< حزقیێل 30 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
上主的話傳給我說:「
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”واوەیلا بکەن،’ئای بۆ ئەو ڕۆژە!‘ | 2 |
人子,你要講預言說:吾主上主這樣說:你們應悲哀;禍哉,那一日!
چونکە ڕۆژەکە نزیکە، ڕۆژەکەی یەزدان نزیکە، ڕۆژێکی بە هەورە، کاتی وێرانبوونی نەتەوەکان دەبێت. | 3 |
因為那一日近了,上主的日子近了,那是密雲的日子,是異民的終期。
شمشێرێک دێتە سەر میسر، ترس دێتە سەر کوش. کاتێک کوژراوان لە میسر دەکەون، سامانەکەی دەبردرێت و بناغەکانی دەڕووخێنرێت. | 4 |
刀劍必臨於埃及;傷亡者橫臥在埃及時,恐怖必籠罩著雇士。她的財富必被搶去,她的基礎必被拆毀。
کوش و لیبیا، لوود و هەموو عەرەبستان، کووب و نەوەکانی خاکی پەیمان، لەگەڵ میسر بە شمشێرەکە دەکەون. | 5 |
雇士、普特、路得和一切雜族,利比亞和同他們結盟的本地人,都要喪身刀下。
«”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”هاوپەیمانانی میسر دەشکێن و هێزەکەی لەدەست دەدات کە مایەی شانازییەتی، خەڵکەکەشی لە مگدۆلەوە هەتا ئەسوان بە شمشێرەکە دەکوژرێن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 6 |
上主這樣說:凡支持埃及的人都要喪亡,她驕傲的勢力必要衰落,由米革多耳到色威乃的人,必喪身刀下──吾主上主的斷語──
«”وەک خاکەکانی دەوروبەریان چۆڵ دەبن، شارەکانیان لە ڕیزی شارە کاولەکان دەبن. | 7 |
她要在荒蕪地帶中,成為最荒蕪的;她的城在荒廢的城中,將成為最荒廢的。
بەوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک ئاگر لە میسر بەردەدەم و هەموو یارمەتیدەرانی تێکدەشکێنرێن. | 8 |
當我在埃及點火時,凡輔佐她的都要毀滅,那時他們便承認我是上主。
«”لەو ڕۆژەدا، نێردراوان بە سواری کەشتی لەلای منەوە دێن بۆ تۆقاندنی کوشی لەخۆڕازی، ئینجا لە ڕۆژی سزادانی میسر ترس دێتە سەریان، چونکە ئەوەتا دێت. | 9 |
在那一日,我必派遣使主,乘著船,恐嚇安居的雇士;恐怖必要籠罩他們,如埃及的日子。看,已來到了。
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”من ئاپۆرەی سوپای میسر لەناودەبەم، بە دەستی نەبوخودنەسری پاشای بابل. | 10 |
吾主上主這樣說:我要藉巴比倫王拿步高的手,消滅埃及的民眾。
ئەو بە خۆی و بە لەشکرەکەیەوە دڕندەترینی نەتەوەکانن، بۆ کاولکردنی خاکەکە دەهێنرێن، جا شمشێرەکانیان بۆ سەر میسر هەڵدەکێشن، خاکەکە پڕ دەکەن لە کوژراو. | 11 |
他和跟他來的人民,是萬民中最兇殘的;他們被派來,是為破壞此地;他們將拔刀攻打埃及,使此地充滿傷亡的人。
چەمەکانی نیل وشک دەکەم و خاکەکە دەفرۆشم بە خراپەکاران، بە دەستی بێگانان خاکەکە و هەرچی تێیدایە کاولی دەکەم. من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. | 12 |
我要使河流成為乾地,把此地賣給惡人,藉外人的手破壞此地和此地的一切:這是我,上主說的。
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”بتەکان لەناودەبەم و کۆتایی بە پەیکەرەکانی نێو مەمفیس دەهێنم، لەمەودوا هیچ میرێک لە خاکی میسر هەڵناکەوێت، ترس دەخەمە سەر خاکی میسر. | 13 |
吾主上主這樣說:我必要消滅偶像,使邪神由諾夫絕跡,由埃及再不出現王侯;使恐怖降在埃及地,
پاشایەتی باشووری میسر تێکدەدەم و ئاگر لە چۆعەن بەردەدەم و لە تیب سزا دەسەپێنم. | 14 |
使帕特洛斯變為曠野,在左罕點火,對諾施行懲罰。
تووڕەیی خۆم بەسەر شاری پەلوزیوم دەبارێنم، قەڵاکەی میسر، ئاپۆرەی سوپای تیب ڕیشەکێش دەکەم. | 15 |
我要向新──埃及的要塞,發洩我的怒氣,剷除諾的民眾。
ئاگر لە میسر بەردەدەم، پەلوزیوم ئێشی پێ دەگات. تیب تەفروتونا دەبێت، مەمفیسیش هەموو ڕۆژێک لە تەنگانەدا دەبێت. | 16 |
我要在埃及點火,新必因恐怖而戰慄,諾必被破壞,諾夫白日遭受敵人攻擊。
گەنجەکانی ئۆن و پیڤەسەت بە شمشێر دەکوژرێن، ئەو دوو شارەش ڕاپێچ دەکرێن. | 17 |
翁及丕貝色特的壯丁必喪身刀下,二城的人都要被擄去。
لە تەحپەنحێس ڕۆژ تاریک دادێت کاتێک نیرەکانی میسر دەشکێنم، شانازی هێزی نامێنێت. هەورێک میسر دادەپۆشێت، شارۆچکەکانی ڕاپێچ دەکرێن. | 18 |
當我在塔黑培乃斯打斷埃及的權杖,消滅她驕傲的勢力時,白日將變為黑暗,烏雲籠罩著她,她的女兒也要被擄去。
لە میسر سزا دەسەپێنم، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“» | 19 |
當我對埃及施行懲罰時,他們必承認我是上主。」
لە حەوتی مانگی یەکی ساڵی یازدەیەمین، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 20 |
十一年一月初七日,上主的話傳給我說:「
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من بازووی فیرعەونی پاشای میسرم شکاند. یەکناگرێتەوە، نە بە پەلیکە دار و نە بە پێچانەوەی، بۆ ئەوەی بەهێز بێت و شمشێر بەدەستەوە بگرێتەوە. | 21 |
人子,我打斷了埃及王法郎的臂膊,看,沒有人包紮,沒有人敷藥,或用繃帶裹起,使臂膊有力拿劍。
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی فیرعەونی پاشای میسرم. هەردوو بازووی دەشکێنم، ساغەکە و شکاوەکە، شمشێر لە دەستی بەردەدەمەوە. | 22 |
為此,吾主上主這樣說:看,我要打擊埃及王法郎,打斷他那還有力量的臂膊,使刀由他手中跌落。
میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە. | 23 |
我要將埃及人分散到外邦,把他們散布在各地。
هەردوو بازووی پاشای بابل توند دەکەم و شمشێری خۆم دەدەمە دەستییەوە. هەردوو بازووی فیرعەونیش دەشکێنم و لەبەردەمی وەک نوزانەوەی بریندار دەنوزێتەوە. | 24 |
我必要加強巴比倫王的臂膊,把我的刀放在他手中;我要打斷法郎的臂膊,使他在那人面前呻吟,像受傷的人呻吟一樣。
بازووەکانی پاشای بابل توند دەکەم، بەڵام بازووەکانی فیرعەون دەکەون. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک شمشێری خۆم دەدەمە دەست پاشای بابل و بەسەر خاکی میسردا هەڵیدەکێشێت. | 25 |
我要加強巴比倫王的臂膊,而法郎的臂膊反要衰弱;當我把我的刀交在巴比倫王手中,使他伸向埃及地時,他們便要承認我是上主。
میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرتەوازە دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.» | 26 |
我要將埃及人分散到外邦,把他們散佈在各地:如此,他們便要承認我是上主。」