< حزقیێل 33 >
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
Again the word of the LORD came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ هاونیشتیمانیانت بکە و پێیان بڵێ:”ئەگەر شمشێر بۆ سەر خاکێک بهێنم و ئەگەر گەلی خاکەکە پیاوێک لەنێو خۆیان ببەن و بیکەن بە چاودێر، | 2 |
Son of man, speak to the children of your people, and say to them, When I bring the sword on a land, if the people of the land take a man of their coasts, and set him for their watchman:
کاتێک ببینێت شمشێرەکە بۆ سەر خاکەکە دێت، فوو بە کەڕەنادا دەکات و گەلەکە ئاگادار دەکاتەوە. | 3 |
If when he sees the sword come on the land, he blow the trumpet, and warn the people;
ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، ئینجا شمشێرەکە هات و ژیانی برد، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت. | 4 |
Then whoever hears the sound of the trumpet, and takes not warning; if the sword come, and take him away, his blood shall be on his own head.
لەبەر ئەوەی گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت، ئەگەر وریای خۆی بووایە خۆی دەرباز دەکرد. | 5 |
He heard the sound of the trumpet, and took not warning; his blood shall be on him. But he that takes warning shall deliver his soul.
بەڵام ئەگەر چاودێرەکە ببینێت وا شمشێرەکە دێت، فووی بە کەڕەنادا نەکرد و گەلەکەی ئاگادار نەکردەوە، شمشێرەکەش هات و کەسێکی لەوان کوشت، ئەو کەسە بەهۆی تاوانەکانی کە کردوویەتی گیان دەسپێرێت، بەڵام من خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی چاودێرەکە.“ | 6 |
But if the watchman see the sword come, and blow not the trumpet, and the people be not warned; if the sword come, and take any person from among them, he is taken away in his iniquity; but his blood will I require at the watchman’s hand.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من تۆم کرد بە چاودێر بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلەوە، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتەکەم بگرە و بە ناوی منەوە ئاگاداریان بکەرەوە. | 7 |
So you, O son of man, I have set you a watchman to the house of Israel; therefore you shall hear the word at my mouth, and warn them from me.
ئەگەر بە خراپەکار بفەرمووم:”ئەی خراپەکار، سزاکەت مردنە!“ئەگەر تۆ خراپەکارەکە ئاگادار نەکەیتەوە کە لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە، ئەوا ئەو خراپەکارە بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی تۆ. | 8 |
When I say to the wicked, O wicked man, you shall surely die; if you do not speak to warn the wicked from his way, that wicked man shall die in his iniquity; but his blood will I require at your hand.
ئەگەر هاتوو تۆ خراپەکارەکەت لە ڕەفتارەکەی ئاگادار کردەوە هەتا لێی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو لە ڕەفتارەکەی خۆی نەگەڕایەوە، ئەوا بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام تۆ خۆت ڕزگار دەکەیت. | 9 |
Nevertheless, if you warn the wicked of his way to turn from it; if he do not turn from his way, he shall die in his iniquity; but you have delivered your soul.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل بکە و بڵێ:”ئێوە بەم جۆرە دەدوێن:’یاخیبوون و گوناهەکانمان لەسەر خۆمانن و بەوانە لەناودەچین. ئیتر ئێمە چۆن بژین؟‘“ | 10 |
Therefore, O you son of man, speak to the house of Israel; Thus you speak, saying, If our transgressions and our sins be on us, and we pine away in them, how should we then live?
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە مردنی خراپەکار دڵخۆش نابم، بەڵکو بەوەی خراپەکار لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە و بژیێت. بگەڕێنەوە! لە ڕێگا خراپەکانتان بگەڕێنەوە! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، بۆچی بمرن؟“ | 11 |
Say to them, As I live, says the Lord GOD, I have no pleasure in the death of the wicked; but that the wicked turn from his way and live: turn you, turn you from your evil ways; for why will you die, O house of Israel?
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە بە هاونیشتیمانیانت بڵێ:”ڕاستودروستی کەسی ڕاستودروست لە کاتی یاخیبوونی فریای ناکەوێت، خراپەکاریش لە کاتی گەڕانەوەی لە خراپەکەی، بەهۆی خراپەکەی لەناو ناچێت. کەسی ڕاستودروست لە کاتی گوناهەکەی ناتوانێت بە ڕاستودروستییەکەی بژیێت.“ | 12 |
Therefore, you son of man, say to the children of your people, The righteousness of the righteous shall not deliver him in the day of his transgression: as for the wickedness of the wicked, he shall not fall thereby in the day that he turns from his wickedness; neither shall the righteous be able to live for his righteousness in the day that he sins.
ئەگەر بە کەسی ڕاستودروستم فەرموو:”بێگومان تۆ دەژیت،“جا ئەگەر پشتی بە ڕاستودروستییەکەی بەست و خراپەی کرد، هەموو ڕاستودروستییەکەی لەیاد دەکرێت، بەڵکو خراپەکەی دەبێتە هۆی مردنی. | 13 |
When I shall say to the righteous, that he shall surely live; if he trust to his own righteousness, and commit iniquity, all his righteousnesses shall not be remembered; but for his iniquity that he has committed, he shall die for it.
ئەگەر بە خراپەکارم فەرموو:”سزاکەت مردنە!“جا ئەگەر لە گوناهەکەی گەڕایەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کرد، | 14 |
Again, when I say to the wicked, You shall surely die; if he turn from his sin, and do that which is lawful and right;
ئەگەر خراپەکارەکە بارمتە یان هەر شتێکی دزیوە گەڕاندییەوە و ڕێگای فەرزەکانی ژیانی گرتەبەر، بەبێ ئەوەی خراپە بکات، ئەوا بێگومان دەژیێت و نامرێت. | 15 |
If the wicked restore the pledge, give again that he had robbed, walk in the statutes of life, without committing iniquity; he shall surely live, he shall not die.
هەموو گوناهەکانی کە کردوویەتی لەیاد دەکرێن. بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کردووە، بێگومان دەژیێت. | 16 |
None of his sins that he has committed shall be mentioned to him: he has done that which is lawful and right; he shall surely live.
«هاونیشتیمانیانت دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە.“بەڵکو ئەوان ڕێگای خۆیان ڕاست نییە. | 17 |
Yet the children of your people say, The way of the Lord is not equal: but as for them, their way is not equal.
کاتێک کەسی ڕاستودروست لە ڕاستودروستییەکەی بگەڕێتەوە و خراپە بکات، ئەوا پێی دەمرێت. | 18 |
When the righteous turns from his righteousness, and commits iniquity, he shall even die thereby.
کاتێکیش خراپەکار لە خراپەکەی بگەڕێتەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کار بکات، ئەوا پێیان دەژیێت. | 19 |
But if the wicked turn from his wickedness, and do that which is lawful and right, he shall live thereby.
ئێوەش دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە!“ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، من هەریەکەتان بەپێی ڕێگاکانی خۆی حوکمی دەدەم.» | 20 |
Yet you say, The way of the Lord is not equal. O you house of Israel, I will judge you every one after his ways.
لە ساڵی دوازدەمینی ڕاپێچکردنمان، لە پێنجی مانگی دە، لە ئۆرشەلیمەوە دەربازبووێک بۆ لام هات و گوتی: «شارەکە لێی درا.» | 21 |
And it came to pass in the twelfth year of our captivity, in the tenth month, in the fifth day of the month, that one that had escaped out of Jerusalem came to me, saying, The city is smitten.
ئێوارەی پێش گەیشتنی دەربازبووەکە، ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، دەمی کردمەوە، جا کە بەیانی هات بۆ لام دەمم کرابووەوە و چیتر لاڵ نەبووم. | 22 |
Now the hand of the LORD was on me in the evening, before he that was escaped came; and had opened my mouth, until he came to me in the morning; and my mouth was opened, and I was no more dumb.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 23 |
Then the word of the LORD came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دانیشتووانی کەلاوەکانی خاکی ئیسرائیل قسە دەکەن و دەڵێن:”ئیبراهیم تەنها کەسێک بوو، بەڵام دەستی بەسەر خاکەکەدا گرت. ئێمە زۆرین و خاکەکە بە ئێمە دراوە کە دەستی بەسەردا بگرین.“ | 24 |
Son of man, they that inhabit those wastes of the land of Israel speak, saying, Abraham was one, and he inherited the land: but we are many; the land is given us for inheritance.
لەبەر ئەوە پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: گۆشت بە خوێنەوە دەخۆن، چاوتان بۆ بتەکانتان هەڵدەبڕن و خوێن دەڕێژن، ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟ | 25 |
Why say to them, Thus says the Lord GOD; You eat with the blood, and lift up your eyes toward your idols, and shed blood: and shall you possess the land?
پشت بە شمشێری خۆتان دەبەستن، شتی قێزەون دەکەن، هەریەکەتان بە ژنی کەسێکی دیکە گڵاو بوو. ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟“ | 26 |
You stand on your sword, you work abomination, and you defile every one his neighbor’s wife: and shall you possess the land?
«پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، ئەوانەی لە کەلاوەکانن بە شمشێر دەکوژرێن، ئەوانەی لەسەر ڕووی دەشتودەرن دەیانکەمە خۆراکی گیانلەبەران، ئەوانەی لە قەڵا و لە ئەشکەوتەکانن بە دەرد دەمرن. | 27 |
Say you thus to them, Thus says the Lord GOD; As I live, surely they that are in the wastes shall fall by the sword, and him that is in the open field will I give to the beasts to be devoured, and they that be in the forts and in the caves shall die of the pestilence.
خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، کۆتایی بە شانازی هێزی دێت، چیاکانی ئیسرائیل دەبن بە وێرانەی بێ ڕێبوار. | 28 |
For I will lay the land most desolate, and the pomp of her strength shall cease; and the mountains of Israel shall be desolate, that none shall pass through.
جا دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، لەسەر هەموو کارە قێزەونەکانیان کە کردوویانە.“ | 29 |
Then shall they know that I am the LORD, when I have laid the land most desolate because of all their abominations which they have committed.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، هاونیشتیمانیانت لەپاڵ دیوارەکان و لە بەردەرگای ماڵەکان لەبارەی تۆوە دەدوێن، هەریەکە لەگەڵ براکەی، بە یەکتر دەڵێن:”وەرن با گوێ لەو قسەیە بگرین کە لەلایەن یەزدانەوە هاتووە.“ | 30 |
Also, you son of man, the children of your people still are talking against you by the walls and in the doors of the houses, and speak one to another, every one to his brother, saying, Come, I pray you, and hear what is the word that comes forth from the LORD.
هەروەک هەموو کات، گەلەکەم بۆ لات دێن، لەبەردەمت دادەنیشن و گوێ لە قسەکانت دەگرن، بەڵام کاری پێ ناکەن، چونکە تەنها بە دەم پەرۆشی خۆیان بۆ خودا دەردەبڕن، بەڵام بە دڵ بەدوای قازانجی ناڕەوایی خۆیان کەوتوون. | 31 |
And they come to you as the people comes, and they sit before you as my people, and they hear your words, but they will not do them: for with their mouth they show much love, but their heart goes after their covetousness.
لە ڕاستیدا تۆ بۆ ئەوان وەک کەسێکی دەنگ خۆشیت کە باش مۆسیقا دەژەنێت و گۆرانی خۆشەویستی دەڵێتەوە، جا گوێ لە قسەکانت دەگرن و کاری پێ ناکەن. | 32 |
And, see, you are to them as a very lovely song of one that has a pleasant voice, and can play well on an instrument: for they hear your words, but they do them not.
«کەی ئەمە بە ئەنجام گەیشت، بێگومان دەشگاتە ئەنجام، ئەو کاتە دەزانن کە پێغەمبەرێک لەنێویان بوو.» | 33 |
And when this comes to pass, (see, it will come, ) then shall they know that a prophet has been among them.