< حزقیێل 38 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
Opět stalo se slovo Hospodinovo ke mně, řkoucí:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە گۆگ بکە لە خاکی ماگۆگ، ئەو کە سەرۆکی میرانی مەشەک و توبالە، پێشبینی لەسەر بکە و | 2 |
Synu člověčí, obrať tvář svou proti Gogovi, země Magog, knížeti a hlavě v Mešech a Tubal, a prorokuj proti němu,
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گۆگی سەرۆکی میرانی مەشەک و توبال، من لە دژی تۆم. | 3 |
A rci: Takto praví Panovník Hospodin: Aj, já budu proti tobě, Gogu, kníže a hlavo v Mešech a Tubal.
ڕووت وەردەگێڕم و ئەڵقە دەکەمە شەویلگەت و خۆت و هەموو سوپاکەت دەردەکەم، بە ئەسپ و ئەسپ سوارەوە، هەموویان چەکدارن، ئاپۆرەیەکی مەزن بە قەڵغانی گەورە و بچووکەوە، هەموو شمشێر بەدەستن. | 4 |
A odvedu tě zpět, dada udice do čelistí tvých, když tě vyvedu i všecko vojsko tvé, koně i jezdce, všecky oblečené v celou zbroj, zástup veliký s pavézami a štíty, všecky ty, kteříž užívají meče:
فارس و کوش و پووت، هەریەکە بە قەڵغان و کڵاوی ئاسنینەوە لەگەڵیان دەبن. | 5 |
Perské, Mouřeníny i Putské s nimi, všecky ty s štíty a lebkami,
هەروەها گۆمەر و هەموو لەشکرەکانی، بێتتۆگەرماش لەوپەڕی باکوور بە هەموو لەشکرەکەیەوە، گەلانێکی زۆر لەگەڵ تۆدا دەبن. | 6 |
Gomera i všecky houfy jeho, dům Togarmy od stran půlnočních, i všecky houfy jeho, národy mnohé s tebou.
«”لە سەرپێ بە و خۆت ئامادە بکە، تۆ و هەموو ئاپۆرەی سوپاکەت کە لێت کۆبوونەتەوە، ببە سوپاسالاریان. | 7 |
Budiž hotov, a připrav se, ty i všecko shromáždění tvé, těch, kteříž se k tobě sebrali, a buď strážcím jejich.
لەدوای ڕۆژانێکی زۆر بۆ جەنگ بانگ دەکرێیت، لە ساڵانی داهاتوودا هێرش دەبەیتە سەر ئەو خاکەی کە لەدوای جەنگ ئاوەدان بووەتەوە، خاکێک کە گەلەکەی لە چەند نەتەوەیەکی زۆر کۆکرانەوە، بۆ ئەوەی هەموو بە ئارامی لە چیاکانی ئیسرائیلدا نیشتەجێ بن، کە ماوەیەکی دوورودرێژ وێرانە بوون. | 8 |
Po mnohých dnech navštíven budeš, v potomních letech přitáhneš na lid vysvobozený od meče, a shromážděný z národů mnohých na hory Izraelské, kteréž byly pustinou ustavičně, když oni z národů jsouce vyvedeni, budou bydliti bezpečně všickni.
تۆش خۆت و لەشکرەکانت و گەلانێکی زۆر کە لەگەڵ تۆن سەردەکەون، وەک گەردەلوول بەرەو پێش دەچیت، دێیت و وەک هەورێک زەوی دادەپۆشیت. | 9 |
V tom přitáhneš a přijdeš jako bouře, budeš jako oblak přikrývající zemi, ty i všickni houfové tvoji, i národové mnozí s tebou.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا شتی خراپ بەبیرتدا دێت و پیلان دەگێڕیت. | 10 |
Takto praví Panovník Hospodin: I stane se v ten den, že vstoupí mnohé věci na srdce tvé, a budeš mysliti myšlení zlé.
دەڵێیت:’دەچمە سەر خاکێک کە گوندەکانی بێ شووران؛ هێرش بۆ سەر خەڵکێکی ئاشتیخواز و ئاسوودە دەبەم، هەموو بەبێ شوورا نیشتەجێن، نە دەروازە و نە شمشیرەیان هەیە. | 11 |
A díš: Potáhnu na zemi, v níž jsou vsi, přitáhnu na ty, jenž pokoje užívají, bydlíce bezpečně, na všecky, kteříž bydlejí beze všech zdí, a nemají žádné závory ani bran,
تاڵانی و ڕاووڕووت دەکەم، دەستدرێژی دەکەمە سەر شارە کاولە ئاوەدانکراوەکان و ئەو گەلەی کە لەنێو نەتەوەکانەوە کۆکراونەتەوە، کە لە چەقی خاکەکەدا نیشتەجێن، کە خاوەن ئاژەڵ و سەروەت و سامانن.‘ | 12 |
Abych vzebral kořisti, a rozchvátal loupeže, obraceje ruku svou proti pouštěm již osazeným, a proti lidu zase shromážděnému z národů, zacházejícímu s dobytkem a jměním, bydlejícím u prostřed země.
شەبا و دیدان و بازرگانەکانی تەرشیش و هەموو بەچکە شێرەکانی پێت دەڵێن:’ئایا بۆ ڕاووڕووت و تاڵانی هاتوویت؟ ئایا ئاپۆرەی سوپاکەتت کۆکردەوە بۆ بردنی زێڕ و زیو، بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئاژەڵ و کەلوپەلدا بگریت، بۆ ڕاووڕووتێکی گەورە؟‘“ | 13 |
Sába a Dedan, a kupci mořští, i všecka lvíčata jeho řeknou tobě: K rozebrání-liž kořistí ty se béřeš? K rozchvátání-li loupeže shromáždil jsi množství své, abys bral stříbro a zlato, abys nabral dobytka i zboží, a nashromáždil loupeže veliké?
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و بە گۆگ بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا، کاتێک ئیسرائیلی گەلم بە ئاسوودەیی نیشتەجێن، ئایا ئاگات لێ نییە؟ | 14 |
Protož synu člověčí, prorokuj a rci Gogovi: Takto praví Panovník Hospodin: Zdaliž toho dne, když bude lid můj Izraelský bydliti bezpečně, nezvíš,
لە شوێنی خۆتەوە لەوپەڕی باکوورەوە دێیت، گەلانێکی زۆرت لەگەڵە، هەموو ئەسپ سوارن، ئاپۆرەیەکی خەڵک و لەشکرێکی زۆر. | 15 |
Kdyžto přitáhnouce z místa svého od stran půlnočních, ty i národové mnozí s tebou, sedíce na koních všickni, shromáždění veliké a vojsko znamenité,
وەک هەورێک زەوی داپۆشێت، سەردەکەویتە سەر ئیسرائیلی گەلم. ئەی گۆگ، لە ڕۆژانی داهاتوودا، دەتهێنمە سەر خاکەکەم هەتا نەتەوەکان بمناسن، کاتێک لەبەرچاویان لە ڕێگەی تۆوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم! | 16 |
Potáhneš na lid můj Izraelský jako oblak, abys přikryl tu zemi? V potomních dnech stane se, že tě přivedu na zemi svou, aby mne poznali národové, když posvěcen budu v tobě před očima jejich, ó Gogu.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا تۆ ئەوەی کە لە ڕۆژگاری کۆندا لەسەر زمانی بەندەکانم، پێغەمبەرانی ئیسرائیلەوە باسم کردیت؟ ئەوانەی لەو ڕۆژگارانەدا بۆ ساڵانێک پێشبینییان کرد، کە من تۆ دەهێنمە سەریان. | 17 |
Takto praví Panovník Hospodin: Zdaliž ty nejsi ten, o kterémž jsem mluvil za dnů starodávních skrze služebníky své, proroky Izraelské, kteříž prorokovali za těch dnů a let, že tě přivedu na ně?
لەو ڕۆژەدا، لە ڕۆژی هاتنی گۆگ بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، تووڕەییم دێتە جۆش. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 18 |
A však stane se v ten den, v den, v kterýž přitáhne Gog na zemi Izraelskou, praví Panovník Hospodin, že povstane prchlivost má s hněvem mým,
لە ئیرەیی خۆم و لە ئاگری تووڕەییمدا، قسەم کرد کە لەو ڕۆژەدا بوومەلەرزەیێکی گەورە لە خاکی ئیسرائیلدا دەبێت. | 19 |
A v rozhorlení svém, v ohni prchlivosti své mluviti budu. Jistě že v ten den bude pohnutí veliké v zemi Izraelské,
جا ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و گیانلەبەرانی دەشتودەر و خشۆکەکان کە لەسەر زەوی دەخشێن و هەموو ئەو خەڵکەی لەسەر ڕووی زەوین لەبەردەمی من دەلەرزن. چیاکان سەرەوژێر دەکرێن، هەڵدێرەکان دەڕووخێن، هەموو شووراکان دەکەونە سەر زەوی. | 20 |
Tak že se pohnou před tváří mou ryby mořské i ptactvo nebeské, a zvěř polní i všeliký zeměplaz plazící se po zemi, i všickni lidé, kteříž jsou na svrchku země. I rozválejí se hory, a padnou výsosti, i každá zed na zem upadne.
لە هەموو چیاکانم بانگی شمشێر دەکەم بۆ سەر گۆگ، جا شمشێری هەریەکەیان لە دژی براکەی دەبێت. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 21 |
Nebo zavolám proti němu po všech horách mých meče, praví Panovník Hospodin; meč každého proti bratru jeho bude.
بە دەرد و خوێن سزای دەدەم، بارانی بە لێشاو و تەرزەی بەردین و ئاگر و گۆگرد دەبارێنم، بەسەر خۆی و لەشکرەکەی و ئەو گەلە زۆرەی کە لەگەڵیدان. | 22 |
A vykonám při něm soud morem a krve prolitím a přívalem rozvodnilým, a kamením krupobití velikého, ohněm a sirou dštíti budu na něj i na houfy jeho, a na národy mnohé, kteříž jsou s ním.
بەم شێوەیە گەورەیی و پیرۆزیم دەردەخەم، لەلای زۆربەی نەتەوەکان خۆم دەناسێنم، ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم.“ | 23 |
A tak zveleben, a posvěcen, a v známost uveden budu před očima národů mnohých, a zvědí, že já jsem Hospodin.