< حزقیێل 30 >

فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
And the word of the Lord came to me, saying:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”واوەیلا بکەن،’ئای بۆ ئەو ڕۆژە!‘ 2
“Son of man, prophesy and say: Thus says the Lord God: Wail: ‘Woe, woe to the day!’
چونکە ڕۆژەکە نزیکە، ڕۆژەکەی یەزدان نزیکە، ڕۆژێکی بە هەورە، کاتی وێرانبوونی نەتەوەکان دەبێت. 3
For the day is near, and the day of the Lord is approaching! It is a day of gloom; it will be the time of the Gentiles.
شمشێرێک دێتە سەر میسر، ترس دێتە سەر کوش. کاتێک کوژراوان لە میسر دەکەون، سامانەکەی دەبردرێت و بناغەکانی دەڕووخێنرێت. 4
And the sword will come to Egypt. And there will be dread in Ethiopia, when the wounded will have fallen in Egypt, and its multitude will have been taken away, and its foundations will have been destroyed.
کوش و لیبیا، لوود و هەموو عەرەبستان، کووب و نەوەکانی خاکی پەیمان، لەگەڵ میسر بە شمشێرەکە دەکەون. 5
Ethiopia, and Libya, and Lydia, and all the rest of the common people, and Chub, and the sons of the land of the covenant, will fall with them by the sword.
«”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”هاوپەیمانانی میسر دەشکێن و هێزەکەی لەدەست دەدات کە مایەی شانازییەتی، خەڵکەکەشی لە مگدۆلەوە هەتا ئەسوان بە شمشێرەکە دەکوژرێن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 6
Thus says the Lord God: And those who prop up Egypt will fall, and the arrogance of its reign will be brought down. They will fall in it by the sword, before the tower of Syene, says the Lord, the God of hosts.
«”وەک خاکەکانی دەوروبەریان چۆڵ دەبن، شارەکانیان لە ڕیزی شارە کاولەکان دەبن. 7
And they will be scattered into the midst of desolate lands, and its cities will be in the midst of cities that have been deserted.
بەوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک ئاگر لە میسر بەردەدەم و هەموو یارمەتیدەرانی تێکدەشکێنرێن. 8
And they shall know that I am the Lord, when I will have brought a fire into Egypt, and when all its helpers will have been worn away.
«”لەو ڕۆژەدا، نێردراوان بە سواری کەشتی لەلای منەوە دێن بۆ تۆقاندنی کوشی لەخۆڕازی، ئینجا لە ڕۆژی سزادانی میسر ترس دێتە سەریان، چونکە ئەوەتا دێت. 9
In that day, messengers will go forth from my face in Greek warships, in order to crush the confidence of Ethiopia. And there will be dread among them in the day of Egypt; for without doubt, it will happen.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”من ئاپۆرەی سوپای میسر لەناودەبەم، بە دەستی نەبوخودنەسری پاشای بابل. 10
Thus says the Lord God: By the hand of Nebuchadnezzar, the king of Babylon, I will cause the multitude of Egypt to cease.
ئەو بە خۆی و بە لەشکرەکەیەوە دڕندەترینی نەتەوەکانن، بۆ کاولکردنی خاکەکە دەهێنرێن، جا شمشێرەکانیان بۆ سەر میسر هەڵدەکێشن، خاکەکە پڕ دەکەن لە کوژراو. 11
He, and his people with him, the strongest of the Gentiles, will be brought forth in order to destroy the land. And they will draw their swords over Egypt. And they will fill the land with the slain.
چەمەکانی نیل وشک دەکەم و خاکەکە دەفرۆشم بە خراپەکاران، بە دەستی بێگانان خاکەکە و هەرچی تێیدایە کاولی دەکەم. من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. 12
And I will cause the channels of the rivers to dry up. And I will deliver the land into the hand of the most wicked. And by the hands of foreigners, I will utterly destroy the land and its plenitude. I, the Lord, have spoken.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”بتەکان لەناودەبەم و کۆتایی بە پەیکەرەکانی نێو مەمفیس دەهێنم، لەمەودوا هیچ میرێک لە خاکی میسر هەڵناکەوێت، ترس دەخەمە سەر خاکی میسر. 13
Thus says the Lord God: And I will destroy the graven images, and I will cause the idols of Memphis to cease. And there will no longer be a commander of the land of Egypt. And I will send terror upon the land of Egypt.
پاشایەتی باشووری میسر تێکدەدەم و ئاگر لە چۆعەن بەردەدەم و لە تیب سزا دەسەپێنم. 14
And I will destroy the land of Pathros, and I will send a fire upon Tahpanhes, and I will execute judgments in Alexandria.
تووڕەیی خۆم بەسەر شاری پەلوزیوم دەبارێنم، قەڵاکەی میسر، ئاپۆرەی سوپای تیب ڕیشەکێش دەکەم. 15
And I will pour out my indignation upon Pelusium, the strength of Egypt, and I will kill the multitude of Alexandria.
ئاگر لە میسر بەردەدەم، پەلوزیوم ئێشی پێ دەگات. تیب تەفروتونا دەبێت، مەمفیسیش هەموو ڕۆژێک لە تەنگانەدا دەبێت. 16
And I will send a fire upon Egypt. Pelusium will be in pain, like a woman giving birth. And Alexandria will be utterly destroyed. And in Memphis, there will be anguish every day.
گەنجەکانی ئۆن و پیڤەسەت بە شمشێر دەکوژرێن، ئەو دوو شارەش ڕاپێچ دەکرێن. 17
The young men of Heliopolis and Pibeseth will fall by the sword, and the young women will be led into captivity.
لە تەحپەنحێس ڕۆژ تاریک دادێت کاتێک نیرەکانی میسر دەشکێنم، شانازی هێزی نامێنێت. هەورێک میسر دادەپۆشێت، شارۆچکەکانی ڕاپێچ دەکرێن. 18
And in Tahpanhes, the day will grow black, when, in that place, I will break the scepters of Egypt. And the arrogance of her authority will fail within her; a gloom will cover her. Then her daughters will be led into captivity.
لە میسر سزا دەسەپێنم، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“» 19
And I will execute judgments in Egypt. And they shall know that I am the Lord.”
لە حەوتی مانگی یەکی ساڵی یازدەیەمین، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 20
And it happened that, in the eleventh year, in the first month, on the seventh of the month, the word of the Lord came to me, saying:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من بازووی فیرعەونی پاشای میسرم شکاند. یەکناگرێتەوە، نە بە پەلیکە دار و نە بە پێچانەوەی، بۆ ئەوەی بەهێز بێت و شمشێر بەدەستەوە بگرێتەوە. 21
“Son of man, I have broken the arm of Pharaoh, the king of Egypt. And behold, it has not been wrapped, so that it might be restored to health; it has not been bound with cloths, or bandaged with linen, so that, having recovered strength, it would be able to hold the sword.
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی فیرعەونی پاشای میسرم. هەردوو بازووی دەشکێنم، ساغەکە و شکاوەکە، شمشێر لە دەستی بەردەدەمەوە. 22
Because of this, thus says the Lord God: Behold, I am against Pharaoh, the king of Egypt, and I will shatter his strong arm, which has already been broken. And I will cast the sword away from his hand.
میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە. 23
And I will disperse Egypt among the nations, and I will scatter them among the lands.
هەردوو بازووی پاشای بابل توند دەکەم و شمشێری خۆم دەدەمە دەستییەوە. هەردوو بازووی فیرعەونیش دەشکێنم و لەبەردەمی وەک نوزانەوەی بریندار دەنوزێتەوە. 24
And I will strengthen the arms of the king of Babylon. And I will put my sword into his hand. And I will break the arms of Pharaoh. And they will groan acutely, when they are slain before his face.
بازووەکانی پاشای بابل توند دەکەم، بەڵام بازووەکانی فیرعەون دەکەون. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک شمشێری خۆم دەدەمە دەست پاشای بابل و بەسەر خاکی میسردا هەڵیدەکێشێت. 25
And I will strengthen the arms of the king of Babylon. And the arms of Pharaoh will fall. And they shall know that I am the Lord, when I will have given my sword into the hand of the king of Babylon, and when he will have extended it over the land of Egypt.
میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرتەوازە دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.» 26
And I will disperse Egypt among the nations, and I will scatter them among the lands. And they shall know that I am the Lord.”

< حزقیێل 30 >