< حزقیێل 35 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
Moreover the word of the LORD came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە کێوی سێعیر بکە و پێشبینی لەسەر بکە و | 2 |
Son of man, set thy face against mount Seir, and prophesy against it,
پێی بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی کێوی سێعیر، من لە دژی تۆم و دەستم درێژ دەکەم بۆ سەرت، چۆڵ و وێرانت دەکەم. | 3 |
And say to it, Thus saith the Lord GOD; Behold, O mount Seir, I [am] against thee, and I will stretch out my hand against thee, and I will make thee most desolate.
شارۆچکەکانت کاول دەکەم، تۆش چۆڵ دەبیت، ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم. | 4 |
I will lay thy cities waste, and thou shalt be desolate, and thou shalt know that I [am] the LORD.
«”لەبەر ئەوەی لەمێژە دوژمنایەتیت لە دڵە و لە کاتی تەنگانەی ئیسرائیلییەکان کە سزادانیان گەیشتبووە لووتکە، بە ناپاکی ئەوانت دایە دەست شمشێر، | 5 |
Because thou hast had a perpetual hatred, and hast shed [the blood of] the children of Israel by the force of the sword in the time of their calamity, in the time [that their] iniquity [had] an end:
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من ئامادەت دەکەم خوێنت بڕژێت، خوێنڕشتن ڕاوت دەنێت، چونکە ڕقت لە خوێنڕشتن نەبوو، لەبەر ئەوە خوێنڕشتن ڕاوت دەنێت. | 6 |
Therefore, [as] I live, saith the Lord GOD, I will prepare thee to blood, and blood shall pursue thee: since thou hast not hated blood, even blood shall pursue thee.
کێوی سێعیر دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، هاتوچۆی تێدا ڕیشەکێش دەکەم. | 7 |
Thus will I make mount Seir most desolate, and cut off from it him that passeth out and him that returneth.
چیاکانت لە کوژراو پڕ دەکەم، گرد و دۆڵ و هەموو شیوەکانت کوژراوی بە شمشێر تێیدا دەکەون. | 8 |
And I will fill his mountains with his slain [men]: in thy hills, and in thy valleys, and in all thy rivers, shall they fall that are slain with the sword.
دەتکەمە وێرانەی هەتاهەتایی و شارۆچکەکانت ئاوەدان نابن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 9 |
I will make thee perpetual desolations, and thy cities shall not return: and ye shall know that I [am] the LORD.
«”لەبەر ئەوەی گوتت،’ئەم دوو نەتەوەیە و ئەم دوو خاکە بۆ من دەبن و ئێمە داگیریان دەکەین، ئەگەر یەزدانیش لەوێ بێت،‘ | 10 |
Because thou hast said, These two nations and these two countries shall be mine, and we will possess it; whereas the LORD was there:
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: لەبەر ئەوە بە گیانی خۆم، لەسەر تووڕەیی و بەغیلییەکەت سزات دەدەم، ڕەفتارت لەگەڵ دەکەم هەروەک چۆن تۆ بە قینەوە ڕەفتارت لەگەڵ ئەواندا کرد، خۆمیان پێ دەناسێنم کاتێک حوکمت دەدەم. | 11 |
Therefore, [as] I live, saith the Lord GOD, I will even do according to thy anger, and according to thy envy which thou hast used out of thy hatred against them; and I will make myself known among them, when I have judged thee.
جا دەزانیت کە من یەزدانم و گوێم لە هەموو قسە سووکەکانت بوو، کە لە دژی چیاکانی ئیسرائیل کردت، کە گوتت:’وێران کران و پێمان دران ببن بە خۆراکمان.‘ | 12 |
And thou shalt know that I [am] the LORD, [and that] I have heard all thy blasphemies which thou hast spoken against the mountains of Israel, saying, They are laid desolate, they are given us to consume.
بە دەمتان خۆتان بەسەر مندا گەورە کرد و قسەی زۆرتان لە دژی من کرد، من گوێم لێبوو. | 13 |
Thus with your mouth ye have boasted against me, and have multiplied your words against me: I have heard [them].
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک هەموو زەوی دڵخۆشە، من وێرانت دەکەم. | 14 |
Thus saith the Lord GOD; When the whole earth rejoiceth, I will make thee desolate.
وەک چۆن تۆ دڵخۆش بوویت بە میراتەکەی بنەماڵەی ئیسرائیل چونکە بوو بە وێرانە، بە هەمان شێوەت پێ دەکەم. ئەی کێوی سێعیر، وێران دەبیت، تۆ و سەراپا هەموو ئەدۆم، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“» | 15 |
As thou didst rejoice at the inheritance of the house of Israel, because it was desolate, so will I do to thee: thou shalt be desolate, O mount Seir, and all Edom, [even] all of it: and they shall know that I [am] the LORD.