< حزقیێل 37 >

ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، جا یەزدان بە ڕۆحی خۆی منی هێنایە دەرەوە و لە ناوەڕاستی دۆڵێک داینام، ئەویش پڕ بوو لە ئێسک. 1
The hand of the Lord was set upon me, and he led me away in the Spirit of the Lord, and he released me in the midst of a plain which was full of bones.
منی بەناو ئێسکەکاندا برد، بینیم کە زۆر وشک بوون و لە زۆریشدا ڕووی دۆڵەکەیان داپۆشیبوو. 2
And he led me around, through them, on every side. Now they were very many upon the face of the plain, and they were exceedingly dry.
لەو کاتەدا لێی پرسیم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا ئەم ئێسکانە زیندوو دەبنەوە؟» منیش گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ دەزانیت.» 3
And he said to me, “Son of man, do you think that these bones will live?” And I said, “O Lord God, you know.”
پێی فەرمووم: «پێشبینی لەسەر ئەم ئێسکانە بکە و پێیان بڵێ:”ئەی ئێسکە وشکەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن: 4
And he said to me, “Prophesy about these bones. And you shall say to them: Dry bones, listen to the word of the Lord!
یەزدانی باڵادەست ئەمە بەم ئێسکانە دەفەرموێت: من گیانتان دەکەم بە بەردا و زیندوو دەبنەوە. 5
Thus says the Lord God to these bones: Behold, I will send spirit into you, and you shall live.
دەمارتان دەدەم بەسەردا، بە گۆشت داتاندەپۆشم، پێستتان بەسەردا هەڵدەکێشم، گیانتان بە بەردا دەکەم و زیندوو دەبنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» 6
And I will set sinews upon you, and I will cause flesh to grow over you, and I will extend skin over you. And I will give you spirit, and you shall live. And you shall know that I am the Lord.”
منیش چۆن فەرمانم پێ کرابوو بەم جۆرە پێشبینیم کرد. لە کاتی پێشبینیکردندا، گوێم لە دەنگێک بوو، لەناکاو خشەخشێک هات، ئێسکەکان لێک نزیکبوونەوە، هەر ئێسکە و بۆ لای ئێسکەکەی خۆی. 7
And I prophesied, just as he had instructed me. But a noise occurred, as I was prophesying, and behold: a commotion. And the bones joined together, each one at its joint.
سەیرم کرد، ئەوەتا دەمار و گۆشت دایپۆشین و پێست لە سەرەوە بەسەریدا هەڵکێشرا، بەڵام هیچ گیانیان تێدا نەبوو. 8
And I saw, and behold: sinews and flesh rose up over them; and skin was extended over them. But they had no spirit within them.
ئینجا پێی فەرمووم: «پێشبینی بۆ ڕۆح بکە، ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بە ڕۆح بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ڕۆح، وەرە لە هەر چوار لاوە هەڵبکە، لەو لایانەی کە بای لێ هەڵدەکات، فوو بەناو ئەم کوژراوانەدا بکە هەتا زیندوو ببنەوە.“» 9
And he said to me: “Prophesy to the spirit! Prophesy, O son of man, and you shall say to the spirit: Thus says the Lord God: Approach, O spirit, from the four winds, and blow across these ones who were slain, and revive them.”
منیش بەو جۆرەی فەرمانی پێ کردم پێشبینیم کرد، ڕۆحیان بە بەردا هات و زیندوو بوونەوە و هەستانە سەرپێ، لەشکرێکی زۆر گەورە بوون. 10
And I prophesied, just as he had instructed me. And spirit entered into them, and they lived. And they stood upon their feet, an exceedingly great army.
ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم ئێسکانە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلن، کە دەڵێن:”ئێسکمان وشک بوو و ئومێدمان نەما و بڕاینەوە.“ 11
And he said to me: “Son of man: All these bones are the house of Israel. They say: ‘Our bones are dried out, and our hope has perished, and we have been cut off.’
لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گەلەکەم، من گۆڕەکانتان دەکەمەوە و لە گۆڕەکانتان دەرتاندەهێنم، دەتانهێنمە خاکی ئیسرائیل. 12
Because of this, prophesy, and you shall say to them: Thus says the Lord God: Behold, I will open your tombs, and I will lead you away from your sepulchers, O my people. And I will lead you into the land of Israel.
ئەی گەلەکەم، ئەو کاتە ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک گۆڕەکانتان دەکەمەوە و ئێوە لە گۆڕەکانتان دەردەهێنم. 13
And you shall know that I am the Lord, when I will have opened your sepulchers, and when I will have led you away from your tombs, O my people.
ڕۆحی خۆم دەکەم بە بەرتاندا و زیندوو دەبنەوە و لە خاکی خۆتان داتاندەنێم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“» 14
And I will place my Spirit within you, and you shall live. And I will cause you to rest upon your own soil. And you shall know that I, the Lord, have spoken and acted, says the Lord God.”
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 15
And the word of the Lord came to me, saying:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، داردەستێک ببە و لەسەری بنووسە:”داردەستی یەهودا و نەوەکانی ئیسرائیل و ئەوانەی کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“هەروەها داردەستێکی دیکەش ببە و لەسەری بنووسە:”بۆ یوسف، واتە داردەستی ئەفرایم و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“ 16
“And as for you, son of man, take up a piece of wood for yourself, and write upon it: ‘For Judah, and for the sons of Israel, his companions.’ And take up another piece of wood, and write upon it: ‘For Joseph, the wood of Ephraim, and for the entire house of Israel, and for his companions.’
بۆ ئەوەی لەناو دەستت ببن بە یەک، لێکیان نزیک بکەوە وەک ئەوەی یەک داردەست بن. 17
And join these, one to the other, for yourself, as one piece of wood. And they will be united in your hand.
«کاتێک هاونیشتیمانیانت لێت دەپرسن:”پێمان ناڵێیت مەبەستت چییە لەمە؟“ 18
Then, when the sons of your people will speak to you, saying: ‘Will you not tell us what you intend by this?’
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من داردەستەکەی یوسف و هۆزەکانی ئیسرائیل کە لەگەڵ ئەودا یەکیانگرتووە، کە ئێستا لە دەستی ئەفرایمە، دەبەم و داردەستەکەی یەهوداش دەخەمە پاڵی و دەیانکەمە یەک، جا لە دەستمدا دەبنە یەک داردەست.“ 19
you shall say to them: Thus says the Lord God: Behold, I will take up the wood of Joseph, which is in the hand of Ephraim, and the tribes of Israel, which are joined to him, and I will put them together with the wood of Judah, and I will make them one piece of wood. And they will be one in his hand.
ئەو دوو داردەستەی کە لەسەریانت نووسیوە لەبەرچاوی ئەوان هەڵبگرە. 20
Then the pieces of wood, on which you have written, will be in your hand, before their eyes.
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من نەوەی ئیسرائیل دەردەهێنم لەناو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ ناویان چوون. لە هەموو لایەکەوە کۆیان دەکەمەوە، دەیانهێنمەوە خاکەکەی خۆیان. 21
And you shall say to them: Thus says the Lord God: Behold, I will take up the sons of Israel, from the midst of the nations to which they have gone, and I will gather them together on every side, and I will lead them onto their own soil.
لەناو خاکەکە لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەیانکەمە یەک گەل. تەنها یەک پاشا پاشایەتی بەسەر هەموویانەوە دەکات، چیتر نابنە دوو گەل و دابەش نابن بۆ دوو پاشایەتی. 22
And I will make them one nation in the land, on the mountains of Israel, and one king will be ruler over all. And they will no longer be two nations, nor will they be divided any more into two kingdoms.
لەمەودوا بە بتەکانیان و بە وێنە قێزەونەکانیان و بە هیچ یاخیبوونێکیان گڵاو نابن، چونکە من لە هەموو گوناهەکانیان و هەڵگەڕانەوەکانیان ڕزگاریان دەکەم و پاکیان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەبن بە گەلی من، منیش دەبم بە خودای ئەوان. 23
And they will no longer be defiled by their idols, and by their abominations, and by all their iniquities. And I will save them, out of all the settlements in which they have sinned, and I will cleanse them. And they will be my people, and I will be their God.
«”داودی بەندەشم دەبێتە پاشایان، بە هەموویان یەک شوانیان دەبێت، ئەوانیش ڕێگای حوکمەکانم پەیڕەو دەکەن و فەرزەکانم بەجێدەهێنن و کاریان پێ دەکەن. 24
And my servant David shall be the king over them, and they shall have one shepherd. They shall walk in my judgments, and they shall keep my commandments, and they shall do them.
لەو خاکەدا نیشتەجێ دەبن کە دامە یاقوبی بەندەم، ئەوەی باوباپیرانتان تێیدا نیشتەجێ بوون. جا خۆیان و منداڵ و نەوەکانیان بۆ هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێ دەبن، داودی بەندەشم بۆ هەتاهەتایە دەبێتە میریان. 25
And they shall live upon the land that I gave to my servant Jacob, in which your fathers lived. And they shall live upon it, they and their sons, and the sons of their sons, even for all time. And David, my servant, shall be their leader, in perpetuity.
پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ دەبەستم کە بۆیان دەبێتە پەیمانێکی هەتاهەتایی. جێگیریان دەکەم و ژمارەیان زۆر دەکەم، بۆ هەتاهەتایە پیرۆزگای خۆم لەناوەڕاستیان دادەنێم. 26
And I will strike a covenant of peace with them. This will be an everlasting covenant for them. And I will establish them, and multiply them. And I will set my sanctuary in their midst, unceasingly.
نشینگەکەم لەناویان دەبێت، من دەبم بە خودای ئەوان، ئەوانیش دەبن بە گەلی من. 27
And my tabernacle shall be among them. And I will be their God, and they will be my people.
جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانی پیرۆزکەری ئیسرائیلم، کە پیرۆزگاکەم بۆ هەتاهەتایە لەناوەڕاستیاندا دەبێت.“» 28
And the Gentiles shall know that I am the Lord, the Sanctifier of Israel, when my sanctuary will be in their midst, forever.”

< حزقیێل 37 >