< حزقیێل 4 >

«ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، خشتێک بۆ خۆت ببە و لەبەردەمی خۆتی دابنێ و وێنەی شاری ئۆرشەلیمی لەسەر بکێشە. 1
And thou, son of man, take thee a tile, and lay it before thee, and portray upon it a city, even Jerusalem.
گەمارۆی بدە: قوللە لە دەوری بنیاد بنێ، سەنگەر لە دەوری دروستبکە، لەشکر لە دەوری کۆبکەرەوە و مەنجەنیق لە دەوری دابنێ. 2
And lay siege against it, and build a tower against it, and cast up a mound against it; set a camp also against it, and place battering-rams against it round about.
ئینجا ساجێکی ئاسن بۆ خۆت ببە و بیکە بە شوورایەکی ئاسن لەنێوان خۆت و شارەکە، چاوی تێ ببڕە، جا لەژێر گەمارۆ دەبێت و گەمارۆی دەدەیت. ئەوە دەبێتە نیشانەیەک بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. 3
Moreover, take thou an iron pan, and set it for a wall of iron between thee and the city; and set thy face against it, that it may be besieged; and lay siege against it. This shall be a sign to the house of Israel.
«لەسەر تەنیشتی چەپەت ڕابکشێ و تاوانی بنەماڵەی ئیسرائیل بخە سەر خۆت، بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی ڕادەکشێی تاوانی ئەوان دەخەیتە ئەستۆی خۆت. 4
Lie thou also upon thy left side, and lay the iniquity of the house of Israel upon it. According to the number of days that thou shalt lie upon it, thou shalt bear their iniquity.
منیش ساڵانی تاوانی ئەوانم بۆ کردووی بە ژمارەی ڕۆژەکان، لەبەر ئەوە سێ سەد و نەوەد ڕۆژ تاوانی بنەماڵەی ئیسرائیل دەخەیتە ئەستۆی خۆت. 5
But for the years of their iniquity I appoint thee days, three hundred and ninety days; so long shalt thou bear the iniquity of the house of Israel.
«کاتێک تەواوت کرد، لەسەر لای ڕاستت ڕابکشێ، جا بۆ ماوەی چل ڕۆژ تاوانی بنەماڵەی یەهودا دەخەیتە ئەستۆی خۆت، هەر ڕۆژێک لە جیاتی ساڵێک. 6
And when thou hast brought them to an end, then lie upon thy right side, and bear the iniquity of the house of Judah forty days. I have appointed thee a day for a year.
جا ڕووت لە گەمارۆی ئۆرشەلیم بکە و بازووی لێ هەڵبکە و پێشبینی لەسەر بکە. 7
And set thy face against besieged Jerusalem, and uncover thine arm, and prophesy against it!
من بە گوریس دەتبەستمەوە بۆ ئەوەی لەم تەنیشتەوە خۆت وەرنەگەڕێنیتە سەر ئەو تەنیشت هەتا ڕۆژانی گەمارۆکەت تەواو دەکەیت. 8
And behold, I will lay bands upon thee, and thou shalt not turn thee from one side to another till thou hast ended the days of thy siege.
«تۆش گەنم و جۆ و پاقلە و نیسک و هەرزن و ماش بۆ خۆت ببە و لەناو یەک دەفردا دایانبنێ، بۆ خۆت بیکە بە نانی ڕۆژانە بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی لەسەر تەنیشت ڕادەکشێیت، سێ سەد و نەوەد ڕۆژ لێی دەخۆیت. 9
Take thou also wheat, and barley, and beans, and lentiles, and millet, and spelt, and put them into one vessel, and make thereof thy bread for the number of days that thou shalt lie upon thy side; three hundred and ninety days shalt thou eat thereof.
ئەو خواردنەش کە دەیخۆیت بە کێشانە دەبێت، هەر ڕۆژەی بیست شاقل، هەر جارێک کەمێکی دەیخۆیت. 10
And thy food which thou eatest shall be by weight, twenty shekels a day; from time to time shalt thou eat it.
ئاویش بە پێوانە دەخۆیتەوە، یەک لەسەر شەشی هەینێک، هەر جارێک کەمێکی دەخۆیتەوە. 11
Thou shalt also drink water by measure, the sixth part of a hin; from time to time shalt thou drink.
کولێرەی جۆ دەخۆیت، لەسەر ئەو پیساییەی لە مرۆڤەوە دەردەچێت لەبەرچاویان دەیبرژێنیت.» 12
Thou shalt also eat barley-cakes; and with dung that cometh out of man shalt thou bake them in their sight.
یەزدان فەرمووی: «نەوەکانی ئیسرائیل بەم چەشنە نانی گڵاو دەخۆن لەنێو ئەو نەتەوانەی بۆ لایان دەریاندەکەم.» 13
And Jehovah said, Even thus shall the sons of Israel eat their polluted food among the nations, whither I will drive them.
منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست! هەرگیز خۆمم گڵاو نەکردووە. لە منداڵیمەوە هەتا ئێستا نە گۆشتی ئاژەڵی مردارەوەبوو و نە گۆشتی نێچیرم خواردووە. هیچ گۆشتێکی گڵاو نەچووەتە دەممەوە.» 14
Then said I: Ah! Lord Jehovah, behold, I have never been polluted; for from my youth until now have I not eaten that which died of itself, or was torn in pieces; neither hath unclean food come into my mouth.
ئەویش پێی فەرمووم: «تەماشا بکە، ڕیخی مانگام بۆت دانا لە جیاتی پیسایی مرۆڤ، جا نانەکەتی لەسەر دروستدەکەیت.» 15
Then he said to me: Behold, I give thee cow's dung for man's dung; and with that shalt thou prepare thy food.
هەروەها پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، من نان لە ئۆرشەلیم دەبڕم، جا نان بە کێشان و بە خەمەوە دەخۆن و ئاویش بە پێوانە و بە ترسەوە دەخۆنەوە، 16
And he said to me: Son of man, behold, I will break the staff of bread in Jerusalem, and they shall eat bread by weight and with care, and they shall drink water by measure and in amazement;
تاکو نان و ئاویان کەم بێت و لە دیمەنی یەکتر بتۆقن و بەهۆی تاوانەکەیانەوە لەناو بچن. 17
so that they shall be in want of bread and water, and be astonished one at another, and consume away for their iniquity.

< حزقیێل 4 >