< حزقیێل 37 >
ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، جا یەزدان بە ڕۆحی خۆی منی هێنایە دەرەوە و لە ناوەڕاستی دۆڵێک داینام، ئەویش پڕ بوو لە ئێسک. | 1 |
I spusti se na me ruka Jahvina i Jahve me u svojem duhu izvede i postavi usred doline pune kostiju.
منی بەناو ئێسکەکاندا برد، بینیم کە زۆر وشک بوون و لە زۆریشدا ڕووی دۆڵەکەیان داپۆشیبوو. | 2 |
Provede me kroz njih, svuda oko njih, i gle, bijaše ih u dolini veoma mnogo i bijahu sasvim suhe!
لەو کاتەدا لێی پرسیم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا ئەم ئێسکانە زیندوو دەبنەوە؟» منیش گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ دەزانیت.» | 3 |
Reče mi: “Sine čovječji, mogu li ove kosti oživjeti?” Ja odgovorih: “Jahve Gospode, to samo ti znaš!”
پێی فەرمووم: «پێشبینی لەسەر ئەم ئێسکانە بکە و پێیان بڵێ:”ئەی ئێسکە وشکەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن: | 4 |
Tad mi reče: “Prorokuj ovim kostima i reci im: 'O suhe kosti, čujte riječ Jahvinu!'
یەزدانی باڵادەست ئەمە بەم ئێسکانە دەفەرموێت: من گیانتان دەکەم بە بەردا و زیندوو دەبنەوە. | 5 |
Ovako govori Jahve Gospod ovim kostima: 'Evo, duh ću svoj udahnuti u vas i oživjet ćete!
دەمارتان دەدەم بەسەردا، بە گۆشت داتاندەپۆشم، پێستتان بەسەردا هەڵدەکێشم، گیانتان بە بەردا دەکەم و زیندوو دەبنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» | 6 |
Žilama ću vas ispreplesti, mesom obložiti, kožom vas obaviti i duh svoj udahnuti u vas i oživjet ćete - i znat ćete da sam ja Jahve!'”
منیش چۆن فەرمانم پێ کرابوو بەم جۆرە پێشبینیم کرد. لە کاتی پێشبینیکردندا، گوێم لە دەنگێک بوو، لەناکاو خشەخشێک هات، ئێسکەکان لێک نزیکبوونەوە، هەر ئێسکە و بۆ لای ئێسکەکەی خۆی. | 7 |
I ja stadoh prorokovati kao što mi bješe zapovjeđeno. I dok sam prorokovao, nastade šuškanje i pomicanje i kosti se stadoše pribirati.
سەیرم کرد، ئەوەتا دەمار و گۆشت دایپۆشین و پێست لە سەرەوە بەسەریدا هەڵکێشرا، بەڵام هیچ گیانیان تێدا نەبوو. | 8 |
Pogledah, i gle, po njima narasle žile i meso; kožom se presvukoše, ali duha još ne bijaše u njima.
ئینجا پێی فەرمووم: «پێشبینی بۆ ڕۆح بکە، ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بە ڕۆح بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ڕۆح، وەرە لە هەر چوار لاوە هەڵبکە، لەو لایانەی کە بای لێ هەڵدەکات، فوو بەناو ئەم کوژراوانەدا بکە هەتا زیندوو ببنەوە.“» | 9 |
I reče mi: “Prorokuj duhu, sine čovječji, prorokuj i reci: 'Ovako govori Jahve Gospod: Od sva četiri vjetra dođi, duše, i dahni u ova trupla da ožive!'”
منیش بەو جۆرەی فەرمانی پێ کردم پێشبینیم کرد، ڕۆحیان بە بەردا هات و زیندوو بوونەوە و هەستانە سەرپێ، لەشکرێکی زۆر گەورە بوون. | 10 |
I stadoh prorokovati kao što mi zapovjedi, i duh uđe u njih i oživješe i stadoše na noge - vojska vrlo, vrlo velika.
ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم ئێسکانە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلن، کە دەڵێن:”ئێسکمان وشک بوو و ئومێدمان نەما و بڕاینەوە.“ | 11 |
Reče mi: “Sine čovječji, te kosti - to je sav dom Izraelov. Evo, oni vele: 'Usahnuše nam kosti i propade nam nada, pogibosmo!'
لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گەلەکەم، من گۆڕەکانتان دەکەمەوە و لە گۆڕەکانتان دەرتاندەهێنم، دەتانهێنمە خاکی ئیسرائیل. | 12 |
Zato prorokuj i reci im. 'Ovako govori Jahve Gospod: Ja ću otvoriti vaše grobove, izvesti vas iz vaših grobova, narode moj, i odvesti vas u zemlju Izraelovu!
ئەی گەلەکەم، ئەو کاتە ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک گۆڕەکانتان دەکەمەوە و ئێوە لە گۆڕەکانتان دەردەهێنم. | 13 |
I znat ćete da sam ja Jahve kad otvorim grobove vaše i kad vas izvedem iz vaših grobova, moj narode!
ڕۆحی خۆم دەکەم بە بەرتاندا و زیندوو دەبنەوە و لە خاکی خۆتان داتاندەنێم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“» | 14 |
I duh svoj udahnut ću u vas da oživite, i dovest ću vas u vašu zemlju, i znat ćete da ja, Jahve govorim i činim' - riječ je Jahve Gospoda.”
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 15 |
I dođe mi riječ Jahvina:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، داردەستێک ببە و لەسەری بنووسە:”داردەستی یەهودا و نەوەکانی ئیسرائیل و ئەوانەی کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“هەروەها داردەستێکی دیکەش ببە و لەسەری بنووسە:”بۆ یوسف، واتە داردەستی ئەفرایم و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“ | 16 |
“Sine čovječji, uzmi drvo i napiši na njemu: 'Juda i sinovi Izraelovi, njegovi saveznici!' Onda uzmi drugo drvo i napiši na njemu: 'Josip - drvo Efrajimovo - i sav dom Izraelov, njegov saveznik.'
بۆ ئەوەی لەناو دەستت ببن بە یەک، لێکیان نزیک بکەوە وەک ئەوەی یەک داردەست بن. | 17 |
I sastavi ih u jedno drvo da budu kao jedno u tvojoj ruci!
«کاتێک هاونیشتیمانیانت لێت دەپرسن:”پێمان ناڵێیت مەبەستت چییە لەمە؟“ | 18 |
A kad te sinovi tvojega naroda zapitaju: 'Hoćeš li nam objasniti što to znači?' -
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من داردەستەکەی یوسف و هۆزەکانی ئیسرائیل کە لەگەڵ ئەودا یەکیانگرتووە، کە ئێستا لە دەستی ئەفرایمە، دەبەم و داردەستەکەی یەهوداش دەخەمە پاڵی و دەیانکەمە یەک، جا لە دەستمدا دەبنە یەک داردەست.“ | 19 |
reci im: 'Ovako govori Jahve Gospod: Evo, uzet ću drvo Josipovo, što je u ruci Efrajimovoj, drvo Josipovo i Izraelovih plemena, njegovih saveznika, i sastavit ću ga s drvetom Judinim te ću od njih načiniti jedno; oba će biti jedno u mojoj ruci.'
ئەو دوو داردەستەی کە لەسەریانت نووسیوە لەبەرچاوی ئەوان هەڵبگرە. | 20 |
Oba drveta na koja to napišeš neka ti budu u ruci, njima naočigled.
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من نەوەی ئیسرائیل دەردەهێنم لەناو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ ناویان چوون. لە هەموو لایەکەوە کۆیان دەکەمەوە، دەیانهێنمەوە خاکەکەی خۆیان. | 21 |
I reci im: 'Ovako govori Jahve Gospod: Evo, skupit ću sinove Izraelove iz naroda u koje dođoše, skupit ću ih odasvud i odvesti ih u zemlju njihovu.
لەناو خاکەکە لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەیانکەمە یەک گەل. تەنها یەک پاشا پاشایەتی بەسەر هەموویانەوە دەکات، چیتر نابنە دوو گەل و دابەش نابن بۆ دوو پاشایەتی. | 22 |
I načinit ću od njih jedan narod u zemlji, u gorama Izraelovim, i bit će im svima jedan kralj, i oni više neće biti dva naroda i neće više biti razdijeljeni na dva kraljevstva.
لەمەودوا بە بتەکانیان و بە وێنە قێزەونەکانیان و بە هیچ یاخیبوونێکیان گڵاو نابن، چونکە من لە هەموو گوناهەکانیان و هەڵگەڕانەوەکانیان ڕزگاریان دەکەم و پاکیان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەبن بە گەلی من، منیش دەبم بە خودای ئەوان. | 23 |
I neće se više kaljati svojim kumirima, ni svojim grozotama, ni opačinama. Izbavit ću ih od svih njihovih nevjera kojima zgriješiše i očistit ću ih, i oni će biti moj narod, a ja njihov Bog.
«”داودی بەندەشم دەبێتە پاشایان، بە هەموویان یەک شوانیان دەبێت، ئەوانیش ڕێگای حوکمەکانم پەیڕەو دەکەن و فەرزەکانم بەجێدەهێنن و کاریان پێ دەکەن. | 24 |
I sluga moj David bit će im kralj i svima će im biti jedan pastir. Živjet će po mojim zakonima, čuvajući i vršeći moje naredbe.
لەو خاکەدا نیشتەجێ دەبن کە دامە یاقوبی بەندەم، ئەوەی باوباپیرانتان تێیدا نیشتەجێ بوون. جا خۆیان و منداڵ و نەوەکانیان بۆ هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێ دەبن، داودی بەندەشم بۆ هەتاهەتایە دەبێتە میریان. | 25 |
Boravit će u zemlji koju dadoh sluzi svome Jakovu, u kojoj življahu oci vaši: u njoj će stanovati oni i njihovi sinovi, i sinovi sinova njihovih dovijeka. I moj sluga David bit će im knez dovijeka.
پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ دەبەستم کە بۆیان دەبێتە پەیمانێکی هەتاهەتایی. جێگیریان دەکەم و ژمارەیان زۆر دەکەم، بۆ هەتاهەتایە پیرۆزگای خۆم لەناوەڕاستیان دادەنێم. | 26 |
Sklopit ću s njima savez mira; bit će to Savez vječan s njima. Utvrdit ću ih i razmnožiti i postavit ću Svetište svoje zauvijek među njih.
نشینگەکەم لەناویان دەبێت، من دەبم بە خودای ئەوان، ئەوانیش دەبن بە گەلی من. | 27 |
Moj će Šator biti među njima i ja ću biti Bog njihov, a oni narod moj!
جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانی پیرۆزکەری ئیسرائیلم، کە پیرۆزگاکەم بۆ هەتاهەتایە لەناوەڕاستیاندا دەبێت.“» | 28 |
I kad Svetište moje bude zauvijek među njima, znat će svi narodi da sam ja Jahve, koji posvećujem Izraela.'”