< حزقیێل 3 >
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەوەی لەپێشتە بیخۆ، ئەم تۆمارە پێچراوەیە بخۆ و بڕۆ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە.» | 1 |
He said to me, “Son of man, eat what you find. Eat this scroll, and go, speak to the house of Israel.”
منیش دەمم کردەوە و ئەو تۆمارەی دەرخواردم دا. | 2 |
So I opened my mouth, and he caused me to eat the scroll.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بیخۆ و هەناوت پڕ بکە لەو تۆمارەی کە دامە تۆ.» منیش خواردم و لە دەمم وەک هەنگوین شیرین بوو. | 3 |
He said to me, “Son of man, eat this scroll that I give you and fill your belly and your bowels with it.” Then I ate it. It was as sweet as honey in my mouth.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بڕۆ بۆ لای بنەماڵەی ئیسرائیل و بە فەرموودەکانی من لەگەڵیان بدوێ. | 4 |
He said to me, “Son of man, go to the house of Israel, and speak my words to them.
بۆ لای گەلێکی قسە ئاڵۆز و زمان گران نەنێردراویت، بەڵکو بۆ لای بنەماڵەی ئیسرائیل، | 5 |
For you are not sent to a people of a strange speech and of a hard language, but to the house of Israel—
نەک بۆ لای چەند گەلێک کە زمانیان قورس و قسەیان ئاڵۆز بێت کە لە گفتوگۆیان تێنەگەیت، چونکە ئەگەر تۆم بۆ لای ئەوانە بناردایە گوێیان لێ دەگرتیت. | 6 |
not to many peoples of a strange speech and of a hard language, whose words you can’t understand. Surely, if I sent you to them, they would listen to you.
بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل نایانەوێت گوێت لێ بگرن، چونکە نایانەوێت گوێ لە من بگرن، لەبەر ئەوەی هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل کەللەڕەق و دڵڕەقن. | 7 |
But the house of Israel will not listen to you, for they will not listen to me; for all the house of Israel are obstinate and hard-hearted.
لەبەر ئەوە من ڕووی تۆم وەک ڕووی ئەوان چیڕ کردووە و کەللەی تۆ وەک کەللە ڕەقی ئەوان. | 8 |
Behold, I have made your face hard against their faces, and your forehead hard against their foreheads.
ناوچەوانی تۆم وەک ئەڵماس لێکردووە، لە بەردەئەستێ ڕەقتر، جا لێیان مەترسە و مەتۆقە، هەرچەندە بنەماڵەیەکی یاخین.» | 9 |
I have made your forehead as a diamond, harder than flint. Don’t be afraid of them, neither be dismayed at their looks, though they are a rebellious house.”
ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، هەموو ئەو قسەیەی پێتی دەڵێم، لە دڵتدا هەڵیبگرە و بە گوێت بیبیستە. | 10 |
Moreover he said to me, “Son of man, receive in your heart and hear with your ears all my words that I speak to you.
بۆ لای ڕاپێچکراوەکان بڕۆ، بۆ لای هاونیشتیمانیانت و قسەیان لەگەڵ بکە. گوێ بگرن یان نەگرن، پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت.“» | 11 |
Go to them of the captivity, to the children of your people, and speak to them, and tell them, ‘This is what the Lord GOD says,’ whether they will hear, or whether they will refuse.”
ڕۆحی خودا هەڵیگرتم، کاتێک شکۆمەندی یەزدان لەو شوێنە بەرز دەبووەوە کە تێیدا ڕاوەستابوو لە پشتمەوە گرمەیەک بەرزبووەوە. | 12 |
Then the Spirit lifted me up, and I heard behind me the voice of a great rushing, saying, “Blessed be the LORD’s glory from his place.”
ئەمەش دەنگی باڵی گیانلەبەرەکان بوو کە هەریەکە و بەوەی تەنیشتی دەکەوت، هەروەها دەنگی چەرخەکان، دەنگی گرمەیەکی گەورە بوون. | 13 |
I heard the noise of the wings of the living creatures as they touched one another, and the noise of the wheels beside them, even the noise of a great rushing.
جا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی برد. هێزی یەزدانیش ناچاری کردم، منیش بە ڕۆحێکی تاڵ و تووڕەییەوە ڕۆیشتم. | 14 |
So the Spirit lifted me up, and took me away; and I went in bitterness, in the heat of my spirit; and the LORD’s hand was strong on me.
ئیتر هاتمە لای ئەو ڕاپێچکراوانەی لە تێلئاڤیڤ لەلای نۆکەندی کەڤار نیشتەجێ بوون. حەوت ڕۆژ بە سەرسوڕماوی لەوێ نیشتەجێ بووم. | 15 |
Then I came to them of the captivity at Tel Aviv who lived by the river Chebar, and to where they lived; and I sat there overwhelmed amongst them seven days.
دوای حەوت ڕۆژەکە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 16 |
At the end of seven days, the LORD’s word came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من تۆم کردووە بە چاودێر بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلەوە، جا وشەکە لە دەمی منەوە ببیستە و لەلایەن منەوە ئاگاداریان بکەرەوە. | 17 |
“Son of man, I have made you a watchman to the house of Israel. Therefore hear the word from my mouth, and warn them from me.
کاتێک بە بەدکار دەڵێم:”سزاکەت مردنە“و تۆش ئاگادارت نەکردەوە و قسەت نەکرد وەک ئاگادارکردنەوە بۆ بەدکار لە ڕێگا خراپەکانی بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێنێتەوە، ئەو بەدکارە بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی تۆ. | 18 |
When I tell the wicked, ‘You will surely die;’ and you give him no warning, nor speak to warn the wicked from his wicked way, to save his life, that wicked man will die in his iniquity; but I will require his blood at your hand.
بەڵام ئەگەر تۆ بەدکارەکە ئاگادار بکەیتەوە و لە بەدکاری خۆی و لە ڕێگا خراپەکەی نەگەڕێتەوە، ئەوا بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام تۆ خۆتت ڕزگار کردووە. | 19 |
Yet if you warn the wicked, and he doesn’t turn from his wickedness, nor from his wicked way, he will die in his iniquity; but you have delivered your soul.”
«ئەگەر کەسی ڕاستودروستیش لە ڕاستودروستی خۆی بگەڕێتەوە و تاوان بکات، کۆسپ دەخەمە ڕێگای و دەمرێت. لەبەر ئەوەی ئاگادارت نەکردەوە گوناهەکەی دەبێتە هۆی مردنی و ئەو ڕاستودروستییەی کە کردوویەتی لەیاد دەکرێت، خوێنەکەشی دەخەمە ئەستۆی تۆ. | 20 |
“Again, when a righteous man turns from his righteousness and commits iniquity, and I lay a stumbling block before him, he will die. Because you have not given him warning, he will die in his sin, and his righteous deeds which he has done will not be remembered; but I will require his blood at your hand.
بەڵام ئەگەر تۆ کەسی ڕاستودروستەکەت ئاگادار کردەوە لەوەی ڕاستودروستەکە گوناه بکات و گوناهی نەکرد، ئەوا دەژیێت، چونکە ئاگادار کرایەوە و تۆش خۆتت ڕزگار کردووە.» | 21 |
Nevertheless if you warn the righteous man, that the righteous not sin, and he does not sin, he will surely live, because he took warning; and you have delivered your soul.”
لەوێ هێزی یەزدان هاتە سەرم، ئەویش پێی فەرمووم: «هەستە بڕۆ دەشتاییەکە، لەوێ قسەت لەگەڵ دەکەم.» | 22 |
The LORD’s hand was there on me; and he said to me, “Arise, go out into the plain, and I will talk with you there.”
منیش هەستام و چوومە دەرەوە بەرەو دەشتاییەکە. ئەوەتا شکۆمەندی یەزدان لەوێ وەستاوە وەک ئەو شکۆمەندییەی لەسەر نۆکەندی کەڤار بینیم، ئیتر بەسەر ڕوومدا کەوتم. | 23 |
Then I arose, and went out into the plain, and behold, the LORD’s glory stood there, like the glory which I saw by the river Chebar. Then I fell on my face.
ئینجا ڕۆحی خودا هاتە ناومەوە و هەڵیستاندمە سەر پێیەکانم، قسەی لەگەڵ کردم و پێی فەرمووم: «بڕۆ و لەناو ماڵەکەت دەرگا لەسەر خۆت دابخە. | 24 |
Then the Spirit entered into me and set me on my feet. He spoke with me, and said to me, “Go, shut yourself inside your house.
تۆ ئەی کوڕی مرۆڤ، بە گوریس دەتبەستنەوە و کۆت دەکرێیت، بۆ ئەوەی نەتوانیت بچیتە ناویان. | 25 |
But you, son of man, behold, they will put ropes on you, and will bind you with them, and you will not go out amongst them.
منیش زمانت بە مەڵاشووتەوە دەنووسێنم و لاڵ دەبیت، بۆیان نابیت بە پیاوێکی سەرزەنشتکار، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین. | 26 |
I will make your tongue stick to the roof of your mouth so that you will be mute and will not be able to correct them, for they are a rebellious house.
بەڵام کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم دەمت دەکەمەوە و پێیان دەڵێیت:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت.“ئەوەی گوێ دەگرێت با گوێ بگرێت و ئەوەی گوێ ناگرێت با گوێ نەگرێت، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین. | 27 |
But when I speak with you, I will open your mouth, and you shall tell them, ‘This is what the Lord GOD says.’ He who hears, let him hear; and he who refuses, let him refuse; for they are a rebellious house.”