< حزقیێل 42 >
ئینجا بە ڕێگای لای باکوور منی هێنایە خانەکانی دەرەوە، بردمییە ئەو ژوورانەی کە بەرامبەر شوێنە جیاکراوەکەن، ژوورەکانی بەرامبەر بیناکە لەلای باکوور. | 1 |
他带我出来向北,到外院,又带我进入圣屋;这圣屋一排顺着空地,一排与北边铺石地之屋相对。
درێژی ئەو تەلارە کە دەرگاکەی ڕووی لە باکوور بوو سەد باڵ، پانییەکەشی پەنجا باڵ بوو. | 2 |
这圣屋长一百肘,宽五十肘,有向北的门。
لەو بەشەی کە دووری لە حەوشەکەی ناوەوە بیست باڵ بوو، هەروەها لەو بەشەی کە بەرامبەر شۆستەی خانەکانی دەرەوە بوو، هۆڵ بەرامبەر هۆڵ بوو لە هەر سێ نهۆمەکە. | 3 |
对着内院那二十肘宽之空地,又对着外院的铺石地,在第三层楼上有楼廊对着楼廊。
بەرامبەر بە ژوورەکانیش ڕێڕەوێک هەبوو، پانییەکەی دە باڵ و درێژییەکەی سەد باڵ بوو، بەرەو حەوشەکەی ناوەوە و دەرگای ژوورەکانیش ڕووەو باکوور بوون. | 4 |
在圣屋前有一条夹道,宽十肘,长一百肘。房门都向北。
شوێنی ژوورەکان بەر هۆڵەکان کەوتبوون، لەبەر ئەوە ژوورەکانی سەرەوە لە ژوورەکانی ناوەڕاست و خوارەوەی بیناکە تەسکتر بوون. | 5 |
圣屋因为楼廊占去些地方,所以上层比中下两层窄些。
بیناکە سێ نهۆم بوو، ژوورەکانی نهۆمی سێیەم کۆڵەکەیان نەبوو وەک کۆڵەکەی حەوشەکان، لەبەر ئەوە زەمینەکەیان لە نهۆمی خوارەوە و ناوەڕاست کەمتر بوو. | 6 |
圣屋有三层,却无柱子,不像外院的屋子有柱子;所以上层比中下两层更窄。
ئەو دیوارەش لە دەرەوە بوو لەگەڵ ژوورەکان ڕووەو خانەکانی دەرەوە بۆ بەردەم ژوورەکان، درێژییەکەی پەنجا باڵ بوو. | 7 |
圣屋外,东边有墙,靠着外院,长五十肘。
درێژی ژوورەکان لەلای خانەکانی دەرەوە پەنجا باڵ بوو، بەڵام درێژی لای پیرۆزگاکە سەد باڵ بوو. | 8 |
靠着外院的圣屋长五十肘。殿北面的圣屋长一百肘。
لەژێر ئەم ژوورانەشەوە داڵانێک هەبوو لەلای ڕۆژهەڵاتەوە، ئەوەی لە خانەکانی دەرەوە بۆی دەهاتنە ژوورەوە. | 9 |
在圣屋以下,东头有进入之处,就是从外院进入之处。
ژوورەکان بە درێژایی دیواری حەوشەکە بوون بەرەو باشوور لەبەردەم شوێنە جیاکراوەکە و بەرامبەر بیناکە. | 10 |
向南在内院墙里有圣屋,一排与铺石地之屋相对,一排顺着空地。
لەبەردەمی ژوورەکان ڕێڕەوێک هەبوو، وەک داڵانەکانی ئەو ژوورانەی کە بەرەو باکوور بوون، هەمان درێژی و پانی و شوێنی چوونەدەرەوە و شێوە و دەرگایان هەبوو. | 11 |
这圣屋前的夹道与北边圣屋的夹道长宽一样;出入之处与北屋门的样式相同。
وەک داڵانی ژوورەکانی ڕووەو باشووریش، داڵانێک لە سەرەتای ڕێڕەوەکەی بەرامبەر دیوارەکەی ڕووەو ڕۆژهەڵات هەبوو، کە لەوێوە بۆی دێتە ژوورەوە. | 12 |
正在墙前、夹道的东头,有门可以进入,与向南圣屋的门一样。
پێی فەرمووم: «ژوورەکانی باکوور و ژوورەکانی باشوور کە بەرامبەر بە شوێنە جیاکراوەکەن ژوورە تەرخانکراوەکانن، کە کاهینەکان ئەوانەی لە یەزدان نزیک دەبنەوە پێشکەشکراوە هەرەپیرۆزەکان دەخۆن. پێشکەشکراوی هەرەپیرۆز وەکو پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان لەوێ دادەنێن، چونکە شوێنەکە پیرۆزە. | 13 |
他对我说:“顺着空地的南屋北屋,都是圣屋;亲近耶和华的祭司当在那里吃至圣的物,也当在那里放至圣的物,就是素祭、赎罪祭,和赎愆祭,因此处为圣。
کاتێک کاهینەکان دەچنە ژوورەوە، نابێت لە شوێنی پیرۆزەوە بچنە دەرەوە بۆ خانەکانی دەرەوە، هەتا جلەکانیان کە خزمەتی پێ دەکەن لەوێی دادەنێن، چونکە جلەکانیان تەرخانکراون، ئینجا جلێکی دیکە لەبەر دەکەن و دەچنە پێشەوە بۆ ئەو شوێنەی گەل لێی کۆدەبنەوە.» | 14 |
祭司进去出了圣所的时候,不可直到外院,但要在圣屋放下他们供职的衣服,因为是圣衣;要穿上别的衣服才可以到属民的外院。”
کە پێوانەی دیوی ناوەوەی پەرستگای تەواو کرد منی هێنایە دەرەوە بەرەو ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە و چواردەورەکەی پێوا، | 15 |
他量完了内殿,就带我出朝东的门,量院的四围。
لای ڕۆژهەڵاتی بە قامیشی پێوانەکە پێوا، پێنج سەد باڵ بوو. | 16 |
他用量度的竿量四围,量东面五百肘,
لای باکووریشی پێوا، پێنج سەد باڵ بە قامیشی پێوانە. | 17 |
用竿量北面五百肘,
لای باشووریشی پێوا، پێنج سەد باڵ بە قامیشی پێوانە. | 18 |
用竿量南面五百肘,
ئینجا بەلای ڕۆژئاوا سووڕایەوە و پێنج سەد باڵی بە قامیشی پێوانە پێوا. | 19 |
又转到西面,用竿量五百肘。
لە هەر چوار لاوە پێوای، شوورایەکی بە چواردەوری بوو کە پێنج سەد باڵ درێژییەکەی و پێنج سەد باڵ پانییەکەی بوو، بۆ جیاکردنەوە لەنێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو. | 20 |
他量四面,四围有墙,长五百肘,宽五百肘,为要分别圣地与俗地。