< حزقیێل 29 >

لە دوازدەی مانگی دەی ساڵی دەیەم، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
In the tenth year, in the tenth month, on the twelfth day of the month, came the word of the Lord unto me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە فیرعەونی پاشای میسر بکە و پێشبینی لەسەر هەموو میسر بکە. 2
Son of man, set thy face against Pharaoh the king of Egypt, and prophesy against him, and against all Egypt.
قسە بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”ئەی فیرعەونی پاشای میسر، من لە دژی تۆم، ئەی تیمساحە گەورە ڕاکشاوەکە لەناو لقەکانی نیل، ئەوەی گوتی،’ڕووباری نیل هی منە و من بۆ خۆم دروستم کردووە.‘ 3
Speak and say, Thus hath said the Lord Eternal, Behold, I will be against thee, O Pharaoh king of Egypt, the great crocodile that lieth in the midst of his streams, who hath said, Mine is my stream, and I have made it for myself.
قولاپ لە شەویلگەت دەکەم، ماسی چەمەکانت بە پوولەکەکانتەوە دەلکێنم. بە هەموو ئەو ماسییانەوە کە بە پوولەکەکانتەوە لکاون، لە ناوەڕاستی چەمەکانت دەرتدەهێنم. 4
But I will put hooks in thy jaws, and I will fasten the fish of thy streams on thy scales; and I will bring thee up out of the midst of thy streams, with all the fish of thy streams which shall stick fast on thy scales.
لە چۆڵەوانی بەجێت دەهێڵم، خۆت و هەموو ماسی چەمەکانت. لە دەشتودەر دەمریت، نە خڕدەکرێیتەوە و نە هەڵدەگیرێیتەوە. تۆ دەکەمە خۆراکی گیانلەبەری زەوی و باڵندەی ئاسمان. 5
And I will cast thee out into the wilderness, thee with all the fish of thy streams; upon the open field shalt thou fall; thou shalt not be brought in, nor gathered up: to the beasts of the field and to the fowls of the heaven have I given thee for food.
ئەو کاتە هەموو دانیشتووانی میسر دەزانن کە من یەزدانم. «”تۆ گۆچانی قامیش بوویت بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. 6
And all the inhabitants of Egypt shall know that I am the Lord; because they have been a reed-staff to the house of Israel.
کە تۆیان بە دەست گرت، شەق شەق بوویت و ناو شانی ئەوانت دڕی، کە خۆیان بەسەرتدا دا، شکایت و پشتی ئەوانیشت شکاند. 7
When they took hold of thee with the hand, thou wast cracked, and didst rend for them all the shoulder: and when they leaned upon thee, thou wast broken, and madest all their loins to be at a stand.
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من شمشێرێکت دەهێنمە سەر، مرۆڤ و ئاژەڵت لێ ڕیشەکێش دەکەم. 8
Therefore thus hath said the Lord Eternal, Behold, I will bring a sword upon thee, and I will cut off out of thee man and beast.
خاکی میسر دەبێت بە کاولگە و چۆڵەوانی، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. «”لەبەر ئەوەی گوتت،’ڕووباری نیل هی منە و من دروستم کردووە،‘ 9
And the land of Egypt shall be changed into a waste and ruin, and they shall know that I am the Lord; because he hath said, The stream is mine, and I have made it.
لەبەر ئەوە من لە دژی تۆ و چەمەکانی تۆم، خاکی میسر دەکەم بە کەلاوەی کاول و چۆڵ، لە مگدۆلەوە هەتا ئەسوان و هەتا سنووری کوش. 10
Therefore, behold, I will be against thee, and against thy streams, and I will render the land of Egypt a mass of ruins, a waste, and a wilderness, from Migdol to Seveneh even up to the border of Ethiopia.
نە پێی مرۆڤی تێدا ڕەت دەبێت و نە پێی ئاژەڵ، بۆ چل ساڵ کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت. 11
There shall not pass through it the foot of man, and the foot of beast shall not pass through it, and it shall not be inhabited forty years.
خاکی میسر دەکەم بە چۆڵەوانی نێو خاکە چۆڵەکان، شارەکانیشی بۆ ماوەی چل ساڵ لەناو شارە کاولەکان چۆڵ دەبێت، میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و لەنێو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە. 12
And I will render the land of Egypt a desolate land in the midst of desolated countries, and her cities among the cities that are ruined shall be desolate forty years: and I will scatter the Egyptians among the nations, and will disperse them through the countries.
«”لەگەڵ ئەوەشدا یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لە کۆتایی چل ساڵەکە میسرییەکان لەو گەلانە کۆدەکەمەوە کە تێیاندا پەرشوبڵاو بوون. 13
For thus hath said the Lord Eternal, [only] at the end of forty years will I gather the Egyptians from the people whither they shall have been scattered;
ڕاپێچکراوەکانی میسر دەگەڕێنمەوە بۆ شانشینی باشووری میسر، بۆ نیشتیمانی دایکیان دەیانگەڕێنمەوە و لەوێ دەبن بە پاشایەتییەکی نزم و بێ نرخ. 14
And I will bring back the captivity of Egypt, and will cause them to return into the land of Pathros, into the land of their own origin: and they shall be there an unimportant kingdom.
بێ نرخترین پاشایەتی دەبێت، ئیتر بەسەر نەتەوەکاندا بەرز نابێتەوە. لاوازیان دەکەم بۆ ئەوەی بەسەر نەتەوەکاندا زاڵ نەبن. 15
Among the kingdoms it shall be the lowest; neither shall it raise itself any more above the nations: and I will diminish them, that they shall no more rule over the nations.
لەمەودوا میسر نابێت بە پاڵپشتی بنەماڵەی ئیسرائیل، بەڵکو تاوانەکەیان دێتەوە یادیان، کاتێک ڕوویان لە میسر کرد، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“» 16
And it shall be no more unto the house of Israel for a dependence, bringing [their] iniquity to remembrance, when they turned after them: and they shall know that I am the Lord Eternal.
لە یەکی مانگی یەکی ساڵی بیست و حەوتەم، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 17
And it came to pass in the seven and twentieth year, in the first month, on the first of the month, that the word of the Lord came unto me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، نەبوخودنەسری پاشای بابل لەشکرەکەی خۆی لە جەنگێکی قورسدا لە دژی سور بەکارهێنا، هەتا ئەوەی هەموو سەرێک ڕووتایەوە و هەموو شانێک داماڵرا، بەڵام نە خۆی و نە لەشکرەکەی لەو جەنگەی کە ڕابەرایەتی کرد هیچ پاداشتێکیان لە سور دەست نەکەوت. 18
Son of man, Nebuchadrezzar the king of Babylon hath caused his army to perform a great service against Tyre; every head hath been made bald, and every shoulder hath been rubbed sore: yet no reward hath come to him or to his army from Tyre, for the service that he hath performed against it.
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خاکی میسر دەدەمە نەبوخودنەسری پاشای بابل، جا سامانەکەی دەبات، دەیدزێت و تاڵانی دەکات، دەبێتە کرێ بۆ لەشکرەکەی. 19
Therefore thus hath said the Lord Eternal, Behold, I will give unto Nebuchadrezzar the king of Babylon the land of Egypt; and he shall carry away its multitude, and take its spoil, and plunder its prey: and this shall be the reward for his army.
خاکی میسرم بە ئەو دا وەک پاداشت بۆ ماندووبوونەکەی، چونکە ئەو و سوپاکەی لە پێناوی مندا جەنگان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 20
As his recompense for that which he hath served against it, have I given him the land of Egypt, for that which they had done against me, saith the Lord Eternal.
«لەو ڕۆژەدا هێزی بنەماڵەی ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە، دەمی تۆش لەنێویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.» 21
On that day will I cause to grow a horn for the house of Israel, and unto thee will I open the mouth in the midst of them: and they shall know that I am the Lord.

< حزقیێل 29 >