< حزقیێل 28 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
Un Tā Kunga vārds uz mani notika sacīdams:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”لەبەر لەخۆباییبوونەکەت گوتت:’من خوداوەندێکم، لەسەر تەختی خوداوەندیێتی دادەنیشم لەناو جەرگەی دەریاکان.‘بەڵام تۆ مرۆڤیت نەک خوداوەند، هەرچەندە وا بزانیت وەک خوداوەندێک دانایت. | 2 |
Cilvēka bērns, saki uz Tirus valdnieku: tā saka Tas Kungs Dievs: Tāpēc ka tava sirds lepojās un saka, es esmu dievs, es sēžu uz dieva krēsla jūru vidū, un tu tomēr esi cilvēks un ne Dievs, un tu pacēli savu sirdi, kā Dieva sirdi;
ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟ هیچ نهێنییەک لێت ناشاردرێتەوە؟ | 3 |
Redzi, tu esot gudrāks nekā Daniēls, tev nekas neesot ne apslēpts ne tumšs.
بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت، زێڕ و زیوت لە گەنجینەکانت کۆکردەوە. | 4 |
Caur savu gudrību un caur savu saprašanu tu sev esot dabūjis spēku un krājis zeltu un sudrabu pie savas mantas.
بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانی سامانەکەتت زیاد کرد، جا لەبەر دەوڵەمەندییەکەت لەخۆبایی بوویت. | 5 |
Caur savu lielo gudrību tu tirgodamies esot vairojis savu bagātību, un tava sirds lepojās tavas bagātības dēļ.
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”وا دەزانیت کە دانایت، کە دانایی خوداوەندت هەیە، | 6 |
Tāpēc tā saka Tas Kungs Dievs, tādēļ ka tu savu sirdi esi paaugstinājis, kā Dieva sirdi,
هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت، دڕندەترینی نەتەوەکان، شمشێرەکانیان هەڵدەکێشنە سەر جوانی و داناییەکەت، شکۆ درەوشاوەکەت دەبڕن. | 7 |
Tad redzi, Es vedīšu svešus pār tevi, tos visbriesmīgākos starp tautām; tie izvilks savus zobenus pār tavu jauko gudrību un apgānīs tavu spožumu.
لەناو جەرگەی دەریاکان بە مردنی خوێناوی دەمریت، شۆڕت دەکەنەوە ناو جیهانی مردووان. | 8 |
Tie tevi nometīs bedrē, un tu nomirsi kā nokauti mirst pat jūru vidū.
ئایا لەبەردەم بکوژەکانت دەڵێیت:’من خوداوەندم‘؟ نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر، تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند. | 9 |
Vai tu tad sava kāvēja priekšā sacīsi: es esmu dievs, un tu tomēr esi cilvēks un ne Dievs, un esi sava kāvēja rokā?
بە مردنی خەتەنە نەکراوان دەمریت، بە دەستی بێگانان. من بەڵێنم دا، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» | 10 |
Tu nomirsi kā neapgraizītie mirst caur svešu roku; jo Es to esmu runājis, saka Tas Kungs Dievs.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 11 |
Atkal Tā Kunga vārds notika uz mani sacīdams:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”تۆ نموونەی تەواوەتی بوویت، پڕ لە دانایی و جوانی تەواو بوویت. | 12 |
Cilvēka bērns! Sāc raudu dziesmu par Tirus ķēniņu un saki uz viņu: tā saka Tas Kungs Dievs: tu kārtības zieģelis, pilns gudrības un liela skaistuma,
لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت، هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە: یاقووت، یاقووتی زەرد، زمروود، زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب، یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە و زمروودی سەوز. چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو، لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران. | 13 |
Tu biji Edenē, Dieva dārzā, visādi dārgi akmeņi bija tavs apsegs: sardi, topāzi, dimanti, turķisi, oniķi, jaspisi, safīri, ametisti, smaragdi un zelts. Tavas bungas un tavas stabules skanēja tavā priekšā, tai dienā, kad tevi (par ķēniņu) cēla, tās bija gatavas.
تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی، ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو. تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت، بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد. | 14 |
Tu biji svaidīts ķerubs, kas sargā; Es tevi tā biju iecēlis: tu biji uz Dieva svētā kalna, tu staigāji degošu akmeņu vidū.
تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت، لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوە هەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا. | 15 |
Tu biji skaidrs savos ceļos, no tās dienas, kad tevi (par ķēniņu) cēla, kamēr bezdievība pie tevis tapa atrasta.
بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت، پڕ بوویت لە ستەم و گوناهت کرد. لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان، وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت، لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت. | 16 |
Caur tavu lielo tirgošanos tava sirds pildījās ar netaisnību, un tu esi apgrēkojies; tāpēc Es tevi izmetu kā sagānītu no Dieva kalna un izdeldu tevi, to ķerubu, kas sargā, no to degošo akmeņu vidus nost.
لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت، لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا. لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی، تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن. | 17 |
Tava sirds lepojās tava skaistuma dēļ, tu savu gudrību esi pazaudējis caur savu spožumu, tāpēc Es tevi metu pie zemes un lieku tevi par mācību ķēniņiem.
لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەت پیرۆزگاکانی خۆتت گڵاوکرد. لەبەر ئەوە ئاگرێکم داگیرساند لە تۆوە دەرچوو، تۆی هەڵلووشی، دەتکەمە خۆڵەمێش لەسەر زەوی، لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی سەیریان دەکردیت. | 18 |
Ar savu noziegumu pulku caur savu netaisno tirgošanos tu esi sagānījis savus svētumus. Tāpēc Es lieku ugunij iziet no tava vidus; tas tevi aprīs, un Es tevi daru par pelniem virs zemes, priekš visu acīm, kas tevi ierauga.
هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسی واقیان لێت وڕدەمێنێت، چونکە بوویتە پەند و ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“» | 19 |
Visi, kas tevi pazīst starp tautām, par tevi iztrūcinājās; tu esi galu ņēmis ar briesmām un nebūsi vairs mūžīgi.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 20 |
Atkal Tā Kunga vārds uz mani notika sacīdams:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە، | 21 |
Cilvēka bērns, griez savu vaigu pret Sidonu un sludini pret to.
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”ئەی سەیدا، من لە دژی تۆم و لەناوەڕاستی تۆدا شکۆمەندی خۆم دەردەخەم. کاتێک سزای ئەو دەدەم و پیرۆزی خۆم دەردەخەم، ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم. | 22 |
Un saki: tā saka Tas Kungs Dievs: redzi, Es celšos pret tevi, Sidona, un pagodināšos tavā vidū, un tie samanīs, ka Es esmu Tas Kungs, kad Es tiesu nesīšu pār viņu un svēts parādīšos pie viņas.
دەرد دەنێرمە سەری و خوێن بەناو کۆڵانەکانیدا دەڕوات. لە هەموو لایەکەوە شمشێر دێتە سەری و لەناوەڕاستیدا کوژراوەکان دەکەون، کە لە هەموو لایەکەوە دێتە سەری، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. | 23 |
Jo Es sūtīšu mēri pie viņas un asinis pa viņas ielām, un kautie kritīs viņas vidū caur zobenu, kas visapkārt nāks pret viņu, un tie samanīs, ka Es esmu Tas Kungs.
«”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم. | 24 |
Un Israēla namam vairs nebūs asu ērkšķu, nedz sāpīgu dadžu no visiem tiem apkārtējiem, kas tos vajā, un tie samanīs, ka Es esmu Tas Kungs Dievs.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم. | 25 |
Tā saka Tas Kungs Dievs: kad Es Israēla namu sapulcināšu no tām tautām, starp kurām tie izkaisīti, un Es pie viņiem svēts parādīšos priekš pagānu acīm, tad tie dzīvos savā zemē, ko Es savam kalpam Jēkabam esmu devis.
ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“» | 26 |
Un tie tur dzīvos droši un uztaisīs namus un dēstīs vīna dārzus. Tiešām, tie dzīvos droši, kad Es tiesu nesīšu pret visiem tiem apkārtējiem, kas tos vajājuši, un tie samanīs, ka Es esmu Tas Kungs, viņu Dievs.