< حزقیێل 32 >

لە یەکی مانگی دوازدەی ساڵی دوازدەمین فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
And it happened that, in the twelfth year, in the twelfth month, on the first of the month, the word of the Lord came to me, saying:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ فیرعەونی پاشای میسر بگێڕە و پێی بڵێ: «”لە شێری نێو نەتەوەکان دەچیت، تۆ وەک تیمساحی ناو ڕووبارە گەورەکەیت، دڕ بە چەمەکانت دەدەیت، بە پێیەکانت ئاوەکەت شڵەقاند و چەمەکانی ئەوانت لێڵ کرد. 2
“Son of man, take up a lamentation over Pharaoh, the king of Egypt, and you shall say to him: You are like the lion of the Gentiles, and like the dragon that is in the sea. And you brandished a horn among your rivers, and you disturbed the waters with your feet, and you trampled upon their rivers.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”تۆڕی خۆم بەسەرتدا هەڵدەدەم لەگەڵ چەندین گەل، ئەوان ڕاتدەکێشنە ناو تۆڕەکەم. 3
Because of this, thus says the Lord God: I will spread my net over you, with the multitude of many peoples, and I will draw you into my dragnet.
لەسەر زەوی بەجێت دەهێڵم، لەسەر ڕووی دەشتودەر فڕێتدەدەم، هەموو باڵندەی ئاسمان لەسەرت دەنیشێنمەوە، هەموو گیانلەبەرانی زەویت پێ تێر دەکەم. 4
And I will throw you upon the land. I will cast you upon the surface of the field. And I will cause all the birds of the air to live upon you. And I will satiate the beasts of the entire earth with you.
گۆشتت بەسەر چیاکاندا بڵاو دەکەمەوە و دۆڵەکان لە کەلاکت پڕ دەکەم. 5
And I will place your flesh upon the mountains. And I will fill up your hills with your decaying flesh.
خاک بە لافاوی خوێنت ئاو دەدەم هەتا چیاکان، شیوەکانیش لە تۆ پڕ دەبن. 6
And I will irrigate the earth with your rotting blood upon the mountains. And the valleys will be filled with you.
کە تۆ دەکوژێنمەوە، ئاسمان دادەپۆشم، ئەستێرەکانی تاریک دەکەم. بە هەور خۆر دادەپۆشم و مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە. 7
And I will cover heaven, when you will have been extinguished. And I will cause its stars to grow dark. I will shroud the sun with gloom, and the moon will not give her light.
هەموو ڕووناکییەکانی ئاسمانت لێ تاریک دەکەم، تاریکی بەسەر خاکەکەتدا دەهێنم.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 8
I will cause all the lights of heaven to grieve over you. And I will bring darkness upon your land, says the Lord God, when your wounded will have fallen in the midst of the land, says the Lord God.
«”گەلانێکی زۆر خەمبار دەکەم، کاتێک لەنێو نەتەوەکان دەتشکێنم، لەو خاکانەی ئاشنایان نەبوویت. 9
And I will provoke the heart of many peoples to anger, when I will have led in your destruction among the Gentiles, over the lands that you have not known.
وا لە گەلانێکی زۆر دەکەم واقیان لێت وڕبمێنێت، لەبەر تۆ پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت، کاتێک شمشێرەکەم لەبەردەمیان ڕادەوەشێنم. لەو ڕۆژەی تۆ دەکەویت، هەموو ساتێک دەلەرزن و لە گیانی خۆیان دەترسن. 10
And I will cause many peoples to be stupefied over you. And their kings will be afraid, with great horror, over you, when my sword will begin to fly above their faces. And suddenly, they will be struck with astonishment, each one concerning his own life, on the day of their ruination.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”شمشێری پاشای بابل دێتە سەرت. 11
For thus says the Lord God: The sword of the king of Babylon will come to you.
وا دەکەم بە شمشێری پاڵەوانان، ئەوانەی دڕندەترینی هەموو نەتەوەکانن ئاپۆرەی سوپاکەت بکەوێت. جا شانازی میسر دەشکێنم، هەموو ئاپۆرەی جەماوەرەکەی لەناودەچێت. 12
By the swords of the strong, I will cast down your multitude. All these nations are invincible, and they will lay waste to the arrogance of Egypt, and so its multitude will be destroyed.
هەموو مەڕوماڵاتەکانی لەناودەبەم لەلای ئاوە زۆرەکان، لەمەودوا نە پێی مرۆڤ دەیشڵەقێنێت و نە سمی گاوگۆتاڵ لێڵی دەکات. 13
And I will perish all its cattle, which were above the many waters. And the foot of man will no longer disturb them, and the hoof of cattle will no longer trouble them.
ئینجا وا دەکەم ئاوەکەی ڕوون بێت و جۆگەکانی وەک زەیت بڕۆن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 14
Then I will cause their waters to be very pure, and their rivers to be like oil, says the Lord God,
کاتێک خاکی میسر وێران دەکەم و لە هەرچی تێیدایە چۆڵی دەکەم، کاتێک لە هەموو دانیشتووانەکەی دەدەم، ئینجا دەزانن کە من یەزدانم.“ 15
when I will have set the land of Egypt in desolation. And the land will be deprived of her plenitude, when I will have struck all its inhabitants. And they shall know that I am the Lord.
«ئەمە شیوەنێکە دەیگێڕن، کچانی نەتەوەکان ئەم شیوەنە دەگێڕن، بۆ میسر و بۆ هەموو ئاپۆرەی گەلەکەی دەیگێڕن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» 16
This is the lamentation. And they shall lament it. The daughters of the Gentiles shall lament it. They shall lament it over Egypt and over its multitude, says the Lord God.”
پازدەی مانگی یەکی ساڵی دوازدەمین، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 17
And it happened that, in the twelfth year, on the fifteenth of the month, the word of the Lord came to me saying:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، واوەیلا بۆ ئاپۆرەی گەلی میسر بکە، بۆ ئەو و کچانی نەتەوە گەورەکان، بیاننێرە بۆ دنیای خوارەوە لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان. 18
“Son of man, sing mournfully over the multitude of Egypt. And cast her down, both her and the daughters of the robust nations, to the lowest part of the earth, with those who descend into the pit.
پێیان بڵێ:”ئایا ئێوە لەوان جوانترن؟ بڕۆن و لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕابکشێن.“ 19
Whom do you exceed in beauty? Descend and sleep with the uncircumcised!
لە ناوەڕاستی کوژراوان بە شمشێر دەکەون، شمشێرەکە ئامادەیە؛ میسر دەگرن و لەگەڵ هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی دەیبەن. 20
They will fall by the sword in the midst of the slain. The sword has been given. They have dragged her down, with all her people.
ڕابەرە پاڵەوانەکان لەناوەڕاستی جیهانی مردووان سەبارەت بە میسر و هاوپەیمانەکانی دەڵێن:”ئەوانە هاتوون لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕابکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون.“ (Sheol h7585) 21
The most powerful among the strong will speak to him from the midst of hell, those who descended with his helpers and who went to sleep uncircumcised, slain by the sword. (Sheol h7585)
«پاشای ئاشور و هەموو سوپاکەی لەوێ کەوتوون، گۆڕەکانیان لەو چواردەورەن، هەموو ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. 22
Assur is in that place, with all his multitude. Their graves are all around him: all of the slain and those who fell by the sword.
لە ژێرەوەی جیهانی مردووان گۆڕی سوپاکە لە چواردەوری گۆڕی پاشاکەیە، هەموو ئەوانەی ترسیان خستە خاکی زیندووان، بە شمشێر کوژراون. 23
Their graves have been placed in the lowest parts of the pit. And his multitude was stationed on all sides of his grave: all of the slain, and those who fell by the sword, who formerly spread terror in the land of the living.
«پاشای ئیلام لەوێیە، گۆڕی هەموو سوپاکەی لە چواردەوری گۆڕەکەی ئەون. هەموویان کوژراون، بە شمشێر کەوتوون. هەموو ئەوانەی ترسیان خستە خاکی زیندووان بە خەتەنە نەکراوی چوونە دنیای خوارەوە، لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان ئابڕوویان چوو. 24
Elam is in that place, with all his multitude, on all sides of his grave, all those who were slain or who fell by the sword, who descended uncircumcised to the lowest part of the earth, who caused their terror in the land of the living. And they have borne their disgrace, with those who descend into the pit.
لەنێو کوژراوان جێگایەکیان پێیدا، گۆڕی هەموو سوپاکەی لە چواردەوری گۆڕەکەین. هەموویان بە خەتەنە نەکراوی بە شمشێر کوژراون. لەبەر ئەوەی ئەوان ترسیان خستبووە خاکی زیندووان، ئابڕوویان چوو لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان، لەنێو کوژراوان ڕاکشاون. 25
They have appointed him a place to lie among all his people, in the midst of the slain. Their graves are all around him. All these are uncircumcised and were slain by the sword. For they spread their terror in the land of the living, and they have borne their disgrace, with those who descend into the pit. They have been stationed in the midst of the slain.
«پاشای مەشەک و پاشای توبال لەوێن، هەموو سوپاکەیان لە دەوری گۆڕەکانیانن. لەبەر ئەوەی ئەوان ترسیان خستبووە خاکی زیندووان، هەموویان بە خەتەنە نەکراوی بە شمشێر کوژراون. 26
Meshech and Tubal are in that place, with all their multitude. Their graves are all around him: all these are uncircumcised, and they were slain and fell by the sword. For they spread their terror in the land of the living.
ئایا لەگەڵ پاڵەوانانی دیکەی خەتەنە نەکراو کە کوژراون پاڵناخرێن، ئەوانەی بە چەکە جەنگییەکانیانەوە لە گۆڕ نران، ئەوانەی شمشێرەکانیان لەژێر سەریان دانراوە؟ سزای تاوانەکانیان لەسەر ئێسکیان دەبێت، ئەوانەی لە خاکی زیندووان پاڵەوانەکانیان تۆقاندووە. (Sheol h7585) 27
But they shall not sleep with the strong, and with those who also fell uncircumcised, who descended to hell with their weapons, and who placed their swords under their heads, while their iniquities were in their bones. For they were the terror of the strong in the land of the living. (Sheol h7585)
«تۆش، ئەی فیرعەون، لەنێو خەتەنە نەکراوان دەشکێیت و ڕادەکشێیت، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. 28
Therefore, you also will be broken in the midst of the uncircumcised, and you will sleep with those who were slain by the sword.
«پاشای ئەدۆمیش لەگەڵ هەموو میرەکانی لەوێن، ئەوانەی وێڕای بەتواناییان لەگەڵ خەتەنە نەکراوان ڕادەکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون لە گۆڕ نران، دەچنە نێو جیهانی مردووان. 29
Idumea is in that place, with her kings and all her commanders, who with their army have been given to those who were slain by the sword. And they have slept with the uncircumcised and with those who descend into the pit.
«میرانی باکوور هەموویان و هەموو سەیدائییەکان لەوێن. هەرچەندە لە ڕابردوودا بە تواناکەیان خەڵکیان تۆقاندووە، بەڵام بە ئابڕووچوونەوە لەگەڵ کوژراوان ئەسپەردە کراون، بە خەتەنە نەکراوی لەگەڵ کوژراوان بە شمشێر ڕاکشان و ئابڕوویان چوو لەگەڵ ئەوانەی لە گۆڕ نران. 30
All the leaders of the north are in that place, with all the hunters, who were brought down with the slain, fearful and confounded in their strength, who have gone to sleep uncircumcised, with those who were slain by the sword. And they have borne their disgrace, with those who descend into the pit.
«فیرعەون و هەموو سوپاکەی سەبوورییان دێتەوە، کاتێک هەموو ئەوانە دەبینن کە بە شمشێر کوژراون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 31
Pharaoh saw them, and he was consoled over all his multitude, which was slain by the sword, even Pharaoh and all his army, says the Lord God.
هەرچەندە ترسی ئەوم خستە خاکی زیندووان، بەڵام فیرعەون و هەموو سوپاکەی لەنێو خەتەنە نەکراوان ڕادەکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» 32
For I have spread my terror in the land of the living, and he has gone to sleep in the midst of the uncircumcised, with those who were slain by the sword, even Pharaoh and all his multitude, says the Lord God.”

< حزقیێل 32 >