< حزقیێل 38 >

فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
این پیغام نیز از جانب خداوند به من رسید:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە گۆگ بکە لە خاکی ماگۆگ، ئەو کە سەرۆکی میرانی مەشەک و توبالە، پێشبینی لەسەر بکە و 2
«ای پسر انسان، رو به جوج از سرزمین ماجوج، حاکم قوم ماشک و توبال، بایست و بر ضد او پیشگویی کن.
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. 3
و بگو که خداوند یهوه چنین می‌فرماید: من بر ضد تو هستم.
ڕووت وەردەگێڕم و ئەڵقە دەکەمە شەویلگەت و خۆت و هەموو سوپاکەت دەردەکەم، بە ئەسپ و ئەسپ سوارەوە، هەموویان چەکدارن، ئاپۆرەیەکی مەزن بە قەڵغانی گەورە و بچووکەوە، هەموو شمشێر بەدەستن. 4
قلاب در چانه‌ات می‌گذارم و تو را به سوی هلاکت می‌کشم. سربازان پیاده و سواران مسلح تو بسیج شده، سپاه بسیار بزرگ و نیرومندی تشکیل خواهند داد.
فارس و کوش و پووت، هەریەکە بە قەڵغان و کڵاوی ئاسنینەوە لەگەڵیان دەبن. 5
پارس، کوش، و فوط هم با تمام سلاحهای خود به تو خواهند پیوست.
هەروەها گۆمەر و هەموو لەشکرەکانی، بێت‌تۆگەرماش لەوپەڕی باکوور بە هەموو لەشکرەکەیەوە، گەلانێکی زۆر لەگەڵ تۆدا دەبن. 6
تمام لشکر سرزمین جومِر و توجَرمه از شمال، و نیز بسیاری از قومهای دیگر، به تو ملحق خواهند شد.
«”لە سەرپێ بە و خۆت ئامادە بکە، تۆ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەت کە لێت کۆبوونەتەوە، ببە سوپاسالاریان. 7
ای جوج، تو رهبر آنها هستی، پس آماده شو و تدارک جنگ ببین!
لەدوای ڕۆژانێکی زۆر بۆ جەنگ بانگ دەکرێیت، لە ساڵانی داهاتوودا هێرش دەبەیتە سەر ئەو خاکەی کە لەدوای جەنگ ئاوەدان بووەتەوە، خاکێک کە گەلەکەی لە چەند نەتەوەیەکی زۆر کۆکرانەوە، بۆ ئەوەی هەموو بە ئارامی لە چیاکانی ئیسرائیلدا نیشتەجێ بن، کە ماوەیەکی دوورودرێژ وێرانە بوون. 8
«پس از یک مدت طولانی از تو خواسته خواهد شد که نیروهای خود را بسیج کنی. تو به سرزمین اسرائیل حمله خواهی کرد، سرزمینی که مردم آن از اسارت سرزمینهای مختلف بازگشته و در سرزمین خود در امنیت ساکن شده‌اند؛
تۆش خۆت و لەشکرەکانت و گەلانێکی زۆر کە لەگەڵ تۆن سەردەکەون، وەک گەردەلوول بەرەو پێش دەچیت، دێیت و وەک هەورێک زەوی دادەپۆشیت. 9
ولی تو و تمام هم‌پیمانانت سپاهی بزرگ تشکیل خواهید داد و مثل طوفانی سهمگین بر آنها فرود خواهید آمد و مانند ابری سرزمین اسرائیل را خواهید پوشاند.»
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا شتی خراپ بەبیرتدا دێت و پیلان دەگێڕیت. 10
خداوند یهوه می‌فرماید: «در آن هنگام تو نقشه‌های پلیدی در سر خواهی پروراند؛
دەڵێیت:’دەچمە سەر خاکێک کە گوندەکانی بێ شووران؛ هێرش بۆ سەر خەڵکێکی ئاشتیخواز و ئاسوودە دەبەم، هەموو بەبێ شوورا نیشتەجێن، نە دەروازە و نە شمشیرەیان هەیە. 11
و خواهی گفت:”اسرائیل سرزمینی بی‌دفاع است و شهرهایش حصار ندارند! به جنگ آن می‌روم و این قوم را که در کمال امنیت و اطمینان زندگی می‌کنند، از بین می‌برم!
تاڵانی و ڕاووڕووت دەکەم، دەستدرێژی دەکەمە سەر شارە کاولە ئاوەدانکراوەکان و ئەو گەلەی کە لەنێو نەتەوەکانەوە کۆکراونەتەوە، کە لە چەقی خاکەکەدا نیشتەجێن، کە خاوەن ئاژەڵ و سەروەت و سامانن.‘ 12
به آن شهرهایی که زمانی خراب بودند، ولی اینک آباد گشته و از مردمی پر شده‌اند که از سرزمینهای دیگر بازگشته‌اند، حمله می‌کنم و غنایم فراوان به دست می‌آورم. زیرا اکنون اسرائیل گاو و گوسفند و ثروت بسیار دارد و مرکز تجارت دنیاست.“
شەبا و دیدان و بازرگانەکانی تەرشیش و هەموو بەچکە شێرەکانی پێت دەڵێن:’ئایا بۆ ڕاووڕووت و تاڵانی هاتوویت؟ ئایا ئاپۆرەی سوپاکەتت کۆکردەوە بۆ بردنی زێڕ و زیو، بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئاژەڵ و کەلوپەلدا بگریت، بۆ ڕاووڕووتێکی گەورە؟‘“ 13
«مردم سبا و دِدان، و تجار تَرشیش به تو خواهند گفت:”آیا با سپاه خود آمده‌ای تا طلا و نقره و اموال ایشان را غارت کنی و حیواناتشان را با خود ببری؟“»
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و بە گۆگ بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا، کاتێک ئیسرائیلی گەلم بە ئاسوودەیی نیشتەجێن، ئایا ئاگات لێ نییە؟ 14
خداوند یهوه به جوج می‌فرماید: «زمانی که قوم من در سرزمین خود در امنیت زندگی کنند، تو برمی‌خیزی و
لە شوێنی خۆتەوە لەوپەڕی باکوورەوە دێیت، گەلانێکی زۆرت لەگەڵە، هەموو ئەسپ سوارن، ئاپۆرەیەکی خەڵک و لەشکرێکی زۆر. 15
با سپاه عظیم خود از شمال می‌آیی و مثل ابر زمین را می‌پوشانی. این، در آیندهٔ دور اتفاق خواهد افتاد. من تو را به جنگ سرزمین خود می‌آورم، ولی بعد در برابر چشمان همه قومها تو را از میان برمی‌دارم تا به همهٔ آنها قدوسیت خود را نشان دهم و تا آنها بدانند که من خدا هستم.»
وەک هەورێک زەوی داپۆشێت، سەردەکەویتە سەر ئیسرائیلی گەلم. ئەی گۆگ، لە ڕۆژانی داهاتوودا، دەتهێنمە سەر خاکەکەم هەتا نەتەوەکان بمناسن، کاتێک لەبەرچاویان لە ڕێگەی تۆوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم! 16
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا تۆ ئەوەی کە لە ڕۆژگاری کۆندا لەسەر زمانی بەندەکانم، پێغەمبەرانی ئیسرائیلەوە باسم کردیت؟ ئەوانەی لەو ڕۆژگارانەدا بۆ ساڵانێک پێشبینییان کرد، کە من تۆ دەهێنمە سەریان. 17
خداوند یهوه می‌فرماید: «تو همانی که مدتها پیش توسط خدمتگزارانم یعنی انبیای اسرائیل در باره‌ات پیشگویی کرده، گفتم که بعد از آنکه سالهای بسیار بگذرد، تو را به جنگ قوم خود خواهم آورد.
لەو ڕۆژەدا، لە ڕۆژی هاتنی گۆگ بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، تووڕەییم دێتە جۆش. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 18
اما وقتی برای خراب کردن سرزمین اسرائیل بیایی، خشم من افروخته خواهد شد.
لە ئیرەیی خۆم و لە ئاگری تووڕەییمدا، قسەم کرد کە لەو ڕۆژەدا بوومەلەرزەیێکی گەورە لە خاکی ئیسرائیلدا دەبێت. 19
من با غیرت و غضب گفته‌ام که در آن روز در اسرائیل زلزلهٔ مهیبی رخ خواهد داد.
جا ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و گیانلەبەرانی دەشتودەر و خشۆکەکان کە لەسەر زەوی دەخشێن و هەموو ئەو خەڵکەی لەسەر ڕووی زەوین لەبەردەمی من دەلەرزن. چیاکان سەرەوژێر دەکرێن، هەڵدێرەکان دەڕووخێن، هەموو شووراکان دەکەونە سەر زەوی. 20
و در حضور من تمام حیوانات و انسانها خواهند لرزید. صخره‌ها تکان خواهند خورد و حصارها فرو خواهند ریخت.
لە هەموو چیاکانم بانگی شمشێر دەکەم بۆ سەر گۆگ، جا شمشێری هەریەکەیان لە دژی براکەی دەبێت. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 21
من که خداوند یهوه هستم می‌گویم تو را ای جوج، به هر نوع ترسی گرفتار خواهم ساخت و سربازان تو به جان هم افتاده، یکدیگر را خواهند کشت!
بە دەرد و خوێن سزای دەدەم، بارانی بە لێشاو و تەرزەی بەردین و ئاگر و گۆگرد دەبارێنم، بەسەر خۆی و لەشکرەکەی و ئەو گەلە زۆرەی کە لەگەڵیدان. 22
من با شمشیر، مرض، طوفانهای سهمگین و سیل‌آسا، تگرگ درشت و آتش و گوگرد با تو و با تمام سربازان و هم‌پیمانانت خواهم جنگید.
بەم شێوەیە گەورەیی و پیرۆزیم دەردەخەم، لەلای زۆربەی نەتەوەکان خۆم دەناسێنم، ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم.“ 23
به این طریق عظمت و قدوسیت خویش را به همهٔ قومهای جهان نشان خواهم داد و آنها خواهند دانست که من یهوه هستم.»

< حزقیێل 38 >