< حزقیێل 39 >
«ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی لەسەر گۆگ بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. | 1 |
Te pedig, ember fia, prófétálj Gógról és mondjad: így szól az Úr, az Örökkévaló: Íme én ellened fordulok Góg, Mésekh és Túbál legfőbb fejedelme.
ئاراستەت وەردەگێڕم و دەتبەم. لەوپەڕی باکوورەوە سەرت دەخەم و دەتهێنمە چیاکانی ئیسرائیل. | 2 |
Eltérítlek és csalogatlak és felhozlak észak hátuljáról és beviszlek Izraél hegyeire.
ئینجا لە کەوانەکەت دەدەم کە لە دەستی چەپتە، تیرەکانت لە دەستی ڕاستت بەردەدەمەوە. | 3 |
És kiütöm íjadat bal kezedből és nyilaidat jobb kezedből ejtem ki.
خۆت و هەموو سوپاکەت و ئەو گەلانەی لەگەڵتدان لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەکوژرێن، دەتکەمە خۆراکی هەموو جۆرە باڵندەیەکی گۆشتخۆر و گیانلەبەرانی دەشتودەر. | 4 |
Izraél hegyein fogsz elesni, te és mind a csapatjaid és a veled levő népek; ragadozó madárnak, minden szárnyasnak és a mező vadjainak adlak eledelül.
لەسەر ڕووی دەشتودەر دەکەویت، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 5 |
A mező színén fogsz elesni, mert én beszéltem, úgymond az Úr, az Örökkévaló.
ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە کەنارەکان نیشتەجێن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. | 6 |
És tüzet bocsátok Mágógra és a szigeteken biztonságban lakókra; és megtudják, hogy én vagyok az Örökkévaló.
«”ناوی پیرۆزیشم لەنێو ئیسرائیلی گەلم دەناسێنم، چیتر ناهێڵم ناوی پیرۆزم بزڕێنرێت، جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانم، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلم. | 7 |
Szent nevemet pedig megismertetem Izraél népem közepében és nem szentségtelenítettem meg többé szent nevemet, és megtudják a nemzetek, hogy én vagyok az Örökkévaló, a ki szent Izraélben.
دێت و بەڕێوەیە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە باسم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 8 |
Íme bekövetkezik és megtörténik, úgymond az Úr, az Örökkévaló; az a nap az, melyről beszéltem.
«”دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئیسرائیل دەردەچن، چەک دەسووتێنن و ئاگریان تێبەر دەدەن: قەڵغانی گەورە و بچووک، کەوان و تیر، کوتەک و ڕم. حەوت ساڵ بۆ سووتەمەنی بەکاریاندەهێنن. | 9 |
És majd mennek Izraél városainak lakosai és tüzelnek és fűtenek fegyverrel, paizszsal és vérttel, íjjal, és nyilakkal, kézi bottal és lándzsával és tüzet gyújtanak velük hét évig.
نە چیلکەیەک لە دەشتودەر کۆدەکەنەوە و نە لە دارستانەکان دار دەبڕن، چونکە چەک بۆ سووتەمەنی بەکاردەهێنن. ئەوانە تاڵان دەکەن کە تاڵانیان کردن و دەستکەوتی ئەوانە دەبەن کە دەستکەوتیان بردن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 10 |
És nem fognak fát hordani a mezőről és nem fogják vágni az erdőből, hanem a fegyverrel fognak tüzet gyújtani; zsákmányolják az ő zsákmányolóikat és prédálják az ő prédálóikat, úgymond az Úr, az Örökkévaló.
«”لەو ڕۆژەدا شوێنێک دەکەمە گۆڕ بۆ گۆگ لە ئیسرائیل، لە دۆڵی عەڤاریم لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو. دەبێتە ڕێگرێک لەسەر ڕێگای ڕێبواران، گۆگ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی لەوێ دەنێژن. لەبەر ئەوە ناوی لێ دەنێن دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ. | 11 |
És lészen azon napon, adok Gógnak helyet, a hol sírja lesz, Izraélben; a vándorok völgyét, a tengertől keletre, és az elzárja a vándorokat; és ott eltemetik Gógot és egész sokaságát és így nevezik Góg sokaságának völgye.
«”بنەماڵەی ئیسرائیل حەوت مانگ لە گۆڕیان دەنێن، هەتا خاکەکە پاک بکەنەوە. | 12 |
És eltemetik őket az Izraél házabeliek, hogy megtisztítsák az országot, hét hónapig.
هەموو گەلی خاکەکە خەریکی لەگۆڕنان دەبن، ئەو ڕۆژەش کە من شکۆدار دەکرێم لەبیریان ناچێتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 13 |
Temetni fog az ország egész népe és lesz nekik hirnévül, a mely napon dicsőnek bizonyulok, úgymond az Úr, az Örökkévaló.
«”هەندێک پیاو هەڵدەبژێرن کە بە بەردەوامی بە خاکەکەدا تێبپەڕن، بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی کە مردووەکان دەنێژن، هەتا ئەوانەی کە لەسەر ڕووی زەوییەکە کوژراون و ماونەتەوە لە گۆڕیان بنێن بۆ پاککردنەوەی خاکەکە. دوای تەواوبوونی حەوت مانگەکە دەست بە پشکنین دەکەن. | 14 |
És állandó embereket különítenek el, a kik bejárják az országot, eltemetve a vándorokat, az ország fölszínén megmaradtakat, hogy azt megtisztítsák; hét hónap végén fognak kutatni.
کاتێک بە خاکەکەدا تێدەپەڕن، ئەگەر یەکێک ئێسکێکی مرۆڤی بینی نیشانەیەکی لەتەنیشت دادەنێت، هەتا گۆڕهەڵکەنەکان لە دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ لە گۆڕی بنێن، | 15 |
És körüljárnak, a kik bejárják az országot; s a ki embercsontot lát, épít mellette jelzőt, míg nem eltemették azt a temetők a Góg sokaságának völgyében.
نزیکی شارۆچکەیەک لەوێیە کە ناوی هەمۆنایە. بەم شێوە خاکەکە پاک دەکەنەوە.“ | 16 |
A város neve is: Sokaság. Így megtisztítják az országot.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە هەموو باڵدارێک و هەموو گیانلەبەرێکی دەشتودەر بڵێ:”کۆببنەوە و وەرن، لە هەموو لایەکەوە لە قوربانییەکەم خڕبنەوە، ئەوەی من لەسەر چیاکانی ئیسرائیل بۆ ئێوەم سەربڕیوە، قوربانییەکی گەورەیە، هەتا گۆشت بخۆن و خوێن بخۆنەوە. | 17 |
Te pedig, ember fia, így szól az Úr, az Örökkévaló, mondd minden szárnyas madárnak és a mező minden vadjának: gyülekezzetek és jőjjetek, gyűljetek össze köröskörül áldozásomra, melyet vágok számatokra, nagy áldozást, Izraél hegyein; majd esztek húst és isztok vért.
گۆشتی پاڵەوانەکان دەخۆن و خوێنی میرانی زەوی دەخۆنەوە، بەران و بەرخ و نێری و گا، هەموو لە دابەستەکانی باشانن. | 18 |
Vitézek húsát fogjátok enni és a föld fejedelmeinek vérét fogjátok inni; kosok, bárányok, bakok, tulkok, Básán hizlalt állatai valamennyien.
پیو دەخۆن هەتا تێر دەبن و خوێن دەخۆنەوە هەتا سەرخۆش دەبن لەو قوربانییەی بۆ ئێوەم سەربڕیوە. | 19 |
Enni fogtok zsiradékot jóllakásra és inni fogtok vért részegségre, áldozásomból, melyet vágok nektek.
جا ئێوە لەسەر خوانەکەم لە گۆشتی ئەسپ و سوار و پاڵەوانەکان و هەموو جۆرێکی جەنگاوەران تێر دەبن.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 20 |
És jóllaktok az én asztalomnál lóval és szekérhaddal, vitézzel és minden harczossal, úgy mond az Úr, az Örökkévaló.
«شکۆمەندی خۆم لەنێو نەتەوەکان پیشان دەدەم، هەموو نەتەوەکان حوکمەکەم دەبینن کە جێبەجێم کرد و کە دەستم خستە سەریان. | 21 |
És oda teszem dicsőségemet a nemzetek közé és látni fogják mind a nemzetek ítéletemet, melyet míveltem és kezemet, melyet rájuk tettem.
جا لەو ڕۆژە بەدواوە بنەماڵەی ئیسرائیل دەزانن کە من یەزدانم و خودای ئەوانم. | 22 |
És megtudja Izraél háza, hogy én vagyok az Örökkévaló, az ő Istenök azon napon túl.
هەموو نەتەوەکانیش دەزانن کە بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەر تاوانی خۆیان بە دیل گیران و ڕاپێچ کران، چونکە ناپاکییان لەگەڵ کردم. منیش ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا و ئەوانم دایە دەست دوژمنەکانیانەوە، هەموو بە شمشێر کوژران. | 23 |
És megtudják a nemzetek, hogy bűne miatt számkivetésbe ment Izraél háza, azért hogy hűtelenkedtek ellenem és én elrejtettem tőlük arczomat és adtam őket szorongatóik kezébe és elestek a kard által mindnyájan.
بەگوێرەی گڵاوی و یاخیبوونەکانی خۆیان لەگەڵیان جوڵامەوە و ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا. | 24 |
Tisztátalanságuk szerint és bűntetteik szerint cselekedtem velök és elrejtettem tőlük arczomat.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئێستا ڕاپێچکراوەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلدا دێتەوە، بۆ ناوی پیرۆزی خۆم دڵگەرم دەبم. | 25 |
Azért így szól az Úr, az Örökkévaló: Most visszahozom Jákób foglyait és irgalmazok Izraél egész házának és buzgólkodom szent nevemért.
جا ڕیسوایی خۆیان هەڵدەگرن لەگەڵ هەموو ناپاکییەکەیان کە لەگەڵ من ناپاکییان پێکرد، کاتێک بە ئاسوودەیی و بەبێ ترس لە خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ بوون. | 26 |
És viselik majd gyalázatukat és egész hűtlenségüket, mellyel hűtlenkedtek ellenem, midőn biztonságban laktak földjükön és nem volt, ki ijesztett.
ئەو کاتەی لەنێو گەلان لە خاکی دوژمنەکانیانەوە کۆیان دەکەمەوە و دەیانهێنمەوە، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. | 27 |
Midőn visszahozom őket a népek közül és összegyűjtöm őket ellenségeik országaiból, akkor megszenteltetem általuk a sok nemzet szemeláttára.
ئەوسا دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگاریانم، چونکە هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکان ڕاپێچم کردن، بەڵام پاشان کۆیان دەکەمەوە و دەیاننێرمەوە خاکەکەی خۆیان، چیتر کەسیان لەوێ بەجێناهێڵم. | 28 |
És megtudják, hogy én vagyok az Örökkévaló, az ő Istenük, midőn számkivetem őket a nemzetekhez, de összegyűjtöm őket földjükre és nem hagyok meg ott többé közülük.
چیتر ڕووی خۆمیان لێ وەرناگێڕم، چونکە ڕۆحی خۆم بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەڕێژم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» | 29 |
És nem rejtem el többé arczomat tőlük, mivel kiöntöttem szellememet Izraél házára, úgymond az Úr, az Örökkévaló.