< حزقیێل 39 >

«ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی لەسەر گۆگ بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. 1
“You, son of man, prophesy against Gog, and say, ‘The Lord GOD says: “Behold, I am against you, Gog, prince of Rosh, Meshech, and Tubal.
ئاراستەت وەردەگێڕم و دەتبەم. لەوپەڕی باکوورەوە سەرت دەخەم و دەتهێنمە چیاکانی ئیسرائیل. 2
I will turn you around, will lead you on, and will cause you to come up from the uttermost parts of the north; and I will bring you onto the mountains of Israel.
ئینجا لە کەوانەکەت دەدەم کە لە دەستی چەپتە، تیرەکانت لە دەستی ڕاستت بەردەدەمەوە. 3
I will strike your bow out of your left hand, and will cause your arrows to fall out of your right hand.
خۆت و هەموو سوپاکەت و ئەو گەلانەی لەگەڵتدان لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەکوژرێن، دەتکەمە خۆراکی هەموو جۆرە باڵندەیەکی گۆشتخۆر و گیانلەبەرانی دەشتودەر. 4
You will fall on the mountains of Israel, you, and all your hordes, and the peoples who are with you. I will give you to the ravenous birds of every sort and to the animals of the field to be devoured.
لەسەر ڕووی دەشتودەر دەکەویت، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 5
You will fall on the open field, for I have spoken it,” says the Lord GOD.
ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە کەنارەکان نیشتەجێن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. 6
“I will send a fire on Magog and on those who dwell securely in the islands. Then they will know that I am the LORD.
«”ناوی پیرۆزیشم لەنێو ئیسرائیلی گەلم دەناسێنم، چیتر ناهێڵم ناوی پیرۆزم بزڕێنرێت، جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانم، خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلم. 7
“‘“I will make my holy name known among my people Israel. I will not allow my holy name to be profaned any more. Then the nations will know that I am the LORD, the Holy One in Israel.
دێت و بەڕێوەیە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە باسم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 8
Behold, it comes, and it will be done,” says the Lord GOD. “This is the day about which I have spoken.
«”دانیشتووانی شارۆچکەکانی ئیسرائیل دەردەچن، چەک دەسووتێنن و ئاگریان تێبەر دەدەن: قەڵغانی گەورە و بچووک، کەوان و تیر، کوتەک و ڕم. حەوت ساڵ بۆ سووتەمەنی بەکاریاندەهێنن. 9
“‘“Those who dwell in the cities of Israel will go out and will make fires of the weapons and burn them, both the shields and the bucklers, the bows and the arrows, and the war clubs and the spears, and they will make fires with them for seven years;
نە چیلکەیەک لە دەشتودەر کۆدەکەنەوە و نە لە دارستانەکان دار دەبڕن، چونکە چەک بۆ سووتەمەنی بەکاردەهێنن. ئەوانە تاڵان دەکەن کە تاڵانیان کردن و دەستکەوتی ئەوانە دەبەن کە دەستکەوتیان بردن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 10
so that they will take no wood out of the field, and not cut down any out of the forests; for they will make fires with the weapons. They will plunder those who plundered them, and rob those who robbed them,” says the Lord GOD.
«”لەو ڕۆژەدا شوێنێک دەکەمە گۆڕ بۆ گۆگ لە ئیسرائیل، لە دۆڵی عەڤاریم لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو. دەبێتە ڕێگرێک لەسەر ڕێگای ڕێبواران، گۆگ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی لەوێ دەنێژن. لەبەر ئەوە ناوی لێ دەنێن دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ. 11
“‘“It will happen in that day, that I will give to Gog a place for burial in Israel, the valley of those who pass through on the east of the sea; and it will stop those who pass through. They will bury Gog and all his multitude there, and they will call it ‘The valley of Hamon Gog’.
«”بنەماڵەی ئیسرائیل حەوت مانگ لە گۆڕیان دەنێن، هەتا خاکەکە پاک بکەنەوە. 12
“‘“The house of Israel will be burying them for seven months, that they may cleanse the land.
هەموو گەلی خاکەکە خەریکی لەگۆڕنان دەبن، ئەو ڕۆژەش کە من شکۆدار دەکرێم لەبیریان ناچێتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 13
Yes, all the people of the land will bury them; and they will become famous in the day that I will be glorified,” says the Lord GOD.
«”هەندێک پیاو هەڵدەبژێرن کە بە بەردەوامی بە خاکەکەدا تێبپەڕن، بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی کە مردووەکان دەنێژن، هەتا ئەوانەی کە لەسەر ڕووی زەوییەکە کوژراون و ماونەتەوە لە گۆڕیان بنێن بۆ پاککردنەوەی خاکەکە. دوای تەواوبوونی حەوت مانگەکە دەست بە پشکنین دەکەن. 14
“‘“They will set apart men of continual employment who will pass through the land. Those who pass through will go with those who bury those who remain on the surface of the land, to cleanse it. After the end of seven months they will search.
کاتێک بە خاکەکەدا تێدەپەڕن، ئەگەر یەکێک ئێسکێکی مرۆڤی بینی نیشانەیەکی لەتەنیشت دادەنێت، هەتا گۆڕهەڵکەنەکان لە دۆڵی ئاپۆرەی گۆگ لە گۆڕی بنێن، 15
Those who search through the land will pass through; and when anyone sees a man’s bone, then he will set up a sign by it, until the undertakers have buried it in the valley of Hamon Gog.
نزیکی شارۆچکەیەک لەوێیە کە ناوی هەمۆنایە. بەم شێوە خاکەکە پاک دەکەنەوە.“ 16
Hamonah will also be the name of a city. Thus they will cleanse the land.”’
«ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە هەموو باڵدارێک و هەموو گیانلەبەرێکی دەشتودەر بڵێ:”کۆببنەوە و وەرن، لە هەموو لایەکەوە لە قوربانییەکەم خڕبنەوە، ئەوەی من لەسەر چیاکانی ئیسرائیل بۆ ئێوەم سەربڕیوە، قوربانییەکی گەورەیە، هەتا گۆشت بخۆن و خوێن بخۆنەوە. 17
“You, son of man, the Lord GOD says: ‘Speak to the birds of every sort, and to every animal of the field, “Assemble yourselves, and come; gather yourselves on every side to my sacrifice that I sacrifice for you, even a great sacrifice on the mountains of Israel, that you may eat meat and drink blood.
گۆشتی پاڵەوانەکان دەخۆن و خوێنی میرانی زەوی دەخۆنەوە، بەران و بەرخ و نێری و گا، هەموو لە دابەستەکانی باشانن. 18
You shall eat the flesh of the mighty, and drink the blood of the princes of the earth, of rams, of lambs, and of goats, of bulls, all of them fatlings of Bashan.
پیو دەخۆن هەتا تێر دەبن و خوێن دەخۆنەوە هەتا سەرخۆش دەبن لەو قوربانییەی بۆ ئێوەم سەربڕیوە. 19
You shall eat fat until you are full, and drink blood until you are drunk, of my sacrifice which I have sacrificed for you.
جا ئێوە لەسەر خوانەکەم لە گۆشتی ئەسپ و سوار و پاڵەوانەکان و هەموو جۆرێکی جەنگاوەران تێر دەبن.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 20
You shall be filled at my table with horses and charioteers, with mighty men, and with all men of war,” says the Lord GOD.’
«شکۆمەندی خۆم لەنێو نەتەوەکان پیشان دەدەم، هەموو نەتەوەکان حوکمەکەم دەبینن کە جێبەجێم کرد و کە دەستم خستە سەریان. 21
“I will set my glory among the nations. Then all the nations will see my judgment that I have executed, and my hand that I have laid on them.
جا لەو ڕۆژە بەدواوە بنەماڵەی ئیسرائیل دەزانن کە من یەزدانم و خودای ئەوانم. 22
So the house of Israel will know that I am the LORD their God, from that day and forward.
هەموو نەتەوەکانیش دەزانن کە بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەر تاوانی خۆیان بە دیل گیران و ڕاپێچ کران، چونکە ناپاکییان لەگەڵ کردم. منیش ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا و ئەوانم دایە دەست دوژمنەکانیانەوە، هەموو بە شمشێر کوژران. 23
The nations will know that the house of Israel went into captivity for their iniquity, because they trespassed against me, and I hid my face from them; so I gave them into the hand of their adversaries, and they all fell by the sword.
بەگوێرەی گڵاوی و یاخیبوونەکانی خۆیان لەگەڵیان جوڵامەوە و ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا. 24
I did to them according to their uncleanness and according to their transgressions. I hid my face from them.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئێستا ڕاپێچکراوەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلدا دێتەوە، بۆ ناوی پیرۆزی خۆم دڵگەرم دەبم. 25
“Therefore the Lord GOD says: ‘Now I will reverse the captivity of Jacob and have mercy on the whole house of Israel. I will be jealous for my holy name.
جا ڕیسوایی خۆیان هەڵدەگرن لەگەڵ هەموو ناپاکییەکەیان کە لەگەڵ من ناپاکییان پێکرد، کاتێک بە ئاسوودەیی و بەبێ ترس لە خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ بوون. 26
They will forget their shame and all their trespasses by which they have trespassed against me, when they dwell securely in their land. No one will make them afraid
ئەو کاتەی لەنێو گەلان لە خاکی دوژمنەکانیانەوە کۆیان دەکەمەوە و دەیانهێنمەوە، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. 27
when I have brought them back from the peoples, gathered them out of their enemies’ lands, and am shown holy among them in the sight of many nations.
ئەوسا دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگاریانم، چونکە هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکان ڕاپێچم کردن، بەڵام پاشان کۆیان دەکەمەوە و دەیاننێرمەوە خاکەکەی خۆیان، چیتر کەسیان لەوێ بەجێناهێڵم. 28
They will know that I am the LORD their God, in that I caused them to go into captivity among the nations, and have gathered them to their own land. Then I will leave none of them captive any more.
چیتر ڕووی خۆمیان لێ وەرناگێڕم، چونکە ڕۆحی خۆم بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەڕێژم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» 29
I will not hide my face from them any more, for I have poured out my Spirit on the house of Israel,’ says the Lord GOD.”

< حزقیێل 39 >