, tahtımın yeri, ayaklarımın basacağı, İsrail halkıyla sonsuza dek yaşayacağım yer burasıdır. Bundan böyle İsrail halkı da kralları da fahişelikleriyle ve krallarının cesetleriyle bir daha kutsal adımı kirletmeyecek.
کاتێک ئەوان بەردەرگاکەیان لای بەردەرگاکەم و چوارچێوەی دەرگاکەیان لای چوارچێوەی دەرگاکەم دانا، لەنێوان من و ئەواندا تەنها دیوارێک هەبوو، جا ناوی پیرۆزی منیان بە نەریتە قێزەونەکانیان گڵاوکرد. منیش بە تووڕەیی خۆم لەناوم بردن. | 8 |
Onlar kapı eşiklerini kapı eşiğimin, sövelerini sövelerimin bitişiğine yerleştirdiler. Benimle aralarında yalnızca bir duvar vardı. İğrenç uygulamalarıyla kutsal adımı kirlettiler. Bu yüzden öfkemle onları yok ettim.
ئێستا با لەشفرۆشی و تەرمی پاشاکانیان لە من دووربخەنەوە، ئەو کاتە منیش بۆ هەتاهەتایە لەناویان نیشتەجێ دەبم. | 9 |
Şimdi fahişeliklerini, krallarının cesetlerini benden uzaklaştırsınlar; ben de sonsuza dek aralarında yaşayayım.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دەربارەی پەرستگاکە بە بنەماڵەی ئیسرائیل ڕابگەیەنە، با لە تاوانەکانی خۆیان شەرمەزار بن و با نەخشەکە بپێون. | 10 |
“İnsanoğlu, günahlarından utanmaları için bu tapınağı İsrail halkına tanıt. Tapınağın tasarısını incelesinler.
ئەگەر هاتوو لە هەرچی کردوویانە شەرمەزارییان کێشا، ئەوسا وێنەی پەرستگا، نەخشە و شوێنی چوونەدەرەوە و شوێنی چوونەژوورەوە، هەموو شێوە و فەرزەکان و فێرکردنەکانییان بۆ باس بکە. ئەمە لەبەرچاویان بنووسە، با هەموو نەخشە و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنن و کاری پێ بکەن. | 11 |
Eğer bütün yaptıklarından utanıyorlarsa, tapınağın tasarını –düzenlemesini, girişlerini, çıkışlarını– kurallarını, yasalarını onlara bildir. Tasarı onların gözü önünde yaz ki, bütün düzenine, kurallarına bağlılıkla uyabilsinler.
«ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە: لەسەر لووتکەی کێوەکە، هەموو چواردەوری پەرستگاکە دەبێتە شوێنێکی زۆر پیرۆز، ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە. | 12 |
Tapınakla ilgili yasa şudur: Dağın tepesinde tapınağı çevreleyen bütün alan çok kutsal olacak. İşte tapınakla ilgili yasa böyle.
«ئەمەش پێوانەکانی قوربانگاکەیە بە پێوانەی باڵی درێژ، باڵی درێژیش باڵێک و چوار پەنجەیە. قووڵایی ئاوەڕۆکەی باڵێکە و پانییەکەشی باڵێک و کەنارەکەشی هەتا لێوەکەی چواردەوری بستێکە. ئەمەش بەرزی قوربانگاکەیە: | 13 |
“Arşın ölçüsüyle sunağın ölçüleri şunlardır: –Bu arşın, bir arşına ek olarak bir elin eni kadardır.– Sunağı çevreleyen hendeğin derinliği bir arşın, genişliği bir arşın, çevresindeki kenarlık bir karış. Sunağın yüksekliğiyse şöyle:
بنکەکەی لە زەوی ئاوەڕۆکەوە هەتا لێواری خوارەوە دوو باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو، لە لێوارە بچووکەکەی ژێرەوە هەتا لێوارە گەورەکەی سەرەوەش چوار باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو. | 14 |
Sunağın yerdeki hendekten alt çıkıntıya kadarki bölümünün yüksekliği iki arşın, genişliği bir arşın, küçük çıkıntıdan büyük çıkıntıya kadarki bölümün yüksekliği dört arşın, genişliği bir arşın.
بەرزی ئاگردانی قوربانگاکەش چوار باڵ بوو، لە ئاگردانی قوربانگاکەشەوە بۆ سەرەوە چوار قۆچ هاتبوونە دەرەوە. | 15 |
Sunağın kurban yakılan üst bölümünün yüksekliği dört arşın; üst bölümden yukarı doğru dört boynuz uzanacak.
ئاگردانی قوربانگاکەش دوازدە باڵ درێژی و دوازدە باڵ پانی بوو، شێوەی چوارگۆشەیی بوو. | 16 |
Sunağın üst bölümü kare şeklinde olacak. Uzunluğu on iki arşın, genişliği on iki arşın.
لێوارەکەی سەرەوەش چوار گۆشە بوو، چواردە باڵ درێژ و چواردە باڵ پان بوو، کەنارەکەی چواردەوریشی نیو باڵ بوو و ئاوەڕۆکەشی بە دەوریدا یەک باڵ بوو، پێپلیکانەکانیشی ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو.» | 17 |
Üst çıkıntının dört yandan uzunluğu ve genişliği de on dörder arşın. Çevresindeki kenarlık yarım arşın, hendeğin çevresi bir arşın. Sunağın basamakları doğuya bakacak.”
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەمانە فەرزەکانی پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن و پرژاندنی خوێن لەسەر قوربانگاکەیە، ئەو ڕۆژەی کە بنیاد دەنرێت. | 18 |
Adam konuşmasını şöyle sürdürdü: “İnsanoğlu, Egemen RAB şöyle diyor: ‘Sunak yapılacağı gün, üzerinde yakmalık sunular sunmak ve kan dökmek için kurallar şunlardır:
جوانەگایەک بۆ قوربانی گوناه بە کاهینە لێڤییەکان دەدەیت، ئەوانەی لە نەوەی سادۆقن، کە لە من نزیک دەبنەوە بۆ خزمەتکردنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 19 |
Bana hizmet etmek üzere önüme gelen Sadok soyundan Levili kâhinlere günah sunusu olarak bir boğa vereceksin. Egemen RAB böyle diyor.
لە خوێنەکەی دەبەیت و لە هەر چوار قۆچی قوربانگاکە و هەر چوار گۆشەی لێوارەکەی سەرەوەی دەدەیت و لە کەنارەکەشی دەدەیت بە هەر چواردەوریدا، بەم شێوەیە پاکی دەکەیتەوە و کەفارەتی بۆ دەکەیت. | 20 |
Boğanın kanından biraz alıp sunağın dört boynuzuna, çıkıntının dört köşesine ve çevresindeki kenarlığın üzerine süreceksin. Böylece sunağı pak kılıp arındıracaksın.
جوانەگاکەی قوربانی گوناه دەبەیت و لە شوێنی دیاریکراو لە پەرستگاکە لە دەرەوەی پیرۆزگاکە دەیسووتێنیت. | 21 |
Boğayı günah sunusu olarak alacak, tapınağın dışında, tapınak alanında belirlenen yerde yakacaksın.
«لە ڕۆژی دووەم گیسکێکی نێری ساغ پێشکەش دەکەیت، ساغ بێت، دەکرێت بە قوربانی گوناه و قوربانگەکە بە خوێنەکەی پاک دەکەنەوە وەک چۆن بە خوێنی جوانەگاکە پاکیان کردەوە. | 22 |
“‘İkinci gün günah sunusu olarak kusursuz bir teke sunacaksın. Sunağı boğanın kanıyla arındırdığın gibi tekenin kanıyla da arındır.
کە لە پاککردنەوەکە تەواو بوویت، جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل پێشکەش دەکەیت. | 23 |
Arındırma işlemini bitirince, sürüden kusursuz bir boğayla bir koç sunacaksın.
لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان دەکەیت و کاهینەکان خوێیان پێوە دەکەن و دەیانکەن بە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان. | 24 |
Bunları RAB'bin önüne getireceksin. Kâhinler üzerlerine tuz serpip yakmalık sunu olarak RAB'be sunacaklar.
«حەوت ڕۆژ، هەر ڕۆژە گیسکێکی نێرینە دەکەیت بە قوربانی گوناه و جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل دەکەیت بە قوربانی. | 25 |
“‘Yedi gün boyunca günah sunusu olarak her gün bir teke sağlayacaksın; kusursuz bir boğayla sürüden bir koç da sağlayacaksın.
کاهینەکان حەوت ڕۆژ لەسەر قوربانگاکە کەفارەتی بۆ دەکەن و پاکی دەکەنەوە، بەم شێوەیە تەرخانی دەکەن. | 26 |
Yedi gün sunağı arındırıp pak kılacaklar. Böylece sunak adanmış olacak.
کە ئەم ڕۆژانە تەواو بوون، لە ڕۆژی هەشتەم بەسەرەوە کاهینەکان لەسەر قوربانگاکە قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیتان پێشکەش دەکەن، منیش لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» | 27 |
Yedi gün bitince, kâhinler sekizinci gün ve daha sonra yakmalık ve esenlik sunularınızı sunağın üzerinde sunacak. O zaman sizi kabul edeceğim. Egemen RAB böyle diyor.’”