< حزقیێل 33 >

ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
The LORD’s word came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ هاونیشتیمانیانت بکە و پێیان بڵێ:”ئەگەر شمشێر بۆ سەر خاکێک بهێنم و ئەگەر گەلی خاکەکە پیاوێک لەنێو خۆیان ببەن و بیکەن بە چاودێر، 2
“Son of man, speak to the children of your people, and tell them, ‘When I bring the sword on a land, and the people of the land take a man from among them, and set him for their watchman,
کاتێک ببینێت شمشێرەکە بۆ سەر خاکەکە دێت، فوو بە کەڕەنادا دەکات و گەلەکە ئاگادار دەکاتەوە. 3
if, when he sees the sword come on the land, he blows the trumpet and warns the people,
ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، ئینجا شمشێرەکە هات و ژیانی برد، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت. 4
then whoever hears the sound of the trumpet and doesn’t heed the warning, if the sword comes and takes him away, his blood will be on his own head.
لەبەر ئەوەی گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت، ئەگەر وریای خۆی بووایە خۆی دەرباز دەکرد. 5
He heard the sound of the trumpet and didn’t take warning. His blood will be on him; whereas if he had heeded the warning, he would have delivered his soul.
بەڵام ئەگەر چاودێرەکە ببینێت وا شمشێرەکە دێت، فووی بە کەڕەنادا نەکرد و گەلەکەی ئاگادار نەکردەوە، شمشێرەکەش هات و کەسێکی لەوان کوشت، ئەو کەسە بەهۆی تاوانەکانی کە کردوویەتی گیان دەسپێرێت، بەڵام من خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی چاودێرەکە.“ 6
But if the watchman sees the sword come and doesn’t blow the trumpet, and the people aren’t warned, and the sword comes and takes any person from among them, he is taken away in his iniquity, but his blood I will require at the watchman’s hand.’
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من تۆم کرد بە چاودێر بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلەوە، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتەکەم بگرە و بە ناوی منەوە ئاگاداریان بکەرەوە. 7
“So you, son of man, I have set you a watchman to the house of Israel. Therefore hear the word from my mouth, and give them warnings from me.
ئەگەر بە خراپەکار بفەرمووم:”ئەی خراپەکار، سزاکەت مردنە!“ئەگەر تۆ خراپەکارەکە ئاگادار نەکەیتەوە کە لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە، ئەوا ئەو خراپەکارە بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی تۆ. 8
When I tell the wicked, ‘O wicked man, you will surely die,’ and you don’t speak to warn the wicked from his way, that wicked man will die in his iniquity, but I will require his blood at your hand.
ئەگەر هاتوو تۆ خراپەکارەکەت لە ڕەفتارەکەی ئاگادار کردەوە هەتا لێی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو لە ڕەفتارەکەی خۆی نەگەڕایەوە، ئەوا بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام تۆ خۆت ڕزگار دەکەیت. 9
Nevertheless, if you warn the wicked of his way to turn from it, and he doesn’t turn from his way; he will die in his iniquity, but you have delivered your soul.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل بکە و بڵێ:”ئێوە بەم جۆرە دەدوێن:’یاخیبوون و گوناهەکانمان لەسەر خۆمانن و بەوانە لەناودەچین. ئیتر ئێمە چۆن بژین؟‘“ 10
“You, son of man, tell the house of Israel: ‘You say this, “Our transgressions and our sins are on us, and we pine away in them. How then can we live?”’
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە مردنی خراپەکار دڵخۆش نابم، بەڵکو بەوەی خراپەکار لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە و بژیێت. بگەڕێنەوە! لە ڕێگا خراپەکانتان بگەڕێنەوە! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، بۆچی بمرن؟“ 11
Tell them, ‘“As I live,” says the Lord GOD, “I have no pleasure in the death of the wicked, but that the wicked turn from his way and live. Turn, turn from your evil ways! For why will you die, house of Israel?”’
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە بە هاونیشتیمانیانت بڵێ:”ڕاستودروستی کەسی ڕاستودروست لە کاتی یاخیبوونی فریای ناکەوێت، خراپەکاریش لە کاتی گەڕانەوەی لە خراپەکەی، بەهۆی خراپەکەی لەناو ناچێت. کەسی ڕاستودروست لە کاتی گوناهەکەی ناتوانێت بە ڕاستودروستییەکەی بژیێت.“ 12
“You, son of man, tell the children of your people, ‘The righteousness of the righteous will not deliver him in the day of his disobedience. And as for the wickedness of the wicked, he will not fall by it in the day that he turns from his wickedness; neither will he who is righteous be able to live by it in the day that he sins.
ئەگەر بە کەسی ڕاستودروستم فەرموو:”بێگومان تۆ دەژیت،“جا ئەگەر پشتی بە ڕاستودروستییەکەی بەست و خراپەی کرد، هەموو ڕاستودروستییەکەی لەیاد دەکرێت، بەڵکو خراپەکەی دەبێتە هۆی مردنی. 13
When I tell the righteous that he will surely live, if he trusts in his righteousness and commits iniquity, none of his righteous deeds will be remembered; but he will die in his iniquity that he has committed.
ئەگەر بە خراپەکارم فەرموو:”سزاکەت مردنە!“جا ئەگەر لە گوناهەکەی گەڕایەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کرد، 14
Again, when I say to the wicked, “You will surely die,” if he turns from his sin and does that which is lawful and right,
ئەگەر خراپەکارەکە بارمتە یان هەر شتێکی دزیوە گەڕاندییەوە و ڕێگای فەرزەکانی ژیانی گرتەبەر، بەبێ ئەوەی خراپە بکات، ئەوا بێگومان دەژیێت و نامرێت. 15
if the wicked restore the pledge, give again that which he had taken by robbery, walk in the statutes of life, committing no iniquity, he will surely live. He will not die.
هەموو گوناهەکانی کە کردوویەتی لەیاد دەکرێن. بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کردووە، بێگومان دەژیێت. 16
None of his sins that he has committed will be remembered against him. He has done that which is lawful and right. He will surely live.
«هاونیشتیمانیانت دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە.“بەڵکو ئەوان ڕێگای خۆیان ڕاست نییە. 17
“‘Yet the children of your people say, “The way of the Lord is not fair;” but as for them, their way is not fair.
کاتێک کەسی ڕاستودروست لە ڕاستودروستییەکەی بگەڕێتەوە و خراپە بکات، ئەوا پێی دەمرێت. 18
When the righteous turns from his righteousness and commits iniquity, he will even die therein.
کاتێکیش خراپەکار لە خراپەکەی بگەڕێتەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کار بکات، ئەوا پێیان دەژیێت. 19
When the wicked turns from his wickedness and does that which is lawful and right, he will live by it.
ئێوەش دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە!“ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، من هەریەکەتان بەپێی ڕێگاکانی خۆی حوکمی دەدەم.» 20
Yet you say, “The way of the Lord is not fair.” House of Israel, I will judge every one of you after his ways.’”
لە ساڵی دوازدەمینی ڕاپێچکردنمان، لە پێنجی مانگی دە، لە ئۆرشەلیمەوە دەربازبووێک بۆ لام هات و گوتی: «شارەکە لێی درا.» 21
In the twelfth year of our captivity, in the tenth month, in the fifth day of the month, one who had escaped out of Jerusalem came to me, saying, “The city has been defeated!”
ئێوارەی پێش گەیشتنی دەربازبووەکە، ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، دەمی کردمەوە، جا کە بەیانی هات بۆ لام دەمم کرابووەوە و چیتر لاڵ نەبووم. 22
Now the LORD’s hand had been on me in the evening, before he who had escaped came; and he had opened my mouth until he came to me in the morning; and my mouth was opened, and I was no longer mute.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 23
The LORD’s word came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دانیشتووانی کەلاوەکانی خاکی ئیسرائیل قسە دەکەن و دەڵێن:”ئیبراهیم تەنها کەسێک بوو، بەڵام دەستی بەسەر خاکەکەدا گرت. ئێمە زۆرین و خاکەکە بە ئێمە دراوە کە دەستی بەسەردا بگرین.“ 24
“Son of man, those who inhabit the waste places in the land of Israel speak, saying, ‘Abraham was one, and he inherited the land; but we are many. The land is given us for inheritance.’
لەبەر ئەوە پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: گۆشت بە خوێنەوە دەخۆن، چاوتان بۆ بتەکانتان هەڵدەبڕن و خوێن دەڕێژن، ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟ 25
Therefore tell them, ‘The Lord GOD says: “You eat with the blood, and lift up your eyes to your idols, and shed blood. So should you possess the land?
پشت بە شمشێری خۆتان دەبەستن، شتی قێزەون دەکەن، هەریەکەتان بە ژنی کەسێکی دیکە گڵاو بوو. ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟“ 26
You stand on your sword, you work abomination, and every one of you defiles his neighbor’s wife. So should you possess the land?”’
«پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، ئەوانەی لە کەلاوەکانن بە شمشێر دەکوژرێن، ئەوانەی لەسەر ڕووی دەشتودەرن دەیانکەمە خۆراکی گیانلەبەران، ئەوانەی لە قەڵا و لە ئەشکەوتەکانن بە دەرد دەمرن. 27
“You shall tell them, ‘The Lord GOD says: “As I live, surely those who are in the waste places will fall by the sword. I will give whoever is in the open field to the animals to be devoured, and those who are in the strongholds and in the caves will die of the pestilence.
خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، کۆتایی بە شانازی هێزی دێت، چیاکانی ئیسرائیل دەبن بە وێرانەی بێ ڕێبوار. 28
I will make the land a desolation and an astonishment. The pride of her power will cease. The mountains of Israel will be desolate, so that no one will pass through.
جا دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، لەسەر هەموو کارە قێزەونەکانیان کە کردوویانە.“ 29
Then they will know that I am the LORD, when I have made the land a desolation and an astonishment because of all their abominations which they have committed.”’
«ئەی کوڕی مرۆڤ، هاونیشتیمانیانت لەپاڵ دیوارەکان و لە بەردەرگای ماڵەکان لەبارەی تۆوە دەدوێن، هەریەکە لەگەڵ براکەی، بە یەکتر دەڵێن:”وەرن با گوێ لەو قسەیە بگرین کە لەلایەن یەزدانەوە هاتووە.“ 30
“As for you, son of man, the children of your people talk about you by the walls and in the doors of the houses, and speak to one another, everyone to his brother, saying, ‘Please come and hear what the word is that comes out from the LORD.’
هەروەک هەموو کات، گەلەکەم بۆ لات دێن، لەبەردەمت دادەنیشن و گوێ لە قسەکانت دەگرن، بەڵام کاری پێ ناکەن، چونکە تەنها بە دەم پەرۆشی خۆیان بۆ خودا دەردەبڕن، بەڵام بە دڵ بەدوای قازانجی ناڕەوایی خۆیان کەوتوون. 31
They come to you as the people come, and they sit before you as my people, and they hear your words, but don’t do them; for with their mouth they show much love, but their heart goes after their gain.
لە ڕاستیدا تۆ بۆ ئەوان وەک کەسێکی دەنگ خۆشیت کە باش مۆسیقا دەژەنێت و گۆرانی خۆشەویستی دەڵێتەوە، جا گوێ لە قسەکانت دەگرن و کاری پێ ناکەن. 32
Behold, you are to them as a very lovely song of one who has a pleasant voice, and can play well on an instrument; for they hear your words, but they don’t do them.
«کەی ئەمە بە ئەنجام گەیشت، بێگومان دەشگاتە ئەنجام، ئەو کاتە دەزانن کە پێغەمبەرێک لەنێویان بوو.» 33
“When this comes to pass—behold, it comes—then they will know that a prophet has been among them.”

< حزقیێل 33 >