< حزقیێل 27 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
耶和华的话又临到我说:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ سور بگێڕە. | 2 |
“人子啊,要为泰尔作起哀歌,
بە سور بڵێ: ئەی نیشتەجێ لەلای گەرووی دەریا، ئەوەی لە زۆربەی کەنارەکان بازرگانی لەگەڵ گەلان دەکات، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”ئەی سور، تۆ گوتت’من تەواو جوانم.‘ | 3 |
说:你居住海口,是众民的商埠;你的交易通到许多的海岛。主耶和华如此说: 泰尔啊,你曾说: 我是全然美丽的。
سنوورەکانت لەناو جەرگەی دەریاکان، بنیادنەرانت جوانی تۆیان تەواو کرد. | 4 |
你的境界在海中, 造你的使你全然美丽。
هەموو تەختە دارەکانیان لە دار سنەوبەری سنیر بۆت دروستکرد. لە لوبنانەوە دارێکی ئورزیان هێنا تاکو داری ئاڵات بۆ دروستبکەن. | 5 |
他们用示尼珥的松树做你的一切板, 用黎巴嫩的香柏树做桅杆,
لە دار بەڕووەکانی باشان سەوڵەکانی تۆیان دروستکرد. تەختەداری درێژی کەشتییەکەت لە داری سەروون لە کەنارەکانی قوبرسەوە هێنراون، بە عاج ڕازاوەن. | 6 |
用巴珊的橡树做你的桨, 用象牙镶嵌基提海岛的黄杨木为坐板。
کەتانی نەخشێنراوی میسر چارۆکەکەتە هەتا بۆت ببێتە ئاڵا. قوماشی مۆر و ئەرخەوانی لە کەنارەکانی ئەلیشایەوە چەترت بوون. | 7 |
你的篷帆是用埃及绣花细麻布做的, 可以做你的大旗; 你的凉棚是用以利沙岛的蓝色、紫色布做的。
خەڵکی سەیدا و ئەرڤاد سەوڵیان بۆ لێدەدایت. ئەی سور، پیاوە داناکانت کە لەناوتدا بوون، ئەوان کەشتیوانت بوون. | 8 |
西顿和亚发的居民作你荡桨的。 泰尔啊,你中间的智慧人作掌舵的。
پیرانی جوبەیل و داناکانی لەسەر پشتی تۆ بوون، کون و کەلێنەکانیان بۆت پڕ دەکردەوە. هەموو کەشتییەکانی دەریا و کەشتیوانەکانیان هاتنە تەنیشتت، بۆ بازرگانیکردن بە کەلوپەلەکانت. | 9 |
迦巴勒的老者和聪明人 都在你中间作补缝的; 一切泛海的船只和水手 都在你中间经营交易的事。
«”پیاوانی فارس و لوود و پووت لە ڕیزی سوپاکەت جەنگاوەرت بوون، قەڵغان و کڵاوی ئاسنینیان لەسەر شووراکانت هەڵواسی، ئەوانە شکۆیان بە تۆ بەخشی. | 10 |
“波斯人、路德人、弗人在你军营中作战士;他们在你中间悬挂盾牌和头盔,彰显你的尊荣。
نەوەی ئەرڤاد لەگەڵ سوپاکەت بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت بوون، گەمادییەکان لەناو قوللەکانت بوون، قەڵغانەکانیان بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت هەڵواسی، ئەوانە جوانی تۆیان تەواو کرد. | 11 |
亚发人和你的军队都在你四围的墙上,你的望楼也有勇士;他们悬挂盾牌,成全你的美丽。
«”تەرشیش بەهۆی دەوڵەمەندی و زۆری کاڵاکانت بازرگانی لەگەڵ دەکردیت، زیو و ئاسن و تەنەکە و قورقوشمی بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 12 |
“他施人因你多有各类的财物,就作你的客商,拿银、铁、锡、铅兑换你的货物。
«”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 13 |
雅完人、土巴人、米设人都与你交易;他们用人口和铜器兑换你的货物。
«”دانیشتووانی بێتتۆگەرما ئەسپ و ئەسپی سواری و هێستریان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 14 |
陀迦玛族用马和战马并骡子兑换你的货物。
«”خەڵکی ڕودس بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی قۆچی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت. | 15 |
底但人与你交易,许多海岛作你的码头;他们拿象牙、乌木与你兑换。
«”ئارامییەکان لەبەر زۆری کارە دەستکردەکانت بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، بەردە پیرۆزە، قوماشی ئەرخەوانی، کاری ئەتەمین، کەتانی ناسک، مەرجان و یاقووتیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 16 |
亚兰人因你的工作很多,就作你的客商;他们用绿宝石、紫色布绣货、细麻布、珊瑚、红宝石兑换你的货物。
«”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 17 |
犹大和以色列地的人都与你交易;他们用米匿的麦子、饼、蜜、油、乳香兑换你的货物。
«”دیمەشق بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بەهۆی زۆری کارە دەستکردەکانت و فرەیی سامانەکەت، شەرابی حەلبۆن و خوری چاحەریان لەگەڵت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 18 |
大马士革人因你的工作很多,又因你多有各类的财物,就拿黑本酒和白羊毛与你交易。
«”دانییەکان و یۆنانییەکان لە ئوزال ئاڵوگۆڕیان بە کاڵاکانت دەکرد، ئاسنی کوتراو و کاسیا و قامیشی بۆنخۆشیان لەگەڵ کەلوپەلەکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 19 |
威但人和雅完人拿纺成的线、亮铁、桂皮、菖蒲兑换你的货物。
«”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون. | 20 |
底但人用高贵的毯子、鞍、屉与你交易。
«”عەرەبستان و هەموو میرەکانی قێدار بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، لە بەرخ و بەران و نێری، بەمە بازرگانییان لەگەڵ کردیت. | 21 |
阿拉伯人和基达的一切首领都作你的客商,用羊羔、公绵羊、公山羊与你交易。
«”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. | 22 |
示巴和拉玛的商人与你交易,他们用各类上好的香料、各类的宝石,和黄金兑换你的货物。
«”حەڕان و کەنێ و عەدەن و بازرگانەکانی شەبا و ئەشوور و کیلمەد بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت. | 23 |
哈兰人、干尼人、伊甸人、示巴的商人,和亚述人、基抹人与你交易。
ئەوانە لە بازاڕەکانت بە جل و بەرگی جوان، قوماشی مۆر، کاری ئەتەمین، بەڕەی چنراو و ڕەنگین بە دەزووی ڕستراو و پتەو بازرگانییان لەگەڵ کردیت. | 24 |
这些商人以美好的货物包在绣花蓝色包袱内,又有华丽的衣服装在香柏木的箱子里,用绳捆着与你交易。
«”کەشتییەکانی تەرشیش کاڵاکانت بار دەکەن. لە باری گران لەناو جەرگەی دەریاکان پڕیت. | 25 |
他施的船只接连成帮为你运货, 你便在海中丰富极其荣华。
ئەوانەی سەوڵت بۆ لێدەدەن بۆ ناو ئاوە زۆرەکان دەتبەن، بەڵام بای ڕۆژهەڵات لەناو جەرگەی دەریاکان تێکتدەشکێنێت. | 26 |
荡桨的已经把你荡到大水之处, 东风在海中将你打破。
سامان و کاڵا و کەلوپەلەکانت، کەشتیوان و دەریاوان و وەستاکانت، ئاڵوگۆڕکەران بە کەلوپەلەکەت، هەموو جەنگاوەرەکانت کە لەناو تۆدان، هەموو سەرنشینەکانت کە لەناوەڕاستی تۆن، لە ڕۆژی ژێر ئاو کەوتنت دەکەونە ناو جەرگەی دەریاوە. | 27 |
你的资财、物件、货物、 水手、掌舵的、 补缝的、经营交易的, 并你中间的战士和人民, 在你破坏的日子必都沉在海中。
لە دەنگی هاواری کەشتیوانەکانت کەنارەکان دەلەرزن. | 28 |
你掌舵的呼号之声一发, 郊野都必震动。
هەموو سەوڵلێدەر و کەشتیوانە بە ئەزموونەکان و کەشتیوانە ئاساییەکانی دەریا، لە کەشتییەکانیان دادەبەزن و لەسەر کەنار ڕادەوەستن، | 29 |
凡荡桨的和水手, 并一切泛海掌舵的, 都必下船登岸。
دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە و بە تاڵییەوە دەقیژێنن، خۆڵ دەکەن بەسەر سەری خۆیاندا و لەناو خۆڵەمێش خۆیان دەگەوزێنن. | 30 |
他们必为你放声痛哭, 把尘土撒在头上, 在灰中打滚;
بۆ تۆ پرچی سەریان دەتاشن و جلوبەرگی گوش دەپۆشن. بە تاڵی گیانەوە گریانێکی تاڵ بۆت دەگریێن. | 31 |
又为你使头上光秃, 用麻布束腰, 号咷痛哭, 苦苦悲哀。
لە کاتی گریانیان لاوانەوەیەک بەرز دەکەنەوە، بۆت دەلاوێننەوە:’کێ وەک سور لەناو جەرگەی دەریا بێدەنگی نواند؟‘ | 32 |
他们哀号的时候, 为你作起哀歌哀哭, 说:有何城如泰尔? 有何城如她在海中成为寂寞的呢?
کاتێک کاڵاکانت بە دەریاکاندا ناردە دەرەوە، گەلانێکی زۆرت تێر کرد. بە زۆری سامان و کەلوپەلەکانت پاشایانی زەویت دەوڵەمەند کرد. | 33 |
你由海上运出货物, 就使许多国民充足; 你以许多资财、货物 使地上的君王丰富。
کاتێک لە دەریاکان تێکشکایت لەناو قووڵایی ئاوەکان، کەرەستە و هەموو سەرنشینەکەت لەگەڵت نوقوم بوون. | 34 |
你在深水中被海浪打破的时候, 你的货物和你中间的一切人民, 就都沉下去了。
هەموو دانیشتووانی کەنارەکان واقیان لێت وڕدەمێنێت، پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت، ڕوخساریان دەشێوێت. | 35 |
海岛的居民为你惊奇; 他们的君王都甚恐慌, 面带愁容。
بازرگانانی نێو گەلان فیکەت بۆ لێ دەدەن، کۆتاییەکەت ترسناک دەبێت و ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“» | 36 |
各国民中的客商都向你发嘶声; 你令人惊恐, 不再存留于世,直到永远。”